Home / بەشی مێژووی كورد / گوندی چەرمو لەژێر هەڕەشەی لەناوچوندایە

گوندی چەرمو لەژێر هەڕەشەی لەناوچوندایە

گوندی چەرمو لەژێر هەڕەشەی لەناوچوندایە

138106364-977880614636063800166519190
(سبەی):

گوندی چەرمو لە سنوری چەمچەماڵ كە یەكێكە لە شوێنە دێرینەكان لەسەر ئاستی جیهان، بەهۆی بایەخپێنەدانی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بەرەو لەناوچون دەڕوات.

گوندی چەرمو، كە بە دوریی (11) كم دەكەوێتە سنوری قەزای چەمچەماڵ، یەكێكە لە شوێنەوارە دێرینەكان‌و بەپێی سەرچاوەكان مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردینی نوێ‌‌و بە یەكەم گوند لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت، كە كشتوكاڵی تێدا كراوە.

ئەم گوندە ئێستا بەرەو لەناوچونی تەواوەتی دەچێت، هاوڵاتییانیش ئاماژە بەوە دەكەن، حكومەت كەمتەرخەم بوە لە پاراستنی شوێنەوارەكەدا.

لەلێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان)، ئومێد خەتاب خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە مێژودا وتی: بەوپێیەی گوندی چەرمو بایەخێكی مێژویی جیهانی هەیە، لەهەر وڵاتێكی تری دونیا بوایە، دەبوە شوێنێكی گەشتیاری گرنگ‌و بەشێوەیەكی باش دەپارێزرا.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

215091752015_11

شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان

   شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان لەبەردەم هەڕەشەی داڕوخانو لەناوچووندان! …