Home / مێژووى جیهان / بۆمه‌رگى فاضل رسول ئەوپياوه‌ى كورد به‌هى خۆى نازانێت:

بۆمه‌رگى فاضل رسول ئەوپياوه‌ى كورد به‌هى خۆى نازانێت:

بۆمه‌رگى فاضل رسول ئەوپياوه‌ى كورد به‌هى خۆى نازانێت:

FB_IMG_1468392635934

نوسینی:ئیسماعل تاها

زۆربه‌ى نه‌ته‌وه‌كانى ناوچه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌ته‌وه‌يى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سايه‌تيه‌ دياره‌كانيان ده‌كه‌ن، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى حزبى  و ئيدۆلۆگى، كورد يه‌كێكه‌ له‌و نه‌ته‌وانه‌ى له‌ نه‌ته‌وه‌كانى تر ناچێت، هه‌ميشه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌سكى حزبى وئيدۆلۆگى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سايه‌تيه‌كانى ده‌كات، جا به‌تايبه‌تيش ئه‌و كه‌سه‌ وه‌ك كه‌سايه‌تيه‌كى ئايندار ناوى هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ر حزبێكى له‌پشت نه‌بێت ناوى له‌مێژوو ون ده‌بێت، عه‌لمانيه‌كان ونى ده‌كه‌ن، ئيسلاميه‌كانيش مادام ئه‌ندامى خۆيان نيه‌، ئه‌وا ئه‌وانيش ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ پرۆسه‌ى شاردنه‌وه‌ى ئه‌م كه‌سايه‌تيه‌.

د.فاضل ره‌سول يه‌كێكه‌ له‌و كه‌سايه‌تيانه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد، ئه‌و دواى بڕينى چه‌ند قۆناغێكى فكرى دواجار ده‌بێته‌وه‌ هه‌ڵگرى بيروباوه‌ڕى ئاينى، ئه‌مه‌ش شتێكى به‌ڵگه‌ نه‌ويسته‌ كه‌ فاضل رسول هه‌ڵگرى فكرێكى ئاينى بووه‌، د.عزالدين مصطفى ره‌سول كه‌ ئامۆزايى د.فاضل ره‌سوله‌، ئه‌و هه‌ر به‌ فاضلى مه‌لا محمود ناوى ده‌بات، له‌ چه‌ند شوێنێكى كتێبى (به‌شێك له‌ ياداشته‌كانم) باسى ده‌كات، كه‌ به‌روونى باسى هه‌ردوو قۆناغى فكري فاضل رسول ده‌كات، له‌ لاپه‌ره‌ 101 ده‌ڵێت”  فازیڵی ئامۆزام شەهید دكتۆر فازڵ مەلا مەحمود، كە ئەو كات لە گەڵ ماموەستا برایم و مام جەلالدا بوو پاشان چووە ڕیزی كۆمەڵەی ڕەنجەدەرانەوە، لەوە تووڕە بوو كە من لە (التاخی)دا ئیش بكەم و بە تەوسەوە باسی ئەم (اللهم)ەیەو چەند ئایەتێكی پیرۆزی قورئان هێنانەوەی لە نوسینەكانمدا دەكرد و دەیووت: ئیشاللا پارتی و مەلا مستەفا، دەتكەنەوە بە مەلا. كە دوا جار لە ساڵی 1981 ئەو خۆشەویستە نازدارەم لە ڤییەننا دی و تەواو لە بیری ئیسلامیدا نقوم بووبوو ئەوەم هێنایەوە بیر.

فاضل تێكه‌ڵاوى زۆرى هه‌بوو له‌گه‌ڵ كه‌سايه‌تيه‌ دياره‌كانى جيهانى ئيسلامى، به‌تايبه‌ت رضوان السيد، محمد عماره‌، محمد سليم العوا، طارق البشرى وچه‌ندين كه‌سايه‌تى ترى ديارى جيهانى ئيسلامى، د. رضوان السيد له‌ وتارێكى كه‌ كاك على سيرينى وه‌رگێراوه‌ بۆ كوردى باس له‌ كۆتابينى خۆى د.فاضل ده‌كات، ده‌ڵێت: سەرتای ساڵی 1989 لە كۆڕیكدا لە بەرلین فازڵم بینينی، بە ڕێككەوت دوعاو نزایەكی پێغەمبەرم (د.خ) بۆ گێڕایەوە، فازڵ بە گرنگیپێدانەوە نووسیەوەو لەبەریكرد و، ڕۆژی دواتر، بۆ نوێژی عیشا لەمزگەوتێكی بەرلین فازڵ پێش نوێژی بۆمانكرد و لەقنوتی نوێژدا دوعاكەی خوێند ئێمەش لەدوایەوە بە ئامین گوتن: خودایە بەزەییت بێتەوە بەپیرە كڕنۆش بەرەكان، بە ئافرەتە ترساوەكان، بە مناڵە شیر خۆرەكان، بە لاوازە برسییەكان، كە ئازار و میحنەت بەسەریاندا ڕژاوە، بەنێو پێدەر و شاخ و دۆڵ گشتی گومڕاوە، هاواری تۆ دەكەن خودایە گیان چارەسەرێك!

ئه‌م قسانه‌ى د. رضوان ئاماژه‌يه‌كى روونه‌ كه‌ فاضل كه‌سێك دينداربووه‌.

يه‌كێكى تر له‌وانه‌ى له‌ ياداشته‌كانى خۆى باسى ده‌كات له‌ لاپه‌ره‌ى 137 (نووسين به‌ ئاوى خۆڵه‌مێش)ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ڵێ فاضل رسول كه‌سێكى ئيسلامى بوو، شێركۆ هه‌ر له‌ ياداشته‌كانى باس له‌وه‌ ده‌كات كاتێك چۆته‌ ماڵه‌كه‌ى وێنه‌ى چه‌ند ئايه‌ت وقورئانێكى به‌ هه‌ڵواسراوى ديوه‌ سه‌رى له‌وه‌ سورماوه‌ كه‌ ده‌بێت فاضل ئه‌مه‌ى به‌راستى بێت، ئينجا پرسيارى لێ ده‌كات، ئه‌ويش ده‌ڵێت: به‌ڵێ به‌راستمه‌، له‌باره‌ى نوێژو رۆژى پرسيارى لێ ده‌كات، ده‌ڵێت: به‌ڵێ ئه‌نجاميان ده‌ده‌م. ئينجا شێركۆ گله‌يى لێ ده‌كات، ئه‌ويش ده‌لێت: هه‌موورێگايه‌كمان تاقيكرده‌وه‌، با ئه‌وه‌ش تاقي بكه‌ينه‌وه‌، هه‌رچيش بيكه‌م هه‌ر بۆ كورد ده‌يكه‌م.

به‌داخه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ى گرنگى پێ نادرێت فاضل ره‌سوله‌، فاضل كه‌سێكى كورد په‌روه‌ربوو، به‌ڵام حزبى نه‌بوو، دينداربوو، ئه‌و هه‌ميشه‌ ئاواتى سه‌ربه‌ستى گه‌له‌كه‌ى بووه‌، به‌داخه‌وه‌ به‌هه‌موو حزبه‌كان ناوى ئه‌م پياوه‌ ده‌شارنه‌وه‌.

تێبيني: د.فاضل رسول له‌هه‌وڵي ئاشته‌واي نێوان حزبي ديموكرات كۆماري ئيسلامي ئێران له‌گه‌ڵ د.عبدالرحمن قاسلمو له‌ 13ی ته‌مموزی 1989 له‌ ڤییه‌ننا سعات 7ی ئێواره‌ تیرۆر كرا.

ئه‌و نوسه‌رانه‌ى له‌باره‌ى فاضل رسول شتيان نوسيوه‌:

د.محمد عمارة

د.رضوان السيد

د.محمد سليم العوا

كارۆڵ پڕانهوبەر

له‌ كورد ته‌نها كاك علي سيرينى

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

82252020_r

بە بۆنەی 77 ساڵەی كۆتاییهاتنی شەڕی ستالینگرادەوە

ئەو 30 سەربازەی چارەنووسی دووەم جەنگی جیهانییان یەكلایی كردەوە پێنج مانگ و دە رۆژ بەرگریی …