Home / بەشی مێژووی كورد / ساخکردنەوەی مێژووی “ئۆڕارتۆ” بە پێی ژێدەرە نووسراوەکانی ئاشووری و ئۆڕارتی

ساخکردنەوەی مێژووی “ئۆڕارتۆ” بە پێی ژێدەرە نووسراوەکانی ئاشووری و ئۆڕارتی

Urartu Sanatı

میرۆ سەلڤینی
لە ئینگلیزیەوە: نەبەز هێمن

هەنووکە بە باشی دەرکەوتووە سەرچاوە ئاشوورییەکان لە ساخکردنەوەی هەندێ بڕگەی مێژوویئۆڕارتۆدا یارمەتیدەری ئێمەن. دەقە ئاشوورییەکان هەندێ هاوکاتی مان دەخەنە بەر دەست کە ئەوەش ڕێگەمان دەدات سەرەڕای بەها ڕێژەییەکان  باشتر بپڕژینە سەر کرۆنۆلۆژیئۆڕارتۆ“.  سیستمی جێگرتنەوەی پاشاکانی ئۆڕارتۆ ڕەنگە لە ڕووی هێما نەگۆڕەکانی پاشناو واتە شۆڕەتی بنەماڵەیی لەناو سەرچاوە خۆجێیەکان بزاندرێتهەر بۆیە لە نیوەی دووهەمی سەدەی نۆیەم تاکوو نیوەی یەکەمی سەدەی حەوتی پێش زایین ئەمە دامەزراوە و جێی خۆی گرتووە.

سپاس بۆ دۆزرانەوەی ڕاز و ڕەمزەکانی زمانی ئۆڕارتۆیی کە ئێمە هەنووکە لە بەردنووسە یادگارەکانی پاشایەتی بە تەواوی توانایی تێگەیشتنمان هەیە: ئەمان بە زۆری لە ناوەندی پاشایەتیی وانو دەوروپشتی دۆزراونەوە و هەژمارێکیش لە ناوچەی دوورتر دۆزرانەوە، لەو ناوچانەی  ئاکامی سەرکەوتنی نیزامی ئۆڕارتۆییەکان بوو: لە فورات لە رۆژئاواوە تاکوو چیایسەهۆڵانلە ڕۆژهەڵات،  لە گۆڵیسیڤانلە باکووروەوە تاڕەواندوزلە باشوور.

یەکێ لە گەورەترین موشکیلەکان کە مێژوونووسان لەگەڵی بەڕوڕوون، پێوەندی و لێکگرێدانی زانیاریی سەرچاوە ئاشوورییەکان تەک.داتاکانی سەرچاوە ئۆڕارتییەکانە. زۆربەی هەرە زۆری  گەشتە سەربازییەکانی باسکراو لە دەقە ئۆڕارتییەکان بە پێی ناوچە جۆگرافییەکان ڕێکخراون کە بە تەواوی بەدەر لە سنوور و دەسەڵات و حەز و خولیای ئاشوورییەکان بووە. ئەمە لەتەک ناوچەیترەنس کەوکازییەش ڕێک وایە چونکە بە جوانی دیارە بچووکترین ئاماژە بۆ ڕووداوەکانی ئەو دەڤەرە لە ناو دەقە ئاشوورییەکان نەکراوە.

بە واتایێکی تر بە درێژایی تەواوەتی پاشایەتی ئۆڕارتۆ، کۆمەڵێ کەمپەین و هێرشی سەربازی لەلایەن ئاشوورییەکان بۆ سەر ئۆڕارتۆ بەڕێوە چووە. ئەمان هاوکات لە ساڵنامەکانی پاشایەتی تۆمارکراون یان کوو خێرا لە پێڕستە ناو و نیشانەکان دا ئاماژەیان پێکراوە. جیا لەمە ژێدەرە ئۆڕارتییەکانیش هەندێجار ئاماژەیان بە سەرکەوتنەکانیان لەهەمبەر ئاشوورییەکان کردووە. ئەوە بە تایبەتی لە ناو ساڵنامەکانیئارگیشتییەکەم وساردۆریی دووهەم لە سەدەی هەشتەم هاتووە. دەی باشە خۆ تاقە ئاماژەیێک چییە لە  بەڵگەنامەکانی  لایەنی نەیار واتە ئاشوور بەو شتانە نەکراوەبۆ نموونە دەزانین  سەرکەوتنی ئاشووورییەکان لە ساڵی ٧٤٣ دژ بە هاوپەیمانییەک بە سەرکردایەتیساردۆری دووهەمی ئۆڕارتۆ بەس لە ساڵنامەکانیتیگلەت پیلسەریسێهەم  ئاماژەی پێکراوە، ئەوە لە کاتێکدایە ژێدەرە ئۆڕارتییەکانی هاوچەرخیش بێدەنگییان هەڵبژاردووە. “ساردۆریی دووهەم نمونەیێکی تریش دەخاتە بەردەستمان: بە قسەی خۆی بەشداری دەکات لە سەرکەوتنێک دژ بەئاشوور نیراریچوارەم شای ئەوکات(٧٥٣٧٤٥)، کەچی ژێدەرە ئاشوورییەکان بێدەنگن لەو بارەدا. دەتوانین هەندێجار ئەو دۆخە بلکێنین بەناتەواوی  سوننەت و شێوازەکانی نووسراوەی ئەوان سەردەم. بەڵام هۆکاری سەرەکی  بە ئاشکرایی مەیلی جیهانی و گشت گیری مەدح و پیاهەڵاگوتنی سەرکەوتنەکانی خۆیانە، هاوکات بێدەنگبوون لە هەمبەر شکان و نەهامەتیەکانیان.

دەمێکە ئێمە شارەزای زۆربەی ژێدەرە نووسراوەکان لە سەر ئۆڕارتۆ هەین کە بە دوو زمان نووسراونبەو حاڵەش هێشتا لە مەر بەدەستەوەدانی وینەیێکی چەسپاو و ڕێکوپێک لە مەر مێژووی گەلی ئۆڕارتۆ کامڵ و یەک لاییکەرەوە نین.

توێژینەوەکانی دیرۆکناسی لە  ناوچەی پاشایەتی ئۆڕارتۆ لە ماوەی ئەو بیست ساڵەی دواییدا بە تەواوی چر و پڕ بوون. ئەم توێژینەوانە  بەرە بەرە پەرەیان بە زانست و زانیاری ئێمە لەو بوارە داوە، بە تایبەتی لێکۆڵینەوەکانی هەرێم گەلی ڕۆژهەڵاتی ئەو پاشایەتییە دەوری گرینگیان گێڕاوە.

هاوکات، ڕایێکی گشتی لە نێوان هۆگری زاناکان لە سەر جۆگرافیای مێژوویی رۆژهەڵاتی ناوین هەبوو. دەتوانین وەبیر خۆمان بێنینەوە گشت ئەو توێژینەوەیە بەسترابۆوە بە بەرنامەیتۆبینگێر ئەتلەس دێس ڤۆردێرن ئۆریەنتس“.  کە واتە بۆ جارێکی تر ئێمە دەکارین ڕووبەڕووی گرفت گەلی زۆرتر بینەوەدەشێ بێژین–  بۆ ماوەیێکی دوور و درێژ ئەو توێژینەوانە وەلاخرابوون، ئێستە دەتوانین  وەک بەرایی و پێشەکی هەندێ داتا و زانیاری نوێ بخەینە ڕوو و باس لە هەندێ ڕێگەی چارەسەری بکەین.

لێرە گەرەکمە بە کورتی هەندێ  باس لە ئاکامەکانی توێژینەوەکەم  بکەم لەمەر سەردەمێکی تایبەت کە دەشێ گرێی بدەینەوە بە زانیاری جۆراوجۆری تر: بە واتایێکی تر زانیاری سەرچاوەکانی مێخی ئاشووری و ئۆڕاڕتۆیی، و داتای توێژینەوەی ئارکۆلۆژیجوگرافی  لە لایێکی ترە.(١) ئەو ناوچەیەی مەبەستمە ناوچەیێکە کاتی خۆی پێکدادان و بەڕوەڕووبوونەوەی دوو زڵهێزی ئاشووری و ئۆڕاڕتۆیی  تیا ڕوویداوە و کەوتۆتە هەر دوو لای چیاکانی زاگرۆس لە سەردەمیسارگۆنی ئاشوور وروسای یەکەمی ئۆڕاڕتۆدا.

بە داخەوە بە پێچەوانەی نەریتی باوی باب و باپیرانی خۆی،روساهەندێ بەڵگە ی بۆمان جێهێشتووە کە لە ناویانداهیچ جۆرە دەقی شیکاری نابیندرێ کە بتوانین بە ڕێکوپێکی پێوەندی بە کرۆنۆلۆژیای کامڵی ئاشوور بدەین. جیا لە دوو بەڵگە لەو پاشایە کە هەندێ زانیاریمان لەبارەی خزمەتگوزاری باشووری وڵاتی ئۆڕاڕتۆ لەوان سەردەم دا دەدەنێ. هەڵکەوتەکەیان هەرچۆنێک بێت خۆی ئاماژە بە  دوو ئاراستەی سەرەکی بەربڵاوی ئۆڕاڕتۆییەکان لە کۆتایی سەدەی نۆیەم لە باشوور دەکات: ئەویش ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژئاوا و بۆ لای ڕۆژهەڵاتیش زنجیرە چیاکانی زاگرۆسن.

یەکەمیان بەردەنووسی دۆزراوە لە شوێنی ئەسڵی خۆی لە زورگیمەحمودئاواڕێگەی نێوانورمێوشنۆیە. بەداخەوە بەشی یەکەمی بەردنووسەکە لەناو چووە کە ئەگەری زۆری بوو زانیاری بە کەڵکی بۆ ساخکردنەوەی جوگرافی مێژویی ناوچەکە تیا بێ. بەشی بەجێماوی دەقەکە لە داڕشتێکی ئایینی پێکهاتووە و ڕێگەمان دەدات بیر لەوە کەینەوە کە  بەردەنووسەکە لە ناوەندێکی گرینگەوە هاتووەتە دەر. ئێمە بە تەواوی دڵنیا نین، بەڵام ڕەنگەقەڵای سمایڵ ئاغاهەروەک دواتر بۆمان دەرکەوتووە  دەور و نەخشێکی گرینگی لە سەردەمیروسای یەکەم دا گێڕاوە.

یەک ڕستە لە ناو دەقەکە زۆر سرنجڕاکێشە: “کاتێ شاکان، (مەبەست شاکانی ئۆڕارتییە) گەشتێکی سەربازی ڕێکدەخەن، هەندێ ئامادەکای پیرۆز دەبێ ساز بدرێت. هەروەک دەزانین ناوچەی ڕۆژئاوای گۆڵیورمێبە پێی باری جوگرافییەکەی شیمانە دەکرێت شوێنی دەسپێکی گەشتە نیزامییەکانیروسابۆ لای باشوور دژ بە وڵاتیماننابووبن. باشووری رۆژهەڵات شوێنی بەڕەوڕووبوونەوە تەک ئاشووریشە. لەو بارەوە لە زمان ساڵنامە ئاشوورییەکان و هەروەها بەردەنووسیسارگۆنی دووهەم زانیاری وردمان هەیە.
________________________________________
١. بابەتی خوارەوە زانیاری وردتر دەخاتە بەردەم خوێنەر، کتێبیترا لۆ زاگرۆس ە ل ورمێ،بەسەرهاتی توێژینەوەی ئارکۆلۆژی کوردستانی ئێران، نووسەران:ئیپێکۆرێلا و مییۆ سەلڤینی ئیتاڵی،رۆم ١٩٨٢. گشت سەرچاوە و ژێدەرەکان لەو کتێبە دا هەن. بۆ زانیاری پتر بڕواننە ئەو بابەتەش: “توێژینەوەکان لە چیاکانی زاگرۆس و گۆڵیوڕمێ،پێرسیکا، ئیکس ( لە ژێڕ وەشاندن دایە).
________________________________________

بەڵام یەکەم دەستێوەردانیروسای یەکەم لە ٧١٩ ڕوویدا، ( لە سێهەم ساڵی سارگۆن) دژ بە پاشایماننا” “مێتاتی زەکرتۆ“. لە ٧١٩ ( شەشەم ساڵی سارگۆن)،روسا” “بەگداتیحاکمیئۆئیشدیشومێتاتی زەکرتۆدژ بەسارگۆنهان دەدات. لەم ساڵەدا ئاماژە بەروسالە کێلینەجەف ئاوای ڕۆژئاوای هەمەدان کراوە کە  لەلایەنلۆییس لڤینەوە چاپ و بڵاوکرایەوە. جیا لەمە لە ڕووی ساڵنامە کانی سارگۆن بۆمان دەردەکەوێت چلۆنێتی کوژرانی ئازاهاوپەیمانی سارگۆن بە هۆی چەکدارەکانیروساوە. لە مەر دژکردەوە تۆڵەستێنەکەی سارگۆن لە هەمبەربەگداتیو هەروەها لە جێدانانیئۆلۆسۆنۆلە باتی ئەو. جیا لەمانە هەر لە درێژەی ساڵی(٧١٥)دەستێوەردانێکی چەکدارانەیروسالە ناوچەکە تۆمار کراوە کە هاوکاتدییاکۆدەگەرێتەوە بۆ هەرێمی ژێڕ دەسەڵاتی ئۆڕاڕتییەکان. لە دژایەتی و دژبەری لە سەر دەست بە سەرداگرتنی وڵاتیماننالە لایەن ئاشوەرەوە، ساڵانی دواتر گشتی بە شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئاشوور و ئۆڕاڕتۆ بۆ سەر یەک تێپەڕبوو. ئەوە هەروەک دەزانین لە هێرشی هەشتەمی سارگۆن لە ساڵی ٧١٤ ئەو ململانییە باشتر دەردەکەوێ.

بەر لە پڕژانە سەر هێندێ خاڵی پێوەندیدار بە هێرشی هەشتەم، گەرەکمە باس لە بەڵگەیێکی تر بکەم کە لەمەر خزمەتگوزارییەکانی بەشی باشووریروسای یەکەمە. ئەویش کێلی ناوداری دوو زمانەی ئۆڕارتیئاشووریتۆپزاوایە کە هێشتا لەسیتۆلە ناوچەیرواندزە. دەقەکە زیاتر لە سەدەیێکە ناسراوە. ئەو بەرنووسە کەوتۆتەموساسیروڵاتێکی چووکە کە دەوری سەیری بووە لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ئاشوور و ئۆڕاڕتۆ لە کۆتایی سەدەی هەشتەم. لێکۆڵینەوەیئار. ئیم. بوهمێردەریخست کە بەس لەو ناوچەیە هەندێ شوێنی کەونارا هەن کە ڕەنگە سەر بە  مڵکی موساسیر بووبن.

کۆپییەکی تر لە شێوەی بەردنووسەکەیتۆپزاوابە وردەکاری کەمتر لە رۆژهەڵاتی بەندەنیکێلەشینلە چیاکانی زاگرۆس بە دووری ٧ کیلۆمیتر دۆزرایەوە. ئەوە دەرفەتی هاوڕایی و ڕاستکردنەوەی ئەو خوێندنەوانەمان لە چەند بڕگە دا بۆ دەرەخسێنێت کە جێگەی بڕوا نین. گرینگی تۆپۆگرافیکی ئەو دۆزراوانە بە باشی بۆ جادەی سەرەکی ئۆڕاڕتۆ بۆ موساسیر ڕێنوێنمان دەکەن: ئەویش ڕێگەی دەشتی چۆمیگادەرلە شنۆیە. “روسائەو ڕێگەیەی هەروەک باب و باپیرانیئیشپۆینیومینۆئا“- بە مەبەستی دەست بە سەرداگرتن بە هەرێمی موساسیر گرتە بەر.

لە ڕاستیدا، دەقی دوو زمانە شکستیئۆرزانامان بۆ دەگێڕێتەوە کە بە چەشنی دژمنێک دژ بەروسابۆ بەرگریکردن لە شکانی حورمەتی باڕەگایخاڵدیڕاوەستا. شای موساسیر پەنا بۆ ئاشوور دەبات، بەو پێیە بۆمان دەردەکەوێ سارگۆن پشتگیری لێ کردووە، بەڵام ئەو وەک بەندییەک  دەیبەن بۆ بەندیخانەیئانداروتائەو شوێنەی سارگۆن لە هێرشەکەی دا باسی کردووە(س. گ،٨، ڕستەی ٤٢٥) و نزیک سنووری ئاشوورە. “ئۆرزاناهەمیسان لە سەر تەختی پاشایەتی دادەنڕێتەوە، بەڵام زۆر جوان دیارە کە ئەمە لەبەر هاوپەیمانی و یەکگرتنی تەک سارگۆنە نەک شتی ترشای ئۆڕاڕتۆ ١٥ شەو و ڕۆژان خەریکی داوەت و سەماکردن و شایی لە شار وبەجێهێنانی شوکر وسپاسبۆ خواکان دەبێت لە بڕی ئەوەیکەڕۆژگەلی خۆشیپێداون.

هەنووکە موساسیر و وڵاتانی تر لە ژێڕ ڕکێفی دەسەڵاتیروسان: کە بەو زووانە هەندێ وڵات و ناوچەی لە ودیویقەفقازداگیر کردووە بە یارمەتی ئەو هۆز و عەشیرەتانەی لەو بەری گۆڵیسیڤاندەژیان. جیا لە داگیرکردنی موساسیریش، دەسەڵاتیروساتا نزیک ڕووباریخابووری چووکەش گەیشت. دوایین وڵاتی ژێڕ دەسەڵاتی ئۆڕاڕتییەکان ناویئۆخەبوو کە بە پێی هەندێ لە نامەکانیکۆیۆنجیککەوتبووە سەر سنووری ئۆڕاڕتۆ.

بە سرنجدان بە سەرچاوە ئاشوورییەکان، من وەبیرم دێت  کە لە ئەرشیڤیکۆیۆنجیکدوو یان سێ نامە بە خەتیئۆڕزانادۆزڕاونەوە، لەو نامانە ڕا باش دیارە کە پاشای موساسیر زانیاریەکانی ئۆڕاڕتۆی بە ئاشوورییەکان داوە. نامەی (ئا. ب. ئێڵ ٤٠٩) بە تایبەتی لەو پێوەندییە دا جێگەی سرنجە. ناو نیشانی ئەم نامەیەناگیر ئێکالییە کە پرسیاری لە سەر جم و جۆڵەکانی لەشکری شای ئۆڕاڕتی کردووە. ئۆڕزانا گوزارش دەدات کە حاکمانی ناوچەیئۆیسیئۆڕاڕتۆ و سنووریئۆخەییەکان لە حاڵی بە جێهێنانی هەندێ ڕێوڕەسی ئایینی لە ناو پەڕستگە دان(مەبەست پەڕستگەی خاڵدی)، و ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە شای ئۆڕاڕتۆ و حاکمانی تر بە زوویی دێنە ناو پەڕستگەکە.سرنجڕاکێش ترین بەش، بەشی دواییە کە من لێرە وەک خۆی دەیهێنمەوە لە ڕووی تەرجەمەیدێلێر“: (…) تۆ چیت بۆ من نووسیبوو: بێ ئیزنی شای ئاشوور، کەس ناتوانێ ڕێوڕەسم بە ئازادی لە ناو وپەڕستگە بە جێ بێنێت.- (“ئۆڕزانا دەڵێت“) کاتێ شای ئاشوور هات، ئایا من ڕێگەم پێ گرت بۆ بە جێهێنانی ڕێوڕەسم؟ ئەو هەرچی پێی خۆش بوو کردی. کە واتە چلۆن من دەتوانم بەرگری لە هاتنە ژووری ئەو بکەم؟ (لێرە مەبەستی لە پاشای ئۆڕاڕتۆروسایە.)

بە ئاشکرا دۆخی لەرزۆکیئۆڕزانادیارە، هەر بۆیە هەوڵ دەدات پێوەندییەکی باش و هاوسەنگی تەک ئەو دوو جیرانە زلهێزەی ڕەچاو کات و ناچارە کایەیێکی دوو لایەنە بکات. لە ڕاستیدائۆڕزاناڕێی بە هاتنە ژووریروسابۆ پەڕستگەیخاڵدیگرتووە. ئەوە لە کێلی دوو زمانەتۆپزاواتۆمار کراوە  کە بەختەوەرانە بە هۆی دوو تێکستەوە بە تەواوی و بە باشی دەخوێرێتەوە. من لێرە ئەوەش وەک خۆی دەهێنمەوە: “ئۆڕزانادرگای پەڕستگەی بە ڕووی مندا قەپات کرد، خۆیشی بەروە ئاشوور  ڕایکرد.”

گرفتەکە لە چارەسەری کرۆنۆلۆژیای ڕێژەیی دوو بەڵگەی ئاماژە پێکراو لە سەرەوەدایەبە ئەگەری زۆرەوەئۆڕزانادوای نووسینی نامەکە و خۆڕاگری دژ بەروسا،  خۆی تەسلیمی زەخت و زۆری ئاشوورییەکان کردووە. ئەمەش وایکرد شای ئۆڕاڕتۆ دژکردەوە لە خۆی نیشان دات هەروەک لە دەقیتۆپزاوابە باشی دیارە.

دواتر ئەو دژ بە ملکەچی لە داگیرکرانی بە دەست ئۆڕاڕتییەکان بوو. هەر بۆیە ڕەنگە ئەو جۆرە هەڵسوکەوتی تەک ئاشوور کردبێت بۆ پاساوی دژکردەوەی کەلامی و سەر زارەکی خۆی، هەر وەک لە بەسەرهاتی هێرشی هەشتەمدا دەزانین.

لە ڕاستیدا،ئۆڕزانالە لایەن سارگۆنەوە بە کەتنەکار و خراپەکارناوی دەهێندرێ، (س.گ.٨.ڕستەی ٣٠٩). جیا لە لیستەی سارگۆن لە ناو هۆکارەکانی هەڵکوتانە سەر موساسیر، گرینگترینیان ئەوە بوو کە ئۆڕزانا نەهاتە پێشوازی ئەو و لە کاتی هێرشی هەشتەم دا ڕێزی لێنەگرت و دیاری و شاباش پێشکەش نەکرد. ئەمەش ناوەڕۆکی  نامەیێکی تری ئۆڕزانا بۆ شای ئاشووران بیر دەخاتەوە،(ئا،ب.ئێڵ، ٧٨٦) ئەو دەڵێت کە بە هۆی بەفر بارینی زۆر و قورس و ڕێبەندانەوە نەیتوانیوە یارمەتی پێشکەشی سارگۆن بکات و لە چاوەڕوانی توانەوەی سەهۆڵ و بەفرەکان و هاتنی وەرزی بەهار بۆ ئەم گرینگە دایە. دەقە ناتەواوەکە بە دوعای خێرکردن بۆ خواکان لە بەر سەرکەوتنەکانی سارگۆنکۆتایی پێدێت. هەر بۆیە وا پێدەچێ ئەو نامەیە چەند مانگ بەر لە هێرشی هاوینەی سارگۆن نووسرابێ. ئێمە باش دەزانین چیڕۆکی موساسیر چلۆن کۆتایی پێدێت: موساسیر تاڵان دەکڕێ، گشت کەس و کار و بنەماڵی ئۆڕزانا و خەڵکی شارەکە دوور دەخڕێنەوە و یەخسیر دەکرێن: ئۆڕزانا ڕەنگە دەربازی بووبێت و ڕایکردبێت، بەڵام ئەو بەشە لە چیرۆک ئاماژە بە مەرگی سیاسی ئۆڕزانا دەکات.

بەڵام هەروەترڕۆژانی خۆشیکەروسالە بەردەنووسیتۆپزاواسپاسی خواکان دەکات بە زوویی کۆتاییان پێدەهێندرێ بە هۆی دوو کارەساتی نیزامی کە بۆ ئەو زۆر کوشندە و کاری بوون. ئەمانیش هەڵمەتیکیمیرییەکانو هێرشی هەشتەمی سارگۆن لە ساڵی ٧١٤ی پێش زایین دا بوون.

گرفتی کرۆنۆلۆژیای ڕێژەیی ئەو دوو ڕووداوە  و جوگرافیەکەیان جێگەی مشت و مڕە. لێرە من چارەسەرییەک دەخەمە ڕوو، بەڵام ئاماژە دەکەم بەوە کە بە ئاشکرا پێکەوەپەیوەست کردنی  سروشتی سەختی سەرچاوەکانی سازکردنەوەی میژوویی و جیا لەمە ڕووداوە جیاوازەکانی پێوەندیدار بەیەکەوە چەتوونە.

هەواڵی شەڕ و پێکدادانەکانی ئۆڕاڕتۆ و کیمیرییەکان هەروەک لە ڕووی نامەکانی دەزگای پاراستن  و زانیاری ئاشوورەوە دەزانین کە ئەویش لەلایەنسەنخەریبەوە(ماری شاری) ڕێکخرابوو. هەندی نامە ڕوولە سارگۆن ئاشێڕە بۆ ئەو ڕووداوە دەکەن و باس لە شکانی لەشکری ئۆڕاڕتۆ و کوژراوەکانیان دەکات. نامەکانی تر گوزارە لە خۆ تەیار کردنی ئۆڕاڕتییەکان بە مەبەستی گەشتی نیزامی بۆ سەر وڵاتیکیمیریادەکەن. جیا لەمانە دەستەی سێهەمی نامەکانی کۆیۆنجیک و نەمرود کە هەرچەندە زۆر بە توێکڵەوە ئاماژە بە ئۆڕاڕتۆ و ڕەنگە ڕووداوەکانی دواتر دەکەن. بەڵام جووتێک لەوان بە جیا باس لە ئامادەکاری نیزامی ئۆڕاڕتۆ لە هەمبەر پێشڕەوییەکانی ئاشوور لە ٧١٤.

بەڵگەی(ئا،ب،ئێڵ١١٢) زۆر سرنجڕاکێشە، بە ڕاشکاوی دەڵێت کیمیرییەکان هاتنلە وڵاتی مانناەوە کە دەبێتە باشوورر یان باشووری ڕۆژهەڵاتی نەک ڕاستەوخۆ لە باکوور یانی قەفقاز هەر وەک لە ساخکردنەوە سونەتییەکان دا باوبووە.

بە سرنجدان بە ڕێکەوتەکە،  لام وایە ئەو بەشە لە بەسەرهاتەکە بەر لە لەشکرکێشانی هەشتەم بووە، بەڵام نە بە جیاوازییەکی زۆری زەمەنییەوە. ئەو هۆکارە بنەڕەتییانەی کە لە لایەنتۆرۆ دانژێنەوە خرانە ڕوو  هێشتاش کایگەرییان هەر ماوە. بەڵگەییکی تریش بۆ پشتگری لەو کات بەندی ڕێژەییە هەیە. بە ڕای من هاوکاتی و هاو زەمەن بوونیئۆڕازاناو ڕووداویکیمرییەکانکە ئێمە دەتوانین  لە (ئێن. دی ١١٧)،(گی، پی، ئا. ٢٤٣)، ئا. ب، ئێڵ ١١٢ و ئا. ب، ئێڵ ١٩٧–  لێی تیبگەین یەکێ تر لەو بەڵگانەیە. لە ڕاستیدا پاش پەلاماری هەشتەمی سارگۆن،ئۆڕزانابە ئێجگاری و بە تەواوەتی لە ساحەی سیاسی بزر دەبێت.

دواجار، بە سرنجدان بە شاریئۆیسی” (بە ڕەچاوکردنی هەندێ جۆری گرافیکی)،  تابڵێتەکانی کۆیۆنجیک جوان دیارە کە دەڵێن ئەو شارە پێشووتر ناوەندی ئۆپێڕاسیۆنەکانی ئۆڕاڕتۆ بووە بەر لە گەشتە ناکامەکەی دژ بە کیمیرییەکان و  هەروەها ڕەنگە لە ماوەی هێرشەکەی سارگۆن دا. “ئۆیسیسەنگەر و قەڵاییکی گرینگ بووە کە لە لایەن سارگۆنەوە بەسەر کراوەتەوە بەر لەوەی بچێتە ناو شاریخۆبۆشکی“(س. گ. ٨. ٢٩٨ ئێف، ئێف ). هەر دوو سەرچاوەکە باس لەوە دەکەن ئەو شارە ناوەندێکی چالاکیسیخوریوهەواڵگریبووە.

ئەگە ئێمە کەڵک لە بەڵگەکەی کۆیۆنجیک وەرگرین بۆکورتە ساخکردنەوەی”  ڕێباز و ڕێگەی لەشکر کێشانی هەشتەم،ئۆیسییانئۆیایس”  دەبێ بە ئەگەری زۆرەوە تەکقەڵای سمایل ئاغاساخ بکەینەوە. بە پێی ساخکردنەوە نوێیەکانی دوکتورلۆئیز لێڤینئەو دەریایەی کە سارگۆن تووشی هاتووەگۆلی وڕمێبوویە نەکگۆلی وانهەروەکتۆرۆ دانژێنلە ساخکردنەوە کلاسیکیەکەی خۆیدا ئاماژەی پێکردووە.

لە ڕاستیدا، وڵاتیئایادیتەک ٣٠ قەڵا کە لە لای کەنارەکانی دەریایێک هەڵکەوتوون (؟) (س. گ. ٨،ڕستەی ٢٨٦)، دەبێ لە یەکەم بەشی غەیرە باتڵاخی کەنارەکە بە لای باشوورە هەڵکەوتبێ. لەو ناوچە( کە بە بەربڵاوی کەوتۆتە نێوانحەیدەر ئاواوڕەشکان“). لە ڕاستیدا، ئەمان بە تەواوی شوێنەواری ئۆڕاڕتی ن. لە ناو قەڵاکان، ئێمە دەبێ بە شوێن قەڵای پۆڵایین و لە گیران نەهاتوویئارگیشتیۆنادا بگەڕێین( هەڵەیێکی ڕۆشنی ئاشوورییەکان بۆ ناویئارگیشتینیلی، کە هێشتا لە ڕووی سەرچاوە ئۆڕاڕتییەکان نەسەلمێندراوە کە هی ئەو ناوچەیە بێت)، وقالانیاکە دەبێ تێپەڕبووبێ لەوسەری ڕووباری نێوان ناوچەیقەڵای سمایل ئاغاوقاسملوو چای“. “بارئەندوزچایوشاریانشەهر چایکە دەڕژێنە داوێنەکانی شاریورمێ“. ئەو سێ چەم و ڕووبارە دەکڕی تەک ئەو سێ شوێنە ساخ کەینەوە: “ئالوریا،قالانیا،ئیناکە سارگۆن بە کاتی تێپەڕین لەئەیادیبۆئۆئایاسبە سەریاندا گوزەراوە.

بەر لە گەیشتن بۆئەیادیسارگۆن وڵاتیئەرماریلیقەڵاچۆ کردبوو کە دەبێ ساخ بکڕێتەوە تەک ناوچەی چۆمیگادەر، ( هەروەکلۆئیز لیڤێنیش وا دەڵێت). دووپاتی دەکەمەوە کە ساخکردنەوەیئۆیایاستەک قەڵای سمایل ئاغا بە چەند هۆکارەوە دروستە، یەکەم جار لەبەر هەڵکەوتەی ستراتێژیکی شوێنەکە: ئەو شوێنە دەشتی گۆلی ورمێ دادەبڕێ لە دەشتی سەلماس و بە هاسانی ڕێگەکانی باکوور بەڕەووانکە ماکە و ناوەندی ئۆڕاڕتۆیە کۆنترۆڵ دەکات(سەیریئۆیایاسبکەن وەک سنوورەکانی ئۆڕاڕتۆ، س،گ،٨، ڕستەی ٢٩٨).

بەڵام گرینگترین لە هەمووان ئەوەیە کە قەڵاکە دەڕوانێتە زارکی ئەو ڕێگە سروشتی یە کە بەستێنی گۆلی ورمێ بە ئاوەکانی سەروویدیجلەلە ڕۆژئاوای چیاکانی زاگرۆس پێوەندی دەدات. جادەکە لە ڕاستیدا بە پێچەوانەی ڕەوتی ئاوەکە درێژەی هەیە تا نزیکسێروکە لەوێشەوە ڕێگەی ئەوڕۆیی و مۆدێڕنی ورمێ بەرەوهەکارییە. چوونە خوار بەرەو دۆڵییۆکسک ئاواڕێک دەمانباتە ڕێبازی سەرووی زێی گەورە، ئەو شوێنەیخۆبۆشکیادەبێ هەڵکەوتبێت.  “خۆبۆشکیاناییریلە دوا قۆناغەکانی سارگۆنە، دوا جار دەبی ئاماژە بەوە بکەم کە ئەو دەڵێت سنوورەکانیئۆیایاسلە وڵاتیناییریهەڵکەوتووە(س، گ، ٨، ٢٩٨).

جیا لەمە، ئۆیایاسگرینگترینی ئەو قەڵایانەیە” (ڕستەی ٢٩٩) : قەڵای سمایل ئاغا لە ڕاستیدا گەورەترین  قەڵای ئۆڕاڕتی لە سنوورەکانی کوردستانی ئێرانە جیا لەقەڵایبەستام“( روسای، ئۆڕۆ. تور) کە دواتر لە سەردەمیروسای دووهەم بنیات نراوە.

لە کۆتاییدا دەبێ ئاماژە بە خاڵێکی تر بکرێت لە ڕاپۆرتی سارگۆن لەسەر ڕێبازی هێرشەکەی بۆ سەرئۆیایاسکە دەکرێقەڵابێت. سارگۆن دەڵێ 🙁ڕستە ٣٠٢)، من دەستم بە سەر بەشی دواوەی قەڵاکە داگرت، ئەو نەیتوانیوە گشت قەڵاکە بگرێت. ئیمە نازانین، بەڵام لامان وایە بەشی خوارووی قەڵاکەی سمایل ئاغا زۆر زەحمەتە بۆ شکان و دەست بە سەر داگرتنی.

لەشکرکێشانی هەشتەمی سارگۆن بە دڵنییاییەوە نەیتوانی کاری ئۆڕاڕتۆ یەکلایی بکاتەوە هەروەک چۆن هەندێ دەقی توێژینەوەی مێژوویی بە پەلە باسیان لێوە کردووە، ئەوە هەمان ئەو هەوڵە نزۆک و تێکدەرانەن کە دەکرێتە سەر سیستەمی دەوڵەتی ئۆڕاڕتۆ و تا بە ئێستاش جەختی لەسەر دەکەنەوە.

لە ئێستادا ڕوون و ئاشکرایە کە تەنانەت دوای مەرگی روسای یەکەمیشئۆڕاڕتۆتوانی درێژە بە بوونی خۆی لە سەدەی حەوتەم دا بدات  و دەسەڵاتی بە سەر هەرێمەکانی دەشتیهەرمەنیابوو. ئەوە ڕاستە سەرەڕای ماوەی پاشایەتی ئارگیشتی دووهەم  روسای دووهەم ( کۆتایی سەدەی هەشتەم و چارەگی یەکەمی سەدەی حەوتەم) هۆگری و سەلیقەی سیاسی ئۆڕاڕتۆ بەرەو ئاراستە کانی  سیاسی تر ئالۆگۆڕیان بەسەر دادێت. بەسە ئەوەندە ئاماژە بکەین کە  یەکگرتنی ئارگیشتی دووهەم تەکموتالۆیکومەو گەشت و مانۆرەکەی بۆلای ڕۆژهەڵات  بە هۆی بەردەنووسەکانیڕازلیقونەشتبانسەلمێندراوە.

نابێ ئەوەشمان بیر چێت کەهەر دووی ئەم پاشایە چالاکی باشیان بووە لە بیناسازی، بۆ وێنە قەڵاشاریئاڵتین تەپە،کارمیر بلور،بەستاموتوپراک قەڵایان بنیات ناوە.

دەور و نەخشی ئۆڕاڕتییەکان کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکرا،  هەرێمەکانی باشووری پێدەچێ زووتر کۆتایی بە دەسەڵاتیان لە پاش٧١٤ هاتبێبەڵگە ئێپی گرافەکانی ئۆڕاڕتی لە ڕاستیدا گشتیان دوای ئەو ڕووداوە لە هەردوو لای چیاکانی ناوەندی زاگرۆس بێدەنگن.

بارودۆخی سیاسی  لە هەڵسەنگاندن تەک سەدەی هەشتەم بە تەواوی گۆڕدڕا. ئەو بڕە زانیارییە کەمە لە لایەن ئاشوورییەکانەوە بە جێماوە بە زۆری باس لە پێوەندی ئاشتی و تەبایی و هێمنایەتی لە سەردەمی دو پاشای ئاشووریئەسەرهەدونوئاشوربەنیپاڵدەکات. مەترسییە ڕاستەقینەکان بۆ سەر ئۆڕاڕتۆ و ئاشوور  هەنووکە وادەهاتە بەرچاو لە لایەن ئەو کۆمەڵە کۆچەرانەوە بێ کە ڕوویان کردبووە بانووی ئێران  ڕێک وەککیمیرییەکانوسەکاییەکانهەروەک چۆن لە سەرەتای ڕابوونیمیدیادەرکەوتن. هەل ومەرج و چلۆنایەتی نوقمبوونی  پاشایەتیی ئۆڕاڕتییەکان لە نەهاتییدا هێشتا وەکوو ڕاز یان گرێ پووچکەیێک ماوەتەوە و کرۆنۆلۆژی ئۆڕاڕتییەکان لە سەدەیحەوتەمی بەرلە زایین جێگەی مشتومڕە.

یەکێ لە پڕشنگدارترین سەردەمانی مێژووی ئۆڕاڕتۆ قۆناغی سارگۆنە: لەبەروەیکە ئێستاشی لەگەڵدابێ  ئەو سەردەمە زۆرترین زانیاری بە هۆی سەرچاوەگەلی جۆراوجۆرەوە لەبەر دەسدایە. هەر چۆنێک بێت توخم و ڕەگەزەکانی زیاتر لە شیکردنەوە و ئانالیزی نامەکانی ئاشووری کە  هەنووکە لە قۆناغی سەرلەنوێ بڵاوبوونەوە و وەشاندن دان چاوەڕوان دەکڕێ.
٠٦/٠٦/٢٠١٤
ستۆکهۆڵم

– See more at: http://www.nnsroj.com/Detiles.aspx?id=7209&id_map=25#sthash.JWU9hujE.dpuf

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …