نوسینى، سه‌باح موفیدى.
سه‌رچاوه: جۆرناڵی زانستی سیاسه‌ت و یاسا: سه‌نته‌ری که‌نه‌دی زانست و یاسا
وه‌رگێرانى له ئینگلیزیه‌وه، ناوه‌ندى میلله‌ت بۆ توێژینه‌وه
به‌شی دووه‌م
ڕێكخراوه مۆدێرنه‌كان و لێكچونیان له‌گه‌ڵ ئاین دا له كوردستان
جگه‌له هێزه چه‌پ و ئیسلامیه‌كان، ناسیۆنالیسته‌كان ڕه‌هه‌ندى سێهه‌مى سێگۆشه‌ى هێزه سیاسیه‌كانن له كوردستان. ئه‌م ڕێكخراوه مۆدێرنانه نه‌له‌دژى ئاین بوون و نه‌ئاینیان وه‌ك ئامڕازێكى سیاسى به‌كارده‌هێنا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى. نه‌یان ده‌ویست هه‌ستى ئاینى گه‌ل ڕابكێشن له دژى خۆیان سه‌ره‌ڕاى نائاینیان یان چه‌پ بوونیان. له‌به‌رئه‌وه، ململانێى سیاسى له نێوان هێزه ئاینى و مۆدێرنه‌كاندا نه‌بووه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى مشتومڕى قوڵ له نێوان ئیسلام و ناسیۆنالیزم دا. هۆكارى ساده ئه‌شێت بوارى هاوبه‌ش و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێت كه خۆیان له نێو خۆیاندا هاوبه‌شبوون تێیدا وه‌ك میلله‌تى كورد له‌به‌رئه‌وه‌ى پرسى كورد بۆ هێزه ئاینیه‌كانیش گرنگ بوو، ئه‌گه‌رچى پله‌ى دووه‌مى هه‌بوو له‌دواى پرسى ئاینه‌وه. ئه‌م گروپانه ئاینیان به‌كارنه‌هێنا وه‌ك ئامڕازێك، به‌ڵام ئاگادارى ڕه‌وشى كۆمه‌ڵگا ته‌قلیدیه‌كه‌ى خۆیان بوون.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران پارتێكى مۆدێرنى گرنگ بوو. ئه‌م پارته له پلانه‌كه‌ى دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه‌له ڕۆژنامه‌ى ئیتڵاعات بڵاوكرایه‌وه له 3 مانگى سێى ساڵى 1979 دا، تێڕوانینى بۆ عه‌لمانیه‌ت بریتیى بوو له جیاكردنه‌وه‌ى ئاین له ده‌وڵه‌ت، ئازادى بیروباوه‌ڕى ئاینى، یه‌كسانى له‌به‌رده‌م یاسادا بۆ هه‌موو ئاینه‌كان و جیاكارینه‌كردنى ئاینى ڕه‌گه‌زى. كارنامه‌ى سیاسى و ستراتیژى “سۆشیاڵَ دیموكراسى” بیرۆكه‌یه‌كى نوێبوو به پێچه‌وه‌انه‌ى پارێزگارخوازه ئاینیه‌كان و چه‌په په‌ڕگیره‌كان. بۆنمونه، ئێمه ده‌توانین ئاماژه‌بده‌ین به هه‌ڵوێستى سه‌ركرده‌ى پێشووى پارته‌كه، عبدولڕه‌حمان قاسملو، ده‌رباره‌ى ئیسلام. ئه‌گه‌رچى خۆیی و پارته‌كه‌ى بڕوایان به ” كۆمارى دیموكراسى “هه‌بوو ، به له‌به‌رچاوگرتنى فه‌زاى سیاسى وڵاته‌كه، له وتارێك دا، كه له ڕۆژنامه‌ى ئیتڵاعات دا بڵاوكرایه‌وه له 22/2/1979دا، قاسملو ده‌ڵێت ” داخوازى كورد ته‌نها له ژێر سایه‌ى كۆمارى ئیسلامى دا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”. داخوازییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كن كه‌وا هیچ حكومه‌تێكى شۆڕشگیڕ به‌تایبه‌ت حكومه‌تى ئێستا ئه‌وه‌ى كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته نه‌توانێت ڕه‌تیان بكاته‌وه”.
دژایه‌تیكردنى دواترى ئه‌م پارته بۆ ” كۆمارى دیموكراسى”و بایكۆتكردنى ڕیفراندۆم بۆ كۆمارى دیموكراسى له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه به‌هۆى ناڕوونى ناوه‌ڕۆكى ئه‌م زاراوه‌یه‌وه بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا له چاوپێكه‌وتنێك دا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى ئیتڵاعات له 31 مانگى ئازارى له‌ساڵى 1979دا، ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندى حیزبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كان له كوردستان ، قاسملو ده‌ڵێت:
“ئاڕاسته‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تیه‌كى سیاسی‌دا زۆر ڕوونه. ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه ئاینى یان سیاسیه به‌رگرى له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانى تر‌ى ئێران بكات، و هه‌ڵسوكه‌وت بكات له چوارچێوه‌ى دروشمه سه‌ره‌كیه‌كه‌ى ئێمه ” دیموكراسى بۆ ئێران و سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان”، حیزبه‌كه‌ى ئێمه هاوكارى ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ركرده ئاینی و سیاسیه. سه‌باره‌ت به سه‌ركرده ئاینیه‌كانى ئێستا، تا ئێستا من سه‌ردانى جه‌نابى موفتى زاده‌م نه‌كردوه‌و ناشى ناسم، به‌ڵام بیروباوه‌ڕمان له‌سه‌ر ئایه‌توڵا عزه‌دین حوسینى نه‌گۆڕاوه‌و موفتى زاده تواناى هه‌یه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنى نوێنه‌رایه‌تى كورد له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا.
له‌ناو ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ى كه حیزبى دیموكرات پێشكه‌شى كرد له‌رێگه‌ى نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه له كۆنفرانسى ساین به سه‌رۆكایه‌تى موفتى زاده (سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه پارتى دیموكرات خۆى به‌شدارى نه‌كرد له‌به‌رئه‌وه‌ى پێشتر ئاگادار نه‌كرابۆیه‌وه له‌لایه‌ن موفتى زاده‌وه)، و بڵاوكرایه‌وه له ڕۆژژنامه‌ى ئایاندیگان، له 13 مانگى شه‌شى ساڵى 1979، ئاماژه‌ى به مافى ئۆتۆنۆمی و فیدڕاڵى بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد و نه‌ته‌وه‌كانى تر كردبوو، وترابوو كه‌وا”…. ئه‌وه‌ى كه گرنگه بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد، وشه‌ى “كۆمارى” نیه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى گرنگه. ئه‌گه‌ر كۆمارى ئیسلامى ڕازیبێت به داخوازییه سه‌ره‌تاییه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد (ئۆتۆنۆمى بۆ كوردستان و دیموكراسى بۆ ئێران)، بێگومان نه‌ته‌وه‌ى كورد پاڵپشتى ئه‌وه ده‌كات. له چاوپێكه‌وتنێك دا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى كایهان، له 27 نۆڤه‌مبه‌رى ساڵى 1979، ئه‌و ده‌ڵێت: نه‌ته‌وه‌ى كورد نه له‌دژى ئیسلام و نه له دژى كۆمارى ئیسلامى شۆڕش ده‌كات به‌ڵكو به‌رگرى له مافه‌كانى خۆى ده‌كات، و ئه‌وان (سه‌ركرده ناوه‌ندییه‌كان)، پێویسته به‌رگرى له مافى كورد بكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌خلاقى نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامی و مرۆڤایه‌تی بونیان،.. ئێمه نه‌ك بیروباوه‌ڕێكى دژه ئیسلامیمان نییه به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئێوه ئه‌توانن ببینین زۆرینه‌ى كوردموسوڵمانه‌وه‌و پارته‌كه‌ى ئیمه‌ش له قوڵایی كۆمه‌ڵگاى كوردییه‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه، زۆرێك له ئه‌ندامه‌كانمان موسوڵمانن، ئه‌وان بیروباوه‌ڕێكى پته‌ویان هه‌یه به بیرۆكه ئیسلامیه‌كان. به‌هه‌مان شێوه ئێمه وه‌ك پارتێكى سیاسى باوه‌ڕمان به‌م بیڕوباوه‌ره پته‌وه‌ى خه‌ڵكى كوردستان هه‌یه…
له چاوپێكه‌وتنێكى تردا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندى نێوان كۆمارى ئیسلامى و ئۆتۆنۆمى، كه له ڕۆژنامه‌ى ئیتڵاعات له 10 مانگى ئازارى ساڵى 1980 دا بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه دا كه‌وا” ئه‌وه‌ى گرنگه بۆ ئێمه ناوه‌ڕۆكى كۆمارى ئیسلامیه. ئه‌گه‌ر خه‌ونه‌كانمان بپارێزێت، ئێمه له‌ناو چوارچێوه‌ى دا ده‌مێنینه‌وه. ئه‌وه‌ى كه ئێمه لێى تێگه‌یشتوین له وته‌كانى دوێنێى ئیمامه‌وه‌و ئێمه‌ش له‌و باوه‌ڕه‌داین كه‌وا هیچ ناكۆكیه‌ك نیه له نێوان پرسى ئۆتۆنۆمی و ڕ‌ژێمى كۆمارى ئیسلامى دا”. سه‌ره‌ڕایى ئه‌مه، له‌وتاره‌كه‌یدا له مهاباد قاسملو قسه‌ى له‌سه‌ر ئۆتۆنۆمى كرد به‌م شێوه‌یه:
“دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئه‌لامح نورى، نوێنه‌رى گشتى بانسه‌دیر بۆ دانوستانه‌كان له كوردستان، په‌یامێكى بۆ ناردووین كه تێدا ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هاوشانى وشه‌ى ئۆتۆنۆمى كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ى كورده‌وه پاڵپشتى ده‌كرێت، وشه‌ى ” ئیسلامى ” له‌گه‌ڵیدا زیاد بكرێت ، ڕاتان چی ده‌ێت؟ لێره‌دا ئێمه ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌وا زۆرینه‌ى خه‌ڵكى كورد موسوڵمانن و ئه‌گه‌ر ئۆتۆنۆمى ئیسلامى دانى پێدابنرێت، نه‌ته‌وه‌ى كورد قبوڵی ده‌كات و زۆریش خۆشحاڵ ده‌بێت.
به‌پێى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ فاردا ئێران له 18 مانگى شه‌شى ساڵى 1979، قاسملو له‌و بڕوایه‌دا بوو كه‌وا له پێناوى بونیاتنانى وڵات‌دا، هه‌موو هێزه دژه ئیمڕیالیستیه‌كان له ئێران، هێزه ڕه‌سه‌نه‌كانى شۆڕش و هێزه ئاینى و نائاینیه‌كان پێویسه له ڕاستیدا یه‌ك بگرن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا. به‌ڵام، ئه‌گه‌ر ئاڕاسته ئاینیه‌كان له هاوپه‌یمانێتیدا بوونایه له‌گه‌ڵ هێزه مۆدێرنه‌كانداو له بارودۆخه هه‌ستیاره‌كاندا زیاتر نه‌رمیان بنواندایه، ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندى پرسى كورد ده‌بوو له‌لایه‌كه‌وه، و ده‌یتوانى ڕێگربێت له ناكۆكى سیاسى و ئایدیۆلۆژى كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى حكومه‌تى ناوه‌ند ده‌بوو، له‌لایه‌كى تره‌وه.
مه‌كته‌ب قورئان و پرسى سیاسى له كوردستان
له كوردستاندا، هه‌ندێك گروپ ئاینیان هێنایه ناو گه‌مه‌ى سیاسیه‌وه، سه‌ره‌ڕاى نه‌گونجانى وه‌زیفه‌ى سیاسى ئاین له‌گه‌ڵ مافه‌كانى كوردا. یه‌كێك له گروپه گرنگ و سه‌ره‌كیه‌كان مه‌كته‌ب قورئان بوو، كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دى موفتى زاده‌وه دامه‌زرێنرا. ئه‌وان به مه‌كته‌بیه‌كان یان به “كاك ئه‌حمه‌دیه‌كان” له كوردستان ده‌ناسران. لێره‌دا، ئێمه به‌كورتى ئه‌م ئاراسته‌یه‌و چالاكى و بیرۆكه سیاسیه‌كانى ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌حمه‌دى موفتى زاده‌و پێكهێنانى مه‌كته‌ب قورئان
ئه‌حمه‌دى موفتى زاده به‌ناوبانگه به عه‌لامه موفتى زاده یان كاك ئه‌حمه‌د، سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌رى ڕه‌وتى مه‌كته‌ب قورئان بووه، له ساڵى 1933 له ساین (سه‌ناندج) له خێزانێكى ئاینپه‌روه‌ر له دایك بوو. هه‌ر له‌منداڵیه‌وه، باوه‌ڕدارێكى به‌په‌رۆش و شوێنكه‌وتویه‌كى ڕه‌وتى ئاینى بووه‌و زانسته ئاینیه‌كانى ته‌واوكردوه. له‌سالێ 1948دا، چوو بۆ مه‌ریوان بۆ فێربوونى زانسته ئیسلامیه‌كان و خوێندنى عه‌ره‌بى، كه دواتر له ساڵى 1949 دا چوو بۆ كوردستانى (عێراق) باشور بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بۆماوه‌ى دوو ساڵ له‌وێ مایه‌وه كه هه‌سته نه‌ته‌وه‌ییه كوردییه‌كه‌ى زیاتر توخ بۆیه‌وه. كاتێك گه‌یشته ته‌مه‌نى 17-18 ساڵ باوكى وه‌ك مامۆستایه‌ك ناردى بۆ قوتابخانه‌ى دار-ئه‌ل-ئیحسان له شارى ساین. چه‌ندین وتار‌و گفتوگۆى پێشكه‌ش كرد له‌كاتى نوێژى هه‌ینى دا، له ساڵى 1957-58، چوو بۆ ته‌هه‌ران ده‌ستی به‌كاركردن كرد له ڕادیۆى كوردى و ڕۆژنامه‌ى كوردستان. له‌ساڵى 1959-1960، هه‌وڵى دا به‌شى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له كۆلێجى یاسا له زانكۆى ته‌هران دابمه‌زرێنێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، میتۆدى مه‌زهه‌به‌كانى ده‌وته‌وه ” ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى له كۆلێجه‌كانى یاسا‌و ئاینزانى”.
له‌ساڵى 1963 دا، ڕۆژنامه كوردییه‌كه‌ی و به‌رنامه‌ى ڕادیۆكه‌ى قه‌ده‌غه‌كران و خۆیشى ده‌ستگیركرا بۆ ماوه‌ى 5 مانگ. له‌م ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى 15 خۆرده‌د (5ى مانگى شه‌ش) له تاران، بیروبۆچونى گۆڕا. له زیندان دا، ئاشنا بوو به هه‌ندێك له كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كانى شۆڕشى شیعه، له ساڵى 1964-1965، گه‌ڕایه‌وه بۆ ساین. له ساڵى 1972-1973، ده‌ستنیشانكرا وه‌ك سه‌رۆكى نوسه‌رانى ده‌سته‌ى ڕادیۆى ساین. چالاكیه‌كانى له‌ڕادیۆ ڕاگیران له ساڵى 1974-1975 و پاشان ده‌ستیكرد به كاركردن وه‌ك بازرگانێكى سه‌ربه‌خۆ له دروستكردنى كۆمپانیادا (له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هاوڕێى) . له‌ساڵى 1976-1977، به‌رپرسیارێتى دادگاى شه‌ریعه‌ى كوردستانى وه‌رگرت (واده‌ره‌كه‌وت كه سه‌ربه حكومه‌ت نه‌بێت). له‌هه‌مان ساڵدا، یه‌كه‌مین لقى قوتابخانه‌ى قورئانى له مه‌ریوان دامه‌زراند. له‌دوا ئه‌وه له ساڵى 1977-1978، قوتابخانه‌یه‌كى له ساین دامه‌زراند كه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌پرسه‌كانى شۆڕش ده‌كرد. له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنى شۆڕشدا، ئه‌نجوممه‌نێكى شۆڕشى دامه‌زراند و جێگیرى كرد له نوسینگه‌ى بیناى پارێزگارى پارێزگاى كوردستان. له 6 مانگى شه‌شى ساڵى 1979 دا، حیزبى ئیسلامى مساواتى (یه‌كسانى) دامه‌زراند. له 18 مانگى ئازارى ساڵى 1979دا، به‌شدارى كرد له كۆنفرانسى سه‌ركرده ئاینیه كورده‌كان له سه‌قز. له 10-12 مانگى شه‌شى ساڵى 1979، كۆنفرانسى سه‌ربه‌خۆیی له ساین سازكرد. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا، سه‌ره‌ڕاى كشانه‌وه‌ى خۆپاڵاوتنى له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پسپۆڕان له‌سه‌ر داواى خۆی، به‌شداریكرد له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا له‌دواى دامه‌زراندنیه‌وه. له مانگى نۆى ساڵى 1979، زنجیره‌یه‌ك وتاریدا له‌حوسنیه‌ى ئیرشاد و ئه‌وه سه‌ره‌تاى سه‌رده‌مێكى نوێبوو له ژیانى سیاسى ئه‌و. له دژى هه‌ندێك له پڕه‌نسیبه‌كانى ده‌ستورى كۆمارى ئیسلامى ئێران بوو به‌تایبه‌ت مادده‌ى دوانزه‌یه‌مین كه ڕێگه‌ى ده‌دا به پێكهێنانى ” ئه‌نجومه‌نێكى ناوه‌ندى سونى “(شوراى مه‌ركه‌زى سونه‌ت) له 31 مانگى ئازار‌و 1 مانگى چوارى ساڵى 1981. له‌سه‌ر بانگێشتنامه‌ى ئه‌و له 13 مانگى ئازارى ساڵى 1981، كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كانى سوننه به‌شدارییان كرد له كۆنفرانسى ته‌هران كه‌وا پڕۆژه‌ى 14 ماده‌یان دانا. له 6-5 مانگى ئابى ساڵى 1982، یادى بیره‌وه‌ریه‌كانى دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى كرده‌وه له كرماشان. له 9 مانگى نۆى ساڵى 1993، كۆچى دواییكرد. جگه‌له له وتاره‌كانى، نوسینه‌كانى و هۆنراوه‌كانى، ئه‌و دوو شاكارى گرنگى هه‌یه ” گفتوگۆیه‌كى كورت سه‌باره‌ت به حكومه‌تى ئیسلامى” و ” سه‌بارت به كوردستان”.
مه‌كته‌ب قورئان و بیرۆكه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى ئیسلامى
به‌پێچه‌وانه‌ى ڕه‌وتى ئیسلامى له ناوچه‌و وڵاته‌كانى تردا، ئیسلامیه كورده‌كان له‌ڕووى پراكتیكیه‌وه پاڵپشتى ناسیۆنالیزمى كوردی‌یان نه‌ده‌كرد له دژى پان ئیرانیزم له كاتى پێویستدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پشتگیرى حكومه‌تى ناوه‌ندییان كرد له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌یلیان به‌لاى ئیسلامى سیاسى دابوو. دوو هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌بوو، یه‌كه‌مینیان، سه‌رده‌مى چالاكیه‌كانیان گونجاوبوو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مى دووه‌مى ژیانى سیاسى ڕه‌وت و بیرمه‌نده ئیسلامیه‌كاندا، بۆنمونه، به‌ئیسلامیكردن له هه‌ندێك له وڵاتان كه‌وا قۆناغى ناسیۆنالیزمى تێپه‌راندبوو. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وان كاریگه‌ربوون به گه‌شه‌ى ئیسلامى له‌و وڵاتانه دا. دووه‌مینیان، له ئێرانیشدا، به‌هه‌مان شێوه ئه‌وان كاریگه‌ربوون به گه‌شه‌ى ئیسلامى سیاسى ئه‌و ساته‌وه‌خته. به‌م هۆیه‌شه‌و، له‌به‌رئه‌م هۆكارانه، بیروباوه‌ڕى ئاینى زاڵبو به‌سه‌ر ڕه‌وته ئیسلامیه‌كانى كوردستاندا، له جیاتى ئه‌وه‌ى ناسیۆنالیستى ئاینى زاڵ‌بێت به‌سه‌ریاندا.
بێتوانایی ڕه‌وتى ناسیۆنالیستى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جیاواز له هێزه ئایدیۆلۆژى و ڕێكخراوه‌كانى ڕه‌وته ماركسیه‌كانى وه‌ك پارته كۆمۆنیستیه‌كان به‌تایبه‌ت پارتى ته‌ودیح (گه‌ل) له ئێران‌دا، ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ى ئیسلامیه‌كانى پشتڕاست كرده‌وه به‌وه‌ى كه‌وا ته‌نها گوتاره ئیسلامیه‌كان ده‌توانن ماركسیزم وه‌ده‌ربنێن له ناوچه‌كه‌دا وه‌ك ڕه‌وتێكى دژ به ئاین و نه‌ته‌وه. به‌هه‌مان شێوه‌ش كاریگه‌رى خسته‌سه‌ر ڕه‌وته ئاینیه‌كانى كوردستان. ئه‌گه‌رچى ناسیۆنالیزمى نوێ له كوردستان وابه‌سته‌بوو به ڕه‌وته چه‌په‌كان، ڕه‌وته ئیسلامیه‌كان له‌ژَێر كاریگه‌رى ئیسلامى سیاسى له ئێران‌دا له دژى ڕه‌وته چه‌په‌كان وه‌ستانه‌وه. وه‌ها ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵات بوو. به‌ڵام ئه‌م زاڵبونه‌ى ڕه‌هه‌ندى ئاینى كۆتایه‌كى باشى نه‌بوو. له‌م چوارچێوه‌دا، حه‌سه‌ن ئه‌مینى، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى مه‌كته‌ب قورئان، له چاوپێكه‌وتنێكى دا له گۆڤارى چه‌شمه‌نده‌ز له ساڵى 2006 دا سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵه‌ى سیاسى چالاكى ئه‌نجومه‌نى شوراى سوننه‌ت ئاماژه به‌وه ده‌دا”…. به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رپرسه‌كانى ئه‌و كاته له‌برى گوێگرتن بۆ داخوازییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنیان، ده‌ستیان كرد به هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژى…”به‌م شێوه‌یه، مه‌كته‌ب قورئان له ساڵه‌كانى سه‌ره‌تایه‌كانى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشدا متمانه‌ى به حكومه‌تى ناوه‌ندى كرد له‌برى نزیكبوونه‌وه له ناسیۆنالیسته كورده‌كان، ئه‌گه‌ر چى ئه‌وه كاتیى بوو وه‌ك حه‌زه‌رێكى سیاسى. به‌م هۆیه‌شه‌وه، نه‌یتوانى كاریگه‌ریه‌كه‌ى به‌كاربهێنێت له‌ناو جه‌ماوه‌ر دا بۆ نه‌هێشتنى سه‌ركوتكردنى نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك به‌ره‌نجامێكیشى بۆ نه‌هێشتنى سه‌ركوتكردنى ئاینى به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه له‌م ناوچه‌یه‌دا.
به‌له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى ڕوون كرایه‌وه له‌سه‌ره‌وه، پێویسته له هه‌یمه‌نه‌ى ئایدیۆلۆژى ئاین بكۆڵینه‌وه له بیروباوه‌ڕى موفتى زاده‌وه وه‌ك نمونه‌یه‌ك له‌م هه‌یمه‌نه‌یه له ڕه‌وه‌تى مه‌كته‌ب قورئان به‌گشتى. لێره‌دا ، له‌به‌رچاوگرتنى چه‌ند خاڵێك پێویسته:
1- سه‌ركوتكردنى ئاینى نه‌ك ته‌نها په‌یوه‌ندى به‌كورده‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو كێشه‌ى سه‌ره‌كى كوردیش نه‌بوو.
2- كورده‌كان ته‌نها موسوڵمان و سونه‌نین، به‌تایبه‌ت له كوردستانى ئێران‌دا كه ژماره‌ى دانیشتوانى شیعه‌ى كورد له ئاستێكى باڵادایه.
3- له ئێران‌دا به‌ته‌نها پشتبه‌ستن به یه‌ك سیاسه‌ت به‌س نیه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى یه‌كسانى ئاینى.
4- نه‌هێشتنى سه‌ركوتكردنى ئاینى به‌بێ ڕێگرتن له سه‌ركوتكردنى نه‌ته‌وه‌یی گونجاو نیه‌و هه‌ردوو مه‌سه‌له‌كه پێكه‌وه وابه‌سته‌ن به‌تایبه‌تش له كوردستاندا كه كورده سونیه‌كان به‌ئاگاییه‌كى سیاسى نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه زڵبوونى سیاسه‌تى ئاینى له‌ڕووى عه‌مه‌لیه‌وه كاریگه‌ر نیه.
5- چالاكى ناسیۆنالیستى موفتى زاده‌و دواتریش بیروبۆچونه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى ئیسلامى به‌راورد ناكرێت به بیرمه‌نده ئیسلامیه عه‌ره‌بی و هندییه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان سه‌ره‌تا قۆناغى ناسیۆنالیزمیان تێپه‌ڕان یاخود ئیسلامیان به‌كارهێنا به‌پێى ناسیۆنالیزم و ده‌ره‌نجامێكیان به‌ده‌ستهێنا له‌م چوارچێوه‌دا ، له‌پاشان ده‌ستیان كرد به ڕه‌وه‌تى ئیسلامى په‌تى. به‌ڵام به‌ره‌نجامى بزوتنه‌وه‌ى ناسیۆنالیزمى كوردستان هێشتا ڕوون نه‌بوو و نه‌گه‌یشته ئامانجه‌كه‌ى.
له‌ڕاستیدا، موفتى زاده له بیرۆكه پێشوه‌كه‌ى تێڕوانى ناسیۆنالیستى خۆى لایدا له‌پێش ساڵى 1960كاندا، كه‌وا پێویست بوو ئه‌نجامى بدات دواى چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد. ڕوانگه‌ى ناسیۆنالیستى ئه‌و به‌رده‌وام بوو تاوه‌كو ساڵى 1963، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى ده‌ستگیركرا، له‌دواى ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ شۆڕشى 15 خۆرده‌دا و هه‌ندێك پیاوى ئاینى شیعه گه‌شه‌ى كرد. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌م ساڵانه‌دا شانبه‌شانى چالاكیه ناسیۆنالیونالیزمه كوردییه‌كان، هه‌وڵیدا كه خورافه‌و ئینحیرافات له سوننه و شیعه بكاته‌وه به‌ڵام پرسه كوردییه‌كه لاى ئه‌و زۆر گرنگتر بوو. وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌ڵێت ” من هیوا خوازبووم كه خزمه‌تى زمان و ئه‌ده‌بى سه‌ركوتكراوى كوردى بكه‌م له‌ڕێگه‌ى وتار و دیبه‌یتى ئه‌ده‌بى و ئاینى و ڕۆژنامه‌یه‌كى كوردییه‌وه.
له‌دواى ساڵى 1963، تێڕوانیى گۆڕا بۆ ئایدیالیزمى ئیسلامى. له‌م چوارچێوه‌دا ئه‌و ده‌ڵێت” كاتێك كه پڕیشكى شۆرش ده‌ستى پێكرد له مانگى شه‌شى ساڵى 1963، من له نه‌سر خوسره‌و ست بووم.، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى و تاوانى ڕ‌ژێمى پاشایه‌یتم له نزیكه‌وه بینى. ده‌رئه‌نجامى ڕووداوى ئه‌و ڕۆژگاره گه‌وره‌ترین كاریگه‌رییان هه‌بوو له‌سه‌ر دڵم كه میتۆده‌كه‌میان به‌ته‌واوه‌تى گۆڕى. به‌رله‌وه نیه‌تى من هه‌میشه ڕووبه‌ڕوبونه‌وه بوو له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ خورافاتى ئاینى، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ركوتكردنى نه‌ته‌وه‌یییه‌وه نیه‌تم گۆڕا بۆ خزمه‌ت كردنى كه‌لتورى كوردى، ئه‌گه‌رچى من هه‌رگیز پاڵنه‌رم نه‌بووه له‌به‌رامبه‌ر ململانێكانى ئێران‌دا. له كارنامه‌ى 12 مانگى هه‌شتى ساڵى 1980 دا، ئاماژه‌ى به‌وه دا” سوپاس بۆ خوا كه‌وا دوای چه‌ندین ساڵ، بارودۆخێك هاته‌كایه‌وه كه‌وا من تێگه‌یشتم پیوه‌ره كۆنه‌كانم به‌تاڵ و خورافه بوون. له‌ساڵى 1964 وه، بڕیارم داوه پیاده‌ى ڕێگاى سه‌ره‌كى شۆڕشى ئیسلامى موحه‌مه‌دى پێغه‌مبه‌ر بكه‌م…. و له‌هه‌مان ساڵیشه‌وه، به‌رنامه‌ى خۆم ده‌گونجێن له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگایه‌و كاره‌كانم سنوردارده‌كه‌م به ڕۆیشتن به‌ره‌وه ئاڕاسته‌ى گه‌شه‌ى فه‌لسه‌فه ئیسلامیه‌كان و بانگه‌شه كردن بۆ ئیسلامى ڕاسته‌قینه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌یامى قورئان بۆ ئه‌و موسوڵمانه‌ى كه ئاشنانین به قورئان له ڕێگاى قورئانه‌وه. له چاوپێكه‌ونێك دا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى ئیتڵاعات له 25 مانگى شه‌شى ساڵى 1979، وه‌سفى گۆڕانكارییه هزرییه‌كانى كرد به‌م شێوه‌یه” له‌ساڵى 1963 له دواى داخستنى ڕۆژنامه‌ى كوردى، من له زیندانى قه‌زڵه‌ج بووم بۆماوه‌ى 5 مانگ دواتریش به‌رده‌وام بووم له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه، چومه‌وه بۆ سه‌نه‌نده‌ج. له‌و سه‌رده‌مه‌دا دركم به‌وه كرد كه ئیسلام و ناسیۆنالیزم له دژى یه‌ك نین، من خه‌باتى خۆم له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌ست پێكرد”. به‌هه‌مان شێوه، له چاوپێكه‌وتنێكى تردا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى كایه‌ن له 15 مانگى شه‌شى ساڵى 1979، و‌ڵامى پرسیارێكى دایه‌وه سه‌باره‌ت به تێڕوانینى خۆى له‌سه‌ر پارتى دیموكرات، و ده‌ڵێت ” هه‌ڵوێستى من ڕوون بووه له چه‌ندین ساڵ پێش ئێستاوه ته‌نانه‌ت له پێش ساڵى 1963وه. هه‌موو هه‌وڵه‌كانم بۆ گه‌شه‌پێدانى ئیسلامه له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ى ئێران دا”.
له ده‌ستورى پارتى مساواتى ئێران (6/3، 1979) كه شه‌ش مادده‌ى له خۆ گرتبوو له‌لایه‌ن موفتى زاده‌وه نوسرابوون، مادده‌ى دووه‌م ئاماژه‌ى به‌وه ده‌دا” له كۆمه‌ڵگاى ئیسلامى ئێران‌دا، مافه جۆراوجۆره سیاسى و كلتورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌موو نه‌ته‌وه موسوڵمانه‌كانى ئێران پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان ده‌سته‌به‌ر بكرێن له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسا‌و ڕێسا ئیسلامیه‌كان به‌ته‌واوه‌تى جێبه‌جێبكرێن، پێویسته ئازادى ته‌واویان هه‌بێت له ئێرانێكى یه‌كگرتودا (نه‌ته‌وه موسوڵمانه‌كانى تریشى ده‌گرته‌وه له ده‌ره‌وه‌ى ئێران دا). له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م پڕه‌نسیبه هیچ كام له پێكهاته ئیسلامیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هیچ ئیمتازاتێكی به‌سه‌ر ئه‌ویتردا نه‌بوو…” ماده‌ى 5 ئاماژه‌ى به‌وه ده‌دا كه” ئه‌ندامێتى له پارتى مساواتى ئیسلامى كورت نابێته‌وه له نه‌ته‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت دا، هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر شوێنێك بێت و هه‌ر ناسنامه‌یه‌كى هه‌بێت كه بڕواى به ئه‌م پڕه‌نسیبانه هه‌بێت بیه‌وێت كۆشش بكات بۆ جێبه‌جێكردنیان ئه‌توانێت ببێت به ئه‌ندامى ئه‌م حیزبه”. ئه‌م ده‌ستوره ئایدیالیزمى ئیسلامى و جیهانى له خۆ ده‌گرت، ئه‌گه‌ر چى ئاماژه‌ى به مافى نه‌ته‌وه‌كانى تر كردبوو. به‌م هۆیه‌وه، تێڕوانینێكى واقعیانه‌ى نه‌بوو و جیاوازییه‌كى ڕوونى دروستكرد له نێوان خۆیان و هێزه كوردییه‌كان كه دواجار كاریگه‌رییه‌كى نێگه‌تیڤى هه‌بوو له‌سه‌ر پرسى كورد. له‌م چوارچێوه‌دا، موفتى زاده گرنگى زۆرى دا به سه‌ركوتكردنى ئاینى (له‌ناو ئه‌و سێ سه‌ركوتكردنه‌ى كه ئاماژه‌ى پێ‌درابوو له‌لایه‌ن خۆیه‌وه:( سه‌ركوتكردنى چینى و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینى ) ڕه‌خنه‌ى له پڕه‌نسیپى 12 یه‌مینى ده‌ستورى كۆمارى ئیسلامى ده‌گرت. به‌پێى ئه‌م پڕه‌نسیپه ئاینى ڕه‌سمى ئێران مه‌زهه‌بى ئیسلامى شیعه‌ى جه‌عفه‌ری دوانزه ئیمامه كه‌وا ئه‌م پڕه‌نسیپه پڕه‌نسیبێكى نه‌گۆڕه بۆ هه‌تا هه‌تایه….” به‌م هۆیه‌وه، تێڕوانینه ئایدیاڵیه‌كه‌ى و ناواقعیبوونى سیاسى وای له هه‌وڵه‌كانى كرد له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئاین بێت (دژى ناسیۆنالیزم) و به‌داخه‌وه ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئامانجى سیاسى حكومه‌تى ناوه‌ند بوو. به‌له‌به‌رچاوگرتنى زاڵى ڕه‌هه‌ندى ئاینى له بیرى موفتى زاده‌دا، شێخ عزه‌دین حوسه‌ینى ئاماژه به‌وه ده‌دا كه:” جیاوازى له نێوان من و كاك ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌یه كه‌وا ئه‌و موسوڵمانێكى كورده و من كوردێكى موسوڵمانم”.
ئه‌وله‌ویاتى ڕه‌هه‌ندى ئاینى له ڕه‌وتى مه‌كته‌ب قورئان دا زۆر زیاتر به‌ده‌ركه‌وت له هه‌وڵه‌كانى موفتى زاده دا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى ئیسلامى. بیروبۆچونى له‌سه‌ر پێكهێنانى وه‌ها حكومه‌تیك له كتێبه‌كه‌ى دا خراوه ته ڕوو ” گفتوگۆیه‌كى كورت له‌سه‌ر حكومه‌تى ئیسلامى”. ئه‌گه‌رچى ئه‌م ڕه‌وته له‌سه‌ره‌تاو هه‌ندێك سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا له ساین، به‌ڵام وه‌ها هزرێك له‌ڕووى عه‌مه‌لیه‌وه نه‌ده‌گونجابوو له‌گه‌ڵ فه‌زاى سیاسى كوردستان، ئه‌مه جگه له زاڵى بیرى سیكۆلار و چه‌په‌كان له‌سه‌ر ئه‌م گروپانه. له‌به‌رئه‌مه، له‌رووى عه‌مه‌لیه‌وه نه‌گونجاو بوو له‌گه‌ڵ پارته سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كانى كوردستان. له‌و كتێبه‌ى كه‌له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى پێدرا، بیروبۆچونه‌كانى ده‌خاته‌ڕوو له‌سه‌ر حكومه‌تێكى ئیسلامى و بنه‌ماو خاسیه‌ته‌كانى. ئه‌و نه‌یارێكى سه‌رسه‌ختى عه‌لمانیه‌ت بوو و ئاماژه به‌وه ده‌دا:
ستراتیژى دژه خه‌ڵكى جیاكردنه‌وه‌ى ئاین له سیاسه‌ت ورده ورده بووه هۆى گۆڕێنى كۆمه‌ڵگایه‌كى پیرۆز‌و گه‌وره‌و به‌هێز بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كى ڕه‌گه‌زپه‌رست خۆویست…….له‌م ساڵانه‌ى دوایی دا، بۆنمونه، هه‌رله‌كاتى نه‌مانى شارستانى ئیسلامى له ئه‌نده‌نوسیاوه‌و له‌كاتى سه‌رده‌مى هێرشى مه‌سیحى له ڕۆژئاواوه‌و هێرشى مه‌غۆل له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه… ڕاگه‌یاندنى ئه‌م بیرۆكه‌یه به‌و په‌ڕى بێترسى و ڕاشكاوییه‌وه كه‌وا “ئاین جیاوازه له سیاسه‌ت” پاساوى ئه‌م ناپاكیه فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌یه. و به‌رهه‌مى ئه‌م سه‌رده‌مانه‌ى دواییه…..
حكومه‌ت یه‌كێكه له پرسه مرۆییه‌كان كه‌وا ئیسلام یاسا و پڕه‌نسیبه گشتیه‌كانى ده‌ستنیشان كردوه به‌وه‌ى كه‌وا هه‌گیز به‌سه‌ر ناچن و له‌كار ناخرێن. مرۆڤایه‌تى بۆ هه‌تاهه‌تایه پێویستى به‌وه‌یه كه یاساكانى حكومه‌ت په‌یڕه‌و بكات له هه‌ركات و شوێنێك دا… له‌م حكومه‌ته‌دا، هێزى هه‌مه‌چه‌شن له خه‌ڵكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئۆرگانێك له‌ژێر ناوى “شورا” (ئه‌نجومه‌ن) كه هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان له وڵاته دیموكراسیه‌كان دا. به‌ڵام شورا به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه هه‌یه‌تى حكومه‌تى ئیسلامى سه‌د له سه‌د ده‌كات به حكومه‌تێكى دیموكراس و جه‌ماوه‌رى، له‌كاتێكدا هیچیه‌كێك له په‌رله‌مانه‌كانى تر‌ى سیستمه جیاوازه‌كانى تر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه.
سه‌باره‌ت به پرسه ناسیۆنالیزمیه‌كان، موفتى زاده له ڕووى تیۆرییه‌وه بڕواى به‌و ده‌روازه مۆدێرنه‌كان هه‌بوو وه‌ك ده‌ڵێت : ” ناسیۆنالیزمى كوردى یه‌كێكه له گرنگترین پرسه‌كانى ناوچه‌كه له سه‌ده‌ى نوێ‌دا، سیاسه‌تمه‌دارانى ئێرانى (به‌هه‌مان شێوه سیاسه‌تمه‌دارانى وڵاتانى تر به‌شدارن له‌م پرسه‌دا)، له تێڕوانیان بۆ ئه‌م پرسه، هه‌میشه ئه‌م پرسه‌یان به‌كه‌م سه‌یركردوه‌و لایه‌نگرانى ئه‌م هه‌سته‌یان مه‌حكوم كردووه. له‌كاتیك دا ئه‌م سیاسه‌تمه‌دارانه، له‌سه‌ر مه‌سه‌له توندره‌وییه‌كانى تر هه‌ڵوێستى خۆیان گۆڕیوه‌و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پاڵپشتى ناسیۆنالیزم بوون كه له‌سه‌ر ئاستى ئێران به‌رنامه‌ى بۆ داڕێژراوه. ئه‌م میتۆده خاسیه‌تى تایبه‌تى ته‌نها یه‌ك گروپ نیه، له‌ڕاستیدا، پاراستنى ” میانڕه‌وى” له‌پرسه مرۆییه‌كاندا هه‌میشه له رابردوو ئێستا و داهاتوودا یه‌كێك بووه له گرفته قورسه‌كانى مرۆڤایه‌تى له مێژوو دا. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه، له‌ڕووى واقعیه‌وه ئه‌م تێڕوانینه میانڕه‌وه‌ى له‌به‌رچاو نه‌گرت له‌په‌یوه‌ندیدا به هێزه ناسیۆنالیزمه كوردییه‌كانه‌وه، سه‌ره‌ڕاى تێگه‌یشتنى له هه‌ڵوێستى سیاسى ناسیۆنالیزمه ئێرانیه‌كاندا. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا، ڕێگایه‌كى په‌رگیرى گرته به‌ر بۆ دامه‌زراننى حكومه‌تێكى ئیسلامى نمونه‌یی. ئه‌گه‌رچى ئه‌مه له‌ڕووى سیاسیه‌وه وه‌ك هه‌وڵێك ته‌ماشا ده‌كرێت بۆ سه‌ره‌نج ڕاكێشانى هێزه سونیه‌كانى پارچه‌كانى تر‌ى ئێران بۆ فشارخستنه سه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ندى، به‌ڵام، له‌لایه‌كى تره‌وه، ئه‌و خۆى دورخسته‌وه له‌هێزه سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كان له كوردستان. كه‌واته ته‌نها پاساوێكى ئایدیۆلۆژى (ئیسلامى) هه‌بوو نه‌ك پاساوێكى سیاسى.
جگه‌له‌و پرسانه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه ڕوون كرانه‌وه، پێویسته تێبینى ئه‌وه بكرێت كه ڕه‌وتى مه‌كته‌ب قورئان خۆى بۆخۆى بووه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى په‌رتبونێكى ئاینى ناوخۆیی نوێ له كوردستان كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى حكومه‌تى ناوه‌ند بوو. تێڕوانینى موفتى زاده ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ بیرى ئاینى ته‌قلیدى. ئه‌مه بنه‌مایه‌كى ده‌سته‌به‌ركرد بۆ حكومه‌تى ناوه‌ندى بۆ تاوه‌كو ئاین بۆ مه‌به‌ستى سیاسى به‌كاربهێنێت. له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا بۆ كورده‌كان به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ وه‌ها بونیاتێكى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌وا گروپى جۆراوجۆرى ئاینى هه‌بوون كه تواناى ته‌واویان هه‌بوو بۆ كۆبونه‌وه له به‌رامبه‌ر ڕه‌وتى مه‌كته‌ب، له‌ڕێگه‌ى جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر تێڕوانینه جیاوازه‌كانیان له‌گه‌ڵ گروپه‌كانى تر و ئه‌و ئاماژانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به خۆیانه‌وه هه‌بوو، هێزه‌كانى سه‌نته‌ر جیاوازییه ئاینیه‌كانیان دامركانده‌وه.
ڕه‌وتى مه‌كته‌ب قورئان و ناكۆكى له‌گه‌ڵ چه‌پ دا
له‌به‌شه‌كانى پێشوودا ئه‌وه ڕوون كرایه‌وه، كه دابه‌شبوونى سیاسى ئایدۆلۆجى له كوردستان له كاتى شۆڕشى ساڵى 1979 له ئێران‌دا، له نێوان ڕه‌وتى مه‌كته‌ب قورئان و چه‌په په‌ڕگیره‌كان دابوو، كه تێڕوانینى مه‌كته‌ب قورئان و له‌سه‌روى ئه‌ویشه هه‌ڵوێسته موفتى زاده ڕوون بوو له‌سه‌ر ئه‌م دابه‌شبوونه. نوسینگه‌ى ڕێكخراوى گه‌ریلا فیداییه‌كانى گه‌لانى ئێران له ساین باسى له موفتى زاده كرد به‌م شێوه‌یه…” ئه‌و ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌یه‌كى ئاینى سه‌نه‌ندج نیه، نه‌سه‌ركرده‌ى سوننه‌ى ئێرانه‌و نه‌سه‌ركرده‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورده، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئه‌و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه ” نه چه‌پ و ” نه ڕاست” ، به‌ڵكو ئیسلامیه‌كى ته‌واو قورئانى. به‌م شێوه‌یه ئیهانه‌ى به كۆمۆمیست و نا ئیسلامیه‌كان ده‌ركردو به‌كه‌م سه‌یرى ده‌كردن، هه‌روه‌ها باسیان له موفتى زاده كرد وه‌ك تاوانبارى سه‌ره‌كى دروستكردنى ناكۆكى ئایدیۆلۆژى.
له‌جیاتى پاراستنى شانازى نه‌ته‌وه‌یی و مافى كوردستان، مه‌كته‌ب قورئان زیاتر سه‌رقاڵبوو به به‌ده‌ستهێنانى هێز و ناوبانگ له‌رێگه‌ى كێبڕكێكردن له‌گه‌ڵ هێزه چه‌په‌كان. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بوونى خولیاى ته‌واوكردنى پلانه‌كه‌ى و جێگیركردنى پێگه‌ى خۆى، هه‌وڵى ده‌دا پاڵپشتى حكومه‌تى ناوه‌ند به‌ده‌ستبهێنێت له‌ڕێگه‌ى شاردنه‌وه‌ى كه‌م و كوڕیه‌كانیه‌وه. له‌كاتێكدا له‌هه‌وڵدانى بۆ جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه‌ى، مه‌كته‌ب قورئان پاڵپشتى ململامنێكه‌ى ده‌كرد، به‌ڵام له‌دواجار دا ململانێكه ورده ورده له‌به‌رژه‌وه‌ندى حكومه‌تى ناوه‌ند كۆتایی هات. موفتى زاده له‌نامه‌كه‌ى دا بۆ بازرگان، سه‌رۆك وه‌زیرانى دواترى حكومه‌تى ئێران له‌و كاته‌دا، له 18 مانگى سێى 1979، و ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر خوا یارمه‌تیمان بدات، ئه‌م سێ برایه ورده ورده ده‌توانن كاروباره‌كانى جێبه‌جێكردن له‌و سێ برایه‌ى تر وه‌ربگرن (خۆسره‌وى بۆ پارێزگارى پارێزگا، كه‌سێك وه‌ك جێگرىو زه‌رینیكافش وه‌ك پارێزگارى شار)، ئه‌مه یارمه‌تى ده‌رده‌بێت له دروستكردنى بارودۆخێكى نائاسایی پێش راپرسى، كه هێزه‌كانمان ده‌توانن له‌شارو لادێكان دا گه‌شه‌بكه‌ن، پاڵنه‌ر و لایه‌نگیرى چه‌په‌كان و ئۆپۆزسیۆنى حكومه‌تى ئیسلامى لاوازبكه‌ن. به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت لێره‌ش ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌م نیه بنوسم له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌میشه مه‌شغولم (بۆ زیاتر ڕوون كردنه‌وه‌ى كه‌م و كورتى و هه‌ڵه‌كانى به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تى ناوه‌ند)”….
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا، له گفتوگۆكردنیا له‌گه‌ڵ حوسه‌ینى ئیرشاد سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى یونسى وه‌ك پارێزگارى پارێزگاى كوردستان، ده‌ڵێت: “له‌م ڕۆژگاره‌دا، ده‌وڵه‌ت كه‌سێكى به‌سه‌ر ئێمه دا سه‌پاندوه وه‌ك پارێزگار كه من وتم، من ئه‌و ده‌ناسم. ئه‌و له به‌رپرسانى پارتى تودیحه و ئه‌و مه‌ترسیداره لێره…… پارێزگارى كوردستان، یونسى، له‌ماوه‌یه‌كى كورت دا ده‌توانێت كاربكات بۆ یه‌كگرتنى گروپه ماركسیه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه نه‌یاره‌كانى شۆڕش…..له‌به‌رئه‌وه تۆ به‌رپرسێكت له حیزبى ته‌ودیحه‌وه ناردوه، ده‌سه‌ڵاتێكت پێداوه بۆ ئه‌وه‌ى هێزێك دروست بكات بۆ پیلانگێڕی له دژى من، بۆ ئه‌وه‌ى له ئاستى من دابێت له كوردستان و جییهانى سوننه دا ! بۆ چى؟ .
به‌ڵام، ورده ورده بناغه‌یه‌ك هاته‌كایه‌وه بۆ زاڵبوونى ئه‌و هێزانه‌ى كه لایه‌نگره‌كانیان ئه‌و كه‌سانه‌بوون كه باگراوه‌ندی چه‌پیان هه‌بوو، به‌تایبه‌تى دواى جه‌نگى نه‌ورۆزو به‌هه‌مانشێوه‌ش دواى دروست بوونى پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌ن كه چه‌په‌كانیشى له خۆده‌گرت له شارى ساین. ته‌نانه‌ت بیرۆكه‌كانى موفتى زاده وه‌ك ئه‌نجامدانى كۆنفرانسى ئۆتۆنۆمى له مانكى شه‌شى ساڵى 1979 نه‌یان توانى ئه‌م پڕۆسه‌یه بگۆڕن. شان به‌شانى ڕووخانى كاریگه‌رى مه‌كته‌ب قورئان دواى جه‌نگى ساین، باڵى چه‌په‌كان كه پێكهاتبوون له پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران، گه‌ریلا فیداییه‌كان، كۆمه‌ڵه‌ى به‌رگرى له ئازادى و شۆڕش، شێخ عزه‌دین و چه‌ندین لایه‌نى تر، له گه‌شه‌كردندا بوون و ڕه‌تیان كرده‌وه به‌شدارى بكه‌ن له كۆنفرانسه‌كه‌دا. هه‌موو ئه‌مانه ده‌ره‌نجامى ناكۆكی به‌هێزى ئایدیۆلۆژى بوون له نێوان دوو ڕه‌وتى ئاینى و چه‌پدا. له گفتوگۆكانى سه‌ره‌وه دا، ده‌توانین به‌ڕوونى وه‌زیفه‌ى لێكترازانى ئاین ببینین له جیاتى ئه‌وه‌ى كه ڕۆڵى دروستكردنى هه‌مه‌ئاهه‌نگى له كوردستان گێرابێت.
ميللةت