Home / بەشی مێژووی كورد / گەلی مننا بەشی دووەم

گەلی مننا بەشی دووەم

گەلی مننا بەشی دووەم

ran-zadok

نووسینی: ڕان زادۆک*
و: نەبەز هێمن

“کوموردو” یان “کوموردایۆ”ی”ماننا”، لەگەڵ ناوچەی “هومورتو” دەناسرێتەوە کە لە سەردەمی سۆمەری- نوێ(ئووری سێهەم) و (کۆتایی هەزارەی سێهەم و دەسپێکی هەزارەی دووهەمی پێش زایین، بڕواننە “دیاکۆنۆف، ١٩٥٦، ڵاپەڕەی ٢٨٢ تەک ژمارەی سێ، ١٩٨٥، لاپەڕەی ٧٣ ) تۆمار کراوە، ڕەنگە بەڕەو ئاراستەی بەشی باشووری “ماننا” بێت. شاخی “هارسی”(هارشی؟ سی ئێف. ئێدزارد، ١٩٥٧-٧١) لە “سەر”ی ناوچەی “کومودرو”یان هەڵکەوتبوو. “هارشو” لە سەر ڕێگەی “تیگلەت پیلسەر”ی سێهەم بۆ “بیت- ئەبدادانی” هەڵکەوتبوو(بڕواننە زادۆک، ٢٠٠٢، ڵاپەڕە٥٠). “ڕایادادیشادێ” (بۆرگێر، ١٩٩٦،ڵاپەڕە٣٤) ش لە سەردەمی “ئاشووربانی پاڵ”دا فەرماندەی قەڵای “کوموردویان”بوو (ناوەڕاستی سەدەی حەوتەمی پێش زایین).

“سوریکاش” ناوچەیەک بوو لە باشووری ڕۆژئاوایی “ماننا” کە تا سنوورەکانی “کاڕەلا” و ” ئالابریا” لە ٧١٤ی بەر لە زایین درێژەی بوو(بڕواننە لڤین،١٩٧٧، ڵاپەڕە ١٣٧). ئەو ناوچانەی دەگرتە خۆ ١.”سینیهی(تۆرۆ- دانژێن١٩١٢، ڵاپەڕەی ٣٥، ناسینەوەی “سنە”یان” سنندج” لە لایەن “هێرزفێلد”ەوە، ١٩٣٨، ڵاپەڕەی ١٦٤بە هۆی وێکچوونی دەنگی).

ڕووبارەکانی ٢. “ڕاپا” و٣. “ئەڕاتا” لە ناوچەی “سوبی”دوور بوون (لە ئوستانی زاموایی ئاشووری) بەرەو “سوریکاش”. ئەگە”ئەڕاتا” بەس هاوناوی وشەی”ئەڕاتا” کە وڵاتی ئەفسانەیی زەمەنی زووە، نەبوایە (بڕوانە تەوزیحی “ڤاڵات”،١٩٩٣، ڵاپەڕەی، ١٨ لە “گۆردۆن”، ١٩٦٠ ڵاپەڕەی ١٣٢ لەگەڵ ژمارەی ٦٣ و “یۆسیفۆڤ” ١٩٦٨، ڵاپەڕەی ٨٧)، هەربۆیە لەوانەیە مانەوەی ئەمەش بەند بووبێ بەمە. وڵاتی “ئەڕاتا” کە پێوەندی تەک “ئۆرۆک”ی زەمەنی زوو بووە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بە شوێنی گەڕاون (جێی سرنجە لە ئوستانی “کێرمان”، بڕواننە”مجیدزادە”، ١٩٦،ڵاپەڕەکانی ١٠٥ ئێف، ئێف). “هیدرۆنیمس” ەکان یەکێ لە بەردەوام ترین و درێژ خایەن ترین جۆرەکانی “تۆپۆنیم”ەکانە.

جیا لەمە “ئەڕاتا”ڕەنگە تەتبیق بدرێ تەک “ئەنترۆپۆنیم”ی “ئەڕاتا” لە “نوزی”(گێلب، ئیت، ئەل.١٩٤٣، ڵاپەڕەکانی ٢٤ بێ،٢٠٤ ئێف.)، کە باشترین هاوتا و هاوشێوە بوون لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران. بە پێی”ئەل گازی”(١٩٩٣، ڵاپەڕەکانی٥٤ئێف، ٦٣ئێف ئێف.٣٠، ڵاپەڕەی ٧٠ئێف.) هەروەها شوێن و سایتە کەونارەکان لە گەلی و دۆڵەکانی باکووری زاگرۆس هەن لەو جێیەی کەلوپەلی سەردەمی “ئۆروک” دۆزڕاونەوە. ئەو ئاماژە بە ئەگەری پێوەندییەکان لە نێوان دەشتی “قەزوێن” و “مێزۆپۆتامیا” دەکات لە ڕێی دۆڵی سندووس و “زێی بچووک”، ئای. ئی.، تا دەگاتە هەرێمی دواتری “ماننا”یی یەکان.

حاکمانی دوایی “ماننایی”(١،٢،٤،٥،٨،١٠)، کەسایەتییە دیار و نادیارەکان ئاوا تۆمار کراون:

١. “ئووداکی”(٨٢٩پ .ز ، ١٩٩٦، ڵاپەڕەی ٧٠: شەلم. سێهەم ئا. سفر.١٠٢،١٤، ڵاپەڕەکانی ١٦٤ ئێف.)
٢. “ئیرانزۆ”(٧٣٧-٧١٨ یان ٧١٧ پ. ز ، بڕواننە “تەدمور”، ١٩٩٤،ڵاپەڕەی ٩٨ و یەکەمی، ئای، بی،١٥،)
٣.”ئورات”. ئەکا، ئە، جێگری ماننا لەسەردەمی”رووسا”ی دووهەم(نزیکەی ٧٣٠-٧١٤ن پ.ز، “میلیکشڤیلی”،١٩٧١،ڵاپەڕەکانی٢٣١ ئێف.،ژمارە٢٨٦.٣)
٤. “ئازا”، ٧١٩-٧١٦پ. ز (بڕواننە “فۆخۆس”و “شمیت”،پی ئێن ئەی١،ڵاپەڕەی٢٣٨بێ) کوڕی”ئێرانزۆ” و براکەی
٥. “ئۆلۆسۆنۆ” (بڕوانە “فۆخۆس”، ١٩٩٤،ڵاپەڕەی ٤١٦)
٦. “بەگداتی”، حاکمی “ئوئیشدیش”،٧١٧ یان ٧١٦ پ. ز(بڕوانە “فۆخۆس” و “شمیت”، پی ئێن ئەی، ڵاپەڕەی ٢٥١)
٧. “دیاکۆ” حاکمی ناوچەیێکی نەناسراوی ماننا(زەمەنی “ئۆلۆسۆنۆ” و سەردەمی “سارگۆن”ی دووهەم). (“میسی” بە پێی “گرەنتۆسکی”، سی ئێف. “دیاکۆنۆف”، ١٩٨٥، ڵاپەڕەی٨٠، ئێن.١، بڕوانە فۆخۆس و شمیت، پی ئین ئەی ١، ڵاپەڕەی٣٧٠ بێ)
٨. “ئەخشری”(بڕوانە فۆخۆس و شمیت، پی ئەی ئێن١، ڵاپەڕەی ٦٨)، زەمەنی “ئەسەرحەدوون و ئاشووربانی پاڵ
٩. “ئوئاڵی” کوڕی “ئەخشری” لەسەردەمی ئاشووربانی پاڵ
١٠. “ئێرسینی” کوڕی “ئۆئاڵی”(بۆرجێر،١٩٩٦، ڵاپەڕەی ٣٦) وەک دوایین شای “ماننا” ناوی تۆمار کراوە. دواتر “ماننا” بوو بە هاوپەیمانی “ئاشوور” لە دژی سەرهەڵدانی دەوڵەتی میدیا”، بەڵام بە هۆی لاوازی و لەناوچوونی ئاشوور لە دەیەکانی دوایی سەدەی حەوتەمی بەر لە زایین، “ماننا” بوو بە بەشێک لە ئیمپەڕاتۆری “میدیا”.

هەندێ ناوی نادیار کە سەر بە ئەشراف و گەورەکان نەبوون لەو سەرچاوانە ئاماژەیان پێکراوە.

١١.”ئینزەبری”- شاری خوا؟ “ئیزیرتۆ” ش هەر لەو نامەیەدا ئاماژەی پێکراوە لە سەردەمی سارگۆنی دووهەم (لەنفرانچی” و ” “پەرپۆلا”،١٩٩٠، ژمارەکانی ٢٤ و ١١)

١٢. “ئەبات- شاری – ئووشۆر”، نێردراوێک کە ناوی تۆمار کراوە. (لەنفرانچی وپەرپۆلا،١٩٩٠،ژمارەکانی ١٧١، ئار.٤، بڕوانە “پارکێر، پی ئێن ئەی ١، ڵاپەڕەی٢بێ)

١٣: “ریپا”ی ماننایی(٦٣٤ پ. ز سی ئێف.”زادۆک و”ڕادنێر”،١٩٩٩، ڵاپەرەی٢٠٤ و ٦٤.٧)

١٤: “گیکی” کە وەرگێری زارەکی بوو(بێ ڕێکەوت، بڕوانە “لەپینکیڤی و شمیت”، پی ئێن ئەی ١،ڵاپەڕەی ٤٢٣ ئا).

“ماننا”ییەکان دواتر لە سەردەمی هەخامەنشی وەکوو گروپێکی ئیتنیکی جیاواز ناویان هاتووە:

١٥: “زیمەگا” لە “سیپار” تۆمار کراوە لە ١٥. دووهەم. ٦/٥٢٧ پ. ز(زادۆک، ٢٠٠٢ بێ، ڵاپەڕەکانی ٨٨٣ ئێف.) ئەو کەسە سەر بە دار و دەستەی “گوبارۆ”ی ساتراپی “بابیلۆنیا” بووە. “زیگمە” ڕەنگە لە ڕووی ناسینەوە لە زی- ی- مو – ئە – گە لە سەردەمی “کوروش”ی مەزن هاتبێت (بی ئێ ٧٩٧١٥. ٣بڵاونەکراوە، لە کۆمەڵەی “سیپار”ی مۆزەی بریتیش، پێوەندییە شەخسیەکانی پرۆفسۆر. ئێس. زەڤەدزکی، بە ئیزنی بەرێوەبەرانی مۆزەی بریتیش). “زیمۆئەگە” ناوێکی ئێرانییە و “زیمەگە”ش هاوناوییەتی، ئەگە تەنانەت لە یەک بنەماڵەش نەبن، تەک باوکی.

١٦: “هەندائوک(؟) کو” لە “سیپار”، ١٧. دووهەم ٤/٤٨٥ پ. ز (ستۆلپێر،١٩٩٤، ڵاپەڕەی ٦٢٣ بی).

“مانناکانو” ناوی رێکخراوێکی وڵاتە کەوانەیی یەکان، ( بە ئەکەدی “هەترو”) لە “نیپور” ڕەنگە مانای “مانناییەکان” بدات،(خوێندەنەوەکە “بانائیکانۆ” نییە، بڕوانە “زادۆک” ڵاپەڕەکانی ١٧١. ئێف). بەڕێوەبەرەکەی لە ١٦. پێنجەم.٣/٤٢٤ پ .ز، بە (“ئوستاریبەر”)ی ڕەسمی ناو دەبرا.

١٧: “بەل – بولیسۆ” کوڕی “دەمەمی ئەزتا”، کە وڵاتی ئیدارە دەکرد ( ئیزنی ڕادەست کردنی ڕەسمی شایانە)، “هیلپرچت”و “کلەی”، ١٨٩٨،ڵاپەڕەی ١٠٢) لە چوار ناوچە. ناوی باوکانە بنج و بناوانێکی ڕەنگە ئێرانییان بێت لە ڕووی ئێتمۆلۆژییەوە(“ئیلێرز”،١٩٤١، ڵاپەڕەی ٨٥، ژمارە٣، “هینز”، ١٩٧٥، ڵاپەڕەی ٨١، گوماناوییە). ناکرێت ئەمە لە ناوی باوکانە بێبەش بووبێ کە ئەویش “ئەنترۆپۆنیمێکی نا ئێرانی یە. بەرێوەبەری ئەو ڕێکخستنە لە ١/٤٢٢ پ. زبووە.

١٨: “ئێریبا” کوڕی “نانا – ئیدینا” (کلەی،١٩١٢،ژمارە ٥٢،٦،١٠). براکەی

١٩:”کوسورا” چالاکی نواند بە هەمان توانست و دەرەقەت هاتن. ١٣پێنجەم، ٠/٤٢١ پ. ز( “کلەی”،١٩٠٤، ژمارە٦٧.٨.١ “ێ” تەک دانەیێک مۆر، بڕوانە “ستۆپلێر”،١٩٨٥، ڵاپەڕەکانی ٧٣،٨٥، ١٢٧). وڵاتی کەوانەیی

٢٠: “بەعل- ئیتانوو” کوڕی “شولوم- بابیل” “بێت-مورانو کە سەر بەو ڕێکخستنە بووە. هەر دووی ئەو بەرێوەبەرانەی وڵاتی کەوانەیی ناوی بابلی یان بووە. ئەوەش ڕەنگە ڕێنوێنی مان کات بۆ لەدایکبووانی “ماننا”یی لە ناوچەی “نیپور” کە بە خەڵک و حەشیمەتی بابلی خۆجێیی ئاسیمیلە کرابوو.

“زیقیرتۆ”(یان زیگیرتۆ، زیکیرتۆ، بڕوانە فۆخۆس، ١٩٩٤،ڵاپەڕەی ٤٧١، سی ئێف. لەنفرانجی و پارپۆلا،١٩٩٠، ژمارە ١٦٤،٦و ١٥) دەبێ بناسرێتەوە بە وشەی دواتری (ئەی)”ساگارتا”- (بڕوانە هێرزفێڵد، ١٩٣٨،ڵاپەڕەی ١٧١،گرەنتۆڤسکی، ١٩٧٠، ڵاپەڕەی ٢٧٢). قۆناغی نێوان ١٦- ٢ لە درێژەی ڕێگەی لەشکرکشێکەی هەشتەمی سارگۆنە:

١: “پەردا”(فۆخۆس،١٩٩٤،ڵاپەڕەی ٤٥٣) پێتەختی زیقیرتۆ” بوو. ٢: ڕووباری “ئیشتارائورا” لە نێوان ” پەنزیش” و “میسی” لە ناوچەی زیقێرتیان هەڵکەوتبوو. ٣: ئایوکانێ”( ناسینەوە لە ڕووی “ئووگ/جان” لە لایەن هێرزفێڵدەوە، ١٩٣٨، ڵاپەڕەی ١٧٤ بە پێی وێکچوونی دەنگی.، هەروەها شوێنی ئەوڕۆیی زۆر بەەرەو لای باکوور چووە). ٤: شاخی “ئووئاش دیریکا”، ٥: ئیشتایپا”، ٦: سەکتاتوش” ٧: نانزو”، ٨: “کابانی”، ٩: “گوروس پا”( لەتەک “گەروس”ی ئەوڕۆیی وێچوندراوە لە لایەن هێرزفێڵدەوە ١٩٣٨، ڵاپەڕەی ١٧٤ لە ڕووی بەڵگەی دەنگی)، ١٠:”ڕاکسی”،١١: “گیمداک ریکا”،١٢: بارون ئاکا”، ١٣: ئووبابارا”، ١٤: سیتێرا”،١٥: “تاشتەمی”، و ١٦: تێسامیا”. ئەو شوێنانە وەسف کراون وەکوو ١٢(راستەقینە ١٣) دیوارەکانی شار تەک ناوی ٨٤ گوند لە دراوسێیان( “تۆرۆ- دانژێن، ١٩١٢، ڵاپەڕەی ٨٨، هەردوو ژمارەکە تیپۆلۆژیکاڵن). ١٧: “پەشاتێ”، ئەو شوێنەی حاکی زیقرتییەکان پێشنیاری کرد بۆ دابین کردنی ئەسپەکان ڕەنگە لە زیقیرتۆ یان نزیک ئەوێ بووبێ( لەنفرانچی و پارپۆلا، ١٩٩٠، ژمارە ١٦٩، ١١). حاکمی زیقرتییەکان لە ٧١٤ی بەر لە زایین بوو.

١: “میتاتی”(تۆرۆ- دانژێن، ١٩١٢، ڵاپەڕەی ١٤١). ٢: “ئاداکوپا”، نێردراوی پاشای زیقرتییەکان، ناوی لە نامەکەدابە بێ هیچ چەشنە ڕێکەوت و مێژوویێک هاتووە(“شۆومێر، پی ئێن ئەی١، ڵاپەڕەی ٤٢ ئەی).

هەرێمی ماننایی “ئوئیشدیش”(تۆرۆ- دانژێن،١٩١٢، ڵاپەڕەی ٩١)، “ئوورات”. “ئووگیشتی”(دیاکۆنۆف و قەشقایی، ١٩٧٩، ڵاپەڕەی ٩٢ ئێف.) لە سنووری (ڕەنگەلە باشوور)ی ئاوکانێ). لەوانەیە لە باکووری شاری ئەوڕۆی “مەڕاغە” هەڵکەوتبێ (بڕوانە دیاکۆنۆف، ١٩٨٥ ڵاپەڕەی ٨٠) و ئەو ناوچانەش بگرێتەوە ١: “ئووئاوش” و ٢: “زیمور”( سی ئێف. فۆخۆس، ١٩٩٤، ڵاپەڕەی ٤٧٠ ئێف.).

“ئاندیا”(پارپۆلا، ١٩٧٠، ڵاپەڕەی ١٩ لەگەڵ سەرچاوەکان.) ڕەنگە ناوچەیێکی باکووری ماننا لە ڕۆژهەڵاتی “زیقرتۆ” بووبێ(سی ئێف.فۆخۆس، ١٩٩٤،ڵاپەڕەی ٤٢١). “ئاندیا” ناوچەی”تووئایادی” دەگرتەوە(فۆخۆس، ١٩٩٤، ڵاپەڕەی ٤٦٥). ئەوە جێی سرنجە کە تاجی پاشایەتی “ئاندیا” لە لایەن نێردراوێکی “ماننا”وە پاڵپشتی کرا(بڕوانە ژێرەوە) ١.”تێلۆسینا” حاکمی “ئاندیا” و حاکمێکی”ماننا” (٧١٦-٧١٥ پ. ز ، بڕوانە فۆخۆس، ١٩٩٤،ڵاپەڕەی ٤١٥). ٢: “ئییالا-{ئیکس ئیکس}، تاجی شازادەی “ئاندیا”( لەنفرانچی و پارپۆلا، ١٩٩٠، ژمارە ١٧١، ١)، لە لایەن نوێنەرێکی ماننایی یەوە بەڕێکردرا. بۆ ناوی دێهاتی واتە غەیرە ئەشڕافی “ئاندییائۆ”، لە بەڵگەنامەکانی نەینەوا( ١/٦٨٢ پ. ز) بڕوانە زادۆک، ١٩٩٤، ڵاپەڕەی ٤٩ بی).

ناوچەی “هەڕ(ڕا)نۆ” ئاماژەی پێکراوە لە ٨٢٨ ی پ.ز بەر لە ناوچەی “شاشگانۆ”(گرایسۆن، ١٩٩٦ ، ڵاپەڕەی ٧١: “شالمانسەری سێهەم”. ئەی سفر. ١٠٢.١٤،١٨١ ئێف.) ئەمانە بەر لە ناوی “گابوریسۆ” بوون(سی ئێف. گرایسۆن، ١٩٩٦، ڵاپەڕەی ٨٣: ئەی. سفر،١٠٢.١٦،٢٩ ئێف.) بە ڕواڵەت “هاڕ(ڕا)نۆ” لە سەر ڕێی ماننای بچووک بۆ “ئالابریا” بووە. پێتەختی “هەڕ(ڕا)نۆ” ناوی “ماساشورو” بووە، (گرایسۆن، ١٩٩٦ ڵاپەڕەی ٨٣: ئەی.سفر، ١٠٢، ١٤، ١٦٩). حاکمەکەی “شولوسۆنۆ” بووە لە ٨٢٨ ی پێش زایین(گرایسۆن، ١٩٩٦، ڵاپەڕەی ٨٣: ئەی،سفر، ١٠٢، ١٦، ٣١١).

“ئالابریا” (یان “ئالاپریا”، پارپۆلا، ١٩٧٠، ڵاپەڕەی ١٢ تەک سەرچاوەکان.) ئوستانێک بوو لە نێوان ماننا و پارسوئا( بڕوانە فۆخۆس، ١٩٩٤، ڵاپەڕەی ٤١٨ ئێف.) بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٨٤٢ی پ. ز ئاماژەی پێکراوە(گرایسۆن، ١٩٩٦، ڵاپەڕەی ٤٠:”شالم”ی سێهەم. ئەی، سفر، ١٠٢،،٦، سێهەم، ٦٢ ئێف.).

١: “پەدیرا”( یان پەتیرا”، پارپۆلا، ١٩٧٠، ڵاپەڕەی ١٢ تەک سەرچاوەکان.) پێتەختی “ئالابریا” لە ساڵی ٨٤٨ی پ. ز (” ڤینکلێر”، ١٨٨٩، ژمارە ١٧٠.١٢،” ڤیدنێر”، ١٩٤١-٤٤، ڵاپەڕەکانی ٤١ و ٢٢) ئاماژەیان پێکراوە لەگەڵ”کارالا” لە سەدەمی سارگۆنی دووهەم، جێی سرنجە لە ساڵی ٧١٦ی پ. ز( سی ئێف.فۆخۆس، ١٩٩٤، ڵاپەڕەی ٤٥٣). شارەکە سەر بە ماننا بووە لە سەردەمی ئاشور بانی پاڵ. ئەو ڕاستکردنەوەش لەگەڵ ئەوپەڕی بەربڵاوی ماننا بەرەو زاموا بووە لە کاتی نیوەی یەکەمی سەدەی حەوتەمی پێش زایین (بڕوانە سەروو). ٢: “لاروتە”، ناوچەیێک سەر بە ئالابریا، ئەو قەڵاتەی دەگرتە خۆ ٣: “لاتاشە”، بەرانبەری “سینیهی” سوریکاش لە ساڵی ٧١٤ی پ .ز(تۆرۆ- دانژێن ١٩١٢، ڵاەڕەی ٣٧).

حاکمەکان ئەمانە بوون، ١: “ئیانزی بوریاش”، نزیکەی ٨٤٢ پ. ز(بڕوانە “برینکمەن، ١٩٧٦-٨٠)، ٢: “ئەرتاشەری”، ٨٢٩ی پ. ز ( بڕوانە “ڕادنێر{و شمیت}، پی ئێن ئەی ١، ڵاپەڕەی ١٣٤)، ٣: “بەل- ئەپلا- ئیدینی”، ٧١٦ی پ.ز (فۆخۆس، پی ئێن ئەی ١ ، ڵاپەڕەی ٢٨٦ بی)، و ٤: “ئیتی”، ٧١١ی پ. ز(فۆخۆس، ١٩٩٨، ڵاپەڕەی ٢٤، دووهەم،دی،ئەی ئێس ئێس.١٢،ئەی ئێس ئێس. ١٦).

“پاتا”( یان شورتا”) یەکەم جار لە ٧١٦ی پ. ز ئاماژەی پێکراوە(لڤاین، ١٩٧٢، ڵاپەڕەی ٣٨، دووهەم، ٣٣). ناسینەوەی “پادا”( یان شوردا”) لە ڕووی ڕوانینی بەستێنی جوگرافی خۆی نیشان دەدات: ئەمە ڕەنگە لە سەر ڕێی “کارالا” بۆ “نیکور” لە پارسوئا هەڵکەوتبێت)، بە پێی مەسیر و ڕێگەی سارگۆنی دووهەم. حاکمەکەی ناوی “ئادا” بوو لە ٧١٣ ی پ. ز (فۆخۆس، پی ئێن ئەی١، ڵاپەڕەکانی. ٢٠ بەولاوە ئێف.).

“کارالا” (فالس و پۆست گەیت”، ١٩٦٥، ١٢٥.٨، “ڕۆلینگ”، ١٩٧٥-٨٠) نزیک زاموا و شوردا بوو. لڤاین(١٩٧٢، ڵاپەڕەی ٣١) لە دەشتی دەور و بەری دەریاچەی زرێبار هەڵکەوتبوو (سی ئێف.فۆخۆس، ١٩٩٤، ڵاپەڕەی ٤٤٢، “فرەیم”،١٩٩٩، ڵاپەڕەکانی ٤٨ بەولاوە ئێف ئێف.) حاکمەکانی ئەمانە بوون. ١: “ئەش شور”- لیی”، ٧١٦ پ. ز، ٢: “ئامیتاشی” و کوڕەکانی،٣: “ئەتکایا- ئیکس و ٤: “ئەتکایا-دوگ(گشتیان لە ٧١٣ی پ.ز، فۆخۆس، پی ئێن ئەی١، فۆخۆس و شمیت، پی ئێن ئەی١، ڵاپەڕەی ١٠٢ ئەی).

١: گوموسانۆ”(هارپێر، ١٨٩٢-١٩١٤، ڵاپەڕەی ٦١٦، ئاشووری- نوێ، بێ ڕێکەوت) لەگەڵ ناوی ماننا ئاماژەی پێکراوە. ٢: “تیکریش”(لەنفرانچیو پارپۆلا، ١٩٩٠، ژمارە ٢١٧، ئار.١) ڕەنگە لە نزیک سنووری ماننایی یەکان هەڵکەوتبووبێ، نە زۆر دوریش لە “ئولۆشیا” و “سەنها”. “تیکریش” لەگەڵ “هاڕاڵی” / ئاڕاڵی (١) ئای(کارالا؟ سی ئێف. “دیلێر” و “پۆست گەیت”، ١٩٨٥، ڵاپەڕەی ٧١ ئەی ئەد١١٩). “ستۆل” لە سەر ئەو بیر و ڕایەیە کە”تی/ ئوکریش”لە لۆرستان بووە، لە کاتێکدا “ڤاڵات”(١٩٩٣، ڵاپەڕەی٨٠)پێی وایە شوێنی “تیکریش” و “هاڕاڵی” لە باشووری خۆرئاوای ئێران بوون. هیچ شتێک لابرەوەی نەزانراوە. ٣: خەڵکی “ڕید”{ئەی (؟}، کە تەک ماننا و سیریشییەکان ئاماژەیان پێکراوە لە سەردەمی ئەسەرحەدوون(ستار، ١٩٩٠، ٢٨.١١)

ئەگە ئێمە پشت ئەستوور بین بە نمونەی ناوی پێکهاتوو لە دوو بەشی بەرتەسککراو (٢٧ئەنترۆپۆنیمس)، بەس لە “ماننا” و “دەور و بەری کە لە سەر سنوورەکانی “ئۆڕاڕتۆ”ن، بۆمان دەردەکەوێت کە “هورۆ- ئۆڕاڕتۆ” دووهەمین گروپی گەورە لە ناوچەکەدا بوون(٤-١تاکەکان= لە سەتا ٣.٧-١٤.٨، شیاوی هەڵسەنگاندنە تەک تاکێک لەگەڵ ناوێکی “کاسی” = لە سەتا ٣،٧). هەرچەندە جیا لە چوار دانە لەو ٢٧ ئەنترۆپۆنیمە( لە سەتا١٤،٨١) گشتیان ناوی کۆنی ئێرانین (بڕوانە “زادۆک”، ٢٠٠٢ ئا، پێ.٢٥)، و گەورەترین گروپ ساز دەدەن. خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانی ئیتنیکی “ماننا” بە شێوەیێکی سروشتی تەنیا ئاماژە بۆ چینی باڵادەست و حاکمی ئەو دەوڵەتە دەکەن، لە حاڵێکدا ئاشێرە بە هەژمارێکی کەم ناوی غەیەرە ئەشرافی(ناوی دێهاتییانە و گوندەکی) لە سەرچاوەکاندا کراوە. بەڵگە بۆ کاراکتێری “ئێتنۆ- لینگۆستیک” واتە ڕەگەز و زمانەوانی “ماننا”ییەکان(نیزیکەی ساڵی ٨٤٣ی تا ٦٠٠ی پ. ز) زۆر بە هاسانی لە لایەن”بوهمێر”ەوە بە کورتی بەیان کراوە(١٩٤٦). ئاکام و پوختەی بۆچوونەکەی ئەو بە گشتی لەلایەن باقی زانایانی ئەو بوارە پشتڕاست کراوەتەوە (سی ئێف. قەشقای، ١٩٧٧، ئیسپانیا چاپی دووهەم). بۆچوونەکەی “بوهمێر” باس لەوە دەکات کە “ماننا”ییەکان گروپێکی “هوری” بە هەندێ تێکەڵاوی ڕەگەزی لە “کاسی”یەکان بوون(سی ئێف. قەشقای، ١٩٧٧، ڵاپەڕەکانی ٣٩ ئێف). وادەهاتە بەرچاو هیچ بەڵگەیان یەکەیێکی زمانەوانی لە “ماننا”کان بەجێنەمابێت. وەکوو خەڵکانی تری بانووی ئێران، “ماننا”یی یەکان کەوتنە ژێڕ دەسەڵات و هێزی ئێرانییەکان کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون و پەرەسەندن دابوو. شیکاری و شڕۆڤەی چەند”ئەنترۆپۆنیم”و ” تۆپۆنیم”ی بوهمێر پێویستی بە ڕاستکردنەوە و کەم و زیاد کردنن. “مێلیکیشویلی”(١٩٤٩، ڵاپەڕەی ٦٠) هەوڵی بۆ بەرتەسک کردنی بوون و حزوری ئێرانییەکان بۆ دەور و پشتی سنوورەکانی خاکی “ماننا” داوە نەک خۆی وڵاتی “ماننا”، و ئاماژە بەوەدەکات کە هەردوو شەخسی “داییۆکۆ”(سی ئێف. ئێشمیت، ١٩٧٣) و “باگداتی” لە سەر سنوورەکانی”ماننا” چالاک بوون بەڵام ئەوە ناڕاستە، لە ژێڕ تیشکی ئەو ڕاستییە کە ناوەکانی سەرەتای دوو حاکمی “ماننا”یی “ڤیز- ئووداکی” و “ئازا” بە پێی تێرم و ئیستلاحەکانی زمانی ئێرانی کۆن هەڵگری شەرح و شیکردنەوەن.

بەردەوامیی زمانەوانی ٨٢ تۆپۆنیم ئاماژە بۆ هەندێ شوێن لە خاکی “ماننا” دا دەکەن بە شێوەی خوارەوە: پێش – هەزارەی یەکەمی زایین(٤٣.٢=٢لە سەتا)، “هۆنۆنیمۆ” لەگەڵ پێش- هەزارەی یەکەم(٢.٤٣=٢لە سەتا)، “کاسی”(٧.٣١ لە سەتا: بە دڵنیاییەوە ٣، تەنیا دوو دانەیان ئیمکانی هەیە، و یەک دانەش جێی شک و گومانە)، ئێرانی کۆن ( ٨.٥٣ لە سەتا: بە دڵنیایی ١، تەنیا ٤ دانە ئیمکانی هەیە، و دووانیش گوماناوین). یەک “تۆپۆنیم” ڕەنگە لە دوو حاڵەت دا ئێرانی کۆن یان “هورۆ- ئۆڕاڕتیان” بێت(٩.٧٥ لە سەتا: بە دڵنیاییەوە٢ دانە و ٦دانەش جێی گومانن)، “هورۆ- ئۆڕاڕتیان” یان ناوی نائاسایی(١.٢١=١ لە سەتا)،”ئەکەدی؟(١.٢١=١ لە سەتا)، ناوگەلی غەیری وابەستە بەڵام نەک بە تەواوی تەریک خراو(١٢.١٩=١٠) : غەیری وابەستە و تەریک خراو(٥٣.٦٥= ٤٤ لە سەتا).
کۆتایی

*پڕۆفیسۆر ران زادۆک، مامۆستای زانکۆی تێل ئاڤیڤ لە ئیسرائیل، ئەندامی ئەنستیتۆی شوێنەوارناسی و مێژووی دێرینی ئێران، مێزۆپۆتامیا و ڕۆژهەڵاتی ناوینە و بە دەیان کتێب، وتار و توێژینەوە، سەبارەت بە مێژووی خالدییەکان، ئۆرارتۆ، ماننا، بابلی کۆن، میسر، پاشایەتییەکانی هەرێمی مێزۆپۆتامیا و هتد چاپ و بڵاوکردۆتەوە.

– See more at: http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=7394#sthash.d3hDKxSF.dpuf

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

1475586543132

خويندنەوەيەكى تر سەبارەت بە نــــەخشە هەڵكۆڵراوەكەى قزقەپــان

‌ه. دكتۆر ج.ج.كامیرۆن لە دانشگای شیكاگۆ وا دەبینێ كە گۆڕی قزقەپان بۆ سەردەمێكی دواتر لە …