ئەمڕۆ لە مێژوو دا
25 ئه‌بریل
رووداوه‌كان..
1792: دانانی سروودی شۆڕشی فه‌ره‌نسی لامارسییز.
1893: گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی (عومه‌ر وه‌هبی) له موسڵه‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ.
1896: گه‌شتی دامه‌زرێنه‌ری سه‌هیۆنیزم (هیرتزل) له میونیخ به‌ره‌و ڤیه‌ننا كه‌وته‌ڕێ.
1920: بڕیاره‌كانی كۆنگه‌ری (سان ریمۆ) كه یاسای داگیركردنی عراقی له‌سه‌ربازیی راسته‌وخۆوه گۆڕی بۆ یاسای (ئینتیداب).
1926: ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌مین ئامێری فرۆشتی ئالی و ئه‌وه‌ش بۆ فرۆشتنی بلیته‌كانی چوونه ناوه‌وه كه ئه‌لمَانیا دروستیكردبوو له یابان.
1945: خۆبه‌ده‌ست دانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای نازی.
1945: دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ راگه‌یه‌ندرا.
1945: نوینه‌رانی 45 ده‌وڵه‌ت له سان فرانسیسكۆ كۆبوونه‌وه بۆ دانانی بناغه و په‌یماننامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
1953: ترشی (DNA) دۆزرایه‌وه له بواری زانستی بایۆلۆجیدا.
1955: راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نیی له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌مال عه‌بدولناسر و جۆزیف بروز تیتۆ و جه‌واهیر لال نه‌هرۆ له‌كۆنگره‌ی باندونگ كه له‌ئه‌ندونیسیا به‌سترابوو.
1979: داننان به به‌ڵێننامه‌كانی په‌یماننامه‌ی ئاشتی له نێوان میسر و ئیسرائیل.
1980: حكومه‌تی یابانی رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندی پچڕاند له‌خولی یاریه پۆڵۆمپیه‌كان كه بڕیاربوو له‌مۆسكۆ ئه‌نجام بدرێت.
1982: ته‌واوبوونی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیلی له سینا به‌پێی رێكه‌وتننامه‌ی (كامب دیڤد).
1992: دامه‌زراندنی رادیۆی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، سه‌ره‌تا چاره‌كه سه‌عاتێك بوو، پاشان بوو به یه‌ك سه‌عات.
1993: كابینه‌ی دووه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی (كۆسره‌ت ره‌سوڵ) سوێندی یاسایی خوارد.
1993: ده‌ركردنی یاسای چاپه‌مه‌نی، ژماره (10) ساڵی (1993) له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
1999: ته‌له‌فزیۆنی (med) به بڕیارێكی كۆمیته‌ی سه‌ربه‌خۆی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی به‌ریتانیا (itc) داخرا.
2004: ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی كاتیی عیراق ئاڵای نوێی وڵاتی په‌سه‌ندكرد.
2005: وه‌فاتی 107 كه‌س له رووداوی تێكشكانی هێڵكی ئاسنین له یابان.
2007: جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی شاری راگه‌یاندن له‌هه‌ولێری پایته‌خت راگه‌یه‌ندرا.
2007: له دانیشتنێكی په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای مافه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان په‌سه‌ندكرا.
له‌دایكبوون:
1214: مه‌لیك لویسی نۆهه‌م، مه‌لیكی فه‌ره‌نسا.
1284: مه‌لیك ئیدواردی دووه‌م، مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1599: ئۆلیڤه‌ر كرومویل، عه‌سكه‌رتار و سیاسه‌تمه‌داری ئینگلیزی.
1815: میرزا محه‌مه‌د حه‌سه‌ن شیرازی، له‌شاری شیرازی فارس، و له (20/2/1895) كۆچی كردووه.
1874: گولییلمو ماركونی، زانای فیزیای ئیتاڵی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1909ز.
1900: فولفگانگ باولی، زانای فیزیای نه‌مساوی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1945ز.
1903: ئه‌ندریه كولموگروف، زانای بیركاری روسی.
1917: ئیلا فیتز جیرالد، ژنه گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1927: فاتمه مو‌سا، ژنه ئه‌كادیمی و ره‌خنه‌گر و وه‌رگێڕی میسری.
1940: ئال باچینو، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1941: ئه‌میره مونا حسێن، دایكی مه‌لیكی ئه‌رده‌ن عه‌بدوڵڵای دووه‌می كوڕی حسێن.
1946: عه‌لی به‌درخان، ده‌رهێنه‌ری میسری.
1947: یوهان كرویف، یاریزانی تۆپی پێی هۆڵه‌ندی.
1949: دومینیك ستراوس كان، به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی.
1961: عه‌بیر عیسا، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌رده‌نی.
1969: رینیه زیلویگر، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1970: محه‌مه‌د ریاز، ئه‌كته‌ری میسری.
1970: جایسون لی، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1976: جلبرتو، یاریزانی تۆپی پێی به‌ڕازیل.
1985: كلودیا حه‌نا، ژنه گۆرانیبێژی عێراقی.
1989: فه‌یسه‌ل العمری، ئه‌كته‌ری سعودی.
وه‌فات:
1595: توركواتو تاس‌و، شاعیری ئیتاڵی.
1744: ئه‌ندرس سلزیوس، زانای فه‌له‌ك و بیركاری و فیزیای سویدی.
1941: مه‌حمود سبح، مۆسیقاری میسری.
1960: فه‌هد بورسلی، شاعیری كوێتی.
1976: مه‌لا ئه‌سعه‌دی مه‌حوی، زانای ئاینی كورد، 1898 له گه‌ڕه‌كی چوارباخ له‌سلێمانی له‌دایكبووه.
1992: یوتاكا ئوزاكی، گۆرانیبێژی یابانی.
1995: جنجر روجرز، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1997: سه‌میر وه‌حید، ئه‌كته‌ری میسری.
2007: ئه‌لان بول، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئینگلیزی.
2014: تیتو فیلانوفا، راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی رزگاركردنی سینا له میسر.
رۆژی ئاڵا له دوورگه‌كانی فارو.
رۆژی ئاڵا له سوازیلاند.
رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له بورتوگال.
رۆژی رزگاربوون له ئیتالیا.
رۆژی دره‌خت له ئه‌ڵمانیا.
یادی دامه‌زراندنی سوپای میللی كۆریای باكور.
رۆژی هۆشیاری سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی مه‌لاریا.
رۆژی D.N.A له یادی دۆزینه‌وه‌ی جیمس واتسۆن و فره‌نسیس كریك له ساڵی 1953ز.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی