Home / مێژووى جیهان / كورتەیەكی مێژوویی لەبارەی پەرلەمانی عێراقەوە

كورتەیەكی مێژوویی لەبارەی پەرلەمانی عێراقەوە

كورتەیەكی مێژوویی لەبارەی پەرلەمانی عێراقەوە

184444519-391515102635964395792650937



91 ساڵ پێش ئێستا پەرلەمان وەك سەرچاوەی یاسادانان لە عێراق دروستكرا، لە قۆناغە جیاجیاكانیشدا روبەروی كێشەو بێدەسەڵاتی كراوەتەوە، ئەمڕۆش هۆشداری دەدرێت لە شكستی سیستمی پەرلەمانی‌و گەڕانەوە بۆ سیستمی سەرۆكایەتی.

دوای دروستبونی دەوڵەتی نوێی عێراق لە پاشماوەكانی دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی 1921 هەر زو بیر لە دروستكردنی ئەنجومەنێكی یاسادانان كرایەوە، ساڵی 1925 دو ئەنجومەن لە عێراق دروستكران، ئەوانیش ئەنجومەنی نوێنەران كە خەڵك دەنگی بۆ دەدات‌و ئەنجومەنی پیرانیش كە لەلایەن پادشای عێراقەوە دەستنیشان دەكران، هەردو ئەنجومەنەكەش بەپێی یەكەم دەستوری عێراقی ئەرك‌و مافەكانیان دیاریكرا.

لە دروستبونی پەرلەمانەوە تا كودەتای عەبدولكەریم قاسم لە ساڵی 1958 لە عێراق 10 هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجامدران.

لەنێوان ساڵی 1953 تا ساڵی 1956 لەماوەی سێ ساڵدا سێ هەڵبژارنی پەرلەمانی لە عێراق ئەنجامدران، ئەوەش بەهۆی ناكۆكی حكوتەكەی نوری سەعید لەگەڵ پەرلەمان، دوای كۆتاییهاتنی سیستمی پادشایەتی لە عێراق‌و هاتنەسەركاری عەبدولكەریم قاسم، رۆژ بەڕۆژ بواری كاری پەرلەمانی لاواز دەبو، ئەگەرچی ئەفسەرە ئازادیخوازەكان بەسەرۆكایەتی قاسم هەر لەسەرەتاوە بەڵێنی بونیادنانی دیموكراتیەتی راستەقینەیان دا، بەڵام لەو ماوەیەدا هیچ هەڵبژاردنێكی پەرلەمانی نەكرا.

ساڵی 1963 كودەتایی سەربازی بەعسییەكان رویدا، دواتر بەعسییەكان دورخرانەوە، ساڵی 1968 بەعسییەكان جارێكی تر گەڕانەوە دەسەڵات. 

لە سەردەمی بەعسییەكان پەرلەمان ناوی گۆردرا بە ئەنجومەنی نشتیمانی، بەلام لەڕاستیدا ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش بە سەرۆكایەتی سەدام حوسێن وەك سەرچاوەی یاسادانان لێی دەڕوانی.

پەرلەمان لە سەردەمی بەعسییەكان تەنها بۆ ئەندامانی ئەو حزبە قۆرخكرابو، بەوەش هیچ لایەن‌و پێكهاتەیەكی تر پێگەی نەبو.

ساڵی 2003 و دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، لایەنەكان بیریان لە دروستكردنی پەرلەمانێكی كارا كردەوە بۆ ئەوەی لەوێوە سیستمێكی پەرلەمانی بەهێزو چاودێر بەسەر دەسەڵاتەكانی ترەوە دروستبكەن، لەماوەی دوای سەدام حوسێنیشدا سێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق كراون‌و ژمارەی پەرلەمانتارانیش لە خولی ئێستادا 328 پەرلەمانتارە.

چەند رۆژێكە پەرلەمانی عێراق روبەڕوی قەیران بوەتەوە، ئەمەش وایكردوە هەندێك لە چاودێران مەترسییان هەیە لە شكستهێنانی سیستەمی پەرلەمانی لە عێراق‌و دروستكردنەوەی سیستەمێكی سەرۆكایەتی هاوشێوەی رژێمی پێشو.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

9695010-72489810-d23a6f7d22e9c64184058eacf6d4ba9398dff9f8-1500-1-1549280593-728-32e9147584-1549363977

چەند زانیاریەک لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە

خێزان ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە: -کۆیلەی تایبەتیان هەبووە کە …