Home / بەشی مێژووی كورد / ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ چییە

ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ چییە

ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ چییە

1001815b7d399e32a3e08bc

عەباس نادر

ساڵێک لە دوای بەرپابوونی شەڕی یەکەمی جیھانی بەدیاریکراوی لە نۆڤێمبەری ساڵی ١٩١٥ نوێنەری بەریتانیا و فەرەنسا و رووسیای قەیسەری گفتوگۆیان کرد لەسەر دابەشکردنی خاکی ژێردەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بەتایبەتی ئەوخاکەی دەکەوێتە نیوان دەریای سپی ناوەڕاست و وڵاتی ئێران . ئەوەبوو لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩١٦ رێکەوتنێکی نھێنی واژۆکرا ، لەنێوان فرانسوا جۆرج بیکۆ نوێنەری فەرنسا و مارک سایکس نوێنەری بەریتانیا ،بەئاگاداری و رەزامەندی حکومەتی رووسیای قەیسەری ، ھەر بۆیەش ئەو رێککەوتننامەیەش بەناوی کورتکراوەی ھەردوو نوێنەرەکەی فەرەنسا و بەریتانیا ناونرا سایکس- بیکۆ .
ئەو رێککەوتننامەیە زۆری نەبرد نھێنییەکەی لەدەست دا ئەویش بەئاشکراکردنی لەلایەن شۆڕشی ئۆکتۆبەری رووسیا ساڵی ١٩١٧ ، بەوەی زۆربەی ئەرشیفە نھێنییەکانی دەوڵەتی رووسیا کەوتە بەردەست حکومەتی بەلشەفی رووسیا.
رێککەوتننامەی سایکس بیکۆ لە ١٢ خاڵ پێکھاتووە :
١- فەرەنسا باشووری تورکیای لێوار دەریای سپی ناوەڕاستی بکەوتە بەردەست ، کەبەناوچەی Blue Zone ناسرا.
٢- باکوری سوریاو لوبنان و لیوای موسڵ واتە باشووری کوردستان ، کە وەک ناوچەی A ناسرا لەژێر قەڵەمڕەوی فەرەنسا بێت پاش ئەوەی حکومەتێکی عەرەبی لێ پێک دەھێنێ .
٣- بەریتانیاش خوارووی شام و ئوردن بیابانی رۆژئاوای عێراقی ئێستای لەبەردەست بێ ، پاش دانانی حکومەتێکی عەرەبی کەبەناوچەی B ناسرا .
٤ – ویلایەتی بەغدا و بەسرا و بەکویتیشەوە کە بە ناوچەی Red Zone ناسراوە راستەوخۆ لەلایەن بەریتانیاوە حوکم بکرێ .
٥- ئەرمەنستانی (تورکیا) و کوردستانی باکور لەژێر قەڵەمڕەوی رووسیا بێت.
٦- فەڵەستین وەک ناوچەیەکی نێو دەوڵەتی بێت .
٧- بەندەری حەیفا و عەکا لەژێردەستی بەریتانیابێ بۆ فەرەنسیەکانیش ئازاد بێ .
٨- بەندەری ئەسکەندەروونە لەژێردەستی فەرەنسییەکان بێ ، بەس بۆ رووس و بەریتانییەکان ئازاد بێ .
ئەوەش تەواوی لینکی ڕێککەوتننامەکەیە بەزمانی عەرەبیە
http://alnoha.com/read/saykspeko.htm
ئەو ڕێککەوتننامەیە ھەرای زۆری ناوە، بۆیە ساڵی ١٩٢٠ رێیکەوتننامەیەکی دی بەخۆوە دیت بەناوی ڕێیکەوتننامەی سان ڕیمۆ ،کە لەناوەڕۆکدا ھەمان ڕێککەوتننامەی پێشوو بوو ، ئەوەش تورکیای نوێی ئەتاتورکی ھێنا سەر ھێڵی نارەزایی ، بۆیە کۆمەڵەی گەلان لەسالی ١٩٢٢ ھەوڵی دا رێککەوتتنامەیەکی نێو دەوڵەتی نوێ بێنتە کایەوە بۆ دابەشکردنی ناوچەکە ، ئەویش لەساڵی ١٩٢٣ رێککەوتننامەی لۆزان ھاتە کایەوە و واژۆکرا کە زۆرێک لە گۆڕانکاری لە بەرژەوەندی تورکیا کرا.
بەوەی لیوای ئەسکەندەروونە دراوە بەتورکیا و موسڵ درا بە بەریتانیا و رووسیاش لەڕێککەوتننامەکە کشایەوە ، بەوەی جۆری حکومەتەکە گۆڕدرا .
بەگوێرە ئەوڕێککەوتننامەیە باشووری کوردستان و رٶژئاوای کوردستان دەکەوتنە بەردەست فەرەنسا ، زۆربەی خاکی باکوری کوردستانیش دەکەوتە بەردەست رووسیا ، رۆژھەڵاتیش لەدەرەوەی ئەو ڕێککەوتننامەیە بوو.

عەباس نادر

About زريان احمد

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …