Home / بەشی مێژووی كورد / كوردوپەیمانە نێودەوڵەتیەكانی (سایكس بیكۆ سازانۆف – سیڤەر- لۆزان)

كوردوپەیمانە نێودەوڵەتیەكانی (سایكس بیكۆ سازانۆف – سیڤەر- لۆزان)

كوردوپەیمانە نێودەوڵەتیەكانی (سایكس بیكۆ سازانۆف – سیڤەر- لۆزان)

ئامادەكردنی :ژیلوان هەڵەدنی خوێندكاری ماستەر لەمێژووی نوێ‌ وهاوچەرخدا

1. پەیماننامەی سایكس- بیكۆ- سازانۆف:

هەر لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگی یەكەمی جیهانیەوە دەوڵەتە زلهێزەكان كەوتبوونە گفتوگۆ لەپێناوی ئەوەی كەزۆرترین داگیر گەیان هەبێت وزۆرترین ناوچەی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی ناوچەكانی دەوڵەتی عوسمانی بۆخۆیان داگیربكەن لەمەوە پەیماننامەیەكی چاوچنۆكانەی ئیمپریالیانە بەسترا لەنێوان دەوڵەتە ئیمپریالیستەكاندا كەلەمەدا بەریتانیا نەیدەویست سنوری بەسنوری ڕووسیاوە بێت كەبریتی بوو لە ڕێككەوتنامەی سایكس بیكۆ ،ئەوەبوو لە 17ی مایسی 1916 مارك سایكسی نوێنەری بەریتانیا و جۆرج بیكۆی نوێنەری فەرەنسا گەیشتنە ڕێكەوتنامەیەك ،بەڵام پێش ئەوەی ڕووسیا بێتە ناوپەیماننامەكە لەچەند ناوچەیەكدا ڕێكككەوتبوون بەڵام نەیان دەتوانی ڕووسیا بێ‌ بەش بكەن ،چونكە ڕووسیا مێژوویەكی كۆنتری هەبوو لە ناوچەكەدا، ئەوەبوو هەردك لا سەردانی پترۆگرادیان كرد ،پاش گفتوگۆیەكی سێ‌ لایەنە گەیشتنە ڕێككەوتانمەیەك كەدواتر بووە (سایكس بیكۆ- سازانۆف)،ئەم ڕێكەوتنامەیە سەبارەت بەناوچەكانی دەوڵەتی عوسمانی بوو كەلە (12بەند) پێك هاتبوو بەڵام لێرەدا ئێمە زیاتر باس لەناوچەكانی كوردستان دەكەین كەدابەش كرابوو:

*ناوچەكانی باكوری كوردستان لەگەڵ ئەستانبوڵ و دەربەندەكانی ڕۆَژهەڵات درا بەڕووسیا.

* ناوچەكانی باشوری كوردستان وهەندێك ناوچەی باكوری درا بەفەڕەنسا.

* بەشی سێ‌ یەم ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوو كەوەك خۆی مابوەوە واتە هەر لەژێر دەستی ئێرا دامابوەوە.

بەڵام دواتر ئەم ڕێككەوتانامە یە كەسەرەتا بەنهێنی بوو ئاشكرابوو ئەویش بەهۆی كشانەوەی ڕووسیا لەجەنگ بەهۆی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئۆكتۆبەری 1917 لە ناوخۆی ڕووسیا.

مارك سايكس

مارك سايكس

فرانسوا بيكو

فرانسوا بيكو

2. پەیمانی سیڤەر:

ئەم پەیماننامە لە10ی 8ی 1920 لەنێوان دەوڵەتانی (توركیاو بەریتانیا وفەرەنساوئیتالیا وژاپۆن وئەرمەنستان وبەلجیكا ویۆنان وپۆڵەندا وپروتوگال ڕۆمانیا سربیاوكرواتیاو سلوانیا چیكۆسلۆفاكیاوووڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا – وەك چاودێر )مۆركرا كە (شەریف پاشا)وەك نوێنەری كورد بواری پێدرا بەشداری بكات ، ئەم پەیمانامە وەك چارەسەر بۆ كێشەی ووڵاتانی ژێردەسەڵاتی عوسمانی كەهاوپەیمانان داگیركرابوون بەسترا كە لە( 422)مادە پێك هاتبوو، كە بەندەكانی (62-63-64) دەربارەی مەسەلەی كوردو ناوچە كوردیەكان بوو، كەنێوەرۆكی ئەو سێ‌

مادەیش بریتی بوو لە:

مادەی(62)لیژنەیەك لەسێ‌ ئەندام پێك دێت كەلە(3) كەسایەتی (بەریتانی وفەرەنسا وئیتالیا)كە حكومەتی ئەو سێ‌ دەوڵەتە دیاری دەكەن ،مەڵبەندی لیژنەكەش شاری (ئەستامبول)دەبێت،ئەم لیژنەیەش پێویستە لەماوەی شەش مانگدا كارەكانیان ئەنجام بدەن ،كارەكەشیان ئامادەكردنی یاسایەكە بەمافی فەرمانڕەوایی ئۆتۆنۆمی بۆكوردستان كەزۆرترینی دانیشتوانی كوردن كەكەوتۆتە خۆرهەڵاتی فورات وباشوری سنوری ئەرمینیا وباكوری سنوری سوریاوعێراق ،هەروەها وەك لەبەندی(27)لەمادەی (2،3)دا دیاری كراوە ئەگەر ئەندامانی لیژنەكە بڕیاریاندا لەسەر هەركێشەیەك لەكێشەكان نەدا ئەوا هەر ئەندامێك كێشەكەی بەرەو ڕووی حكومەتەكەی دەكاتەوە ،ئەم پڕۆژەیەش واپێویست دەكات كەمافی ئاسوری وكلدانی وكەمە نەتەوەیی وئاینیەكان لەخاكی كوردستاندا دەژین دیاری بكات ،لەپێناوی ئەم مەبەستەدالیژنەیەك لە ئینگلیزوئیتالی وئێرانی وكوردێك ئەنێرێت بۆناوچەكە ،ئەم لیژنەیە بڕیار لەسەر گۆڕانكاری لەسەر سنور ی توركیا دەدات ،ئەگەر پێویستیشی كرد بەپێ‌ ی بەندەكانی پەیماننامە ئەوا سنوری نێوان توركیاو ئیران دەكات.

پەیمانی سیڤەر

پەیمانی سیڤەر

مادەی( 63):دەوڵەتی عوسمانی پەیمان دەدات بەپێ‌ ی بڕیارەكانی لیژنەی ناوبراو كەلەبەندی (63)دا هاتووە دوو لیژنە ئامادەبكات و لەماوەی (3)مانگدا دوای دەرچوونی ئەم بڕیارانە بڕیاری پێویست جێ‌ بەجێ‌ بكات.

مادەی (64) : ئەگەر گەلی كورد لەوناوچەیەی كەلەو ناوچەیەی بەندی(62)دا هاتووە لەماوەی ساڵێكدا ڕووی كردە كۆمەڵەی نەتەوەكان وزۆرترینی دانیشتوانی ناوچەكە ئارەزووی جیابوونەوەیان كرد لەتوركیا ،وە ئەگەر كۆمەڵەی نەتەوەكان زانیان ئەم گەلە شایانی ئەم سەربەخۆییەن ئەوا كۆمەڵەی نەتەوەكان ئامۆژگاری توركیا دەكات بۆ ئەم مەبەستە توركیاش ئەم ئامۆژگاریانە جێ‌ بەجێ‌ بكات ،بەوەی وازدەهێنی لەهەموو مافەكانی خۆی لەوناوچانە كە ئەم پەیمانامە دەیگرێتەوە ،ئەگەر ئەم وازهێنانەش لەكاتی خۆیدا جێ‌ بەجێ‌ كرا ئەوا هێزە هاوپەیمانەكان هیچ كۆسپێك ناخەنە بەردەم ئەو ڕێگایەی كەدەبێتە هۆی یەكگرتنی ئەودەوڵەتە كوردییە سەربەخۆییە لە گەڵ ئەوكوردانەی لەوویلایەتی موسڵیشدا دەژین.

بەڵام ئەم پەیمانامەیە سەری نەگرت و پەیمانێكی تر شوێنی گرتەوە كە ئەویش پەیمانی لۆزان بوو.

3. پەیمانی لۆزان:

ئەو هۆكارانەی كەوای كرد پەیمانی سیڤەر سەر نەگرێت و بریتی بوون لە:

1. بەهێزبوونی كەمالیەكان بوو ،وە ئەو سەركەوتنە گەورانەی كە كە مەكالی و (عیصمەت ئنونوی)سەركردەی كەمالیەكان بەدەستیان هێنا ،چەنكە كەمالیەكان بەسەركردایەتی (مستەفا كەمالی – كەدواتر ناسرا بەكەمال ئەتاتورك) هەر لەسەرەتاوە دژایەتی ئەم پەیمانەیان دەكرد.

2. گۆڕانی سیاسەتی بەریتانیا كەلەسەرتاوە پشتگیری لەمافەكانی كورد دەكات بەڵام دواتر وازی لێ‌ دەهێتنێت ،ئەمەش بەهۆی كۆمەلًێك هۆكاری لەپشتەوە بوو لەوانە :لاوازی سەركردایەتی كورد و هەروەها دۆستایەتی وپشتگیری ڕووسەكان بۆكەمالیەكان كە ئەمەش ترسێكی گەورەی بۆبەریتانیا درووست كرد ،كە دەیویست بیری كۆمۆنیستی بڵاوبكاتەوە ،بەریتانیاش كەوتە سەر ئەوەی گۆڕان لەسیاسەتی خۆی دا بكات و كەمالیەكان بەلای خۆیدا كەمەند كێش بكات.

3. هۆكارێكی تر بریتی بوو لەوەی كە ئیتالیاو فەرەنسا كە پێشتر هەردووكیان لەسیڤەردا بەشدار بوون بەڵام دواتر دووڕێكەوتن لەگەڵ كەمالیەكاندا دەبەستن واز لە كۆمەڵكێك مافی خۆیان دەهێنن لەناوچەكەدا ،بەهەمان شێوەی بەریتانیائەم ڕێكەوتنە وای لە بەریتانیاركرد سیاسەتی خۆی بگۆڕێت بۆئەوەی بتوانێت دۆستەكانی خۆی لەدەست نەچێت .

4. هۆكاری یۆنانیش هەیە ئەویش ئەوەبوو كەسەرۆك وەزیرانی نوێ‌ لەیۆناندا كە هەوڵیدا پەڕەیەكی نوێ‌ لە پەیوەندیەكانی لەگەڵ دەوڵەتانی تر هەڵدایەوە و پەیڕەوی سیاسەتی ئاشتی دەكرد.

5. هۆكاری ئەرمەنی،چونكە ئەوەی لەپەیمانەكەدا هاتبوو سەبارەتی بەبەڵێن دان بەدروست كردنی دەوڵەتێكی كوردی ئەرمەنیەكانی ترساند وە ئەمەیان بە دژی بەڵێنەكانی خۆیان دەزانی كەپێیان درابوو ،هەربۆیە دژایەتیەكی یەكجار زۆریان بۆ سیڤەر هەبوو. ئەمەو جگەلەوەی بەریتانیاو فەرەنسیەكان كێشەی ئەوەیان هەبوو كەدانانی مەلیك فەیسەڵ بۆ مەلیكی عیراق كە ئەمەش هۆكارێكی ناڕاستەخۆبوو لە دووركەوتنەوەیان لەیەكتری وسەرنەگرتنی ئەم پەیماننامە.

هەربۆیە لە 24ی تەموزی 1923دا لەشاری (لۆزان)ی سویسرا پەیمانێكی تر لەنێوان دەوڵەتانی (بەریتانیاوفەرەنساو ژاپۆن و یۆنان وڕۆمانیا و سربیاو كرواتیاسلوانیاو توركیا)بۆناسینی دەوڵەتی نوێ‌ ی توركیاو پیاچوونەوە بەپەیمانی سیڤەرداكرا،لەم كۆنگرەیەدا (عیصمەت ئینونو)ی سەرۆك وەزیرانی تروركیا وەك نوێنەری توركیا و (لۆرد كرزن)سیاسەتمەداری ئینگلیز وەك نوێنەری بەریتانیا لەسەر مەسەلەی ناوچەی موسڵ كەوتنە گفتوگۆیەكی درێژخایەن ،دوای چەندین دانیشتن گەیشتنەچەند خاڵێك لەوانەی:

وەفدی توركی و ئتاڵی لە ڕاستەوە بۆ چەپ:جوسبي فولبي، رومبي أوغلو فخر الدين، غويدو فوزيناتو، محمد نابي بك، بيترو بيرتوليني.

وەفدی توركی و ئتاڵی لە ڕاستەوە بۆ چەپ:جوسبي فولبي، رومبي أوغلو فخر الدين، غويدو فوزيناتو، محمد نابي بك، بيترو بيرتوليني.

مادەی( 37) كەدەڵێت: حكومەتی توركیا مافی هەیەبڕیار دەربكات كە دەگونجێت لەگەڵ بڕیارەكانیدا.

مادەی( 38): حكومەتی توركیا بە ڵێن بە دانیشتوانی توركیا دەدات كە بەرگری لەماف وسامان وسەربەستیان بكات بەبێ‌ جیاوازی ( ڕەگەز و زمان و ئایین).

مادەی (39) : حكومەتی توركیا هیچ كۆسپێك ناخاتە بەردەم كەس كەلەژێر چاودێری توركیادان ،هەروەها ئازادن بەزمانی خۆیان بازرگانی وڕۆژنامەگەری وخواپەرستی وچاپەمەنی و هەموو چالاكی سیاسی خۆیان بكەن.

سەرچاوەكان :

1. عزیز شەمزینی (دكتۆر) جوڵانەوەی ڕزگاری نیشتمانی كوردستان،وەرگێڕانی /فەرید ئەسەسەرد

2. حسین مدنی: كوردستان وئیستراتیژی دەوڵەتان ،بەشی یەكەم،چاپی یەكەم،2000هەولێر.

3. فاتح ڕەسوڵ: بنچینەی مێژووی بیرۆكەی چەپ لەكوردستان،چاپی یەكەم ، سلێمانی ،2005ز.

4. كەیوان ئازاد ئەنوەر: چەردەیەك لەمێژووی كورد، چاپی یەكەم، سلێمانی ، 2006.

5. عبدالرحمن قاسملۆ: كوردستان وكورد ، چاپی یەكەم،بغداد ،1973ز.

6. بلەچ شێركۆ: كێشەی مێژینەوئێستای كورد،وەرگێرَانی / محمد حمە باقی ، چاپی سێ‌ یەم، كوردستانی عیراق،1991ز.

7. عبدالرزاق عبدالرحمن محمد: تێڕوانینێك بۆدۆزی كورد ، چاپی یەكەم،سلێمانی ،2001.

8. ارشاك سافرستیان : مێژووی كوردو كوردستان ،وەرگێڕانی / عەەبدوڵا شاڵی ،چاپی یەكەم ،سلێمانی ،1960ز.

9. كەیوان ئازاد ئەنوەر : چەردەیەك لەمێژووی كورد ،چاپی یەكەم ، سلێمانی ،2006ز.

10. فاضل حسین : مشكلە الموصل ،طبعە الثانیة ،بغداد ،1967،مطبعة اسد،بغداد.

11.كمال مظهر احمد (الدكتور): كردستان فی سنوات الحرب العالمیة الاولی، ترجمة/ محمد ملا عبدالكریم، طبعة الثانی، بغداد ،1984، مطبعە دارالافاق العربیة.

12. ارشاك سافرستیان:

الكرد وكردستان ، ترجمە/ د. احمدمحمود الخلیل ، طبعة الثانی ،مطبعة دار سردم للطباعة والنشر،سلیمانیة،2008.

13.د.اسماعیل محمد حصاف :

كوردستان والمسالە الكوردیە ،طبعة الثانی ، موسسة موكریان ،اربیل 2009.

14.شاكر خصباك :الكرد والمسالە الكردیة ، بغداد ، 1959م.

About كه‌یفی عمر

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …