Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى زەردەشتى / لێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانیی لەسەر سەرھەڵدانی ئایینی مووغەکان

لێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانیی لەسەر سەرھەڵدانی ئایینی مووغەکان

لێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانیی لەسەر سەرھەڵدانی ئایینی مووغەکان


31/1/2012
و: لەفارسییەوە:کەمال نوری مەعروف
ئەم پرسەو پرسەکانی تری وابەستە بەناونیشانەکەوە ئەوە دەگەیەنێت کە مووغەکان تیرەیەکن لەماددەکان. ئەمانە دەوڵەتی ئاینییان لە(ڕەی) دروستکردووە، دوای خاھامەنشییەکانیش بۆ (ئەستەخر) چوون، بەڵام لە(ڕەی) توانیوویانە بناغەی خۆیان دابنێن و بەھێزی بکەن و پارێزگاریی لێبکەن، لەڕۆژگاری ساسانییەکانداو دوای رووخاندنیان جارێکیتر (ڕەی) بووەتەوە مەرکەزی رۆحانییە مووغەکان.

ژیانەوەی ئایینی زەردەشتی
مووغ، بەمانای پلەو پایەی پیاوی رۆحانی ئایینییە، لەبەندەکانی پێشیندا ئەم پرسە بەو جۆرە لەتێڕوانینی ئەوانەوە رۆیشتووە، بەڵام لای زەردەشتییەکان ناونیشانەکانی ئایینی بەجۆرێکی تر راڤەکراون کە (ئەپراڤان) دەرکەوتووترینیانە. لەبەشی یەکەمی ئاوێستای کۆندا واژەی (مەگۆ) یان (مەگە) بەشێوەیەکی تەمومژاوی ھاتووە، واژەی (مووغ)یش مانای تری ھەیە ھەروەکو لەڕوونکردنەوەکەدا باسمانکرد. (مەزدا) لەخوا کۆنەکانەو لەناو ئاریاییەکاندا سەرچاوەی پەرستن بووە. شێوەی (مەزدا یەزنە) ئاینێکی سەرەتایی باسدەکات کە (مەزدا) پەرستییە بەمانای خواپەرستی دێت. لەمادی خۆرئاوای کۆنیشدا (مەزداپەرستێک) بەخوا پەرستێک یان بە (مەزدیەزنە) خوێنراوەتەوە، بەوشێوەیە زمانی مادی لەشێوەی ئاوێستاییدا (ئاش) شوێنی (مەزدایەسنە)ی گرتووەو بەڕوونی جیاکراوەتەوە.
بەوشێوەیەی ئاماژە ھەیە لەڕۆژگارێکدا کە لای ئێمە رۆشن نییەو لێکۆڵینەوەشی لەسەرکراوە، ئەوە دەگەیەنێت کە ئایینی زەردەشت گەیشتووەتە (ڕەی)و لای مووغەکانیش ئەوە ئاشکرایە، لەئەنجامی ئەمەدا یەکەمین خواکانی (دەیڤە) (دەیوە) خواکانی سروشت و خواکانی بابەتەکانی تر بوون، کە بەھەمان ناونیشان لەناو ئاریاییەکان و ھیندو ئێرانیی و عەشیرەتەکانی تری ئاریاییدا ناسراوبوون و بوونەتە سەرچاوەی پەرستن. زەردەشت لەژیانەوەی ئایینەکەیداو کارە چاکەکانیدا دەڵێ: نابێت (دێو، دێوەکان) بپەرستن، یان بیانپەرستن، خوای تاک و تەنیاش (ئاھۆرامزدا)یەو دێوەکان لەو کۆمەڵەدا دەرکراون، ئەمانە خواکانی مادی کۆنن و وازیان لێھێناون کە گرنگترینیان (ئیندرا)و (ناھیپ)و (ساورڤا)ن و سەر بەکۆمەڵەکەی ترن لەخواوەندەکان بەمانا لەدێوەکان.

٠شەریعەتی مووغەکان
لەو کارە چاکانەی لەئایینی مادو شەریعەتی مووغەکاندا کراون یاساکانی رەسەنی پاکێتی مووغە زەردەشتییەکانە، بەمانا یاسای دژی دێو کە لە(وەندیداد)دا بووەتە بنەمای بڕیاردان، دیاریکراوە.
رۆژگاری ئەم سوودوەرگرتنە بۆ کۆتایی سەردەمی مادەکان و سەرەتای رۆژگاری ھاخامەنشییەکان دەگەڕێتەوە. کاتێک بەشەکانی خۆرھەڵاتی ئـێران و خۆرئاوای لەژێر نفووس و دەسەڵاتی ھاخامەنشییەکاندا بوون، ئەو، واتە زەردەشت دانانی ساڵنامەی نوێی ئێرانی بەڕەسمی بردووەتەوە بۆ سەرەتای فەرمانڕەوایەتی (خشایار شا)ی گەورەی شار، ئەمە ساڵنامەیەکی ئایینی مووغەکانی زەردەشتەو لەناو دوو ئایینی کۆمەڵەی خواکاندا واتە کۆن و نوێ ناسراوەو لەشوێنی خۆیدا دەرکەوتووەو بەڕەسمی راگەیاندنی بۆ کراوە، بەڵام بەر لەم رۆژگارە بەمانا کۆتایی سەردەمی مادەکان ھەتاکو سەرەتای رۆژگاری نوێ ئایینی زەردەشتی لەسەر خاکی ماد نفووسی بڵاوبووەوەو ناسراو بووە. لەلایەکی ترەوە قەبووڵکرا نەخشەو راگەیاندن ھەر بەوشێوەیە لەلایەن مووغەکانەوە بۆ پێکھاتەی ئاینەکانی زروانیی و ئاریایی کۆن و زەردەشتی و مووغەکان دووبارە ساڵنامەیان بۆ بکەنەوە کە دەستێکی باڵایان لەو بوارەدا ھەبووە. پرسی زمان و ناوە بڵاوەکانی مادەکانیش نیشانیدەدات ئەوەی ئیدیعای دەکەن لەبنەمادا پایەکانی بەردەوامی زمانەکە بەیاندەکات، بەڵام ھەرچەندە یەکسانیی و ھاوڕیشەیی لەنێوان ناوەکان و زاراوەکانی زەردەشتی رەسەن لەخۆرھەڵاتی نێوان مادەکان و ھاخامەنشییەکاندا لەبەردەستدان یان بەرچاودەکەون، بەڵام ئەوانە ھەرگیز مانای ئەوە ناگەیەنن کە ئایین و داستانەکانی زەردەشتی نێوانیان رەواجیان پەیداکردبێت، بەڵکو نفووسی سنوورداری ئایینی زەردەشتی لەنێوان ئەو مرۆڤانەدا لەخاکی مادو پارس نیشاندەدات بەوجۆرەی کە ئەو ناوانە زەردەشتی بوون. پارەکانی تری ئەو ناوانەو نیشانەکانیان کە لەناو مادەکاندا گوێزراونەتەوەو گەیشتوون بەئایینی مووغ دیارن و بەرچاودەکەون.
ئاھورا، بەمانای دروستکەرو خواوەند دێت. لەنووسین و سەرزمانی ئاشوورییەکانیشدا بەشێوەی (ئائودەر) یان (ئائور) ھاتووە. (مزدا) بەمانای دانایەو لەگوێزانەوەیدا بۆ ئاشوورییەکان بووەتە (ماشدا) ئەم دوو ناوە بەشێوەی جیا سەرچاوەن بۆ بەکارھێنان ھەروەکو چۆن لەئاوێستادا جیایە بەشێوەی ئاھۆرامزدا یان ئاھۆرا پێمانگەیشتووە، بەڵام لەنووسینەکانی ھاخامەنشیدا بەبێ گۆڕان یەکجار بەشێوەی ئاھۆرامزدا ھاتووە. ھەروەھا (بەگە)ش بەمانای خوایە کە بۆ ئاشوورییەکان بەشێوەی (بەگ) گوێزراوەتەوەو کاری پێکراوە، بەڵام (یەزدان) بەتایبەتی لەئاوێستای دواییدا وەکو (میپرە)و (ئاناھیتا)و (تیشتریە)و (وەرپھرغنە)و (وەھۆمنە)و (سپەنتە ئەرمەئیتی) بەشێکی ئەمانە کاریگەریی نێوانی مادەکانیان بەسەیرکردنیان دیارنییە بەسەریانەوە ھەبێت. ھەڵبەتە باشتر بوو ئەم ئەسڵانە جارێکیتر سەرنجیان لەسەربدەین کە بزانین ئەمانە نووسینن یان پاشماوەی نووسینن و ناوەکانیان لەڕۆژگاری مادەکانەوە بەزۆری گەیشتوون. لەوانەیە ھەرجارێک لەسەرچاوەکەیانەوە پێشتر بەئێمە گەیشتبن بەوشێوەیە ناوەکانیان جارێکیتر کەوتوونەتە بەردەستمان. لەپێکھێنانی ناوەکاندا سێ ریزی دیاری ئایینی لەئاوێستاوە کە شێوەی زەردەشتییان ھەن لەبەرچاو دەگرین، یەکەم (ئەرتە) کە واتای (ئاشە، ئاشا) یان (ڕتە)ی ھەیە بەگوێزانەوەی بۆ لای ئاشوورییەکان (ئەرت- ئیرتە) دەبەخشێت، بەمانای راستی، سیستمی دنیا، عەسر، یاسای پاکی و ئیمان. دووەم واژەی (خشترە) بەگوێزانەوەی بۆ لای ئاشوورییەکان دەبێت (سەتەر)، (کیشتەر)، (کەشتەر) مانای حکومەت و دەسەڵات دەبەخشێت. سێیەم واژەی (خورنە) مانای گەورەیی و توانا دەبەخشێت کە لای ماد (فەرنە) بەگوێزانەوەی بۆ لای ئاشوورییەکان (پەرنۆ)، (پەرنە)، (بەرنە)یە.

رۆژگاری ھاخامەنشییەکان
لەکۆتایی سەردەمی مادەکاندا شێوەی ناوەکانی زەردەشتی کە پێشتر ھاتوونەتەڕوو، روونترو دەرکوتووتر بوون، بەھەمانشێوە بەر لەھاخامەنشییەکانیش ئاینی زەردەشتی ئەو ناوانەی بەگومانێکی زۆرەوە وەرگرتووە کە لەناو مادەکاندا بەوشێوە رەسنەیان نفووسیان ھەبووەو ناسراوبوون، شایەتی ئەو رۆژگارەش مووغەکانە کە خوێندنەوەیان بۆ کردوون، یان پێدەچێت لەسەرەتای رۆژگاری گەورەیی ھاخامەنشییەکاندا ھەست بەتواناو نفووسی ئەوانە نەکرابێت بەمانا مووغەکان. بەڵام ئەم مووغانە، یان پیاوانی ئایین لەئایینی کۆنی مادیدا ئەوەی ھەیانبووە لەتایبەتمەندیی ئاینییەکەیان بناغەکەی لەسەر پەرستنی خواکانی سروشت بووە واتە (دێوەکان) کە زەردەشت ئەوانەی داوەتە دواوەو لایداون لێرەدا ئەو شوێن و بەرەوپێشبردنی ئایینی زەردەشتی تێبینیکردووە، بەڵام نەیانتوانیوە جڵەوی تەواوی ئەوانە بگرێت و بەرەوڕوویان بووەستێتەوە، تاوەکو لەڕواڵەتدا باوەڕی ناوەوەیان بەو ئاینە نەھێڵێت و کار بەباوەڕی خۆی بکات، ئەمەش بۆ مانەوەی بوو تاوەکو بەڕۆیشتنی کات کارەکەی ئەنجامبدات، دەتوانین لەگاپاکانەوە لەئایینی زەردەشت تێبگەین و ئایینی مووغەکانیش لە وەندیداد)ەوە. ئەم دووانە لەگۆشەی نیگامانەوە بۆ سەریان نا لەدیدەنیگای زمانناسیی و واژەو داڕشتن و بیرو بونیادی فیکرییەوە دەردەکەوێت رێکەوتن لەنێوانیاندا ناکرێت، چونکە پێچەوانەی یەکترن و دژن. فەرگوردی یەکەم لەوەندیداددا دەڵێ (دوانزەھەمین بەش باشترینی شوێنەکان و شارەکانن کە ھاومانان بەئاسەی شوێن (دە)ی سەرزەمینی شوئیژەو ئاھۆرامزداش خوڵقێنەری (رەغەیە) کە ھاومانای (ڕەی) دەگرێتەوە، کە تیرەیەکن لەمرۆڤ. ئەھریمەنی پڕ ئازار لەم سەرزەمینەدا ئازار بەدوژمنی دژی مەنە دەدات بەمانا گومان و دووبارەکردنەوە کە ھاومانای (ئوپەرو ڤیمەنوھیم)ی دەرکەوتووە کە ھێناویە). مووغان ئەوانەن کە لەمەرکەزی رۆحانیدان و تواناو پایەو بیری ئایینییان بەشێکن لەکۆنەوە ھێناویانەو خراپەکارییان بەرامبەر ئایینی زەردەشتی ئەنجامداوە، ئەمە لەکاتێکدا بووە کە ئاینی تر کەمتر سەرچاوەی تێڕوانینی ئەو مرۆڤانە بووە، چونکە لەواقیعدا ئیمان و باوەڕی ئەوان لەتەشریفات و رێوڕەسم و بۆنە نھێنییەکاندا دژوار بوون و دژایەتی گشتییان کردووە، ئەمانە ھەستیان بەتاوان نەکردووە، بەوەی کە دایانناوە ئەھریمەن ھاومانای (ئەنگرمینو)ی خالقە، بەڵام لەکۆتادا نەیانتوانیووە رێگەی سازکراوی ئایینی زەردەشتی تێکبدەن، بۆیە ساکارانە ھەڵسوکەوتیان لەگەڵیدا نەرمبووەو ئەوەی ھەیانبووە لەعونسوری رەوشت قایل بوون بەرامبەر ئەو لایەنە گرنگیبدەن و فرمێسکیان بۆ بڕێژن و پێشوازییان لێبکەن، بۆئەوەی لەکاتی موناسیبـی دیریکراوداو لەناوخۆدا لەناویان بەرن. ھەروەھا لەسنووری ساڵەکانی(٤٨٥) پ.ز، یان بەچەند ساڵێک دواتر جیاوازیی لەنێوان مووغانی (وەندیداد)و ئەو شێوەیەی زەردەشتییەکان بۆ خۆیان رێکیانخستبوو، دەرکەوت ئامانجیان لەمەدا بۆ ئەوەبوو تاوەکو کارەکانیان لەڕەی بەئەنجام بگەیەنن، ھەر بەوجۆرەش (یەسناکان) لەھەمان جێگەدا جارێکیتر کارەکانیان رێکخست. لە(وەندیداد)یشدا یاساو شەریعەتەکان و رێوڕەسمەکان زیاتر زەردەشتی بوون، بەڵام نیشانەی خۆتێسوویین لەنێوانیاندا دروستبوو.
یەشتاکان جارێکیتر ھەروا بەزیانلێکەوتوویی مانەوەو چوونە کەنارەوە، ھەرچەندە یەشتاکان لەخۆرھەڵات پێکەوە لەگەڵ زەردەشتییەکان لەنائارامیدا بوون، بەڵام یارمەتییاندان، لەمەدا یەشتەکانی سەرەتایی تاوەکو چوارەم پەشیمانییان بۆمایەوە، لەیەشتاکانی کۆندا جارێکیتر دەستی یارمەتییان بۆ درێژکردن و شتەکانیان بۆ زیادکردن.

فەرمانڕەوایەتی شالمانەسری سێیەم
لەسنووری ساڵی (٤٨٥)پ.ز، بیری دێنینەوە کە لەو مێژووەدا رەزامەندی دراوە لەسەر ئاوێستای مووغان، ھەر بەوجۆرەش ئەم مێژووە کە رۆیشت سەرەتای پادشایەتی (خشایار شا)و راگەیاندنی ساڵنامەی ئایینی نوێیە لەنێوان مووغەکاندا کە بەناوی ئایینی زەردەشتی بڵاوبووەتەوە. ھەروەکو لەدێڕەکانی پێشوودا باسمانکرد بوونی ناوەکانی تایبەت بەزەردەشتی لەخۆرھەڵاتی ئێرانی مادی لەڕۆژگاری پێشوودا لەناو مادەکاندا نیشانەی نفووس و بڵاوبوونەوەی ئەو ئایینەیە لەسەر خاکی ماد، کە یەکێکبوو لەو ئایینە سەرەکییانەی گوزەریان کرد لەخۆرھەڵاتەوە بۆ خۆرئاوا واتە بۆ ھەمان (ڕەی). لەفەرمانڕەوایەتی شالمانەسری سێیەمدا (٨٥٨-٨٢٤پ.ز) ناوێکی میدی بەئێمە ئاشنابوو بەشێوەی (ئارتاساری) کە گومانێکی بەھێزی لێدەکەین ئاریایی بێت، بەشی یەکەمی ئەو (ئارتایە) ئاشنایی تەواوم لەگەڵیدا حاسڵکردووە، لەوانە ناوێکی تریش ھەیە وابەستە بێت بەسەدەی نۆیەمی پێش زایین بەشێوەی (ئارتاسیرارۆ) کە لێی بەئاگام (لەوانە ئارتاساریرا) ئاوێستایی بێت کە بەشی یەکەمی وەکو ناوەکەی پێشووبێت کە پێی ئاشنابووین. ھەرجارێکیش بەقسەکردن یان بەنووسین کە لەوجۆرە ناوانە دەبینین جیاوازییان لەگەڵ شێوە ئەسڵییەکانیاندا رەچاودەکەین، بەڵگەش لەمەدا نیشانەکانیانە کە ئەو ناوانە مرۆڤی ئاریایی بن یان لەسەر زمان بەیانی خۆرھەڵاتیی و ئەسڵیان بەئێمە ئاشنابکەن لەبەرئەوەی زۆر وتراونەتەوە.
لەشێوەی ئەم ناوانەدا (کوشتەشپی) کە ھاومانایە لەئاوێستادا بە (ویشتاسپە) یان (گوشتاسب)و (کوندەسپی)، ھەروەھا (بەگدەتی) کە ھاومانای (بەگداتە) بەمانای (خوای داد) یان (مەخلووقاتی خوا) دەگرێتەوە کە شێوەی دواوەی (بەغدات) یان بەغدایەو روونتریش (بەگەیە) بەمانای خوا ھاتووە.

پەپکە قوڕینەکانی ئاشوور
ناوی تر کە لەساڵی (٧١٢)پ.ز ماوەتەوە بەشێوەی (ئاپورپەرنە)یە. (ئائور) شێوەیەکە رۆشتووەو شێوە میدییەکەی (ئاھورا)یەو (پەرنە)ش جارێکیتر (خورنە) (فەرنە)یە، ئەم ناوە ھاومانا شێوە ئاوێستاییەکەی (ئاھورافەرنە)یە، بەمانای کەسێک دەگرێتەوە کە (فەروە)و (گەورەیی) خۆی لە(ئاھورا) وەرگرتبێت و رێنیشاندەری بێت. لەکۆمەڵەی پەپکە قوڕینەکانی پەیوەست بەکتێبخانەی ئاشوور بانیپاڵ (٦٨٨-٦٢٦پ.ز) لەیەکێک لەپێڕستەکاندا ناوی (میترا) ھاتووە، لەپێڕستەکانی تریشدا ناوی (ئاسرامەزاش) ناسراوە. ئەم ناوە لەیەکدراوی ناوی دوو خواوەندە لە(ئاسوورا مەزداس)ەوە نزیکەو بزانم کە (ئاسورە) ھەمان (ئاھورە)یەو (مزداس) ھەمان (مەزدا)ی ئارییە. لەناو مادەکاندا ھەروەکو تێبینیی دەکرێ، ھەرچی ئەوەی لەڕوو دەیبینم زمانێکی مادی ئارییە پێشتر ھێمای دەردەکەوێت، ھەروەکو چۆن ئەم ھێمایانەو نفووسیان لەڕۆژگاری ھاخامەنشییەکاندا لەلایەنی نفووسی زمان و رەواجی ناوەکانداو زاراوەکانی زەردەشتی خۆرھەڵاتی پێشتر بینراون، لەسەری زنجیرەی مادەکاندا ناوی (دیاکۆ) ھەیە کە ناوێکی ئاریایی نییە، بەڵام کوڕەکەی خاوەنی ناوێکی سەرنجڕاکێشی ئاریاییە. (فرائۆرتیس) لەفارسی کۆندا (فراڤارتی)یە. ئەم واژەیە لە(فرەوەر) وەرگراوە. لەئاوێستاشدا (فراڤەرانی) ھەیە کە بەمانای پەیمان دێت. کە دەنگێکی گەورەی ئایینی نوێیەو داوای ئایینی زەردەشت دەکات، واتە خواپەرستەو ئیمانی ھێناوەو خۆی رازی بووە پەیماننامە یان بڕیاردانی بڵاوبکاتەوە، بەمانا داوای چوونە ناو ئایینەکە بکات، چونکە ناوی (فرەوەرانە)یەو ئەم بڕگەیەش لە(یەسنای) دوانزەدا ھەیە.

باسێک دەربارەی فرەوەرانە
باسێک دەربارەی ئەوەی ئایا (فرەوەرانە) رێکخراوە یان کاری مووغەکانەو شێوە ئەسڵەکەیان بۆ خۆیان بردووە، یان گۆڕانکارییان لەشێوەی ئایینی زەردەشتییدا کردووە، بەڵام بۆ ئەمە کورتە سەرچاوەیەک بەدەستەوە نییە، تاوەکو لەپرسەکاندا ببێتە بەڵگەو بەڕستەیەک ئەنجامێکی باش بەدەستبھێنێت تا خۆیان بکەنە خاوەنی، بەڵام لەلایەکی ترەوە ھەموو بەڵگەکان بۆ ئەوە دەچن کە عونسوری زەردەششتی خۆرھەڵاتی، یان (مەزدیەسنا)ی خۆرھەڵاتی لە(ڕەی)و ناوچەکانی تری ماد بڵاوبوونەتەوە، تاوانیش نەبووە لەناو مووغەکاندا نفووسیان بڵاوبێت یان دەرکەوتبن، لەڕاستیشدا دەبێت لەوە تێبگەین، دوای تێڕوانینمان بۆ سەرچاوەیەک، دەرکەوت بەر لەساڵی (٤٨٥)پ.ز، بەڕەسمی ساڵنامەی ئایینی مێژووەکەی بەراورد کراوە. بەحاکمیەتی (خشایار شا)و راگەیەنراوە، مووغەکانیش ھەر لەو کاتەدا ئایینی لێکدراوی خۆیان راگەیاندووە، ئەم ئایینە لێکدراوە چوارگۆشە رەسەنە پەروەردەییە لە(زەردەشتی و ئاریایی کۆن و زروانی- مووغ) پێکھاتووەو کۆمەڵێک ناوی خواکان و یەزدانەکانیان لەم ساڵنامەیەی خۆیاندا نیشانداوە لەحاڵێکدا لای مووغەکان ئەوە دەرکەوتووە کە ئانەکەیان بنیاتناوە لەسەر بیروباوەڕی زڕوانی- میترایی کە پێشتریش گرنگی ھەبووە.
پارسەکانی رۆژگاری ھاخامەنشییەکان وەکو مادەکان ژیانی مەزەبییان لەبۆنەی کۆمەڵایەتیی و رامیارییاندا لەژێر کاریگەریی و نفووسی فراوانی مووغەکانی (ماد)دا بوون و بڕیاری رێکخستنیان بۆ داون، ئەمە تەنیا ھەر پێکھاتەو شێوەی زاراوەکانی مەزەبی مادی و پارەییانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو بەردە نووسراوەکان کە ھەن و پارسین بەڵگەن بۆ ئەم دیاردەیەو ئاماژەکانی ھێرۆدۆتیش جارێکیتر پشتگیریی لەم فەرمانە دەکات کە بەمجۆرەیە:

رۆژگاری خشایار شا
ئامادەبوونی یەکێک لەمووغەکان لەڕێوڕەسمی گەورەو شکۆدارداو پێشکەشکردنی دیاری لەلایەن پارسەکانەوە بۆی پێویست بووە، گروپێک لەم مووغانە بەردەوام مەئموورو پاسەوانی ئارامگای کۆرش بوون، ھەروەھا ھەر کاتێکیش یەکێک لەپادشاکان تاجی لەسەر نابێت مووغەکان تیایدا ئامادەبوون، چونکە بەڕەسمی پیرۆزبایی پێگەیاندنیان بەزانست و ھونەرو یاساکانی رەوشتی مووغەکان ئەرکی سەرشانیان بووەو لەپلەو پایەی تایبەتییاندا ئەمان لێپرسراوبوون بەرامبەریان و سوودیان بینیووە.
لەڕێگەی پلوتارک لە(پۆمپی) سەرچاوەیەک دەیگێڕێتەوە، کە تیپێکی مەزدایی باوەڕیان بەبنەچەو بوونیاتەکانی ئایینی زەردەشتی ھەبووە (بەو جۆرەی کە مووغەکان تیایدا ئامادەبوون) ئاگاداریشم لەسەدەی چوارەمی پێش زایین ئەوانە لەقەڵەمڕەوی مادەکاندا تواناو دەسەڵاتیان ھەبووە. لەڕۆژگارێکیشدا کە نەمانتوانی مێژووەکەی بەدروستی دیاریی بکەین، مووغەکانی مادی (مەزدا)(خوا) پەرستییان بەشێوەیەک لەخۆرھەڵاتی ئێراندا کردووەو پەنایان بردووەتەبەر پەیڕەوانی زەردەشت کە ھەڵقوڵاوی سەرچاوەی کاریان بووە، لەڕواڵەتیشدا قەبووڵیان کردبوو بەدوای وێژەی ئەدەبیاتی ئاینییاندا بڕۆن، لەوانەی بەبیستن لەسەرەتادا وەریانگرتبوو، ئەم ھاوکارییە ئەدەبییە بەدەرکەوتنی یان بوونی کاریگەریی ئاوێستایی یان (وەندیداد) ئەنجامدراوە.
مێژووی نووسینی ئەم پاشماوەیە لەلێکۆڵینەوەدا دەرنەکەوت، بەشێک لەوانە نووسینەوەی بۆ رۆژگاری (خشایار شا) دەبنەوەو ھەندێکیتریان بۆ نێوان ھاخامەنشییەکان و ئاشکانییەکانی دەگێڕنەوەو بەشێکیتر بەکۆتایی سەردەمی ئاشکانییەکانی دەزانن، وەندیداد کە پاشماوەیەکی پەخشانییەو ھەندێک بەشی لەسەر شێوەی ھەڵبەستی کۆن رێکخراوە، جارێکیتر پێویستمان بەسەرنجدانە لەئاداب و شەریعەت و یاساکانی مووغان کە بەکۆمەڵێک نووسینی ئایینی لەئایینی زەردەشت وەرگیراوە.

سەرچاوە:
ھاشم رچی/ وندیداد/ جلد أول/ چاپ أول، ١٣٧٦/ تھران/ لا(١١٠-١٠٥).

About كه‌یفی عمر

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …