Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / ساڵیادی ڕاگرتنی جەنگی یەکەمی کەنداو

ساڵیادی ڕاگرتنی جەنگی یەکەمی کەنداو

ساڵیادی ڕاگرتنی جەنگی یەکەمی کەنداو

287396831-233449424636062446464602528

سبەی
لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا هەردو وڵاتی ئێران و عێراق رەزامەندیان لەسەر بڕیاری ژمارە (598)ی نەتەوە یەکگرتوەکان دەربڕی، کە تێیدا هەردولا رازیبون بە راگرتنی جەنگ و کۆتاییهێنانی بە شەڕی نێوانیان کە لە (22)ی ئەیلولی ساڵی (1980) دەستیپێکرد و ماوەی هەشت ساڵی خایاند.

ساڵیادی وەستانی جەنگی کەنداوی یەکەم یان جەنگی (ئێران-عێراق)، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە قادسییەی سەدام ناسراو و ئێرانیش ناوینا (دیفاع موقەدەس)، لەمانگی ئەیلولی ساڵی (1980) دەستیپێکرد و تا مانگی ئابی (1988) بەردەوامی هەبو.

ئەو جەنگە یەک ملیۆن کوژراوی لێکەوتەوە و زیانە ئابورییەکانیش بە (400) ملیار دۆلاری ئەمەریکی خەمڵێندرا و هەشت ساڵ بەردەوامی هەبو، هەروەها بەیەکێک لە خوێناویترین ململانێ سەربازییەکان دانرا.

جەنگەکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەرهاوکێشە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبو، کە دیارترینیان دروستبونی جەنگی کەنداوی دوەم و سێیەم بو.

دوای شۆڕشی ئێرانی لە ساڵی (1979)دا و بونی سەدام حوسێن لەهەمان ساڵدا بە سەرۆکی عێراق لەدوای ئەحمەد حەسەن بەکر، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق زۆر ئاڵۆزبو، بەجۆرێک هەردولا لەمانگی ئاداری (1980)دا بڕیاریاندا بە کشانەوەی باڵیۆزەکانیان لە وڵاتانی یەکدی، عێراق ئێرانی بە تۆپبارانکردنی ناوچە سنورییەکان تۆمەتبار دەکرد و ئەوەش بوە سەرەتای دەسپێکردنی جەنگ و رەتکردنەوەی رێککەوتنی ساڵی (1975) و دانانی ئاوی شەتولعەرەب وەکو بەشێک لە عێراق.

دواتر عێراق لە (22)ی ئەیلول، هێرشی کردە سەر ئێران و پاشان ئێرانیش وەڵامی هێرشەکانی دایەوە لەرێگەی سەربازی و ئابورییەوە.
لەو جەنگەدا عێراق لەلایەن، بەریتانیا و سعودییە و یەکێتی سۆڤییەت و فەرەنسا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیای رۆژئاوا و کوەیت و ئوردن و کۆماری یۆگسلاڤیا و قەتەر و میسر و ئیماراتەوە پشتیوانی دەکرا.

لەبەرامبەریشدا چین و کۆریای باکور و لیبیا و سوریا پشتگیری ئێرانیان دەکرد.

چەند داتا و ئامارێک سەبارەت بەو جەنگە
عێراق: لەلایەن سەدام حوسێنەوە سەرکردایەتی دەکرا
ئێران لەلایەن ئایەتوڵا خامنەیی سەرکردایەتی دەکرا

هێزە چەکدارەکانی عێراق
سوپا: (190) هەزار سەرباز
چەکی ئاسمانی: (18) هەزار
بەرگری ئاسمانی: (10) هەزار
چەکی دەریایی: (4) هەزار

هێزە چەکدارەکانی ئێران
سوپا: (150) هەزار سەرباز
هێزی ئاسمانی: (70) هەزار
هێزی دەریای: (10) هەزار

زیانەکانی عێراق
کوژراو: (340) هەزار کەس
بریندار: (700) هەزار کەس
پەنابەر: (400) هەزار کەس
دیلکراو: (70) هەزار کەس

زیانەکانی ئێران
کوژراو: (730) هەزار کەس
بریندار: (1) ملیۆن و (200) هەزار کەس
پەنابەر: (2) ملیۆن کەس
دیلکراو: (45) هەزار کەس

راگرتنی شەڕ
هەردو وڵات رازیبون بە راگرتنی شەڕ بەپێی بڕیارێکی نەتەوەیەکگرتوەکان کە لە پێنج خاڵی سەرەکی پێکهاتبو کە ئەوانیش بریتیبو لە:
1- راگرتنی تەقەکردن
2-کشانەوەی هێزەکان بۆسەر سنور
3-گۆڕینەوەی دیلکراوەکان
4-ئەنجامدانی پەیماننامەی ئاشتی
5-دوبارە بونیادنانەوەی وڵات بەهاوکاری نێودەوڵەتی

بەڵام سەرەتا خاڵی یەکەم سەری نەگرت و دواتر لە (20) ئۆکتۆبەری ساڵی (1988)، عێراق داوای گۆڕینەوەی دیلەکانی لە ئێران کرد، بەڵام ئێران رەتیکردوە، دواتر عێراق داوای گۆڕینەوەی دیلە نەخۆشەکانی کرد، کە (465) دیلی نەخۆشی ئێرانی هەبو، بۆیە ئێران ناچاربو رازی ببێت، لە مانگی ئابی ساڵی (1990)شدا هێزەکانی عێراق لە خاکی ئێران کشایەوە و سەرجەم دیلەکانی ئێرانی رادەستکردەوە.

466034873-727881035636062446461790021657426258-466258951636062446466790026961653887-131436379636062446465383777

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …