مێژووی دوو ڕوو

مێژووی  دوو ڕوو

1467196519517

نوسینی:هاوڕێ توانا مێرگەسەری

 

 

وەنەبێ تەنها ئەوە کورد بێت کە خاوەنی مێژوویەکی ساختەی چاوەشەکراو تیفتیفەکراو بێت ،

بەڵکو هەموو گەلانی دنیا  خاوەنی دوو مێژوون مێژوویەک کە ڕاستینەی ڕوو داوەکانی تێدا تۆمار کراوە  بەلام ئەو مێژووە  لە نیسێ دا نەمام  ئاسا کەساسوو زەرد هەڵگەڕاوە و !  مێژوویەکیش کە باوە ئەمما ساختەو درۆزنە لە بەر تیشکی خۆردا ڕەو نەق ئەدات و ڕەواجی  پێدراوە !

ئەگەر بەوردی لە مێژوو بڕوانین  نەریتی هەمیشەیی و  دەق گرتووی مێژووی باو درۆزن ،  وابووە کە ڕووداوەگەورەکانی بچوک کردۆتەوەو !

ڕووداوی بچوکیشی گەورەکردووە !

مێژووی ساختە بەردەوام  کارکتەری ترسنۆکی کردۆتە قارەمان و ! ڕێک پێچەوانە قارەمانیشی کردۆتە ترسنۆک !

بەڵی ئەو مێژووی ساختەو درۆزنە  جەلادی کردۆتە قوربانی و قوربانیشی کردۆتە جەلاد و پیاو کوژ !

ئەو مێژووە مەدالیایی شۆڕشگێڕی کردۆتە بەرۆکی نا شۆڕشگێران و لەولاوەش زۆرێک  لە شۆڕشگێڕانی کردۆتە خائین !

 

باشە نموونە ئەگەربێت و ئێمە دوای زیاتر لە  هەزار وحەود سەد ساڵ ، تەنها بۆ وورژاندن چەند پرسیارێک  بکەین و ببرسین ،

ئاخۆ سەری ساڵی کورد چۆن داهێنراوە و   بۆ ئێمەی کورد وەک نەتەوە ئەو ساڵە چی تێدایە ؟

ئایە چ ڕووداوێکی وا گەورەو گرنگ  لەو ڕێکەوتەدا هەیە کورد شانازی پێوە بکات ؟!

یان لە بارەی  ڕاستینەی جەژنی نەورۆزو پەیوەندی بە ئێمە و ئەفسانەی کاوەو زوحاک ،

هەڵبەت مەعلومە کە ولامی مێژووی باو ، و ساختە شتێکە ، ولامی مێژووی ڕاستەقینەی دەست بۆ نەبراو شتێکی  پێچەوانەی ئەوە  !

 

ئێوە بنۆڕ  وشەی (خوێری ) کە لە بەکار هێناندا لای کورد بۆتە جنێوێکی زۆر پیسی و  دووریش نیە خەڵکی لەسەر کوژرابێت ”  بۆ هاتۆتە ناو ئاخافتن و  فەرهەنگ و زاراوەی ئێمە  ئایە (خوێڕی ) وشەیەکی هێندە بێزراوە کە بۆ وەسفی کەسێکی ڕەفتار خراپ بەکار هێنراوە بەڕاست چاوگ و ئەصڵی ئەو وشەیە لە چیە وە هاتووە  ؟

دەلیلی زۆر هەیە کە (ئەبو جەهل ) یەکێ لە هەرە عاقڵ مەندوو پیاوە بیر تیژەکانی قوڕەیش بووە بەلام کەسێک نیە ئێتستا ئەو وەک باوکی نەزانی نەی ناسێت !

دەیان  فەرماندە  و سەدان  سەربازی ئازای ناو نە هێنراو لە ڤێتنامیەکان بوونە قوربانی دژ بە داگیرکاری فەرەنسیەکان دوایش ئەمریکایەکان ،

بەلام بنۆڕن تەنها ناوی فەرماندە  ڤۆنگوین جیاپ ،

بوو بە ئەفسانە ؟

سپارتاکۆس بەتەنیا نەبوو شۆڕشی کۆیلەکانی کرد بەلام بایەک کەس ناوی کۆیلەیەکم پێ بلێت کە هاوڕێ و هاوشەڕی سپارتا بووە ؟

لات سەیر نەبێت  ئێمەی کورد تاکو ئێستاش تۆماری میژووی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی و شۆڕشەکانمان کە بارمتەی مێژوویەکی چەواشەن ،  مێژوویەک کە زۆرێک لە مەرامچیەکانی دوێنی شاخی کرۆدتە شۆڕشگێڕ و بردۆتە ئاسامان و چەدان قارەمان و دڵسۆز و شۆڕشگێڕیش لە بەر دەنگ دەنگ خۆ هەڵکشانی ئەو شۆڕشگێڕە غایتگەرانە کەس دەنگی نابیستێت … “

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

download

مێژووی هەرێمی کشمیر و کێشە لەگەڵ هیندستان و پاکستان و چین

مێژووی هەرێمی کشمیر و کێشە لەگەڵ هیندستان و پاکستان و چین کشمیری گەورە  یەکەم/ناوی فەرمی: …