Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى مەسیحى / ئەوەی لەبارەی ڤاتیکانەوە نەتزانیوە

ئەوەی لەبارەی ڤاتیکانەوە نەتزانیوە

1_giotto9

ڤاتیکان، ئەو وڵاتەی خاوەنی کەمترین دانیشتووە لە جیهاندا، کە ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە ٨٤٢ کەس بووە، بەڵام لەبەر ئەوەی نیوەی دانیشتوانەکەی لەدەرەوەی ڤاتیکان دەژین بە شێوەیەکی گشتی ژمارەی دانیشتوانەکەی ٥٠٠ کەسە.

ڤاتیکان وڵاتێکە لەناو شاری وڵاتێکی تردا، ڕوونتر بڵێین ڤاتیکان وڵاتێکە لەناو شاری ڕۆمی وڵاتی ئیتاڵیادا و نیشتمانی قەشەکانە. ڕووبەرەکەی ٤٤٠ هەزار مەتر دووجایە. لە ١١ی شوباتی ١٩٢٩ دا سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە، ژمارەی دانیشتوانەکەی بۆ ساڵی ٢٠١٢ بریتیبووە لە ٤٥١ کەس، بەپێی سەرژمێرییەکیش لە تەموزی ٢٠١٤ دا ژمارەی دانیشتوانەکەی ٨٤٢ کەس بووە، بەپێی سەرچاوەکانیش نزیکەی نیوەی دانیشتوانی ڤاتیکان لە دەرەوەی ڤاتیکان و لە وڵاتەکانی تر ژیان بەسەردەبەن، هەر لەبەر ئەمەیشە کە ژمارەی دانیشتوانەکەی بە شیوەیەکی گشتی نزیکەی ٥٠٠ کەس دەبێت.

ئەو نەتەوانەی کە لە ڤاتیکاندا دەژین بەگشتی نەتەوە ئیتاڵی و سویسرییەکانن، ئەو زمانانەی کە لەو وڵاتەدا بەکاردێن بریتین لە زمانەکانی ئیتاڵی و لاتینی و فەڕەنسی و ژمارەیەکی تری زمانەکان، ئاین لەو وڵاتەدا بریتییە لە ئاینی ڕۆمان کاسۆلیک، هەرچەندە لە چەند سەرچاوەیەکدا هەندێک وڵاتی بچوکتر لە ڤاتیکان لەڕووی دانیشتوانەوە هاتوون بەڵام ئەو وڵاتانە زۆر دوورن لە ئاوەدانی و کەوتوونەتە ناو زەریاکان کە بریتین لە هەریەکە لە دوورگەکانی کۆکۆس کە ٥٩٦ کەسی لەسەر دەژی و لەدوای ئەویشەوە دوورگەکانی پیتکایرن دێن کە تەنیا ٤٨ کەسی لەسەر دەژی.

بەپێی سەرچاوەکان ڕێژەی گەشەکردنی دانیشتوانی ڤاتیکان بریتییە لە سفر% ەو سەرجەمی دانیشتوانەکەی لەسەروو تەمەنی ١٥ ساڵییەوە دەتوانن بخوێننەوە و بنوسن. ئیتاڵیەکان ڕێگەیان پێدراوە کە ٨% ی باجەکانیان ببەخشنە ڤاتیکان لەجیاتی ئەوەی بیدەن بە حکومەتی ئیتاڵیا.

وێستگەی ڕادیۆی ڤاتیکان کەوتووەتە ناو باخچەکانی ڤاتیکانەوە و بە ٢٠ زمانی جیاواز پەخشی خۆی بڵاودەکاتەوە لە سەرتاسەری جیهاندا، جگە لەوە ڤاتیکان خاوەنی نوسینگەی پۆستە و مۆری تایبەتی خۆیەتی، لەگەڵ ئەوەشدا پەساپۆرت و پارەی تایبەتی خۆیشیەتی.

١- بێنیتۆ موسۆلۆنی کە ناوی تەواوی بێنیتۆ ئەمیلکاری ئەندریا موسۆلۆنییە سیاسییەکی ئیتاڵی بووە و ڕۆژنامەنوسیش بووە، هاوکات سەرۆکی حزبی نیشتمانی فاشیستیش بووە لە ساڵی ١٩٢٢ هەتا ساڵی ١٩٤٣ کە دەرکرا. موسۆلۆنی ڕێگەی خۆشکردووە بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڤاتیکان شارێکە لەناو وڵاتی ئیتاڵیادا و لەناو ڕۆم. لە ١١ی شوباتی ١٩٢٩ دا سەربەخۆییان ڕاگەیاندووە.

11846204_873238859379556_841100463_n

٢- گالیلۆ کە فەیلەسوف و فیزیازان و بیرکاریزان و گەردونناسی ئیتاڵی کە ڕۆڵێکی کاریگەری گێڕاوە لە شۆڕشی زانستی سەردەمی ڕینەیسانسدا (سەردەمی ژیانەوەدا)، بە یەکێک لە گەورەترین زاناکان هەژماردەکرێت. ئەم زانایە لە ساڵی ١٥٦٤ دا دەسرگیرکراوە،لەلایەن دەسەڵاتتدارانی ڤاتیکانەوە لە جێگایەکدا بەناوی “زە هۆلی ئۆفیس” یان ”خانەی پیرۆز” دا لەسەر بۆچوونەکانی زیندانی کرا کە پێی وابوو زەوی ناوەندی گەردوون نییە، تا لە ساڵی ١٦٤٢ دا کۆچی دوایی کرد. دواتر لە ساڵی ١٩٩٢ دا ڤاتیکان دانی بەوەدا نا کە ئەوان هەڵە بوون و گالیلۆ ڕاست بووە.

11855314_873238862712889_1085524157_n

٣- لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٥ دا قەشە فرانسیس ڕایگەیاند کە لەساڵی ١٩٩٠ ەوە تەماشای تەلەفزیۆنی نەکردووە و ئەنتەرنێتیشی بەکارنەهێناوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە قەشە فرانسیس لە شەوی ١٥ی ئابی ١٩٩٠ دا بەڵێنی بە کارمێنی پاکیزە داوە و بەخۆیی وتووە تەماشاکردنی تەلەفزیۆن بۆ من نییە. هاوکات فرانسیس وتبوشی کە تەنیا بەیانیان بۆ ماوەی ١٠ خولەک ڕۆژنامەیەک دەخوێنمەوە، وتووشیەتی لە ساڵی ١٩٩٤ ەوە پشوی نەبووە و ئەوەش لەبەر ئەوە بووە وەک خۆی دەڵێت کاری زۆر هەن دەبێت بیانکات و کێشەی زۆر هەن کە دەبێت چارەیان بکات، فرانسیس ئاماژەشی بۆ ئەوە کردووە کە هەرگیز خەونی بوون بە قەشە و سەرۆک و ژەنەراڵی سەربازیی نەبووە و لەوەتەی ئەم ڕۆڵەی ئێستایشی قبوڵکردووە نەیتوانیوە بەسەر شەقامەکاندا بە ئازادی بسوڕێتەوە.

Pope Francis Venezuela

٤- ڤاتیکان بەرزترین ڕێژەی تاوانی تیادایە ئەنجام دەدرێت لە جیهاندا، ئەمەیش سەرەڕای ئەوەی کە نزیکەی ٨٠٠ کەسی تیادا دەژی و لەو ژمارەیەش نزیکەی نیوەیان لە دەرەوەی ئەو وڵاتەن، واتە سەرەڕای ئەوەی نزیکەی ٥٠٠ کەسی تیادا دەژی بەڵام بەرزترین ڕێژەی تاوان لە جیهاندا لەو وڵاتەیە. ڕێژەکە بەشێوەیەکە کە ڕۆژانە تاوانێک لەو وڵاتەدا ”لەو شارەدا” ئەنجام دەدرێت، ڕێژەکەش لەسەروو ڕێژەی ١٠٠% ەوەیە، سەرەڕای ئەو ڕاستییەش بەڵام ئەبێت ئەوەیشمان لەیاد نەچێت کە سنوری ڤاتیکان نزیکەی یەک میل دەبێت و ساڵانەش نزیکەی ٢٠ ملیۆن گەشتیار ڕووی لێدەکەن. زۆربەی تاوانەکان کە تیایدا ئەنجام دەدرێت گیرفانبڕین و تاڵانی و هەندێک تاوانی تریش.

24312596_SS

٥- دەستدرێژی سێکسی لەلایەن قەشەکانەوە بۆسەر کەمینەکان لە ئەوروپادا:

وەکو ئەوەی کۆکردنەوەی پارە و قەشەی مێینە و هاوڕەگەزبازی بەس نەبن بۆ ناشیرینکردنی شێوەی شاری ڤاتیکان لەپێش چاوی هەمواندا، زۆرینەی مەسیحییە کاسۆلیکەکان پیاوانی ئاینی گەورەی ڤاتیکان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە هیچ ڕێگەیەکیان نەگرتووەتەبەر بۆ قەدەغەکردن و ڕاگرتنی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کەمینەکان لەلایەن قەشەکانەوە لە سەرانسەری ئەوروپادا.

11855315_873238866046222_363124129_n

ئا: کۆشش بێستانسوورى

About دیدار عثمان

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …