Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / خەنجەرەكەی فیرعەون زانایانی تووشی شۆك كرد

خەنجەرەكەی فیرعەون زانایانی تووشی شۆك كرد

لەساڵی 1925 زانای شوێنەوارناس هاورد كارتەر دوو خەنجەری لە نێو ئەو تابووتە دۆزییەوە كە جەستەی تووت عەنخ ئاموون دۆزییەوە كە مێژووەكەیان بۆ سێ هەزار و 300 ساڵی پێش زاین دەگەڕایەوە و یەكێكیان ئاسن بوو و ئەوەی تریشی لە زێر پێكهاتبوو.
لەو كاتەوە زانایان بەردەوام بەدوای نهێنییەكانی ئەو خەنجەرە ئاسنینەی فیرعەوت ئامووندا دەگەڕێن، چونكە بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكانیان دروستكردنی خەنجەر لەو كاتەدا بەو جۆرە ئاسنە كە جیاوازە لە ئاسنەكانی تر زۆر جێی سەرنج و تێڕامان بوو، ئەو خەنجە بە دەسكێكی زێڕینەوە و لەسەریدا نەخشەی جۆراوجۆر كێشرابوو، ئەوەشی لە هەمووی سەیرتربوو، كە ئەو ئاسنەی خەنجەرەكەی پێ دروستكراوە چینێكی بەردینی تێدابوو، كە سەری لە هەموو زانایان تێكدابوو و نهێنی و چۆنیەتیی دروستكردنی ئەو خەنجەرەیان بۆ نەدۆزرایەوە.
دوای ئەوە زانایان خەنجەرەكانیان خستە مۆزەخانەوە و وازیان لێهێنا، بەڵام بەم دواییە زانایانی میسری و ئیتاڵی دووبارە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد بۆ دۆزینەوەی چۆنیەتیی دروستكردنی ئەو جۆرە خەنجەرە، بۆ ئەمەش لە رێی پێكهاتەی كیمیایی خەنجەرەكەوە توێژینەوەیان كردوو و لە رێی وێنەی تیشكییەوە پشكنینیان بۆ خەنجەرەكە كرد.
ئەوان لە پێكهاتەی خەنجەرەكە رێژەیەكی زۆری نیكل و كۆباڵت بینی ئەمەش بووە جێی سەرسوڕمان، چونكە ئەمجۆرە ئاسنە تەنیا لە بۆشایی ئاسماندا بوونی هەیە، بۆیە ئەوان پێكهاتەی ئەو خەنجەرەیان بەراورد كرد لەگەڵ پێكهاتەی بەردێكی نەیزەكی و ئیتر نزیكییەكی یەكجار زۆر لە نێوان پێكهاتەی هەردووكیاندا دۆزرایەوە.
دواتر زانایان لەوەیان كۆڵییەوە ئاخۆ ئەو خەنجەرە لە بەردی نەیزەك دروستكراوە یان پێكهاتەكەی هاوشێوەی ئەو لێكراوە، بە پشت بەستن بە لێكۆڵینەوە مێژووییەكان بۆیان دەركەوت لە دووری دوو هەزار كیلۆمەتر لە دەوروبەری ئەو مێژووەی كە خەنجەرەكەی لێ دروستكراوە بەردێكی نەیزەكی لە كەناراوەكانی دەریای سوور كەوتۆتەخوارەوە، دواتریش لە شاری مرسی لە دووری 240 كیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری ئەسكەندرییە شوێنەواری بەردێكی نەیزەكی لەسەردەمی ئەسكەندەری مەكدۆنی دۆزراوەتەوە.
ئەنجامی ئەو توێژینەوەی زانایانی میسری و ئیتاڵی لە رۆژی سێشەمی رابردوو لە گۆڤاری زانستی نەیزە و هەسارەكانی ئەمریكا بڵاوكرایەوە. دوای دەركەوتنی ئەو سەرەداوانە ئەوان بە مێژووی ئەو سەردەمە گەڕانەوە و بۆیان دەركەوت هەندێ شمشێر و خەنجەری تایبەت و هێما دینییەكان لەو كاتەدا لە جۆرە ئاسنێك دروست كراون، كە پێی گوتراوە “ئاسنی ئاسمان” كە مەبەست لێی بەردە نەیزەكەكان بووە. بەمەش زانایان بۆیان روون بووەوە كە میسرییە كۆنەكان سێ هەزار ساڵ پێش زاین توانیویانە سوود لە پاشماوەی نەیزەكەكان لەسەر زەوی وەربگرن و بەگرنگییەوە كاری لەسەر بكەن.
جویس تایلدیسلی توێژەری شوێنەواری میسرییەكان لە زانكۆی مانچستەری بەریتانیا لەوبارەوە بە رۆژنامەی “گاردیان”ی راگەیاندووە، كە میسرییە كۆنەكان ئەو بەرد و شێوانەیان پەرستووە كە لە ئاسمانەوە بەربوونەتەوە و كەوتوونەتە سەر زەوی.
خەنجەرەكەی تووت عەنخ ئاموون بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە سەردەمی ئەودا ئاسنگەر و شمشێرسازەكانی ئەوكاتی میسر زۆر كارامە و لێهاتوو بوونە، چونكە بەجۆرێك ئەو بەردی نەیزەكەیان تاشیوە و كردوویانە بە خەنجەر كە زۆر بەئەستەم هەستی پێ دەكرێ ئەوە ئاسنی ئاسایی نەبووبێ و ئاسنێكی زۆر تایبەت و گرانبەها بێت.
ئەم كارەی میسرییەكان بۆ سەردەمێك دەگەڕێتەوە كە هێشتا مرۆڤ كانزای ئاسنی نەناسیوە و لە كۆتاییەكانی چەرخی بڕۆنزیدا ژیاوە.
وشە/گاردیان.



About دیدار عثمان

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …