Home / بەشی مێژووی كورد / به‌رنامه‌یه‌كی دیكیۆمنتاری له‌ باره‌ی یه‌كه‌م ده‌قه‌ شعری كوردی ( هورمزگان)

به‌رنامه‌یه‌كی دیكیۆمنتاری له‌ باره‌ی یه‌كه‌م ده‌قه‌ شعری كوردی ( هورمزگان)

دیدار عوسمان

لەگەڵ سەرهەڵدانی یەكەم پرسی ئەوەی كە ئاخۆ كورد بە ئاشتی یاخود شەڕ پەیامی ئیسلامی پێگەیشتووە , ئەوانەی كە دەیانەوێت بیسەلمێنن كورد بە شەڕ و وێران كاری موسڵمان بووە , ئەم ئایینەی بەسەردا سەپێنراوە , راستەوخۆ بابەتی دەقە شعری ( هورمزگان ) دەخەنە بەر باس و دەیكەنە بەڵگە بۆ ئەم بۆچونەیەیان , مێژووی دۆزینەوە و سەهەڵدانی ئەم شعرە چیرۆكێكی خۆش و سەرسوهێنەری هەیە , كە لە ڕۆمان دەچێت , سەربردەی دورستكردنی ئەم شعرە دەگەڕێتەوە بۆ كۆنە مەلایەكی كورد , كە دواتر ئاینی خۆی دەگۆڕێت و دەبێتە قەشەیەكی موبەشیر . ناوەرۆكی شعرەكەی بەزمانی پەهلەوی كۆن دارشتووە و باس لە هاتنی سوپایی موسڵمانەكان دەكات بۆ كوردستان , كە چۆن چۆنی كەوتونەتە كوشتار كردنی ڕۆڵەكانی كورد و پەرستگای زەردەشتیەكانیان وێران كردیە و كچ و ژنی كوردیان بە كەنیزەك بردیە ! كە تا ئەمرۆش ئەم دەقە بەیەكەم دەقە شعری كوردی دادەنێن , باش نیە من دەرئەنجام و روون كردنەوەی زیاتر بە بینەر بدەم , بەڵكو باشترە سەیری بكەیت , دواتر بۆت روون دەبێتەوە :
ئەو بەرنامەیە هەوڵ دەدات لە چەند رووەیەكەوە هەڵسەنگاندن بۆ بۆ دەقی شعرەكە بكات , لایەنی زمانەوانی , لایەنی مێژوویی و لایەنی شوێنەوارناسی :
د عزەدین موستەفا رەسول : لێكۆڵەر و زمانەوان
د دڵشاد زاموا : شوێنەوارناس
د فرسەت مرعی : لێكۆڵەر و مێژنووس
م ئاكۆ سابیر : تۆێژەر
م مەهدی جەلال : شوێنەوارناس
تێكست : م سەلام ناوخۆش
ئامادەكردنی : دیدار عوسمان
بەرهەمی كەناڵی ئاسمانی پەیام 2011

دەقی هورمزگانی دەقێكی ساختەیە؟!

10392151_102026946488523_8306330_n

سةلام ناوخؤش

به‌شی دووه‌م

زۆرجار دەقێك، مێژووێك دروست دەكات یان هەوڵ دەدرێ‌ بە بەهانەی دەقێكەوە، مێژووێك لەسەر مێژووێك دروست بكرێ‌ جا وەك چۆن حكومەتی سێبەری هەیە، ئەوە، بەڕای من، مێژووی سێبەریش هەیە تەئویل بۆ ڕوداوێكی مێژوی بكات یان لە ناو وەهمەو زەینی تاكەكانی كۆمەڵگادا ڕوداوێك دروست دەكات، بەو دیماكۆژیەتی وە بكاتە ڕوداوێكی ناو مێژوو! دەقی هورمزگانی، یەكی لەو دەقانەیە كە سیكیولاریزمی كوردی لێرەو لەوێ‌ دەیوروژێنێ‌ و دەیەوەێ‌ لەو میانەوە چەواشەی مێژوو بكات. یان هیچ نەبێ‌ “گومان” لەلای تاكی بێ ئاگاو نا هۆشیاری كورد دروست بكات. ئەو سیاسەتە كوردی نییە، زادەی تێفكرین و خوێندنەوەی ڕۆناكبیری كورد نییە، سیكیولاریزمی عەرەبی زۆر هەوڵی دا لەبەر ڕۆشنایی قسە بێ بنەماكانی ڕۆژهەڵاتناسان چەندەها ژێدەرو سەرچاوە بۆ قورئان دابڕێژرێ‌ یەكێ‌ لەو ئەفسانانەی سیكیولاریزمی عەرەبی وروژاندنی شعیری جاهیلییە. هەر بۆ ئەوەی گومان لە (زەین) و (سادەیی) تاكی عەرەبی دوور لە حەزرەتی ئەمڕۆ دروست بكەن وتیان: (محمد) بەشێك لەئایەتەكانی قورئانی لەسەر شێوازی شیعری جاهیلی داڕشتووە! بەڵام كاتێك لە ژیاننامەی ئەو شاعێرانە ورد دەبینەوە، بۆمان دەردەكەوێ‌ ئەوانە یان لەسەردەمی پێغەمبەر ژیاون، یان ئەمەوی و عەباسی! یان جاهیلی ئەوانە پەیوەست نەبووە بە”ڕۆژگار”وە بەڵكو زیاتر بە “هزر”ەوە!! هەر بۆ ڕەتكردنەوەی ئەو چەواشەكردنەوە، ئەو دەقەی (ڕوتبەی كوڕی عەجاج) دەهێنمەوە:
ومسلم مامس اسحاب الفیل
ترمیهم حجار من سجیل
ولعبت گیر بهم ابابیل
فصیروا مپل كعصف مأكول
نوسەرێكی كورد، ئەوشاعێرە بە شاعێری سەردەمی جاهیلی دادەنێ‌ و دەڵێ‌ دوای چەند ساڵێك لە وتنی ئەم شیعرە، قورئان هاتووە سوڕەتی (فیل)ی داڕشتۆتەوە: ﴿ أَلَمْ تَرَى كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ*أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيلٍ*وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْراً أَبَابِيلَ*تَرْمِيهِمْ بِحِجَارَةٍ مِنْ سِجِّيلٍ*فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَأْكُولٍ ﴾

] ئەوەی لەمێژوو شارەزانەبێ ئەو(گومانە)ی سیكیولاریزمی عەرەبی و كوردی لەلا دەبێتە “یەقین”، بەڵام ئەوەی لە قورئان بگاو ئاگای لەمێژووبێ دەزانێ‌ ئەوە ئەو جۆرە ئەفسانەیە تەنیا لەخانەی بۆشی ئەوان جێ‌ ی دەبێتەوە!! روتبەی شاعێر نەك هی سەردەمی جاهیلی نییە، بەڵكو(روتبە) هی سەردەمی پێغەمبەر و خەلیفەكانی ڕاشیدیش نییە، بەڵكو زیاتر لە هەشتا ساڵ دوای دوا خەلیفەی ڕاشیدی مردووە !!! لێرەوە، كێ‌ دەڵێ‌ ئەو شعرەی هورمزگان وەك ئەوەی ڕوتبەی كوڕی عەجاج هی سەردەمێكی نوێ نییە؟! ئەم مەسەلەیە لەچەند خاڵێك تاوتوێ‌ دەكەین:
یەكەم: شێوازی دۆزینەوەكەی دەقەكە جیاوازی گێڕانەوەی چیرۆكی دۆزینەوەكەی، گومان لەلای خوێنەر دروست دەكات. حوسێن حوزنی دەروێشێكی نوشتەچی، فاڵچی دەكاتە ژێدەری دۆزینەوەی دەقەكە، ئەم “ڕا”یەش پێوەرێكی زانستی شایەنی قەبوڵكردن نییە، چونكە حوزنی پێمان ناڵێ‌ دەروێشە ئەو دەقەی لە(كوێ‌) و (كەی) دۆزیوەتەوە؟! جا بۆ ئەوەی چارەنووسی (دەقە)كەش لێڵ بكات ئینگلیزێك لە دەروێشەكەی كڕیوە، بەڵام كەس نازانێ‌ ئەو ئینگلیزە كێ‌ بووە و ئەو ڕوداوەی كڕینی دەقەكە لەچ سەردەمێك بووە؟! بەڵام ئەوەی ئاگای لە مێژووبێ‌ دەزانێ‌ ئینگلیز لە بیستەكانی سەدەی بیستەم هاتۆتە سلێمانی نەك ساڵی نۆزدەی كۆچی!! عەلائەدین سەجادیش، كە لە دەقە فارسیەكەی كتێبەكەی ڕەشید یاسەمی ئەو دەقەی گواستۆتەوە لەلاپەڕە(130)ی چاپی یەكەمی مێژووی ئەدەبی كوردی، دەنووسێ: ئەم شعرانە دەقی هورمزگانی كە من لێرەدا باسی ئەكەم و هێناومە بۆ بەڵگەی شعرو ئەدەب و زمانی كوردی لە دەوری دووهەمی ئەدەبی كوردیدا ناتوانم بچمە ژێری و بڵێم بونەكەی ڕاستە یان ڕاست نییە، چونكە نەخۆم ئەوپارچەم چەرمەم دیوە كە ئەم شعرانەی لێ‌ نووسراوەتەوە وەنە لەقسەی ڕۆژهەڵاتی ناسێكدا بەرچاوم كەوتوە، بەڵكو تەنیا قسەیەكە مامۆستا ڕەشید یاسەمی لە لاپەڕە(129)ی كتێبەكەیدا (كورد) باس ئەكا، ئەویش بەبێ‌ بیگەیەنێتەوە بە كەسێك یان بەسەر چاوەیەك!!
حوسێن حوزنی موكوریانی و سەدیق بۆرەكەیی، د.جەمال نەبەز، د.سەعیدی خانی كوردستانی بە ژێدەری ئەو دەقە دادەنێن. دەقی هورمزگانی، دەقێكی ڕەخنەییە لە ڕەفتاری موسڵمانەكان لە بەرامبەر زەردەشتیەكان هەروەها ئامۆژگارێكی هەڵەشی تێدایە دەربارەی سوڕەتی ئەنفالی قورئان هەروەها هەر ئەو دەقە وای لە كەسانی وەك (جەركوردۆ) و (ئەحمد شەریف) هی تر كردووە لەمیانەی ئەو شیعرە ڕەخنە لە موسڵمانان و قورئان بگرن! د.سەعید ی كوردستانی، كۆنە مەلای سنە، ئەو دەقەی بەو بیانووە بەهانەوە بڵاو كردۆتەوە د.سعید ڕاست گۆنەبووە، بەرانبەر ژێدەری ئەودەقە، چونكە بێهزاد لەكتیێبەی كەی – وەك لەپێشەوە ئاماژەمان پێدا – لەشێخ عەلائەدینی وەرگرتووە و بەهیچ جۆرێ‌ ناوی شێخ عەلائەدین ناهێنێ‌ !! لە كتێبی “پزیشكێك لە كوردستانەوە” نووسینی (جای. م. ڕەسولی و كادی ه. ئیلین ) باس لە د.سەعید وەك (مەسیحیەكی پاك !) دەكەن، بەڵام هەرئەوەندە دەرباری شێخ عەلائەدین بڵاودەكەنەوە. كەگوایە ناوی عەلائەدین بەگ بووە. هەروەها لەلاپەڕە(109) دەربارەی عەلائەدین دەڵێن: عەلائەدین بەگ كابرایەكی زانابوو، خەت و نووسینێكی جوان و نایابی هەبوو، بەهۆی برینێكەوە كە لەناو دەماغ ومێشكیدا دروست بوو بوو، تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بوو بوو” ئەو نەخۆشیەی عەلائەدین (لەبیرچوونەوە) دەرفەتێك بووە بۆ ئەوەی ئەو نووسینانەی د.سەعید لێ وەرگرتوون بە ناوی خۆی و بە ئارەزووی خۆی بڵاو یان بكاتەوە! یاسین صابر صاڵح لە ئینسایكلۆ پیدیای گشتی، سلێمانی 2005، لاپەڕە (568) دەنووسێ‌ د.سەعید كوردستانی ژیانی بە پزیشكی و هۆنینەوەی شیعری بردۆتە سەر هەرچەندە بۆتە مەسیحی، بەڵام (هەستی كوردایەتی) لە جاران زیاتر بووە …. چەند نامیلكەیەكی زانستی و ئایینی بە شیعر داناوە، لەوانە (نزانی،مزگانی) بەكوردی و نامیلكەی (ئاو) بەفارسی” جارێ‌ لەقەبی (كوردستان) هیچ پەیوەندی بە ڕۆژهەڵاتی كوردستان یان كوردستانی گەورەوە نییە، بەڵكو(كوردستانی) تەنها پارێزگای (سنە)دەگرێتەوە! د.سەعید، ژیانی هەموو وەك مسیۆنێرێك بردۆتە سەر، هەروەها وەك مۆزەی سوپای ئەمەریكی دەنووسێ‌: د.سەعیدی نوێ‌، مەلاسەعیدی كۆنی سنە ئینجیل ی بۆ (مسیۆنی ئامریكایی) وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی، هەروەها نوسەرانی كتێبی ” پزیشكیك لە كوردستانەوە تەوا و جەخت لە سەر ئەوە دەكەنەوە، كە د.سەعید هەرخەریكی بڵاوكردنەوەی مەسیحیەت بووە هەروەها خەریكی (گومان) دروست كردن بووە لەسەر ئیسلام. ئەوەتە لەگفتوگۆیەك لە گەڵ ئامۆزایەكی خۆی لە لاپەڕە(124) وەك مەسیحیەك گومان لە ڕزگاربوونsalvation لەئیسلام لەلای ئامۆزاكەی دروست دەكاو دینەكەی خۆی واپیشاندەدا كەڕزگاربوونی تێدا مسۆگەرە: د.سەعید: ئامۆزا ئێستا عومرت نزیكەی شەست ساڵێك ئەبێت، سەری مەككەو مەدینەت داوە و حەجت كردووە، دوای ئەم هەموو شتانە، باوڕت بەوە هەیە كە تۆ وەرگیراوی و قبوڵ كراوی لە لای خواوە؟ بابڵێن ئەوشەو تۆ دەمریت، لێت ڕوونە دەچیتە بەهەشتەوە؟
مەلا: نا، بەڵام كێ‌ ئەوەی لا دیارەو لای ڕوونە؟ دوكتۆر: حاجی، ئەو دینەی زامن نیە بۆ ڕزگار كردنم بە فلسێ‌ ناكڕم…!! بەڵێ‌، كە دكتۆر سەعید، ئیسلام بە قەوڵی خۆی بەفلسێ‌ نەكڕێ، با چاوەڕێ ناكرێ‌ دەقێكی وەك دەقی هورمزگانی نەنووسێتەوە بۆ ئەوەی خەڵكی وەك براكەی و ژنەكەی لە ئیسلام هەڵگەڕێنێەتەوە وێڕای ئەمەش، د.سەعید هەردوو كوڕەكەی بە ناوی (لۆیل)و (سامۆیل) ناو دەنێ‌ !!! ئەمە چ كوردایەتی ” یەكە !!
لەمانەش زیاتر بێهزاد خۆشحاڵی لە كتێبی فیلۆ لۆجیای زمانی كوردی و مێژووی كوردستان” چەند گومانێك لە سەر “دەسپاكی” و” تیۆری دۆزینەوەی بەڵگەنامەكانی بەزمانی هەورامی دەخاتە ڕوو. لەلاپەڕە (148) كتێبەكەیدا، بێهزاد دەنووسێ‌: لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا كە دكتۆر سەعید لەگەڵ زۆربەی توێژەرانی دونیای (دێرین ناسی)و (مێژوو) ئاڵوگۆڕی نامەی هەبووە، لەوانە “تیۆدۆر نوڵدەكە”ی ئەڵمانی و(ئەدواردبڕاون) كەچی باسی شوێن و سەرچاوەیەی ئەو(تیۆرییەی) خۆی نەكردووە، هەروەها هەر لە هەمان لاپەڕەدا دەنووسێ‌: دكتۆرسەعید لە نووسینەكانیدا هەرگیز باسی ئەوەی نەكردووە،ئەم(كەونە نووسراوانەی) لەكێ‌ وەرگرتووە، هەرگیز ناوی شێخ عەلائەدین نەقشبەندی نەهێناوە، نیشانەكان وادەگەینن كەتەوەری سەرەكی وەدەست هێنانی ئەو كەونە نووسراوانە، شێخ عەلائەدین بووە.

 پێستەكە
دووەم: گومانكردن لە ئەسڵی دەقەكە
زۆربەی ئەو نووسەرانەی باسی ئەو دەقەیان كردووە، خۆشیان گومانیان لە ڕاست و دروستی دەقەكە هەبووە، جگە لە د. سەعیدی كوردستانی(سنەیی)، حوزنی موكریانی و ڕەشید یاسەمی و هەورامانی ….، ئەوانی تر وەك عەلائەدین سەجادی، د. ڕەشاد میران، د. جەمال نەبەز، د. عزەدین مستەفا ڕەسوڵ باوەڕیان وابووە كە ئەو دەقە گومان هەڵگرە، چونكە نە مەرجە زانستی و ئەكادیمیەكانی تێدایە، نە هیچ كۆنیار ناسڵیك “كۆنێتی” ئەو دەقەی ساغ كردۆتەوە. وێڕای ئەمەش لە هیچ مۆزەیەكی ڕۆژئاوا بوونی نییە. ئەو ئینگلیزەی گوایە لە سلێمانی لە دەروێشی یان كرێكارەكانی كڕیوە نەیتوانیووە ڕۆژئاوایەكان پێ‌ هەڵخەڵەتێنێ‌! سەجادی لەلاپەڕە (130) دەنووسێ‌: “ناتوانم بچمە ژێر ئەو شعرە و بڵێم ڕاستە یان ڕاست نیە” هەروەها لەهەمان لاپەڕە گومانەكەی زیاتر دەكاو دەنووسێ‌: “نە خۆم بینیوومە نە لە قسەی ڕۆژهەڵاتناسێك گوێم لێبووە! هەروەها ڕەشید یاسەمی نە كەسەكە دیاری دەكا نە سەرچاوەكەشی! د. ڕەشاد میران لە لاپەڕە (45) باسی ئەو شیعرەدكات، بەڵام لە پەراوێزی (23) لاپەڕە (228) دەنووسێ‌: “بەڵام ڕایەتی واش باوە، كە گومان دەخاتە سەر ڕاستی ئەم شیعرە و گوایە ئەمە بەم دوایی یە هەڵبەستراوە” د. ئەحمەد شەریف لەلاپەڕە (14)ی “دكتۆرا نامەكەی” دەقەكە بە یەكەم ئەنفالی كوردستان دادەنێ‌، بەڵام لە لاپەڕە (15) دەنووسێ‌: “هەرچەندە ئەم شیعرە تائێستا جێگای گومانە لەلایەن هەندێ‌ ڕۆشنبیرەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی لەگەڵ عەقڵ و لۆجیك دەگونجێ‌ بۆیە بە نمونە هێناومەتەوە”!
د. عزەدین مستەفا ڕەسول لەلاپەڕە (56)ی “الواقعیە فی الادب الكردی” دەنووسێ‌: “ویروی (رشید یاسمی، أبیاتا شعریاً یقول بأنها وجدت علی قگعە جلد فی كهف (هزار میرد) قرب السلیمانیە ولایژكر الكاتب شیئاً عن مكان القگعە الجلدیە مایلقی الشك ایچا علی هژه الابیات. وتروی الانسكلوبییدیا السوفتیە الكبری، وتقول بان القگعە وجدت فی السلیمانیە علی ورق قدیم بالحروف الارامیە، بینما یقول یاسمی بانها بالخگ البهلوی القدیم واغلب الڤن ان الانسكلوبییدیا المژكورە قد اعتمدت علی المصادر الفارسیە التی یمكن الشك فی وجود غرچ سیاسی لها بالاتیان بهژه الروایە.” د. جەمال نەبەز لەلاپەڕە (111)ی كتێبی “زمانی یەكگرتووی كوردی” دەنووسێ‌: “ئەمە (50) ساڵ پترە گەلێ‌ سەرچاوەی كوردی و بێگانە دا هەواڵێك بڵاودەكرێتەوە بەو بۆنەیەوە كە گوایە دەروێشێك لە دەستی شارەزوور پارچە پێستێكی دۆزیوەتەوە بە ڕێنووسی پەهلەوی چوار دێڕ هۆنراوەی كوردی لەسەر نوسراوە، كە هونەرەكەی گوایە ئاخ و داخی هەڵكێشاوە بۆ ئایینی زەردەشتی كە چۆن لەلایەن هێرش بەرانی عەرەبی موسڵمانەوە لەنێوبراوە و سكاڵا لەدەست ئەو هێرش بەرانە دەكا كەچۆن ژن و كچی بەدیل گرتووە و وە خوێنی خەڵكیان ڕشتووە. ئەوەی ڕاستی بێ‌، ئەم هۆنراوەیە هۆنراوەیەكی ساختە و دەستكردە و بەپێ‌ ی زانستی زمانەوانی دەتوانین پیشانی بدەین كە كوردی یەكەی ناتوانێ‌ ببێتە كوردی دەرووبەری پەیدابوونی ئیسلام.” هەروەها د. جەمال نەبەز لە وڵامی نامەیەك بۆ سەدیق بۆرەكەیی دەنوسێ‌: “هنراوەی مزگان یەكەم كەس كەباسی لێوە كردووە، د. سەعید خانی كوردستانی یە و ئەوجا ڕەشید یاسەمی لەوەوە وەری گرتووە و لەوێشەوە ئەوانی دیكە. پێستە ئاسكێك كە ئەم هۆنراوەی لەسەر نووسرابی لەهیچ مۆزەخانەیەك دا بەرچاو نەكەوتووە. خۆم چەند چووم بۆ لەندەن و لە مۆزەكان گەڕاوم هیچی وام نەدیوە.”
سێ‌ یەم: لەبەر ساختەبوونی دەقەكە، گەورە مێژوونووسانی كورد باسی ئەو دەقەیان نەكردووە، شەرەفخانی بەدلیسی و محمد ئەمین زەكی، صالح قەفتان، مەلا جەمیلی ڕۆژبەیانی باسیان لەسەردەمی موسڵمان بوونی كورد كردووە و ئاماژەیان بە هەندێ‌ شەڕیش داوە. دەربارەی شەڕی شارەزوور، كتێبە ئیسلامیەكانیش وەك تەبەری و ئیبن كەسیر و، ئیبن خەلدون باسیان لەو قۆناغە كردووە. هەندێ‌ وەك بەلازری و ئیبن خەلدون دەنووسن خەڵكی شارەزوور بە باجدان تەسلیم بوون: ئیبن خەلدون لە كتێبی (العبر،ج2،ل119) دەنووسێ‌: عوتبەی كوڕی فەرقەدی ئەلسەلەمی كاتێ‌ (شارەزوور) و (سامفای) فەتح كرد، خەرج و باجی بەسەر دانیشتوانەكەی سەپاند” هەروەها بەلازریش دەنووسێ‌: كە عوتبەی كوڕی فەرقەد سامفان و دارابادی لە ڕێگای ڕێكەوتنەوە فەتح كردووە و جگە لە سەپاندنی خەرج و باج ئەوە دوو مەرجی تری بۆ خەڵكەكە داناوە. پەلاماری فاتحین نەدەن و ڕێگەوبان نەگرن كەچی لە “الكامل فی التاریخ” هاتووە كە شەڕێكی قورس لە شارەزوور ڕووی داوە، محمد ئەمین زەكی لە خولاسەیەكی تاریخی كورد و كوردستان، لاپەڕە (292) باسی ئەو شەڕە دەكات” كەچی هیچ یەكێ‌ لەو مێژوونووسە عەرەب و كوردانە باس لەو پارچە پێستە ناكەن!! لەناو ڕۆژهەڵاتناسەكانیش، ئارشاك پۆلادیانی ڕۆژهەڵاتناس لەكتێبێكی بەكورتی باسی ڕەوشی كورد لەسەدەی حەوتەم هەتا دەیەم دەكات، كتێبەكە ئەوەندە “ڕۆژئاواییانە” نووسراوە بەجۆرێ‌ كوردەكانی باشور بەسێ‌ ناونیشانی جودا وەریانگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی: “كورد لەسەرچاوە عەرەبیەكان دا”، “كورد لەسەدەی حەوتەمەوە تا سەدەی دەیەم”، كەچی پۆلادیان بەهیچ جۆرێ‌ بە ئاماژەش باسی ئەو پارچە پێستە ناكات! ئەگەر ئەو دەقە لە مۆزەكانی ڕۆژئاوا هەبووایە، دەبوو لەو كتێبەی پۆلادیان هەبووایە، چونكە “ڕووداوی شارەزوور” بەشێك لە كتێبەكە پێكدێنن”
ڕۆژهەڵاتناسێكی وەك باسیلی نیكیتین كە زۆر سودی لەمەلا سەعیدی قازی بینیووە، د. نەجاتی عبدالله دەربارەی ڕۆڵی ئەو مەلا كوردە لە لاپەڕە (15)ی كتێبی “بازیل نیكیتین كوردناسی “دەنووسێ‌: “كارە كوردناسیەكانی نیكیتین بەشی زۆریان بەرهەمی قەڵەم و زادەی ئەم مەلاو ڕوناكبیرە كوردە ناو ونبووەن” كەچی نە مەلا سەعید (1885-1918) وە نە بازیل نیكیتین (1885-1960) باسی ئەو شیعرە ناكەن!!
چاوەڕێ‌ دەكرا، شوكر مستەفا لە كتێبی سەرچاوەكانی بیر و باوەڕی كوردەواری” باسی ئەو شیعرەی بكردبایە، چونكە، ئەو، بەقسەی خۆی، هەرچی بەشێك بووە لە فۆرمەلەكردنی بیر و باوەڕی كوردەواری قسەی لەسەر كردووە!!
د. كوردستان موكریانی، كە خۆی گۆڤاری زاری كرمانجی ئامادە كردووە و چاپكردۆتەوە، بەڵام لە كتێبی “سەردەمانی زمانی كوردی” باسی ڕەوشی زمانی كوردی لە چەندەها قۆناغ كردووە و ئاماژەی بە هەندێ‌ بەڵگەی هەورامان داوە، هەروەها باسی لە ڕەوشی كورد لەسەردەمی ئیسلامیدا كردووە، بەڵام بە ئاماژەیەكیش باسی شیعری هورمزگانی نەكردووە!! جا ئەگەر دەقی هورمزگانی، دەقێكی پڕ بەهابێ‌ بۆ زمان و مێژووی كوردی هەروەك حوزنی موكریانی بانگاشەی بۆ دەكات، بۆچی برازاكەی وەك دەقێكی كوردی و نووسراو بەزمانی كوردی و نووسراو بەزمانی كوردی باسی لێوە نەكردووە؟!
هەروەها، د. مارف خەزنەدار لە “مێژووی ئەدەبی كوردی دا” بە درێژی باسی سەردەمی موسڵمانبوونی كوردی كردووە و باسی هەندێ‌ دەقی “كوردی” لەسەردەمانێك كردووە، بەڵام هەتا ئاماژەیەكی ناڕاستەوخۆش بۆ دەقی هورمزگان نەكردووە، دەربارەی سەرەتاكانی ئەدەبی كوردی بەرگی یەكەم لاپەڕە (156-160) شیعری ئایینی و لیریكی (غنائی) لە دیالێكتی گۆرانی كۆنترین شعری زمانی كوردیە، لەسەدەكانی ناوەڕاست پەیدا بووە” دوو بەیتەكانی بابەتاهیر بەسەرتای شیعری كوردی دادەنرێت”. نووسەرێكی دی نوسراوی كورد، ئەمین نەقشبەندی لە وتارێكی درێژ بەناوی “شارەزوور و شارەزووریەكان” لە گۆڤاری كۆڕی زانیاری عێڕاق، دەستەی كورد، بەرگی دەهەم، (1983) لاپەڕە (42-75) هەتا باسی كتێبەكەی كتێبەكەی “ڕەشید یاسەمی”یش دەكات، هەروەها باسی موسڵمانبوونی خەڵكی “شارەزوور”یش دەكات بەڵام هەتا ئاماژەیەكی ناڕاۆستەخۆش بۆ دەقی هورمزگانی ناو كتێبەكەی یاسەمی ناكات ئەمانە هەموو بەڵگەن، كە زۆربەی نووسەرە جدییەكان باوەڕیان بەو دەقە نەبووە! زۆربەی نووسەرانی باشور و بەشێ‌ لە ڕۆژهەڵات بەهەڵە شرۆڤەی بەشێكی ئەو دەقەیانكردووە، ئەوە لەپاشان دەستنشیانی هەڵەكان دەكەین بەڵام زۆربەیان بانگەشەی ئەوە دەكەن كە ئەو دەقە بە زمانی (پەهلەوی)، هەندێ‌ دەڵێن (خەتی پەهلەوی) و هەندێكی تر دەڵێن خەتی (ئارامی) نووسراوە!! ئەم جیاوازیە لەوەدا دروست بووە كە هیچ كەسێك لەو نووسەرانە ئەو دەقەیان نەبینیوە كە بەو (زمان) و (خەت) و (ڕێنوس)ە كۆنەوە نوسراوە، چونكە هەر لەبنەڕەتدا بوونی نیە!! د. سەعیدی كوردستانی لە كتێبی “نزانی، مزگانی” دەڵێ‌: “ئەو پارچە هەڵبەستە (بەخەتی پەهلەوی) نوسراوە” سەدیق بۆرەكەیی: “ئەم هۆنراوە و یەكێكی تر بەهەمان ناوەرۆك (بەزمانی پەهلەوی) نووسراون” زوبێر بیلال لە لاپەڕە (78) دەنووسێ‌: “ئەو پارچە پێستە بەشێوەی (گۆرانی) هەورامانی و بە نووسینی (پەهلەوی) نووسراوەتەوە. ئەو خەتەش (ئەلف و بێ‌ ی ئارامی)یەوە وەرگیراوە.”
د. ڕەشاد میرانیش لە “ڕەوشی ئایینی…” لاپەڕە (45) دەنووسێ‌: “ئەم شیعرانە بە (دیالێكتی گۆرانی) نووسراون” د. جەمال نەبەز لە لاپەڕە (111)ی زمانی یەكگرتوی كوردی دەنووسێ‌: “گوایە! هۆنراوەكە بە”ڕێنوسی پەهلەوی” نوسراوە”.قسەی لەسەر كردووە

10489958_822459611123041_4880567241178675178_n

وێنەی سەی سەعید و کوڕەکانی

About دیدار عثمان

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …