Home / ناوداران / حافزی عێراقی كەسایەتی گەورەی كورد و زانا بەفەرموودەكانی پێغەمبەر

حافزی عێراقی كەسایەتی گەورەی كورد و زانا بەفەرموودەكانی پێغەمبەر

حافزی عێراقی كەسایەتی گەورەی كورد و زانا بەفەرموودەكانی پێغەمبەر

شوێنی لە دایك بوونی حافزی عێراقی:

لە گوندی (ڕازیان) یان (ڕازنان) كە یەكێكە لە گوندەكانی شاری هەولێر، كە لە كتێبە مێژووییەكاندا ناسراوە بە (اربیل) حوسەینی كوڕی عەبدوڕەحمانی كوڕی ئەبوبەكری كوڕی ئیبراهیمی كوردی لە دایك بووە، پاشان هەر بەمنداڵی لە گەڵ هەندێك لە هاوڕێكانی كۆچی كردووە بۆ میصر و لەوێ ماوەتەوە و پەیوەست بووە بە (شێخ شریف تقی الدین احمد بن سجون القناوی الشافعی) جگە لە ئەویش لە پیاوچاكان.

لە ڕاستیدا ڕۆیشتنی هەندێك لە ناودارانی كورد لە كوردستانەوە بۆ میصر و پێگەیشتنیان لەوێدا شتێكی بەر چاوو ئاشكرایە، ئەم ڕووكردنە بۆ میصریش بەم زۆریە لە سەردەمی ئەیوبیەكانەوە دەستی پێكردووە، لە ساڵی 567ــ 648ك كەدەكاتە 1171ـ 1250ز لە بەر ئەوەی ئەوان كۆڵكەی هێزی چەكداری ئەیوبیەكان و پلەی ئیداری ئەو دەوڵەتە بوون، هەروەها زۆرێك لە تاكەكانی كورد پلەی ئیداریان هەبووە لەو دەوڵەتەدا لە بەر ئەوە شتێكی ئاساییە، كە ئەو كەسایەتیە ئیداری و سەربازیانەی لە و حكومەتەدا كاردەكەن، كەسوكار و ناسیاوەكانیان بانگهێشت بكەنەن بۆ ئەو دەوڵەەتەی كە ئەوان كاری تێدا دەكەن و هەندێ پلەو پایەی سەربازی و ئیداری و زانستیان پێبدەن.Hafz

هەروەها گواستنەوەی دەسەڵات لە دەستی ئەیوبیەكانەوە بۆ مەمالیكە توركەكان مانای ئەوە ناگەیەنێت، كەوا دەسەڵاتی كوردی بە یەكجاری لە ناوچووە لە میصردا، چونكە هەندێ لە سوڵتانی مەمالیكەكان پشتی بە چەند كەسانێكی هەڵكەوتوی كوردی دەبەست، بۆیە لەم سەردەمەشدا ڕۆیشتن و كۆچكردنی هەندێك لە بنەماڵە كوردیەكان بۆ میصر هەر بەردەوام بوو بە تایبەتی لە سەردەمی دەسەڵاتی (محمد علی پاشا) و بنەماڵەی (خدێویەكان) دا بە شێوەیەكی گشتی .

یەكێك لە خوڕەوشتە كانی كورد بە گشتی و ڕۆشنبیرەكانیان بە تایبەتی ئەوەیە، كەوا زۆر بە زوویی خۆیان دەگونجێنن لە گەڵ ئەو كۆمەڵگەیەدا كەوا كۆچیان بۆی كردووە، زۆر بەزووی تێكەڵدەبن لەگەڵیاندا و بەشداری دەكەن لە كارو فەرمانەكاندا هەروەك دانیشتووانە دڵسۆزەكان بۆ ئەو ووڵاتەی كە كۆچیان بۆ كردووە و تێیدا نیشتە جێ بوون .

زۆرێك لەوانە زمانی ڕەسمی خۆیان لە بیر كردووە و بە زمانی ئەو ووڵاتەی، كە كۆچیان بۆ كردووە قسەدەكەن ئەمەیش یەكێك لە هۆكارە هەرە ناڕەحەتەكان بۆ جیاكردنەوەی زۆرێك لە زانایانی كورد لە زانایانی غەیری كورد .

ناو و نازناو و لە دایك بوونی (حافزی عێراقی)

لە پێشەوە تیشكمان خستە سەر ژیانی باوكی (حافزی عێراقی) و باسی ئەو سەردەمەمان كرد كە تیایدا لە دایك بووە، لەكوێ لە دایك بووە و كەی كۆچی كردووە بۆ میصر، بۆیە پێم خۆشە ئێستا بێمە سەر ژیانی پێشەوا (حافزی عێراقی) كە ناوی تەواوی (عبدالرحیمی كوڕی حوسینی كوڕی عەبدالرحمن كوڕی ئەبوبكری كوڕی ئیبراهیمی كوردی ڕازیانیە) وەك لەپێشەوە تیشكمان خستە سەری لە بنەچەدا خەڵكی كوردستانی عێراقە، بەڵام لەمەهران لەمیصر لەدایك بووە، لەسەر مەزهەبی پێشەوامان ئیمامی شافعی بووە (خوا لێیان ڕازی بێت) ناسراو بووە بە (ابو الفضل) لەقەبەكەشی (زین الدین)بووە، لەساڵی (725ك) لەدایك بووە.

(ژیانیان لەمیصردا)

كاتێك باوكی لەمیصر ژیانی جیگر بوو هەر لەوێ‌ ژنێكی میصری هێنا،حافزی عێراقیش هەر لەو ژنە میصریە بووە، بنەماڵەی حافزی عیراقی ناسراو بون بەبنەماڵەیەكی خواپەرست و چاكەكار و لەخواترس،لە باو باپیرانیەوە چەندەها كارو ڕەوشتی بەسەندو چەندەها كردەوەی گەورە دەگێڕنەوە، دایكی ناسراو بووە بە زۆر كۆشش كەر لە خوا پەرستیدا،لەو كارو كردەوانەی كەوا مرۆڤ نزیك دەخاتەوە لەخوای گەورە لەگەڵ ئەوەشدا زۆر لەسەر خۆو ئارام بووە، باوكیشی لەو ڕۆژەوەی كە ڕۆشتبوە میصر خۆی ساغ كردبوەوە بۆ خزمەتی پیاو چاكان، یەكێك لەوانەی كەوا باوكی بەزۆری لە خزمەتیدا بوو خزمەتی دەكرد بریتی بوو لە شیخ (القناوی).

گەورە بوونی (حافزی عێراقی)

هەروەك باسمان لێوەكرد حافزی عێراقی لە میصر لە دایك بووە، باوكی بە منداڵی بردی بۆ خزمەتی (شێخی القناوی) بۆ ئەوەی كەوا دوعای خێری بۆ بكات، چونكە شێخ لە پێشتر مزگێنی دابوو بە لە دایك بوونی (حافز) هەرئەویش ناوی نابوو عەبدوڕەحیم بەڵام قەدەری خوای گەورە ئەم باوكە بەسۆزەی لە گەڵ كۆرپەكەی زۆر نە هێشتەوە و، هێشتا تەمەنی سێ ساڵی تەواو نەكردبوو باوكی كۆچی دوایی كرد، بەڵام هیچ نە نوسراوە، كە ئایا لە پاش كۆچی دوایی باوكی كێ سەرپەرشتی حافزی كردووە، بەڵام ئەوەی كە زۆر ڕی تێدەچێت ئەوەیە كەوا شێخ القناوی سەرپەرشتی كردووە و، دەرسی پێووتووە لەبەر ئەوەی یەكەم گوێگرتنی لە فەرموودە دا لە ساڵی 737ك دابووە لە (المعریفە القناوی)، وای پێدەچێت كەوا ئامادەبوون و گوێبیستی شێخ قەناوی بوبێت، چونكە زۆر سەردانی دەكرد، ئەو كەسانەی كەوا فەرموودەناس بوون زۆر گوێیان بۆ ووتەكانی دەگرت، لەبەر ئەوەی خاوەن ئیسنادێكی بەرز و بڵند بوو، كاتێك تەمەنی 18ساڵان بووە قورئانی پیرۆز و كتێبی (تنبە) و زۆربەی كتێبی (الحاوی) لە بەركردووە، لەسەرەتادا دەستی كردووە بە خوێندنی زانستی شێوازەكانی قوئان خوێندن (القراءات) هیچ شتێك نەبووە هۆكاری واز هێنانی لەم زانستە، جگە لە ئامۆژگاری مامۆستاكەی (عزی كوڕی جماعە) نەبێت، چونكە ئەو پێی ووت، كە ئەوە زانستێكی زۆر ناڕەحەتە، زۆر سود بەخش نیە، تۆیش كەسێكی مێشك فراوانی بۆیە هەوڵ وكۆششەكانی خۆت ساغ كەرەوە بۆ فەرموودە، پێشتریش ئامادەی زانستی (فقە)ببوو لەلای (ئیبن عەدلان) زۆر پەیوەستی (عماد كوڕی محمدی كوڕی ئیسحاقی بلبیسی)بوو، هەروەها زانستی لە (شمس كوڕی لەبان) وەردەگرت، زانستی اصولی لە (جمال الدینی اسنوی ) وەرگرتبوو، ئەم جمال الدین ) ە زۆر وەسفی دەكردو بە زۆر توانایی لە تێگەیشتنیدا هەڵدەدا و دەیوت كە وا حیفزێكی باشی هەیە و قبوڵی هەڵە ناكات،واتە حافیز توانی لەبەركردنی ئێجگار باش بووە بەجۆرێك قبوڵی هیچ هەڵەیەكی نەدەكرد، گوێبیستی عەبدوڕەحیمی كوڕی شاهید الجیش بووە، هەروەها گوێیبستی عەبدولهادی بووە، لەلای شێخ شیهاب الدین كوڕی بابا ماوەیەك ماوەتەوە، ئەم زانا گەورەیە هەموو توانای خۆی بەكار دەهێنا بۆ تەخریج كردنی فەرموودەكان، زۆر ڕۆ چووبوو لە تەخریج كردنی فەرموودەكانی كتێبی (إحیا‌ء علوم الدین)، كە لەو كاتەدا تەمەنی بیست ساڵ بوو .

یەكەم كەس بووە، كە حافز(علا‌و الدینی كوڕی توركمانی) هاتووە، بۆ لای و دەرسی لەلا خوێندووە و تەخرجی لەلا كردووە، لە قاهیرە گەیشتووە بە (أبا الفتح المیدومی) بەشێكی زۆری لێوەرگرتووە، ئەم لە گەورەترین مامۆستاكانیەتی لە ڕووی ئیسنادەوە، لە پاشان قۆڵی لێهەڵماڵیوە و ڕۆیشتووە بۆ شام بەمەبەستی ڕۆیشتنی بۆ دیمەشق لە ساڵی 754ك چۆتە دیمەشقەوە، پاشان لە ساڵی 758 ك گەڕاوەتەوە بۆ میصر، جارێكی تر لە ساڵی 759ك ڕۆشتۆتەوە بۆ شام بەڵام ڕۆیشتنی سێهەمی تەنها بۆ دیمەشق نەبووە، بەڵكو ڕۆیشتووە بۆ زۆربەی شار وناوچەكانی ووڵاتی شام، لەیەكەم سەردانیوە لە ساڵی 754ك هیچ ساڵێك نەبووە سەفەری تێدا نەكردبێت، جا سەفەرەكان بۆ حەج بوو بێت یاخود بۆ وەرگرتنی فەرموودە، لە میصر گوێبیستی (ئیبن عەبدولهادی، محمدی كوڕی عەلی كوڕی القتروانی) بووە لە مەكەیش گوێبیستی (احمدی كوڕی قاسمی الحرازی )بووە هەروەها گوێبیستی خەلیل پێشەوای مالیكیەكان لە فیقهدا بووە، لەمەدینەشدا چووە بۆلای (العفیف المطری) لەبیت المقدیس چۆتە خزمەتی (العلائی) لەناوچەی (خلیل) چۆتە لای (خلیلی كوڕی عیسی القیمری) لەدیمەشق چۆتە لای (ئیبن الخباز) ولە صالحیە چۆتە لای (ئیبن قیم الضیائی، والشیهاب مهر اداوی ) لە حەلەبدا چۆتە لای (سولەیمانی كوڕی ابراهیم كوڕی المطوع، وجمال بن ابراهیم بن شهاب بن محمود) زۆریكەیش، چۆتە خزمەت زانایانی ئەسكەندەرییە و بعلبك و حمص و گرابلوس و غزە و نابلوس وهەموو ئەوشارانەی كەوا بۆ وەرگرتنی فەرموودە سەردانی كردوون دەگاتە 36 شار، بەم شێوەیە دەبینین كە وا فەرموودە ببوو بەهاوڕییو بە هەموو شێوەیەك ڕووی تێكردبوو و بەتەواوی ڕۆچووبوو تێیدا چ لە ڕووی ڕیوایەتەوە بێت یان شارەزاییەوە بێت، فەرموودە ببوو بە پاڵ پشت بۆی بۆ ڕوون كردنەوەی هەموو كێشەكانی بۆ شیكردنەوەی هەموو كارەكانی هەتا گەیشتبووە پلەیەك كە سەركردایەتی لەو زانستەدا پێدرابوو، خۆی بەتەواوی ساغ كردبۆوە بۆ بەشەكانی زانستی فەرموودە هەتا گەیشتبووە پلەیەك كە زۆرێك لە مامۆستاكانی دەگەڕانەوە بۆلای بۆ زانینی هەندێك بابەت پاشان لەوە، دەیان گێڕایەوە، لە پلەیەكدا بوو، كە ئیبن حەجەر لە بارەیەوە دەڵێت: (ببوو بە كەسێك كە هەموو لایەك ڕووی تێدەكرد لەم زانستەدا لە سەردەمی شێخ جمال الدین الإیسنائی هەتا دوایی) دەڵێت: لەم زانستەدا واتە زانستی فەرموودە لە ئەو شارەزاترمان نەبینی بوو، زۆرێك لە كەسانی سەردەمەكەی لە سەردەستی ئەو دەرچووبون و تەخریجیان دەكرد.

پێگەی زانستی (حافزی عێراقی ) و ووتەی زانایان لەسەری:

ئەوەی كە پێشتر باسمان لێوە كرد دەری دەخات كەوا حافزی عێراقی چی پێگەیەكی زانستی هەبووە كە ئەوەش یارمەتیەكی خوای گەورە بووە بۆ ئەو، چونكە خوای گەورە یارمەتی دابوو بە ئاگادار بوونێكی فراوان بەسەر زانستەكانداهەبێت زاكیرە و توانای لەبەركردنێكی بەهێز و بە هەمان شێوە توانایەكی ئێجگار باشی هەبوو بۆ هێنانەوەی زانیاریەكان لە كاتی پێویستدا، هەموو هاو تەمەنەكانی سەریان دا دەنەواند لە پاڵ زانست و زانیاریەكانیدا جا چی مامۆستاكانی یاخود قوتابیەكانی، ئەوەی ئەم قسەیە ڕوون دەكاتەوە وتەی هەندێك لە زانایانە لەبارەیەوە لەوانەی:

عزی كوڕی جماعە ی مامۆستایی دەڵێت: كل من یدعی الحدیپ فی الدیار المصریە سواه مدعی. واتە: ئەوەی كە دەڵێت فەرموودەزانم لە ووڵاتی میصردا جگە لە حافزی عێریاقی هەموویان دیعایەو پروپاگەندە دەكەن.

تقی كوڕی ڕافعی السلامی دەڵێت: (لە قاهیردا فەرموودەناسێك نیە جگە ئەمە نەبێت واتە (حافزی عێراقی) لە گەڵ عزدینی كوڕی جماعە نەبێت،لە كاتێكدا هەواڵی مردنی عیزی پێگەیشت ووتی ئێستا لە قاهیرەدا هیچ فەرموودەناسێك نەماوە جگە لە حافزی عێراقی نەبێت.

ابن الجزری دەڵێت (حافز الدیار المصریة ومحدثها وشیخها) واتە حافزی وڵاتی میصرو فەرمودەناس و شێخ و مامۆستایان حافزی عیراقیە .

ابن ناصر الدین ئەڵێ‌: (الشیخ الامام العلامة الاوحد،شیخ العصر حافظ الوقت، شیخ المحدثين عَلم الناقدین عمدة المخرجین ) دەفەرموێ‌ (مامۆستاو پێشەواو تاكە شاسواری مەیدان شێخی زەمان و حافزی سەردەمی خۆی و مامۆستای هەموو فەرمودە ناسەكان لەسەردەمی خۆیدا و چیای ڕەخنە گران و گەورەی دەرهێنەران و تەخریج كەران بوو) بەهەموو شێوە (ابن قاضی شهبة و، التقی الفاسی، ابن حجر، ابن تغری، ابن فهد، سیوطی) چەندەها وتەیان هەیە لەوەسفیدا، بەڵام ئێمە بەوەندەی كەوا باسمان كرد واز دەهێنین، ئەوەی كەوا بەتەواوی شوێن و مەكانەتی حافزی عێراقی ئاشكرا دەكات لەنێو زانایاندا، ئەو باسانەیە كەوا مامۆستاو شێخەكانی لەوەە گێڕاویانەتەوە، ئەوەی كەوا لەكاتی پێویستدا گەڕاونەتەوە بۆلای زۆر پیایاندا هەڵدەدا، بەكەسێكی شارەزا ناوزەندیان دەكرد، ئەو مامۆستایانەی كەوا پیایاندا هەڵدەدا وەك (سبكی، العلائی، ابن جماعە، ابن كپیر، الاسنوی) بۆنمونە ئیسنەوی لێوەی دەگێڕنەوە لەكتێبی (المهمات) جگە لەویشدا، هەروەها لە كتێبی گبقات دا ژیانی ئەوی باس كردووە، بەڵام ژیان نامەی كەسێكی كەی لەزیندووان باس نەكردووە جگە لەئەو، ئیبن كسیریش دەڵێت كەوا كەڵكم وەرگرتووە لێی لەدەرهێنانی هەندێك بابەتدا، یەكێكی كە لەو كارانەی كەوا شوێن و مەكانەتی حافزی عێراقی دەردەخات بریتیە لەو مەنسەب و شوێنانەی كەوا بڕیویەتی، چونكە نەدەكرا ئەو پایانە ببینێت ئەگەر بهاتایە یەك دەنگی هاوتەمەنەكانی نەبوایە لەسەر گەورەی و مەكانەتی زانستی ئەو، لەو شوێنانەش: .

وانە بێژ بووە لە خوێندنگاكانی میصرو قاهیرەدا وەك و (دار الحدیث الكاملة، والظاهریة القدیمة، والقراسنقریة، وجامع ابن طولون، والفاضلیة) هەروەها بوبەقازی مەدینەی منەوەرەو شیكایەتی ئەو شوێنەی وەرگرت لەگەڵ وتار بێژی و ئیمامەت تیایدا لەساڵەكانی 12جمادی الاولی 788ك هەتا 13 شوالی 791ك كەماوەكەشی سێساڵ و پێنج مانگ دەكات. بۆئەوەی ژیانی حافزی عێراقی لەهەمو ڕوەكانەوە ڕون و ئاشكرا بێت بۆ تامەزرۆیان و شەیدایانی ژیانی ئەو زانایە بەپێویستی دەزانین كەوا هەندێك لەو وتەیە بگێڕینەوە كەوا قوتابیەكەی ابن حجر لە شان و باڵیدا نوسیویەتی هەروەك لەكتێبی (المجمع المؤسس) دا هاتووە و دەڵێت: (شێخێكی نورانی بوە، شێوازێكی ئێجگار جوانی هەبوە، زۆر لەسەر خۆ بووە، كەم قسەی دەكرد، لەكاتی قسە كردندا زۆری لەخۆی نەدەكرد، كەسێكی هەژار بووە، زۆر خۆپارێزو پاك و خاوێن بووە، هەڵسوكەوتی زۆر خۆش بووە، سنگ فراوان بووە، زۆر بەحەیاو شەرم بووە، هیچ كات شتێكی بەكەسێ‌ نەدەوت ئەگەر بیزانیایە پێی ناخۆشە هەرچەند ئەگەر بێزاریشی بكردایە، زۆر بێفیز بووە، حەزی بەقسەی خۆش هەبوو، دەڵێت ماوەیەكی زۆر لەخزمەتیدا بوم هەرگیز نەم بینی كەوا شەوێك واز لە شەونوێژ بهێنێت بەڵك و كردبوی بەكارێكی هەمیشەی بۆ خۆی، ئەگەر نوێژی بەیانی بكردایە لەشوێنەكەی خۆیدا دەمایەوە ڕوەو ڕوگە هەتا خۆر هەڵدەهات، هەمو مانگێ‌ سێ‌ ڕۆژ بەڕۆژو دەبو لەگەڵ شەشی شەوالدا، زۆر زیكرو ویردی دەخوێند لەهەموو كاتە كاندا، پاشان وتەكانی تەواو دەكات بەوەی كەدەڵێت (ئەوەی كەبەچاو ئەم كارانەی لە خزمەتیدا بینیوە وەك ئەوە نیە كە دەیبیسێ‌)

