Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووی ڕاستی نەتەوەکەت بناسە!

مێژووی ڕاستی نەتەوەکەت بناسە!

دایکۆ پاشای کورد

دایکۆ پاشای کورد

زنجیرە ووتارێکە لە پەڕتووکی “گەڕانەوەی مادەکان” دەرهێنراوە

حەمە میروەیسی نوسەری پەڕتووکی “گەڕانەوەی مادەکان”ە. “گەڕانەوەی مادەکان” بۆ یەکەم جار بە زمانی ئینگلیزی

 

لە ئەمریکا چاپ کراوە میروەیسی زنجیرە ووتارێکی لە پەڕتووکی “گەڕانەوەی مادەکان” ئامادە کردوە بۆ بڵاوکردنەوەی بە زمانی کوردی. ئەم زنجیرە ووتارە بەشێکی بچوکە لە پەڕتووکی “گەڕانەوەی مادەکان”.
پێشڕەو ماد ئەم ووتارانەی لە زمانی ئینگلیزیەوە کردوە بە زمانی کوردی وە هیوادارین لە داهاتویەکی نزیکدا هەموو پەڕتووکەکە بە زمانی کوردی بە چاپ بگەیەنین.
پەڕتووکی داستانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماده‌کان

گەڕانەوەی مادەکان ئه‌و داستانه‌یه‌ که خودای گه‌وره له‌ ئینجیلدا فه‌رموویه‌تی: رۆژگارێک دادێت، مرۆڤ تێیدا تووشی سه‌رلێشێواویی ده‌بێت و نازانێت چی بکات و چۆن لێی ده‌ربچێت؟

میلله‌تی ماد (کورد) له‌ چیاکانی زاگرۆسه‌وه‌ شۆڕش ده‌کات، ده‌نگی ژن و پیاو و منداڵ ووردە ووردە، به‌رزده‌بێته‌وه‌ و له‌ پێناوی ئازادییدا دژی زوڵم و سته‌م گیانی خۆیان بەخت دەکەن ده‌که‌ن..تخت-جمشید

داستانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماد (کورد) بەسەرهات و چیرۆکی مرۆڤه‌کانی ئاریانە نه‌ژاده‌، که‌ راستیی و درۆ و‌ دوو ڕوویی له‌ یه‌کتر جیاده‌کاته‌وه‌، ئه‌م پەڕتووکە وه‌ڵامی چەندان پرسیاری تر ده‌داته‌وه‌، له‌ یه‌کێتیی و هاوپه‌یمانی مرۆڤه‌کان دەدوێت و رێگای ئازادییان نیشان ده‌دات..

ئه‌م پەڕتووکە بخوێنه‌ره‌وه‌، تا به‌سه‌رهاتی راسته‌قینه‌ی میلله‌تی ئاری باشتر بزانیت
ووتەی وەڕگێڕ: لەم جیهانە شارستانیەی ئەمڕۆدا، هیچ نەتەوەیەک نیە وەکو کورد سەرگەردان، چەوساوە و ژێردەستە بووبێت. خاک، مێژوو، ئایین، زمان و کولتوری چەواشە کراوە. داگیرکەرانی دڕندە لە کەوتنی ئیمپڕاتۆڕی مادەوە تا ئەمڕۆ دەیانەوێت نەتەوەی کورد بنبڕ بکەن، دەیانەوێت ڕەسەنێتی کورد بگۆڕن و بیتوێنەوە لە چەند نەتەوەیەکی تردا بە بیانووی گوایە کورد نەتەوەی ڕەسەن نیە و ئەو خاڵانەی کە ڕەسەنێتی نەتەوەیەک دەسەلمێنێ کورد نیەتی. بۆ نمونە دوژمنان درۆ دەخەنە پاڵ مێژووەو و دەڵێن کورد بێ خاک بووە هەرگیز خاوەنی نیشتمان و زمانی جیای خۆی نەبووە. بێگومان یەکسەر پێچەوانەی درۆکانی دوژمن ڕاستە چونکە پێنج هۆکار بوونی نەتەوەی ڕەسەن دەسەلمێنن، ئەو پێنج هۆکارەش بریتین لە خاک، مێژوو، ئایین، زمان و کولتور. کورد خاوەنی هەر پێنجیەتی و لەوەش زۆرتر سەرەتای ئایینی جوان و شارستانی مرۆڤایەتی باپیرانی کورد دایمەزراندووە. مێژووی کورد

میلله‌تی ماد (کورد) له‌ چیاکانی زاگرۆسه‌وه‌ شۆڕش ده‌کات، ده‌نگی ژن و پیاو و منداڵ ووردە ووردە، به‌رزده‌بێته‌وه‌ و له‌ پێناوی ئازادییدا دژی زوڵم و سته‌م گیانی خۆیان بەخت دەکەن ده‌که‌ن..

میلله‌تی ماد (کورد) له‌ چیاکانی زاگرۆسه‌وه‌ شۆڕش ده‌کات، ده‌نگی ژن و پیاو و منداڵ ووردە ووردە، به‌رزده‌بێته‌وه‌ و له‌ پێناوی ئازادییدا دژی زوڵم و سته‌م گیانی خۆیان بەخت دەکەن ده‌که‌ن..

دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵی پێش زایینی کاتێک لەگەڵ براکانیدا خاکی نەتەوەی ئاری نەژادیان ئاوەدان کردۆتەوە و سنوری خاکی نیشتمانی میدیان پاراستووە. ڕەسەنترین زمانی هەیە و سەرچاوەکەشی زمانی ئاریە کە زەردەشتی مەزنی پیرۆز ئاڤێستەی پێنوسیوە. کورد خاوەنی زەردەشت و ئایینی زەردەشتە کە بڕوای بە تاک و تەنیایی خودا هەبووە و سەرچاوەی هەموو ئایینەکانی سەر زەمینە. کورد زۆر لە مێژەوە دابونەریت و کولتوری جوانی خۆی هەبووە، شەوی یەڵدا، هۆرە و موزیکی زەردەشتی، نەورۆز، دەهۆڵوزووڕنا، هەڵپەڕکێ و پوشاکی کوردی چەند نمونەیەکی ڕەسەنی کولتووری کوردیە.
ئەی ئەم نەتەوە ڕەسەنە بەهێزە بۆچی لە زەردەشت و ئیمپڕاتۆری مادی دیاکۆوە بۆسەرگەردانی ئەمڕۆ؟ کێ هۆ بوو کۆرش یان گریک یان ئەرەب و سامیەکان؟
ناوەڕۆکی پەڕتووکی “گەڕانەوەی مادەکان” جگە لەم وەڵامانە، دەیان وەڵام و شیکردنەوەی مێژوویی تێدایە کە خوێنەر ئارەزوو دەکات زووتر بەشەکانی تری پەڕتووکەکە بخوێنێتەوە. “گەڕانەوەی مادەکان” ڕاستیەکان بۆ نەتەوەی ئاری گەڵاڵە دەکات و ڕۆشنبیری کورد ووشیار دەکاتەوە.
خوێنەری بەڕێز: لە وەرگێڕانی ئەم بابەتە کۆششمان کردوە بۆ ئەوەی بە زمانی کوردی پاک و ڕەسەن بنوسین. زۆر سوپاستان دەکەین ئەگەر یارمەتیمان بدەن لە بەهێزکردنی زمانەکەدا لە ڕووی ووشەکاری و ڕێزمانەوە.
تێبینی: ووشەی ئووریڤان واتە گیان. ئەمڕۆ بە داخەوە کورد زۆربەی ووشەی ئەرەبی بەکاردێنێت. ووشەی گیان یەکێکە لەو ووشانەی کە بە هۆی بە ئەرەب کردنی کوردەوە، واتای خۆی وون کردوە. گیان ووشەیەکی زۆر کۆنی کوردیە وە بە واتەی لەش نایەت، بە پێچەوانەوە لەش تەنە بەرجەستەکەی مرۆڤە و ئووریڤان یان گیان لە ناخیدایە و لەش بەڕێوە دەبات. کە لەش دەمرێت گیان دەردەچێت.
ووتاری یەکەم:
شاهنشا دیاکۆی مەزن و دادپەروەر، دامەزرێنەری ئیمپڕاتۆری ماد باش بناسە
نوسینی: میروەیسی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە بۆ کوردی: پێشڕەو ماد
تێبینی نوسەر: مەزن بوون و پایەداری لە ناو کۆمەڵگادا هه‌روا به‌ ئاسانی دەستگیرنابێت. مرۆڤ لە سەرەتادا کە دێتە ژیانەوە هەمووی وەکو یەکن و جیاوازیان نیە لێ فێربوونی ڕه‌وشتی به‌رز و کردنی کاری چاک و سو‌دمه‌ند له‌ پێناوی پێشخستنی مرۆڤایه‌تیدا، بێ گومان مرۆڤ سه‌ربه‌رز و مه‌زن ده‌کات. مه‌زنی ناودار دیاکۆ یه‌کێک بوو له‌و مرۆڤه‌ به‌ده‌گمه‌ن ناودارانه‌ی مێژوو که‌ به هۆی‌ ڕه‌وشتی به‌رز و جوانی توانی ببێته‌ جێگای بڕوای نه‌ته‌وه‌ی ئاریانیم ڤه‌چە. ئەو ئووریڤانێک(گیانێک) بوو توانی نه‌خشه‌ی ڕزگاری یه‌ک میلله‌ت بکێشێت و له‌ جه‌نگ و دوژمن ڕزگاریان بکات وه‌ ژیانێکی ئاسوده‌یان بۆ دابین بکات. دیاکۆ ستایش کرابوو له‌ لا‌یه‌ن هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی بوون. دیاکۆ ژماریه‌کی زۆر له‌ ڕاوێژکارانی هه‌بوو که‌ یه‌کێک له‌وانه‌ له‌ چیای ده‌ماوه‌نده‌وه‌ هات بوو وه‌ شاره‌زاییه‌کی ئێجگار زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر ڕابردوو هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ی پوختی پێ بوو بۆ داڕشتنی داهاتوو. زۆربەی میللەتەکە بڕوایان وا بوو که‌ ئه‌م ڕاوێژکاره‌ ئووڕیڤانی نەتەوه‌ی ئاریانیم ڤه‌چەیە چونکه‌ له ‌ناکاودا ده‌رکه‌وت و هات وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ش له‌ ‌ناکاودا به‌ نهێنی وون بوو له کاتی‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که‌ شاهنشا دیاکۆ هه‌موو ڕاوێژکارانی کۆکردبوەوه‌ بۆ دامه‌زراندنی ئیمپڕاتۆری ماد و توندکردنی داهاتووی نەتەوه‌ی ئاریانیم ڤه‌چە.ttttttt
سەرلەشکر هارپاگۆس ووتی، دیاکۆ (٧٢٥-٦٥٦ پ.ز) شازادەی مادە و کوڕی کەیخەسرەوە، سەرۆکی میللەتی ماد و نەوەی مەتینی پاڵەوانی نەتەوەی ئاریانیم ڤەچە بوو. باوک و باپیرانی دیاکۆ شاهنشای شانشینی مەتین بوون پێش ئەوەی بڕوخێنرێت لە لایەن ئیمپڕاتۆڕی ئاسوریەوە. دیاکۆ توانی شەش تیرەی ماد بکات بە یەک هێزی زیندووی چالاک لە ناو نەتەوەی ئاریانیم ڤەچەدا. دیاکۆ لە سەرەتادا لە ساڵی ٧٠١ بۆ ٦٩٥ پ.ز وەکو دادوەر کاری بۆ هەر شەش تیرەکەی ماد دەکرد. یاوەرێکی بە هێزی ئاینی زەردەشتی بوو وە بیروباوەڕی بریتی بوو لە ڕاستی و دادپەروەری لە بەر ئەوە پایە بەرز بوو لە ناو کۆمەڵدا. بە هۆی ئەوەی لە سەر بنچینەی ئەم بیرەباوەڕەی کاری دادگایی دەکرد، ناوبانگی زۆر دەرکرد بوو لە ناو ماد و پارس و هەموو میللەتانی تری نەتەوەی ئاریانیم ڤەچە. دیاکۆ توڕە دەبێت و واز لە کارکردن دەهێنێ کاتێک دەبینێ نەتەوەکەی ناتوانن یەک بگرن بۆ بەرهەڵستی کردن لە هێرشەکانی ئیمپڕاتۆری ئاسوری. دەست کێشانەوەی دیاکۆ لە کارەکەی دەبێتە مایەی سازکردنی کۆبونەوەیەکی نەتەوەیی بەناوبانگی مێژوویی لە لایەن سەرکردەکانی نەتەوەی ئاریانیم ڤەچەوە. شوێنی ئەم کۆبوونەوەیە دوایی ناونرا “هینگمەتانە” ئەگبەتانە(واتە شوێنی کۆبوونەوە). لەم کۆبوونەوەیەدا سەرکردەکان دیاکۆیان هەڵبژارد بە شاهنشای میللەتی ئاریانیم ڤەچە و ئیمپڕاتۆری میدیان دامەزراند. ئیمپڕاتۆرەکە بە ناوی تیرەکانی ماده‌وه‌ ناونرا. پاش ئەوەی دیاکۆ فەرمانڕەوایی ئیمپڕاتۆری میدیا کرد لە ساڵی ٦٩٥ بۆ ٦٦٥ پ.ز بە هۆی زۆری تەمەنیەوە تەختی پاشایی بۆ شازادەی کوڕی فرەڤیرتیش بەجێهێشت.
شاهنشا دیاکۆ لە یەکەم هەنگاویدا سوپای دامەزراند. بۆ ئەم مەبەستە باشترین ڕاهێنەر و پسپۆڕی سوپایی کۆکردەوە و گرتنی بەکرێ بۆ ئه‌وه‌ی باشترین ڕاهێنان بکه‌ن بە سوپاکەی. چەکی پوخت و پێویست و پێویستیەکانی جەنگ و سوپایان دروست کرد وە نەخشەی ژیرانەیان بۆ سوپا داڕشت.
شاهنشا دیاکۆ فەرمانیدا بە ماد کۆشکێکی فەرمانڕەوایی لەو شوێنەدا دروست بکەن کە کۆبوونەوە نەتەوەییەکەی لێکرا واتە لە ئەگبەتانە کەله‌ دواییدا بوو بە پایەتەختی فەرمانڕەوایی ئیمپڕاتۆری میدیا(ماد). دیاکۆ، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژێردرا به‌ سه‌رۆک، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئەگبەتانە که‌وت بووه‌ شوێنێکی زۆرmadha_10به‌به‌یاخه‌وه ‌له هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه‌ و هه‌موو پێویستیه‌کانی ژیانی لێده‌ست ده‌که‌وت ئەگبەتانەی کرد به‌ سه‌نگه‌ری به‌رگری کردن له‌ هێرشه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی ئاسوریه‌کان له‌ به‌ری ڕۆژئاواوه. شاهنشا دیاکۆ فه‌رمانیدا به‌ ئه‌ندازیاران و نه‌خشه سازان‌ که‌ کۆشکه‌که‌ی به‌ پێی نه‌خشه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی خۆی دروست بکه‌ن. دیاکۆ ‌ هه‌ر زوو له‌ مێشکیدا هه‌موو لایه‌نه‌کانی دروست کردنی کۆشکه‌که‌ی هه‌ڵسه‌گاندبوو به‌ تایبه‌تی له‌ ڕووی ئاسایش و به‌رگریکردن و خۆڕاگرتنی میلله‌ته‌که‌ی که‌ چۆن بتوانن شانشینیه‌که‌ی به‌ بێ ترس ‌و بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ بپارێزن له‌ په‌لاماری دوژمن. کۆشکه‌که‌ که‌وت بووه‌ سه‌ر لوتکه‌ی گردێکی به‌رز وه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یته کۆشکه‌که‌ ‌حه‌وت شورای بازنه‌یی به‌رز له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ به‌ چوارچێوه‌ی کۆشکه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌ک دروست کرا بوو که‌ شورای سه‌رووتر به‌رزتر بێت له‌ شورای خوارووتر وه‌هه‌ر یه‌که‌یان به‌ ڕه‌نگێکی جیا له‌وی تریان ڕه‌نگ کرابوو. شوراکان، که‌ جێگه‌ی خۆشاردنه‌وه‌ی هه‌بوو بۆ کاتی جه‌نگ و کاتی ئاشتیش، به‌ هێزی سوپای ماد ته‌نرابوو له‌به‌ر ئه‌وه‌‌ گه‌یشتن به‌ کۆشک ئاسان نه‌بوو. شوراکان له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌، شورای یه‌که‌م له‌ خواره‌وه‌ یه‌که‌م هێڵی سوپای به‌رگری تیا بوو که‌ شورای دووه‌می سه‌رووی خۆی پاڵپشتی ده‌کرد به‌ پێویسته‌کانی جه‌نگ و زه‌خیره‌ و شورای سێیه‌میش پشتگیری له‌ شورای دووه‌م ده‌کرد و ئیتر ئه‌م بیردۆزه‌ سه‌ربازیه‌ به‌م شێوه‌یه‌ له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه به ‌دوایه‌کدا‌ دووباره‌ ده‌کرایه‌وه‌. ئه‌گه‌ر شورایه‌ک له‌ خواره‌وه‌ بشکێنرایا و دوژمن چوارچێوه‌ی بگرتایه‌، ئه‌وه‌ هێزه‌که‌ی ده‌گوێزرایه‌وه‌ بۆ شورایه‌کی سه‌رووتر له‌ خۆی. سوپای ماد به‌م شێوه‌ زیره‌کیه‌ به‌ دڵ و به‌ گیان شاهنشا دیاکۆ و شاهنشینی میدیان ده‌پاراست. له‌ ناو دوا و به‌رزترین شورادا واته‌ شورای حه‌وته‌میندا کۆشکی فەرمانڕەوایی، کۆشکی دارایی شاهنشینی میدیا، چه‌ند کۆشکێکی بچووکی تر و به‌رزترین کۆشک، کۆشکی شاهنشا دیاکۆ و شابانوی لێ بوو.
کۆشکه‌کان به‌ نه‌خشه‌سازیه‌کی جوان ڕازابونه‌وه، به‌ش به‌ش و جیا له‌یه‌کتر و به‌ لوتکه‌ی گۆشه‌یی تیژ ڕووه‌و ئاسمان به‌رزکرابوونه‌وه‌. دیواره‌کانی له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه به‌ وێنه‌ و په‌یکه‌ر و‌ ته‌خته‌ی جوانکراوی داپۆشراو به‌ زێر و زیو، دەرەوی کۆشکەکان بە په‌یکەری وورچ کە نیشانەی شاهنشینی ماد بوو وه‌ سەری کۆشکەکان داپۆشراو بە زێڕ و زیو ڕازێنراو‌ بوون.IMG]
له‌ ناوه‌ڕاستی کۆشکەکان مه‌له‌وانگه‌ی سه‌رکراوه‌ی تیا‌بوو که‌ زستانان ئاوی گه‌رمی بۆ دابین کرا بوو هه‌روه‌ها گه‌رماوی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو بۆ خۆشتن. ئه‌م مه‌له‌وانگانه‌ تایبه‌ت بوو بۆ شابانو و مناڵه‌کانی. زۆربه‌ی ژووره‌کانی کۆشک هه‌یوانی خۆی هه‌بوو که‌ له‌ ڕۆژئاوا‌وه‌ به‌ سه‌ر چیای ئه‌ڵوه‌ندا[٥٠] ده‌یڕوانی و ڕووه‌و باشور و ڕۆژهەڵات چه‌ند دارستانی پڕ له‌ ئاژه‌ڵی کێوی هه‌بوو که‌ شاو شابانو و شازادکان ڕاویان تیاده‌کرد. ڕووه‌و باکور ده‌توانی سه‌یری ناو شاری ئەگبەتانە بکەیت کە میللەتی ماد تێیدا جێنشین بوو. شازادە ئمیاتیس [٥١] له‌م شوێنه‌ خۆشه‌دا گەورە بوو بوو پێش ئەوه‌ی شوو بکات بە شا نەبۆخوزنەسری بابل کە بە ناوبانگترین کۆشکی له‌ بابل بۆ دروست کرد ئه‌ویش کۆشکی باخچە هه‌ڵواسراوه‌کانی بابل[٥٢] بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئمیاتیس بیر له ئەگبەتانە نه‌کاته‌وه‌ و باخچە هه‌ڵواسراوه‌کان وه‌کو ناوچه‌ چیاکانی ئەگبەتانە بنوێنێت.
لە کاتی فەرمانڕەوایی دیاکۆدا هێزی ماد توانی هێرشی ئاسوریەکان لە سنووری دووریەکی زۆرەوە لە ڕۆژئاوای ئەگبەتانەی پایەتەختەوە ڕابوەستێنێت لێ هێشتا ئەم ‌هێزە ئەو توانایەی نەبوو هێرش بکاتە سەر ئاسوریەکان. نەخشەی دیاکۆ بۆ شکاندنی ئاسوریەکان لە هەنگاوی یەکەمدا بریتی بوو لە پێکهێنانی سوپایەکی گەورە و بەهێزی پڕ چەک و باش ڕاهێنراو به‌و مه‌رجه‌ی که‌ هیچ هێزێکی تر نەتوانێ خۆی لەبەردا ڕابگرێ و لە هەنگاوی دووەمدا بریتی بوو لە ڕێکخستن و گۆشگیرکردنی میللەتەکه‌ی بە هێزی بڕوابوون بەخۆ و خۆڕاگری. ئنجا دوای ئه‌وه‌ی کە میللەت و سوپا ئامادە بوو، ‌ هێرش بکەنە سەر دوژمن بۆ تێکشکاندنی چونکە دیاکۆ دەیویست ژیانێکی ئاسایش و بەختیار بۆ میللەتەکەی دابین بکات و نەی دەویست میللەتەکەی لە جەنگێکی ناپارسەنگ تیا بچێت. دیاکۆ میللەتەکەی زۆر خۆش دەویست و زۆر بە یەکسانی تەماشای دەکردن وە بە ڕەچاوکردنی یاسا فەرمانڕەوایی دەکرد نەک بە بەکارهێنانی زەبروزەنگ و ترساندنی میللەت و ئازاردانیان ئەمە جگە لەوەی کە زۆر دژ بە دزی و ناپاکی بوو. ئابوری شانشینی زۆر ڕێکخست بوو وە 3018766033_75c603448cبە پێی یاسا باجی لە میللەت وەردەگرت بۆ کۆکرنەوەی سامان لە پێناوی دابین کردنی داهاتووی دانیشتوانەکەی و میللەتیش بە هەموو توانایەوە هاوکاری خۆی و ڕێبازەکەیان دەکرد. میللەت خۆشیان دەویست لە جیاتی ئەوەی لێی بترسن. بە هۆی ڕەوشتی بەرزی و دڵسۆزی و پاکی خۆیەوە دیاکۆ بوو بە خۆشەویستترین سەرکردە لە لای نەتەوەکەی.
دیاکۆ لە ماوەیەکی کورتدا توانی لە چەند تیرەیەکی کۆچەر نەتەوەیەک دروست بکات و ئیمپڕاتۆرێکیان بۆ دابمەزرێنێت لێ ژیان ڕێی پێنەدا هەموو بیر و نەخشەکانی مێشکی بە ئەنجام بگەیەنێت ئەگەر چی زۆر بە ئاشتی لە کۆشکی سەر قەڵا لە ئەگبەتانە کۆچی دوایی کرد. میللەتی ماد شاهنشا دیاکۆی مه‌زن، شاهنشای ناودار و سەربەرزیان لەسەر نەریتی ئایینی زەردەشتی پیرۆز لە نزیک کۆشکەکانی ئەگبەتانەی پایەتەختەوە لە گۆشەیەکی کراوەی چیای ئەڵوەند بە خاکی نیشتمانی میدیا سپارد.
گرتنی پرسه‌ و ماته‌مینی بۆ شاهنشای به‌ناوبانگ دیاکۆ زۆر تایبه‌ت و مێژوویی بوو. میلله‌تی ماد و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی ئاریانیم ڤه‌چه‌ له‌ سه‌رتانسه‌ری نیشتمانی ئاریانیم ڤه‌چه‌دا چه‌ند مانگ به‌ گۆرانی غه‌مگین و لاوا‌نه‌وه‌یه‌کی زۆر بۆ سه‌رۆکیان شین و ڕۆڕۆیان ‌کرد و به‌ڵێنیان بۆ شا دیاکۆی مه‌زن دووباره‌ ده‌کرده‌وه‌ که‌ ڕێبازه‌که‌ی وون نه‌که‌ن. کۆبونه‌وه‌ی گێڕانی پرسه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی بازنه‌یی ڕێکخراو بوو. له‌ پێش هه‌موواندا یه‌که‌کانی سوپا ڕیزیان گرت بوو. پاشان پیاوان و بانوانی میلله‌ت. موزیک ژه‌ن لێهاتوه‌کان به‌ ئاوازی دڵته‌زێنی ده‌هۆڵوزوڕنایان و ستان بێژه‌ ناسراوه‌کان به‌ گۆرانی به‌سۆزیان ماته‌مین و پرسه‌ی خۆیان ده‌رده‌بڕی. سه‌ربازانی سوپا ڕووی چه‌که‌کانیان سه‌ره‌و خوار کرد بوو. پیاوان سه‌روشانی خۆیان له‌ قوڕنا بوو وه‌ به‌ هه‌ر دوو‌ imagesده‌ست به‌ سه‌ری خۆیاندا ده‌ماڵی و باوکه‌ ڕۆیان ده‌کرد بۆ باوکی گه‌وره‌ی میلله‌ت. بانوان سه‌رتاپا پۆشاکی ڕه‌شیان پۆشی بوو وه سه‌ریان له‌ قوڕنا بوو‌ وه‌ هه‌ندێکیان پرچیان بڕی بوو به‌ دوای پیاوان ده‌ڕۆیشتن به‌ شیوه‌ن و ڕۆڕۆ سنگیان خۆیان ده‌کووتی و به‌ نینۆک ده‌موچاوی خۆیان ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڕنی تا خوێنی لێده‌تکی. به‌ ده‌م گریان و ڕژانی فرمێسکیان هاواریان ده‌کرد وای وای باوکمان ڕۆ. ئەم شین و گریانه‌ حەوت شه‌و و ڕوژی خایاند. بانوان پۆشاکی ڕه‌شیان بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ پۆشی. به‌م شێوه‌یه‌ ڕێز له‌ سه‌رکرده‌ ده‌گیڕێت ئه‌گه‌ر میلله‌ت سه‌رکرده‌ی خۆی خۆش بووێت، ئاریانیم ڤه‌چه‌ شاهنشا دیاکۆی مه‌زنی زۆر خۆش ده‌ویست و هه‌رگیزله‌ بیری ناکه‌ن.
فرەڤەرتیش کوڕی شاهنشا دیاکۆی مه‌زن دوای باوکی بوو به‌ دووه‌م شاهنشای ئیمپڕاتۆری ماد له‌ (٦٦٥ بۆ ٦٥٣) پ.ز [٥٥]. فرەڤەرتیش په‌ره‌ی به‌ شاهنشینه‌که‌ی باوکیدا و هه‌موو میلله‌تانی نه‌ته‌وه‌ی ئاریانیم ڤه‌چه‌ی له‌ ناو ئیمپڕاتۆری ماددا یه‌کخست. فرەڤەرتیش ناسراوه‌ به‌ ئازاترین شاهنشا له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌ی ئاریانیم ڤه‌چه‌دا چونکه‌ توانی کۆتایی بێنی به‌ ‌هێرشه‌کانی ئیمپڕاتۆری ئاسوری و خۆشی له‌ جه‌نگێکی سه‌ختی خوێناویدا گیانی به‌خشی به‌ ئیمپڕاتۆری ماد له‌ پێناوی به‌ده‌ست هێنانی ژیانێکی سه‌ربه‌ست و کامه‌ران بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی. ئه‌م جه‌نگه‌ خوێناویه‌ش ئاشورپانیپاڵ (٦٨٥-٦٢٧ پ.ز) که‌ فه‌رمانڕه‌وای ئاسوریه‌کان بوون له‌ ساڵانی(٦٦٨-٦٢٧ پ.ز) به‌رپای کرد. ئاشورپانیپاڵ له‌م په‌لاماره‌دا هه‌موو هێزه‌کانی خۆی کۆکرده‌وه‌ و گه‌وره‌ترین هێرشی به‌ربڵاوی له‌ چه‌ندین لاوه‌ کرده‌ سه‌ر ئیمپڕاتۆری ماد لێ شاهنشا فرەڤەرتیش و سوپای ماد توانیان له‌ سه‌ر سنوور به‌رگری له‌ هێرشی دوژمن بکه‌ن و نه‌ته‌وه‌ی ئاریانیم ڤه‌چه‌ بپارێزن و بۆ دواجار کۆتایی به‌ هێرشی دڕندانه‌ی ئاسوریه‌کان بێنن.Dungeon_of_Medes
تێبینی نوسەر: هەموو یەکێکی ئازا و زرنگ وەکو شاهنشا فرەڤەرتیش پێیان دەووت کورد. لەو ڕۆژەوە ناوی میللەتەکە گۆڕا بۆ ووشەی کورد. ئەمڕۆش هەر دەوترێت کورد و نیشتمانه‌که‌ی ناوی کوردستانە. ئەمانە ڕاستەوخۆ نەوەی ڕەسەنی نەتەوەی ئاریانیم ڤەچەن.
شاهنشا فرەڤەرتیش ووتی، “نەگەرین بۆ من! من کوردم، ئەوانەی ناترسن لە مردن و خۆبه‌خت کردن له‌ پێناوی سەربەرزی نەتەوه‌که‌یان، کورد کەسێکە درۆ ناکات، ئازا و سەربەرزه‌ وه‌ گیانی خۆی به‌خت ده‌کات له‌ پێناوی ژیانێکی سه‌رفراز و ئاسوده‌ بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌ سه‌ر خاکی کوردستان، نیشتمانی باوک و باپیرانی.

2011-02-14

http://dkkf.no/?p=873

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …