هه‌ڵوێستی حكومه‌ته‌كانی توركیا له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كورد (1923 – 2013)
ناوه‌ندی میلله‌ت بۆ توێژینه‌وه
نوسنینی/ غازی فه‌یسه‌ڵ غه‌دیر
سه‌رچاوه: مجله المستنصریه للدراسات العربیه والدولیه
وه‌رگێرانی: به‌رزانی مه‌لا ته‌ها
به‌شی دووه‌م
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا چه‌ندین رێوشوێنی سیاسیی و سه‌ربازییان گرته‌به‌رو، هه‌ستان به دامه‌زراندنی سیسته‌می پاسه‌وانانی گوند له‌پاش یه‌ك ساڵ له راگه‌یاندنی خه‌باتی چه‌كداریی له‌لایه‌ن P.K.K وه. پاسه‌وانانی گوند هه‌ڵده‌ستان به چاودێریكردنی جووڵه‌ی هاوڵاتیان و په‌یوه‌ندییان به P.K.Kو داڵده‌دانی گه‌ریلاكان یاخود پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك به‌تایبه‌ت زامداربووه‌كان له‌ئاكامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه چه‌كدارییه‌كان، ئامانج له پاسه‌وانانی گوند دروستكردنی سیسته‌می به‌رگریی ناوخۆیی بوو دژ به P.K.K و 75 هه‌زار سه‌رباز له‌خۆده‌گرێت و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی ده‌زگا ئاسایشیی و سه‌ربازییه‌كاندان و، مووچه‌و قه‌ره‌بووی گه‌وره وه‌رده‌گرن. دیسانه‌وه توركیا توانی قه‌ناعه‌ت به‌رۆژئاوا بكات له سه‌پاندنی پێناسه‌كردنی تیرۆر له‌هه‌رچی په‌یوه‌سته به‌رێكخراوه‌كانی پشتیوانی میدیایی و سیاسیی و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ككردن. له‌پاڵ سه‌ركه‌وتنی جووڵانه‌وه‌ی كوردیی به‌هه‌ردوو باڵه سیاسیی و سه‌ربازییه‌كه‌ی له دروستكردنی رای گشتیی هاوسۆز له‌گه‌ڵیدا له ناوخۆداو هاوسۆزیی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ به‌تایبه‌ت ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپیی، كه به‌ئه‌ندام بوونی توركیای گرێدا به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورده‌وه. ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵیدا بۆ چه‌سپاندنی رۆحی دابه‌شبوون‌و په‌رته‌وازه‌یی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا تاكو زیاتر ده‌ستی تێبخزێنێت‌و ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر نه‌شونماو ئاڕاسته‌كانیداو هێشتنه‌وه‌ی رۆڵی پیاوماقوڵان و رێبه‌ره خێڵه‌كییه‌كان و كردنیان به‌نێوكار له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌هه‌مووشیان گرنگتر P.K.K دووچاری ته‌حه‌دای كۆمه‌ڵایه‌تیی و سوننه‌تیی بۆوه دژ به‌هێزو هه‌ره‌كه‌ت و جموجۆڵ و كاری له‌ناو كوردانی باكووردا. له‌رۆژی 12ی نیسانی 1991 یاسای ریشه‌كێشكردنی تیرۆر ده‌ركرا تاكو ببێته چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ پڕۆسه سه‌ربازیی و ئاسایشیی و سیاسییه‌كان دژ به‌گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كورد‌و تورك، كه ده‌وڵه‌ت به‌سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌ڵه‌می ده‌دان.(8)
ئۆزال و پرسی كورد له‌باكور
حكومه‌ته هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ی {تورگوت ئۆزال / 1983 – 1989} له‌پاش سێیه‌م كوده‌تای سه‌ربازیی هه‌ستا به‌گرتنه‌به‌ری چه‌ندین رێوشوێنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر له پێداویستییه‌كانی بوون به ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپیی، بۆیه‌شه له 14ی نیسانی 1987 توركیا داوایه‌كی فه‌رمیی بۆ به‌ئه‌ندام بوون له‌یه‌كێتی ئه‌وروپیی پێشكه‌شكرد، له‌و رێوشوێنانه‌ش ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسایه‌كی نوێ بوو بۆ پۆلیس له حوزه‌یرانی 1985 له‌پێناو پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌ده‌زگای پۆلیس بۆ كۆتایی هێنان به باری نائاسایی، به‌شی زۆری داسه‌پاندنی باره نائاساییه‌كه له‌ساڵی 1986 هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه ته‌نها له شه‌ش ویلایه‌تی كوردییه‌وه كرا به‌یه‌ك پارێزگا‌و، به پارێزگای ناوچه‌ی باری نائاسایی ناوبرا، له‌ساڵی 1987 پێنچ ویلایه‌تی تری كوردیی بۆ زیادكراو، یاسای پاسه‌وانانی گوندیش ژماره 442ی ساڵی 1987 ده‌ستكاریكرا تاكو هه‌ستێت به‌هاوكاریكردنی هێزه سه‌ربازییه‌كان. له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كیش حكومه‌تی توركیا له‌ساڵی 1988 هه‌ستا به‌دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی (رێبه‌رانی نێوده‌وڵه‌تیی) له واشنتۆن وه‌ك هێزێكی فشاری سیاسیی له‌سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی له‌پێناو لێكنزیككردنه‌وه‌ی روانینیه‌كانی حكومه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و پرسگه‌له توركییه‌كان.(9)
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ساڵی 1990 دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ناوچه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا ئاماده‌كرد بۆ ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پیاده‌ی فشارده‌كه‌ن بۆسه‌ر توركیا به‌هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه، تێیدا ئاماژه به {رێكه‌وتننامه‌ی هلنسكی} له‌ساڵی 1975 درا، كه تیرۆر‌و جووڵانه‌وه جیاخوازه‌كان و ره‌گه‌زپه‌رستیی یاساغ كرد، بۆیه‌شه توركیا هه‌وڵیدا ئه‌وروپییه‌كان قه‌ناعه‌ت پێبكات، كه جووڵانه‌وه چه‌كدارییه‌كه‌ی ناوچه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ بریتییه له جووڵانه‌وه‌یه‌كی جیاخوازیی ره‌گه‌زپه‌رست به‌ئامانجی بێده‌نگكردنی هه‌ندێك ده‌نگ، كه سه‌ركۆنه‌ی توركیایان ده‌كرد بۆ پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ. هه‌روه‌ها توركیا داوای له‌هاوسێكانی كرد به‌تایبه‌ت ئێران و عێراق و سوریا كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌وانه‌ی ریشه‌ی هاوبه‌شیان له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه تاكو نه‌بنه مایه‌ی ناسه‌قامگیریی دژ به‌لایه‌نه‌كانی تر، چونكه جووڵانه‌وه‌كه له ناوچه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیایه‌و په‌یوه‌ندیی به‌هێزی به‌كۆی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه هه‌یه، كه ده‌بێت به‌رۆحێكی بابه‌تیانه‌و له‌روانگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه باسبكرێت.(10)
سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری توركیا {تورگوت ئۆزال / 1891 – 1993} پێگه‌یشتن و له‌دایكبوونی دووه‌مین كۆماری به‌خۆوه‌بینی، كه داوای سه‌رله‌نوێ چاوخشاندنه‌وه‌ی ده‌كرد به ئایدیا كه‌مالییه‌كاندا به‌گشتیی. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حكومه‌ته‌كه‌ی {یه‌ڵدریم ئاق بۆلۆت / 1989 – 1991} له 4ی شوباتی 1991 پڕۆژه یاسای زمانه ناوخۆییه‌كانی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی گه‌وره‌ی توركیا كرد تاكو به‌یاسایی بكرێت، پارله‌مانیش ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر بدات، تێیدا باس له‌وه كرابوو هاوڵاتیان ده‌توانن به‌زمانێكی تر جیا له‌زمانی توركیی بدوێن و گۆرانی و كاسێتی پێ تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام یاسای ناوبراو زمانی توركیی وه‌ك زمانی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ت هێشته‌وه‌و مامه‌ڵه فه‌رمییه‌كان و په‌روه‌رده‌و فێركردنیش به‌زمانی توركیی بێت، به‌مشێوه‌یه یاساكه چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی كێشه‌كه‌ی نه‌كرد له‌رێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین به‌كردنه‌وه‌ی قوتابخانه له‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌یان كوردن و به‌زمانی كوردیی بخوێنن. حكومه‌تی توركیا هه‌نگاوێكی تری نا به‌هه‌مان ئاڕاسته‌دا وه‌ختێك یاسای ریشه‌كێشكردنی تیرۆری له 8ی نیسانی 1991 پێشكه‌ش به پارله‌مان كرد بۆ به‌یاسایی كردنی، هه‌روه‌ها مادده‌كانی 140، 142، 163 ی له‌یاسای سزادانی توركیی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه ئازادیی راده‌ربڕین و دامه‌زراندنی پارتی سیاسی و كۆمۆنیستیی و ئاینیی دووچاری ئاسته‌نگ كرده‌وه، دیسانه‌وه یاسای خیانه‌تی نیشتمانیی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، هه‌مدیسان یاسای زمانه غه‌یره توركییه‌كانیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه قسه‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به زمانی كوردیی قه‌ده‌غه‌كردو، بنه‌ماگه‌لێكی نوێی تری بۆ ریشه‌كێشكردنی تیرۆر له‌وڵاتدا به‌پێی ده‌قه ده‌ستورییه‌كان دانا‌و پارله‌مانیش له 10ی نیساندا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌رداو له 12ی نیسانی 1991دا جێبه‌جێكرا.(11) بگره ئۆزال رێبه‌رایه‌تیی بیرۆكه‌ی قبوڵكردنی مشتومڕو گفتوگۆی له‌باره‌ی “دامه‌زراندنی فیدڕالیزمی توركیی – كوردیی” كرد تاكو وه‌چه‌رخانێكی نوێ له‌مێژووی توركیا دروستبكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا P.K.K بیرۆكه‌كه‌ی به‌هه‌ڵوێستی پراكتیكیی قبوڵكرد، ئۆجه‌لان له دۆڵی بیقاع له 20ی ئاداری 1999 ئاگربڕی یه‌كلایه‌نه‌ی راگه‌یاند، له‌رێگه‌ی چه‌ندین نێوكاره‌وه دانوستانه‌كان ده‌ستیان پێكرد، له‌ناویاندا {جه‌لال تاڵه‌بانی} سكرتێری (ی.ن.ك) و، پاشتریش ئۆزال و ئۆجه‌لان په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فونییان ئه‌نجامدا وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ نزیككردنه‌وه‌ی تێڕوانینه‌كان له نێوانیانداو چاوه‌ڕێكردنی ده‌ره‌نجامی مشتومڕه‌كان بۆ زه‌مینه‌خۆشكردن له‌گه‌ڵ بوونی رای گشتیی توركیی لایه‌نگری بیرۆكه‌ی به‌خشینی مافی فه‌رهه‌نگیی و پارله‌مانیی له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانیدا، ئه‌م بانگه‌وازه له‌لایه‌ن رۆشنبیرانی توركیاوه پشتیوانیكرا له بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی دووه‌مین كۆماری توركیا، وێڕای بێده‌نگه‌ی حكومه‌تی حه‌وته‌می {سلێمان ده‌میرئه‌ل / 1991 – 1993} ، له‌پاش مردنی كتوپڕی ئۆزال ئه‌و ئایدیا‌و هه‌نگاوانه پاشه‌كشه‌یان كرد.(12) {تانسۆ چیله‌ر / 1993 – 1995} سه‌رۆكی وه‌زیرانی توركیا له سایه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی {سلێمان ده‌میرئه‌ل / 1993 – 2000}دا به‌توندیی پێڕه‌ویی له بژارده‌ی سه‌ربازیی كرد له مامه‌ڵه‌كردنیدا له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورد، هه‌روه‌ها هه‌وڵیدا به به‌زاندن‌و له‌ناوبردنی ئۆجه‌لانه‌وه بچێته ناو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 1995ه‌وه. دیسان چیله‌ر به‌ره‌و به‌ستنی رێكه‌وتننامه‌ی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌نگاوی ناو، داوای ئه‌زموونی هه‌واڵگریی له‌وانكرد بۆ ریشه‌كێشكردنی جموجوڵه‌كانی P.K.K له‌ناوخۆو ده‌رێی توركیادا.
چیله‌رو ئه‌ربه‌كان چیان بۆ كورد كرد؟
له‌چوارچێوه‌ی فشاری ئه‌وروپیدا له‌پاش یه‌ك ساڵ چیله‌ر پاشه‌كشه‌ی له‌و به‌رنامه‌یه كرد‌و پلانی بۆ به‌خشینی مافی فه‌رهه‌نگیی به كورد داڕشت، كه خوێندنی زمانی كوردیی له قوتابخانه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه‌و رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی به‌زمانی كوردیی له‌خۆگرتبوو، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی دوو كۆمه‌ڵه یه‌كێكیان بۆ زمانی كوردی و ئه‌وی تریش بۆ مێژووی كورد ئامانجیش له‌م هه‌وڵانه جوانكردنی وێنه‌ی توركیا بوو له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیداربوون به‌شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی توركیا له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تر بۆبه ئه‌ندامبوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپیدا، به‌ڵام پلانه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی توركیاوه به‌ته‌واویی ره‌تكرایه‌وه. سه‌رۆكی توركیا {سلێمان ده‌میرئه‌ل} هه‌ڵوێستی خۆی به‌چه‌ند وشه‌یه‌ك پوختكرده‌وه “لای ئێمه شتێك نیه به‌ناوی كێشه‌ی كورده‌وه، به‌ڵكو كێشه‌ی تیرۆره‌و، خوێندن به‌زمانی كوردیی سه‌ربكێشێت بۆ دابه‌شبوون، ئێمه‌ش دابه‌شبوونمان ناوێت”.(13) كاتێكیش {نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان / 1996 – 1997} بوو به‌سه‌رۆك وه‌زیران له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی گه‌وره‌ی توركیاوه داوای وه‌ستانی شه‌ڕی له‌نێوان برایانی كورد‌و توركدا كرد به‌وپێیه‌ی هه‌موان ئیسلامن، وێڕای توندبوونه‌وه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان به‌ره‌نگاربوونه‌وه چه‌كدارییه‌كان له‌نێوان P.K.K و هێزه‌كانی توركیا ئه‌ربه‌كان په‌یامێكی زاره‌كیی له‌رێگه‌ی نووسه‌ری ئیسلامیی تورك {ئیسماعیل نه‌جاڕ} ناسراوه به‌په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا ئاڕاسته‌كرد، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ده‌هات، كه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ربه‌كان ده‌خوازێت ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد پێشنیاربكات، دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیش دڵخۆش نه‌بوون به بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌ربه‌كان و ئاماده‌كاریی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌نێوان هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕدا، سه‌رباری هه‌ڵكشانی بزووتن‌و جموجۆڵی خاوه‌ن مۆركی ئیسلامیی، كه ئه‌ربه‌كان پێی هه‌ڵده‌ستا، ئه‌م دوو كێشه‌یه بوون به‌ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی توركیا تا گڵۆپی سه‌وز داگیرسێنن و سوپای توركیا ده‌ست له‌كاروباری سیاسیی له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 1997 وه‌ربدات و حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ربه‌كان ناچار به‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه بكات و پارتی ڕه‌فاهیش قه‌ده‌غه‌كرا.(14)
ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان
له‌پاڵ ئه‌م گۆڕانكارییه سیاسییه‌و چڕكردنه‌وه‌ی جموجۆڵی هه‌واڵگریی و هه‌وڵی راسته‌وخۆی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی به‌دواداچوون‌و سوسه‌كردنی جموجوڵه‌كانی P.K.K و رێكخستنه نزیكه‌كانی یاخود ئه‌وانه‌ی له‌توركیادا سه‌ربه‌ون له‌پاڵ رێكخراوه كوردییه‌كان و ناكوردییه‌كانی هاوكاری P.K.K له ده‌وڵه‌تانی هاوسێداو چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی و زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی وه‌ك هه‌ڵمه‌ته‌كان له باكووری عێراق و ناوچه سنوورییه‌كان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی تایبه‌ت له ده‌وڵه‌تانی تردا له‌ناویشیاندا ئه‌و هه‌وڵه هه‌واڵگرییه ئاڵۆزه‌بوو، كه بوو به‌هۆی سوسه‌كردنی هاتن‌و چوون‌و جموجۆڵی {عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان}و، گه‌ڕان و قۆڵبه‌ستكردنی له 15ی شوباتی 1999 له نایروبی پایته‌ختی كینیا، كه مۆسادی ئیسرائیلیی و هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكیی به‌شداربوون، له‌پاش چه‌ند كاتژمێرێك له قۆڵبه‌ستكردنی ئۆجه‌لان و زیندانیكردنی له‌یه‌كێك له گرتووخانه‌كانی توركیا، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا {بوڵه‌ند ئه‌جه‌وید / 1925 – 2006} له‌رێگه‌ی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه مژده‌ی قۆڵبه‌ستكردنی ئۆجه‌لانی بڵاوكرده‌وه‌و به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌واڵگریی توركیا له قه‌ڵه‌میدا.