مامۆستاكانی حافزی عێراقی

ئێمە لەپێشەوە زانیمان كەوا حافزی عێراقی لەو ڕۆژەوەی كەوا دەستی كردووە بە وەرگرتنی زانستی فەرمودە، زۆر سور بووە لەسەر وەرگرتنی لەمامۆستاو شێخەكانیەوە، ئەو كۆچكردنە زۆرو بەردەوامانەی كەدەیكرد جابۆ حەج بێت یان بۆ وڵاتی شام هۆكارێك بوو بۆ هەمە چەشنی و زۆری لەمۆستاكانی، جا ئەو كەسەی كەوا دەكۆڵێتەوە لەژیانی حافزی عێراقی یان لەژیانی مۆستاكانی خۆی دەبینێتەوە لەبەرام بەر ڕاستیەكی حاشا هەڵنەگردا ئەویش ئەوەیە كەوا ڕۆچون لە بابەتی فرمودەدا خوڕەوشت و هۆكارێكی جیاكەرەوەی ئەو كۆمەڵە زانایەیە، كەئەمەش لەكۆتایدا بو بەهۆی هەمە جۆری لەزانستی حافزی عێراقیدا، ڕۆچونی لەزانستەكانی فەرمودەدا، بۆنمونە هەندێكیان ڕۆدەچون لە (ناوی ڕیجالی فەرمودا) واتە لە ناوی گێڕەرەوانی فەرمودە، هەندێكی كەیان تەخریج پیشەی بو، كۆمەڵێكیان بەس ساڵی كۆچ كردنی فەرمودە گێڕوەكانی دەزانی، ژمارەیەكیان لە زمانی فەرمودەدا شارەزاییەكی باشی هەبوو… بەم شێوەیە بەڵام حافزی عێراقی لە هەر یەك لەمانەدا دەستێكی باڵای هەبوو.

پاشان لەبارەی مامۆستاكانیەوە دەتوانین بڵێین كەوا كارێكی ئێجگار گرانە هەژمار كردنی هەمویان چونكە خۆی نەهاتووە كەوا (فەرهەنگێك دابنێت) لەو بارەیەوە، بەپێچەوانەی فەرمودە ناسەكانی ترەوە، لەبەر ئەوە ئێمە دێین باسی ناودار ترین مامۆستاكانی دەكەین، لەوانەش: .

الامام الحافظ قاضی القضاة علی بن عثمان بن ابراهیم الماردینی كەوا ناسراوە بە (ابن تركمانی) كە لەسەر مەزهەبی پێشەوا ابو حنیفە بووە لەساڵی (683) ك لەدایك بووە،لەساڵی (750)ك كۆچی دوای كردووە لەدانراوەكانی (الجوهر النقی فی الرد علی البیهقی) جگە لەوەش چەندەها دانراوی كەی هەیە.

الشیخ المسند المعمرصدرالدین ابو الفتح (محمد بن محمد بن ابراهیم المیدومی المصری) ساڵی (664)ك لەدایك بووە، كۆتا كەس بووە كەوا فەرمودەی گێڕاوەتەوە لە (نجیب الحرانی، ابن علاق، ابن عزون ) لەساڵی (754)ك چوەتەوە بەر دیوانی خوای گەورە .

الحافظ العلامة علا‌ء الدین عبد السعید خلیل كیكلدی بن عبدالله العلائی الدمشقی ثم المقدسی، لە ساڵی 694ك لە دایك بووە لەساڵی 761ك وەفاتی كردووە لەداندراوەكانی (جامع التحصیل، والوشی المعلم، نظم الفوائد) جگە لەمانەش.

الإمام الحافظ العلامة علا‌ء الدین أبو عبدالله مغلطای بن قلیجی بن عبدالله البكجری الحكری الحنفی، لەساڵی 689ك لەدایك بووە و كەسێكی شارەزابووە لە لە زانستەكانی فەرموودە دا، لە ساڵی 762ك وەفاتی كردووە، لەداندراوە كانی (رێكخستنی كتێبی الإیهام والوهم كە ناوی لێناوە منارة الإسلام، ڕێكخستنی شتە نادیارەكان لە بەشە فیقهیەكاندا، شەرحێكی هەیە لە سەر صەحیحی بوخاری) جگە لەمانەش.

الإمام العلامە جمال الدین أبو محمد عبدالرحیم بن الحسن بن علی الإسنوی كە زانای شافیعیەكان بوو لە ساڵی 704ك لەدایك بووە لە ساڵی 777ك وەفاتی كردووە، لەداندراوە كانی(طبقات الشافعیە، والمهمات،التنقیح )جگە لەمانەش.

قوتابیەكانی (حافزی عێراقی)

لەوەی كە پێشتر باسمان كرد بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە وا حافزی عێراقی پاش ئەوەی ببوو بە پێشەنگ لە زانستی فەرموودەدا بەكەسێكی باوەڕ پێكراو ناسراو بوو لەو زانستەدا كۆمەڵ خوێندكاران لە هەموو لایەكەوە دائەبارینە سەری، كۆمەڵی تامەزرۆیان بە زانستی ئەو لە هەموو لایەكەوە ڕوویان تێدەكرد بە تایبەتی لە كاتێكدا كە هەموو بەگشتی دانیان دەنا بەوەی كە ئەو تاكە شاسواری زانستی فەرموودەناسیە لە سەردەمی خۆیدا،هەرلەبەر ئەمەیش بوو كە وا خوێندن لە خزمەتی ئەودا كارێك بوو كە خەڵكی بە گشتی بە فەخرو شانازیان دەزانی، كارێكی نامۆ نیە كاتێك دەبینین قوتابیەكانی حافزی عێراقی هێندە زۆرن لە ژمارە نایەن كارێكی ئێجگار زەحمەتە بۆ لێكۆڵەر كەوا باسی هەموویان بكات، ئەگەر نەڵین، كە هەرناكرێت باس كردنی هەموویان، بەڵام یاسایەكمان هەیە دەڵێت: مالایدرك كله لایترك جله،بە خۆ گونجاندن لەگەڵ ئەم یاسایەدا دەست دەكەین بە ناساندنی پێنج لە قوتابیەكانی ئەو كەڵە زانایە كە بەڕاستی جێی شانازی ڕۆژگارەكەیان بوون ئەوانیش:

الإمام برهان الدین أبو اسحاق ابراهیم بن موسی بن ایوب اڵابناسی لە سڵی 725ك لەدایك بووە،لە هاوتەمەنەكانی حافزی عێراقی بووە، كەسێكی ئێجگار بە توانا بووە لە زانستی فقهدا، دەستێكی باڵاشی هەیە لە زۆربەی زانسەكانی تریشدا، لەساڵی802ك وەفاتی كردووە لە داندراوە كانیشی (الشذا الفیاح من علوم ابن صلاح …هتد).

الإمام الحافظ نورالدین ابو الحسن علی بن ابی بكر بن سلیمان الهیثمی القاهری لە ساڵی 735ك لە دایك بووە ئەمیش هەر لە هاو تەنەكانی حافزی عێراقی بووە، بەڵام زۆر پەیوەستی بووە، زۆرێك لەزانستەكانی لەلا خوێندوندوە، هەر لە خزمەتی ئەو دا تەخریجی فەرموودەی كردووە، چونكە حافزی عێراقی چۆنیەتی تەخریجی فەرمەموودەی فێر كردووە، هەمیشە ڕاوبۆچونەكانی خۆی پێووتوە لە بابەتەكاندا، زاوای حافزی عێراقی بووە، پاشان لە ساڵی 807ك وەفاتی كردووە لە داندراوەكانی (مجمع الزوائد، بغیة الباحث، المقصد العلی، كشف اڵاستار، مجمع البحرین،موارد الضمئان …هتد).

كوڕەكەی خۆی الإمام الحافڤ ولی الدین ابو زرعەاحمد بن عبد الرحیم بن الحسین كە لە بنەڕەتدا عێراقیە و لە میصر لەدایك بووە لەسەر مەزهەبی ئیمامی شافعی بووە762 ك لەدایك بووە باوكی هەر بەمنداڵی دەرسی فەرموودەی پێووتوە بۆیە لە تەمەنێكی كەمدا گەیشتە پلە باڵاكان سودێكی ئێجگار زۆری لەباوكی وەرگرتووە، هەتا باوكی لەژیاندا بووە دەرسی لە خزمەتیدا خوێندووە لەساڵی 826 ك وەفاتی كردووە، لە داندراوەكانی (اڵاطراف بأوهام اڵاطراف، تكمیلە ترح التضریب، تحفة التحصیل فی ذكر رواة المراسیل…هتد).

الإمام الحافظ برهان الدین أبو الوفا‌ء ابراهیم بن محمد بن خلیل الحلبی، كە ناسراوە بە سبط بن اڵاعجمی لە ساڵی 753ك لە دایك بووە پاشان زانستێكی باشی بە دەست هێناوە، چەندەها قسەی جوانی هە یە دەربارەی رجال ی فەرموودە، لە ساڵی 841 ك وەفاتی كردووە، لەداندراوەكانی (حاشیة علی الكاشف للذهبی، نسل الهمیان، التبین فی أسما‌ء المدلسین، والإغتباط فی ما رمی بالإختلاط ..هتد).

الإمام الحافظ العلامة شهاب الدین أبو الفضل احمد بن علی بن محمد الكنانی العسقلانی، كە ناسراوەبە ئیبن حەجەر لەساڵی 773ك لەدایك بووە پاشان دەستی كردووە بە خوێندن و گەڕان بە دوای زانستی فەرموودەدا گەیشتووە بە پلە باڵاكان تیایدا، بە پەنجەی دەستان هێمای بۆ دەكرێت لە ساڵی 852ك وەفاتی كردووە لە دیارترین داندراوە كانی (فتح الباری، تهذیب التهذیب، تقریب التهذیب، نزهە اڵالباب …هتد).

دانراوە زانستێكانی ئەم پێشەوا ناودارە

بەڕاستی حافزی عێراقی دەیزانی نرخی كات چیە لەژیانی مرۆڤی موسڵماندا، هەر لەبەر ئەمەش بوو كەوا زۆر كۆششی دەكرد بۆ بەگەڕ خستنی كاتەكانی لەكارێكدا كەوا خزمەت بەموسڵمانان بكات، خزمەتی فەرمودەی پیرۆزی پێبكات بە شێوەیەك، كە هەستێت بەلێكۆڵینەوە لێی جا چ زانستی فەرمودە بێت بەتەنها یان لەگەڵ زانستە كانی كەدا، بۆیە زۆر بەی كاتەكانی بەسەر دەبرد یان لەكۆڕی فەرمودەدا یان بەنوسین هەروەك ئیمامی سەخاوی باسی لێوە دەكات، هەر لەبەر ئەم هۆكارەش بووە كەوا دانراوەكانی زۆرو هەمەچەشن بووە، ئێمەش لێرەدا بەباشمان زانی كەوا دانراوەكانی دابەش بكەین بۆدوو بەش،هەر بەشەی تایبەت مەند بێت بەو زانستەی كەوا لەبارەیەوە نوسیوە بۆ نمونە بەشێكیان تایبەت مەند بێت بەدانراوەكانی لەزانستی فەرمودەدا،بەشێكیان تایبەت مەند بێت بە دانراوەكانی لەزانستەكانی كەدا، هەر یەك لەم دوو بەشەش لەبابەتێكی سەر بەخۆدا باسی لێوە دەكەین بەپشتیوانی خوای گەورە .

دانراوەكانی لەغەیری فەرمودەو زانستی فەرمودەدا

ئەم دانراوانەش هەمەجۆرەن لەنێوان فقە اصول الفقە، علوم القران، بەڵام زۆربەیان خاوەن مۆركێكی فیقهین، كەحافیزی عێراقی بەوە جیا دەكرێتەوە لەم بابەتانەدا كەهەستاوە بەتحقیق كردنیان، بەئاشكرا كردنی خۆی تیایاندا بەوەی كەهەندێ‌ جار پشتگیری بۆچونێك دەكات یان ترجیحی بابەتێك یان بۆچونێك دەكات، یان هەڵدەسێت بە نزیك كردنەوەی بۆچونەكان، بەڵام كارێك كەزۆر جێگای داخە ئەوەیە كەوا زۆبەی دانراوەكانی لەناو چون و نەماون، ئێمەش هۆكاری ئەمە نازانین، هەنێك لەوانەی كەباسی ژیانی حافزی عێراقیان كردووە ناوی هەنێك لەدانراوەكانیان بۆئێمە پارستووە، كەئەبێتە هۆی ئاشكرا كردنی بینینێكی گەش تر بۆ ئەم زاتە بەناوبانگە، هۆكارێكیشە بۆ ئاشكرا كردنی هەمەچەشنی دانراوەكانی، لەو كتێبانەش كەلەم بابەتەدا نوسیویەتی بریتیە لە:

  1. أجوبە ابن العربی
  2. إحیا‌ء القلب المیت بدخول البیت
  3. الاستعاذة بالواحد من إقامە جمعتین فی مكان واحد
  4. أسما‌ء الله الحسنی
  5. ألفیة فی غریب القرآ‌ن
  6. تتمات المهمات
  7. تاریخ تحریم الربا
  8. التحریر فی أصول الفقه
  9. ترجمة الإسنوی
  10. تفچیل زمزم علی كلّ ما‌ء قلیل زمزم
  11. الرد علی من انتقد أبیاتاً للصرصری فی المدح النبوی
  12. العدد المعتبر فی اڵاوجه التی بین السور
  13. فضل غار حرا‌ء
  14. القرب فی محبة العرب
  15. قرة العین بوفا‌ء الدین
  16. الكلام علی مسألة السجود لترك الصلاە
  17. مسألة الشرب قائماً
  18. مسألة قصّ الشارب
  19. منظومة فی الضو‌ء المستحب
  20. المورد الهنی فی المولد السنی
  21. النجم الوهاج فی نظم المنهاج
  22. نظم السیرة النبویة
  23. النكت علی منهاج البیضاوی
  24. هل یوزن فی المیزان أعمال الاولیا‌ء والانبیا‌ء أم لا

بەشی دووەم

دانراوەكانی لەفەرمودەو زانستی فەرمودەدا

لەم ڕوەوە بۆ نوسینی بابەتەكان مەجالێكی فراوان هەبوو لەبەردەم حافزی عێراقیدا بۆ ئەوەی تواناكانی خۆی ئاشكرا بكات لەبابەتی زانستی فەرمودەدا بەشێوەیەكی دیار، ئەمەش بۆ ئێمە ڕون دەبێتەوە، لەفرەچەشنی دانراوەكانی لەم بابەتەدا كەدەكاتە(42) دانراو، كەقەبارەیان جیاوازە لەچەند دێڕێكەوە بۆ چەن پەڕەیەكی دیاری كراو،دانراوەكانی لەم ڕوانگیەوە بریتین لە:

  1. الاحادیث المخرّجة فی الصحیحین التی تُكُلِّمَ فیها بضعف أو انقطاع
  2. الأربعون البلدانیە
  3. أطراف صحیح ابن حبان
  4. الأمالی
  5. الباعث علی الخلاص من حوادث القصاص
  6. بیان ما لیس بمضچوع من اڵاحادیث
  7. تبصرة المبتدی وتذكرە المنتهی
  8. ترتیب من له ذكر أو تجریح أو تعدیل فی بیان الوهم والإیهام
  9. تخریج أحادثپ منهاج البیضاوی
  10. تساعیات المیدومی
  11. تقریب الاسانید وترتیب المسانید
  12. التقیید والإیضاح لما أطلق وأغلق من كتاب ابن الصلاح
  13. تكملة شرح الترمذی لابن سید الناس
  14. جامع التحصیل فی معرفە رواە المراسیل
  15. ذیل علی ذیل العبر للذهبی
  16. ذیل علی كتاب أُسد الغابة
  17. ذیل مشیخة البیانی
  18. ذیل مشیخة القلانسی
  19. ذیل میزان الاعتدال للذهبی
  20. ذیل علی وفیات ابن أیبك
  21. رجال سنن الدارقطنی
  22. رجال صحیح ابن حبان
  23. شرح التبصرە والتذكرە
  24. شرح تقریب النووی
  25. طرح التثریب فی شرح التقریب
  26. عوالی ابن الشیخە
  27. عشاریات العراقی
  28. فهرست مرویات البیانی
  29. الكلام علی اڵاحادیث التی تُكُلِّمَ فیها بالوضع، وهی فی مسند الإمام أحمد
  30. الكلام علی حدیث: التوسعة علی العیال یوم عاشورا‌ء.
  31. الكلام علی حدیث: صوم ستّ من شوال
  32. الكلام علی حدیث: من كنت مولاه فعلیٌّ مولاه
  33. الكلام علی حدیث: الموت كفّارە لكل مسلم
  34. الكلام علی الحدیث الوارد فی أقل الحیض وأكثره
  35. المستخرج علی مستدرك الحاكم
  36. معجم مشتمل علی تراجم جماعة من القرن الثامن
  37. المغنی عن حمل اڵاسفار فی اڵاسفار بتخریج ما فی الإحیا‌ء من الاحادیث واڵاثار
  38. مشیخة عبد الرحمن بن علی المصری المشهور بابن القارئ
  39. مشیة محمد بن محمد المربعی التونسی وذیلها
  40. من روی عن عمرو بن شعیب من التابعین.
  41. من لم یروِ عنهم إلا واحد
  42. نظم الاقتراح

كۆچی دوای حافزی عێراقی

ئەو سەرچاوانەی كەوا لەبەر دەستان یەك دەنگن لەسەر ئەوەی كەوا ڕۆژی چوار شەمە 8/ شعبانی ساڵی (806)ك حافزی عێراقی تیایدا كۆچی دوای كردووە، لە پاش ئەوەی كەلەخۆشتن دەبێتەوە لەتەمەنی (81)ساڵیدا، تەرمەكەی لەناو ئاپۆڕایەكی گەوردا بەڕێ‌ كراوە شێخ شهاب الدین الذهبی نوێژی لەسەر كردو پاشان لەدەرەوەی قاهیرە بەخاك سپێرا، خودای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات .

حافزی عێراقی كەسێكی خۆشەویست بوو لەدڵی خەڵكیدا بەگشتی بۆیە بەكۆچكردنی دڵی هەزاران كەس ئێشی پێگەشت،ئەم ئازار پێگەشتنەش بو بەهۆی ئەوەی هەستن بەنوسینی چەندەها پەخشان و پیا هەڵدان بەسەر،فاتیدا، ئێستا هەڵدەستین بە نوسینی یەك دوانێك لەو پیاهەڵدانانەی كەبەكۆچی دوای ئەودا نوسراوە لەلایەن خۆشەویستانیەوە بەپشتیوانی خوای گەورە چونكە ئەگەر بمانەوێ‌ باسی هەمویان بكەین پێویستی باباتێكی سەربەخۆ هەیە ئێمەش ئێستا دەرفەتی ئەوەمان نیە.

ابن جەزەری لەكۆچی دوای حافزدا دەڵێت

رحمةالله للعراقی تتری

حافظ الارض حبرها باتفاق

إننی مقسم ألیَّە صدق

لم یكن فی البلاد مثل العراقی

ئیبن حەجەریش ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت پەخشانە شعرێكی بەسەردا نوسیوە

خوای گەورە لەحافزی عێراقی و هەموو زانایانی تری موسڵمانان خۆش بێت و بەبەهەشتی بەرینیان شاد بكات . آ‌مین

وصلی الله علی محمد وعلی آله وصحبه وسلم .

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About كه‌یفی عمر

Check Also

1516611239wefayi

وه‌فایی

جام کوردی: میرزا عەبدوڕە‌حیم سابڵاغی ناسراو به وەفایی شاعیری به ناوبانگی کورد، ساڵی ١٢٦٤ی ھەتاوی …