Home / بەشی مێژووی كورد / بنەچەی مێژوویی و بێ ئاگایی کورد لە زانستی نەوت

بنەچەی مێژوویی و بێ ئاگایی کورد لە زانستی نەوت

بنەچەی مێژوویی و بێ ئاگایی کورد لە زانستی نەوت

FB_IMG_1464163727252

کۆسار عەوێنەیی

رەورەوی مێژوو وای نیشان داوە، کە هیچ نەتەویەکی کەمدەسەڵات خاوەن نیشتمان و کانزاکانی خۆی نیە، دوای ئەوەی لە سەردو پەنجا ساڵەی رابردوەوە دەسەڵاتدارە گەورەکانی دنیا، بۆنی نەوت و غازیان کردو بۆیان دەرکەوت کە ئەو دوو کانزایە لەدوارۆژیکی نزیکدا دەبنە بنەمای ئابوری و بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگا، هەریەکەی بەشێوەیەک پڕۆژەی خۆی دارشت بۆ دەستبەسەرا گرتنی ئەو ناوچانەی کە نەوت و گازی تیدایە. لێشاو و کانیاوە نەوتیەکانی کوردستان کە بەچیاکاندا دەهاتنە خوار، بوو بەهۆی سەرنج راکێشانی وڵاتە زلهێزەکان.

لەو سەردەمەدا، وڵاتەکانی (بەریتانیا، ئەڵمان، روس و فەرەنسا) گەورە ترین دەسەڵاتدارو زلهێزی دنیا بوون، هەریەکەیان زانای نەوتی و ئابوری و کۆمەڵایەتی خۆیان هاندا بۆئەوەی بێنە کوردستان و لەنزیکەوە ئەو کانیە نەوتانەو ناوچەکە ببین و دانیشتوانی ئەو ناوچانە هەڵبسەنگێنن کە چۆن دەتوانن رازیان بکەن بۆ هاوکاریان، دوای چوار پێنج ساڵ لێکۆڵینەوەو هەڵسەنگاندن، هەریەکەی بەشێوەیەک تەماحی کردە نەوتی کوردستان. لەو سەردەمەدا کوردستان کرابوو بەدوو بەش لە ژێر دەسەڵاتداریەتی (عوسمانی و ئیرانی پەشماوەی صەفەوی)، هەردوو هێزی تورک و فارسی عوسمانی و ئیرانی پەشماوەی صەفەوی، بەهۆی حومکڕانی هەزار ساڵەی رابردوویان، کلتوری کوردیان شێواندبوو و کوردەکەیان وا ترساندبوو کە بە هیچ شێوەیەک بیر لەسەربەخۆیی خۆی و وڵاتەکەی نەکات، لە هیچ سەرچاوەیەکدا نەمدیوە کاتێک کە نوێنەری ئەو وڵاتە زلهێزانە هاتوونە کوردستان دەسەڵاتدارێکی کورد پێی وتبن باشە نەوتەکە دەربهێنن بەڵام لەژێردەستەی رزگارمان بکەن، هەر هەموویان باسیان لەبەرژەوەندی تایبەتی خۆیان کردبوو، وەک لەکتێبی سەد ساڵ و سەد کوردو کوردستان و کێشەی نەوتدا بەبەڵگەوە باسمان کردوە، لەبەر ئەوەی کە شای قاجارەکانی ئێران لەو کاتەدا دۆستی روسەکان بوو.

دەیزانی کە ئینگلیز ناتوانی لە ژێر سێبەری wileam de akraeنوێنەری ئینگلیز ئەو شایەدا دەست بەسەر نەوتی رۆژهەڵاتی کوردستان دا بگرێ لە مەسجید سلێمان، سەرۆک خێڵە لورەکانی هاندا کە بچن تاران داگیربکەن و تەخت و تەلاریشای قجار تێک بروخێنن و بۆخۆتان ببنە شاو بەرێوەبەری ئێران، سەرۆک خێڵەکانی لورەکان بە هاوکاری کوردەکانی خوراسان، پەلاماری تارانیان داو داگیریان کرد، شای قاجار رایکرد بۆ ناو کونسوڵخانەی روسەکان لەتاران، داخەکەم کوردەکان لەبەر کۆکردنەوەی تاڵان و هێنانەوەی بۆ کوردستان، تارانیان بەجێ هێشت و گەرانەوە کوردستان، فارسەکان چاپوکانە دەسەڵاتی ئێرانیان بەدەستەوە گرتەوە، لێرەوە ئینگلیز کوردی ناسی و بۆی دەرکەوت کە تەنەکە رۆنێکی ئێستای پێ باشترە لە کارگەیەکی رۆن دروست کردن و بۆ ئەوە نابن کە مامەلەیان لەگەڵ بکرێ، ئەوەش وای کرد کە ئینگیز رەزا شا دروست بکات و بیکاتە خاوەنی نەوتی کوردستان و رازا شاش بۆ دەست بەسەراگرتنی چاڵگە نەوتیەکانی کوردستان دەستی کرد بە بێدەسەڵات کردنی کوردەکان.لەهەمان کاتیش دا، سایکسی ئینگلیزو پیکۆی فەرەنسی کە وەک دوو ئەفسەر لەلایەن بەریتانیا و فەرەنسە راسپێرابوون بۆ لێکۆڵینەوە لەو بەشەکوردستانەی کە لە ژێردەستی عوسمانیەکان دا بسورێنەوە لێکۆڵینەوە بکەن، ئەوانیش دیتیان هەر دەسەڵاتدارێکی کورد بۆ بەرژەوەندی خۆی تێدەکۆشێ و هیچی داوای سەربەخۆیی کوردستان ناکات، نامەیان بۆ دەوڵەتەکانیان نوسیوە کە کورد زۆری ماوە ببێتە نەتەوە.

سەرچاوەکان وا نیشان دەدەن کە کوردەکان هەمان هەڵوێستیان نیشان داوە، بەرامبەر بە رووس و ئەڵمانەکانیش، ئەو هۆکارانە وای کرد کە ئەگەر هەر گۆرانکاریەک لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بکرێت دەبێ مامەڵی نەوت لەگەڵ کوردەکان نەکرێ، چونکە ماویانە بەخەبەر بێن. لەکاتێک دا گۆڵبەنکیان و ولیەم لەپێش هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی یەکەمدا پرۆژەی دەرهێنانی نەوتی کوردستانیان دروست دەکرد، سەرانی کورد سەرگەرمی دەروێشی بوون بۆ تورک و فارسەکان.

ئەگەر برۆیە ناو بەڵگەنامەکانی جەنەراڵە کوردەکانی کە لەناو لەشکری عوسمانی و پاشماوەی صەفەویەکان دابوون، یەک جەنەراڵ نابینی پێش هەرسی دەسەڵاتداریەتی عوسمانی باسی سەربەخۆیی کوردستانی کردبێ، تەنها شەریف پاشا نەبێ ئەویش دوای هەرەسی عوسمانیەکان کەوتە خۆ بەهیچ شێوەیەکیش ناوی نەوتی کوردستانی نەهیناوە، شێخەکانی وەک شێخ مەحمودی بەرزنجی و شێخ سەعیدی پیران و سەید رەزاش، لەبەر دەروێشی بۆ تورکەکان ئاگایان لەنیەتی دەسەڵادارانی دنیا نەبوو کە ئەوانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان و دەستبەسەرا گرتنی نەوتی کوردستان دەیانەوێ ئەو گۆرانکاریە بکەن، خۆ ئەگەر شێخ مەحمودی بەرزنجی، لە بایەخی نەوت و هۆکاری هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی بگەیشتبایە، لەجیاتی ئەوەی کە بە دوای بانگەوازی غەزای عوسمانیەکان بکەوتبایە، لەجیاتی ئەوەی بڕوات بۆ شاری شوعیبەی خوارووی عێراق بۆ شەڕ لەگەڵ ئینگلیز، دەیتوانی بروات بۆ کەرکوک و لەسەر چاڵگە نەوتی بابە گووڕگور دابنیشتبایەو بابە گووڕگوری بکردبایە بە چەکی داوای سەربەخۆیی کوردستان. بیجگە لە بێخەبەری و هەڵەی ئەو جەنەراڵ و شێخ و خان و ئاغایانەی کوردی پێش جەنگی جیهانی یەکەم، کە دەرفەتی سیاسی و ئابووریان لەدەست کورد دا بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و بوونە هۆکار بۆ تازەکردنەوەی ژیردەستی کورد، لە ناوەراستی سەدەی رابردوشدا ئەو چینە رۆشەنبیرە تازەی کە پەیدا بوو، یەک دانەیان بەلای بەدواکەوتنی زانستی نەوتی نەوتی نەکەوتووەو بە کۆمەنیزمی مارکسیەت کوردیان لەبەردەم وڵاتە رۆژئاواییە دەسەڵاتدارەکان ناشیرین کردوەو عەرەب و تورک و فارسیان شیرین کردوە. لەکاتێکدا کە پەرلەمانی عێراقی لە ناوەراستی سەدەی رابردوودا هەوڵی خۆماڵی کردنی نەوتی عێراقی دەدا، ئینگلیزەکان بیریان لەوە کردەوە کە خاوەنداریەتی نەوتەکە بدەنەوە بە کورد، بەڵام رۆشەنبیرانی ئەو سەردەمەی کورد، لەمەبەستی ئینگلیزو کۆمپانیای نەوتەکەی کەرکوک نەگەیشتن. 10 ئەوەتا کە جە لال تاڵەبانی له مانگی  ١٠- دا سه 1955 ردانی چین ده کات و له وێووه   لاپەرهیی بۆ مەلامستەفا لەروسیا دەنووسێت و نامەکەش له کلتوری 11 نامەیەکی  دا بڵاو کراوەتەوه، تەواوی سیاسەتی پارتی دیموکرات و زانست 1990 ژماره پێنجی و خەتی سیاسی رۆشەنبیرانی ئەو سەردەمەی کورد لەو نامەدا به دی ده کرێ کە .

باس لەوەش، نیشان دەدات دژی ئیمپریالیزم 24خۆی بە چەپ و ماۆیستێکی عەیار دەکات کە ئینگلیز و کۆمپانیای نەوتی کەرکوک دەیەوێ لەرێگای گیوی موکریانی و پاریزەر محەمەد سەعید کانی مارانی و قاسمی مەلا ئەفەندیەوە رۆژنامەی کوردی دەربکەن، ئەگەر جەلال تاڵەبانی و ئەو کۆمەڵە رۆشەنبیرەی بە دەوروبەریەوە بوون، زانستی سیاسی نەوتیان هەبایە، ئەو دەرفەتەیان دەقۆزتەوەو نەوتی کوردیان لە دەست عەرەب دەهینایەدەروە.

ئامادەکردن و نووسین
کۆسار عەوێنەی

هاوکاری مێژووی
سەردار پشدەری   – لەندەن

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

215091752015_11

شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان

   شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان لەبەردەم هەڕەشەی داڕوخانو لەناوچووندان! …