Home / مێژووى جیهان / چۆن چای بووه‌ هۆكاری جووڵانی شۆڕشی ئه‌مریكی

چۆن چای بووه‌ هۆكاری جووڵانی شۆڕشی ئه‌مریكی

چۆن چای بووه‌ هۆكاری جووڵانی شۆڕشی ئه‌مریكی؟

image-0.02.01.03e06ff43996b5ccee70957d74ffe6d6dbf0b1c85278a46ad5a6213de7eb3c8b-V

 

وەرگێڕانی:موزەفەر کاکل

 

یاسای چا كه‌له‌ساڵی ١٧٧٣ حكومه‌تی به‌ریتانی سه‌پاندی به‌یه‌كێك له‌ڕێككاره‌كان له‌سه‌ر مستعمره‌ ئه‌مریكییه‌كان داده‌نرێت  كه‌ كه‌قه‌رزێكی زۆری خسته‌ سه‌ر شانی ئه‌مریكییه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌و ده‌یه‌ی پێش شۆڕش كه‌به‌رده‌وام بوو له‌نێوان ١٧٨٣-١٧٧٥.هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و یاسایه‌ زیادكردنی به‌ده‌ستهێنانی داهات نه‌بوو له‌ مستعمره‌كان به‌قه‌ده‌ر ڕزگاركردنی كۆمپانیای هیندی ڕۆژهه‌ڵاتی داڕوخاو كه‌ به‌یه‌كێك له‌ كۆڵه‌گه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئابوری به‌ریتانیا داده‌نرا،به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ حكومه‌تی به‌ریتانی مافی قۆرخكردنی هاورده‌كردنی چای و فرۆشتنی له‌مستعمره‌ ئه‌مریكییه‌كان دا به‌و كۆمپانیایه‌.به‌ڵام ئه‌و یاسایه‌ بووه‌ هۆی زیاتر بوونی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی مستعمره‌كان كه‌به‌رده‌وام ئه‌و باج ی سه‌ر چایان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه‌.ناڕه‌زاییه‌كانیان گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاست له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی چای كه‌له‌بۆستن ڕویدا له‌١٦ی دیسه‌مبه‌ری ١٧٧٣،له‌و جوڵانه‌وه‌دا خه‌ڵكی مستعمره‌كان هێرشیان كرده‌ كه‌شتیه‌ به‌ریتانیه‌كان كه‌ چایان هه‌ڵگرتبوو و به‌رهه‌مكانیان هه‌موو هه‌ڵدایه‌ ناو ئاو،ئه‌و كاره‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانی زنجیره‌یه‌ك ڕێككار بگرێته‌ به‌ر بۆ كپ كردنه‌وه‌ی شۆڕشی مستعمره‌كان دژی هێزه‌ به‌ریتانیه‌كان ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆكاری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ پاش دوو ساڵ له‌و ڕوداوه‌.

 

قه‌یرانی دارایی له‌به‌ریتانیا:

له‌ساڵی١٧٦٣ ئیمپڕاتۆریه‌تی به‌ریتانی وه‌كو هێزێكی سه‌ركه‌وتوو به‌دییار كه‌وت له‌جه‌نگ دوای سه‌ركه‌وتنی له‌جه‌نگی دژ به‌فه‌ره‌نسا و وڵاتانی دیكه‌ له‌نێوان(١٧٥٦-١٧٦٣) به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌گه‌رچی بووه‌ هۆی زیاد بوونی قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌كه‌ی به‌ڵام قه‌رزێكی زۆری هێنایه‌ سه‌ری،ئه‌مه‌ش  به‌به‌ریتانیای ناچار كرد به‌شێوه‌یه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تازه‌ی سود لێ نه‌بینراو بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهات مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مستعمره‌ ئه‌مریكیه‌كان مامه‌له‌ بكات.له‌ساڵی١٧٦٥په‌رله‌مانی به‌ریتانی یاسای پولی ده‌ركرد كه‌به‌یه‌كم باجی ڕاسته‌وخۆی ناوخۆیی داده‌نرێت كه‌سه‌پێنرا له‌سه‌ر مستعمره‌كان. خه‌ڵكی مستعمره‌كان دژی ئه‌و باجه‌ نوێیه‌ وه‌ستانه‌وه‌ و وه‌ڕایان گه‌یاند كه‌مافی یاسادانان و سه‌پاندنی باج ته‌نها مافی نوێنه‌ره‌ شه‌رعیه‌كانه‌ كه‌هه‌ڵبژێردراون له‌لایان خه‌ڵكی مستعمره‌كان نه‌ك په‌رله‌مانی به‌ریتانی ،بۆیه‌ باجی سه‌ر پول یان به‌باجێكی نادادپه‌ره‌وری و ناده‌ستوری دانا.به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانی داواكه‌یانی ڕه‌تكرده‌وه‌ خه‌ڵكی مستعمره‌كان په‌نایان بۆ تهدید كردن و توندو تیژی برد بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كۆكردنه‌وه‌ی باجی پول،ئه‌مه‌ش حكومه‌تی به‌ریتانی ناچار كرد كه‌ئه‌و یاسای باجی پوله‌ كه‌له‌ساڵی١٧٦٥ ده‌ری كردبوو هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه‌ به‌لام تنازولی له‌مافی خۆی نه‌كرد له‌ سه‌پاندنی باج و ده‌ركردنی یاسا له‌مستعمراتی ئه‌مریكای باكور.

 

له‌ساڵی ١٧٦٧ شارلز تاونشندcharles townshend,كه‌ڕاوێژكارێكی به‌ریتانی بوو بۆ كاروباری دارایی و كۆكردنه‌وه‌ی باج ،پڕۆژه‌ یاسایه‌كی پێش كه‌ش كرد كه‌ باجی گومرگی ده‌سه‌پێنێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك شتو مه‌كی هاورده‌ بۆ مستعمره‌كان  كه‌ داهاتی ئه‌و باجانه‌ به‌كاربهێنرێت بۆ دانی موچه‌ی حاكمه‌كانی به‌ریتانیا له‌و مستمعرانه‌.ئه‌و لیسته‌ شتو مه‌كه‌ی كه‌باجی له‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرا بریتی بوو له‌چای وشوشه‌ و كاغه‌ز و بۆیه‌.شارلز تاونشن پێشبینی كرد كه‌خه‌ڵكی مستمعره‌كان نه‌رمی بنوێنن و مله‌كچی ئه‌و باجه‌ نوێیه‌ بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمپڕاتۆریه‌تی به‌ریتانی مێژووه‌كی دوور و درێژی هه‌یه‌ له‌سه‌پاندنی باج بۆ ڕێكخستنی بازرگانی له‌ناو ئیمپڕاتۆریه‌ته‌كه‌.به‌ڵام له‌به‌د به‌ختی تاونشند یاسای باجی سه‌ر پول ببووه‌ هۆی بێزار بوون و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو باجێكی نوێ كه‌ده‌سه‌پێنرێت.له‌سه‌روی ئه‌مه‌شه‌وه‌ ئه‌و پێشنیاره‌ی كه‌ تاونشند كردی كه‌له‌داهاتی باج مووچه‌ی حاكمه‌كانی مستعمره‌كان بدرێت،ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی زیاد بوونی گومانی خه‌ڵكی مستعمره‌‌كان كه‌ئه‌و هه‌نگاوه‌یان وه‌كو هه‌وڵێك داده‌نا بۆئه‌وه‌ی كه‌ حاكمه‌‌كانی مستعمره‌كان له‌لایه‌ن تاجی به‌‌ریتانیه‌وه‌ دابنرێن  له‌سه‌ر حسابی حكومه‌ته‌ هه‌ڵبژێرداوه‌كان كه‌ نوێنه‌ری خه‌ڵكی مستعمره‌كانن.وه‌ بۆ ده‌ڕبڕینی ناڕه‌زاییان خه‌ڵكی مستعمره‌كان كۆمه‌ڵێك حمله‌یان ڕێك خست بۆ بایكۆت كردنی كڕینی ئه‌و شتو مه‌كانه‌ی كه‌باجی له‌سه‌ر سه‌پێنراوه‌.بۆجاری دووه‌م به‌رگریه‌كه‌یان سه‌ری گرت بۆ هه‌لوه‌شنانده‌وه‌ی یاسای باجی نوێ و حكومه‌تی به‌ریتانی ملكه‌چی ئه‌مری واقع بوو به‌ڵام تنازلی نه‌كرد له‌مافی یاسادانان و سه‌پاندنی باج .له‌ساڵی١٧٧٠ حكومه‌تی به‌ریتانی هه‌موو ئه‌و باجانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌له‌یاسا شارلز  تاونشند سه‌پێنرابوو جگه‌ له‌باجی سه‌ر چا كه‌وه‌كو ڕه‌مزی ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا مایه‌وه‌ له‌مستعمره‌ ئه‌مریكیه‌كان.

 

ڕزگاركردنی كۆمپانیای هیندی خۆرهه‌ڵاتی:

 

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دوا یاسای باج بووه‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بایكۆت كردنی شتومه‌كی به‌ریتانی له‌لایه‌ن مستعمره‌كان به‌ڵام زۆرێكیشیان به‌رده‌‌وام بوون له‌بایكۆت كردنیان له‌خواردنه‌وه‌ی چای به‌ریتانی یان په‌نایان برد بۆ چای هۆڵه‌ندی كه‌به‌قاچاغ ده‌هێنرا و نرخی كه‌متر بوو،ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆكاری زیانێكی مادی زۆر بۆ كۆمپانیای هیندی خۆرهه‌ڵاتی كه‌به‌مرحله‌یه‌كی زۆر خراپی ئابوری ده‌ڕۆیشت.

هه‌ر چه‌نده‌ پوكانه‌وه‌ی ئابوری كۆمپانیاكه‌ بارودۆخێكی باوخۆیی تایبه‌تی كۆمپانیاكه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایه‌ ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ به‌ریتانیا وه‌كو كه‌ناڵێك بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌باشوی ئاسیا.

زۆر به‌رهه‌م هێنانی چای و بایكۆت كردنی له‌لایان بازاڕی ئه‌مریكی بووه‌ هۆی مانه‌وه‌ی چا له‌مخزه‌نه‌كان و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ بۆ كۆمپانیان هیندی خۆر هه‌ڵاتی بۆیه‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانی هه‌ڵسا به‌ده‌ركردنی یاسای چا له‌ساڵی١٧٧٣ وه‌كو هه‌نگاوێك بۆڕزگاركردنی كۆمپانیاكه‌.به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ مافی دا به‌كۆمپانیاكه‌ به‌هه‌نارده‌كردنی چا ڕاسته‌وخۆ بۆ مستعمره‌كان به‌بێ ڕاوه‌ستان له‌به‌ریتانیاو دانی باج له‌مستمره‌كان ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی چای،وه‌یاساكه‌ ده‌سه‌لاتی دا به‌هه‌ندێك بریكاری دیاری كراوی كۆمپانیاكه‌ كه‌مافێكی حصرييان ده‌بێت بۆ فرۆشتنی چای،وه‌ئه‌و ياسایه‌ باجی سه‌ر چای وه‌كو خۆی هێشته‌وه‌.

 

له‌ناوچوونی چای:

 

له‌په‌رله‌مانی به‌ریتانی باوه‌ڕیان وابوو كه‌یاسای چا نرخه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی توڕه‌یی خه‌ڵكی مستعمره‌كان به‌ڵام ئه‌و پێشبینیه‌یان هه‌ڵه‌ ده‌رچوو له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌خشینی ماف به كۆمپانیاكه‌ بۆ هه‌نارده‌كرددنی چای ڕاسته‌وخۆ بۆ مستعمره‌كان زه‌ره‌رێكی زۆری گه‌یاند به‌بازرگانه‌كانی مستعمره‌كان بووه‌ هۆی هه‌ڵچوونیان ،وه‌ هه‌ندێك خه‌ڵكی مستعمره‌كان یاساكه‌یان وه‌كو ئه‌سپی ته‌ڕواده‌ ده‌هاته‌ پێش چاو كه‌ئاماده‌ كرابوو بۆئه‌وه‌ی مستعمره‌كان قبوڵی مافی سه‌پاندنی باج بكه‌ن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی به‌ریتانی ،وه‌دانی مافی حصري به‌بریكاره‌كان بۆفرۆشتنی چای بووه‌ هۆی زیادبوونی توڕه‌ییه‌كه‌یان.

ئه‌و یاسای چایه‌ بووه‌ هۆی زیندوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و بایكۆته‌ی كه‌مستعمره‌كان له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ل یاسای پول ده‌ستیان پێكرد ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی به‌ستنی ڕێكه‌وتننامه‌ و دامه‌زراندنی كۆڵه‌كان كه‌ هاوڵاتی و بازرگانی تێدابوو وه‌كو یه‌ك به‌یه‌كسانی وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی نه‌وه‌كانی ئازادی “sons of liberty ” ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ ‌ بریكاره‌كانی كۆمپانیان هندیان ئاگادار كرده‌وه‌ به‌ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌و وكاله‌یه‌ حصرييةى پێیان دراوه‌ .خه‌ڵكی مستعمره‌كان هه‌ڵسان كۆبوونه‌وه‌ له‌چه‌ندین به‌نده‌ری شاره‌كان و كه‌شتیه‌كانی كۆمپانیای هندی خۆرهه‌ڵاتیان ناچار به‌ڕۆیشتن ده‌كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی باره‌كه‌ی دابگرێت،له‌دیارترینی ئه‌و ڕوداوانه‌ ئه‌وه‌ی له‌شاری بۆستن ڕویدا له‌ مستمره‌ی ماساتشوستس له‌١٦ی دیسه‌مبه‌ری١٧٧٣ كه‌كۆمه‌ڵێك كه‌س له‌سه‌ر شێوه‌ی هندیه‌ سوره‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كه‌ و سندوقی چایه‌كانیان تێكشكاند و هه‌موویان تێهه‌ڵدا ناو به‌نده‌ری شاری بۆستن ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ دواتر ناسرا به‌ حیزبی چا له‌ بۆستن.

 

یاسا چه‌وسێنه‌ره‌وه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا:

 

حیزبی شای  له‌ بۆستن زه‌ره‌رێكی زۆری گه‌یاند به‌موڵك و سامانی به‌ریتانیا كه‌ بووه‌ هۆی توڕه‌یی حكومه‌تی ئینگلیزی و پاڵی به‌په‌رله‌مان وه‌نا بۆ ده‌ركردنی زنجیره‌یه‌ك یاسای چه‌وسێنه‌ره‌و توند له‌ساڵی١٧٧٤،ئه‌و ڕێككارانه‌ بوه‌ بوه‌ هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی ماساتشوستس و داخستنی به‌نده‌ری بۆستن تاوه‌كو تێوچوی له‌ناو چوونی چایه‌ له‌نێو بردراوه‌كه‌ ده‌درێت له‌لایه‌ن خه‌ڵكی مستعمره‌كه‌.وه‌په‌رله‌مانی به‌ریتانی. جه‌نه‌ڕال تۆماس گه‌یج thomas gage ‌فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌كداره‌كانی به‌ریتانیای له‌ئه‌مریكای باكور وه‌كو حاكمی مستعمره‌ی ماساتشوستس دیاری كرد.

له‌كاتی ده‌رچوونی یاسای پول له‌ساڵی١٧٦٥ خه‌ڵكی ڕادیكاڵی مستعمره‌كان ئاگاداریان دابوو له‌وه‌ی ئه‌و باجه‌ نوێیانه‌ ئامانج لێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوماتی هه‌ڵبژێردراوی مستعمره‌كانه‌ و لكاندنیانه‌ به‌تاجی به‌ریتانی ،وه‌ئه‌و یاسایه‌ چه‌وسێنه‌ره‌ نوێیانه‌ خه‌ڵكانی دیكه‌شی هێنایه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ و له‌ڕاستی و جدیه‌تی ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ تێگه‌یشتن .وه‌ به‌رگری عستعمره‌كان به‌رده‌وام بوو به‌توندی تاوه‌كو سه‌ربه‌خۆییان ڕاگه‌یاند وه‌كو ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاش سێ ساڵ له‌دركردنی یاسای چا.

 

سه‌رچاوه‌:syr-res.com

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

19_2019-636923191184208701-420

مرۆڤ له‌ مێژوودا چه‌ند كاتژمێر كاری كردووه‌

پێتوایه‌ كارمه‌ندێكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ زیاتر كارده‌كات یان راوكه‌رێكی سه‌رده‌می كۆن؟ جووتیارێكی ئێستا زیاتر كارده‌كات یان …