Home / ناوداران / مەولانای ڕۆمی

مەولانای ڕۆمی

مەولانای ڕۆمی

FB_IMG_1461493288373

سەرەتاکانی سەدەی سیانزەهەم، ئاسیا بۆنی مەرگی لێدەهات ئیمپڕاتۆریەتی یۆنان ببوە بەشێک لە ڕۆژهەڵات و  دونیا  لە ژێر هەڕەشەی داگیرکاری و کوشتارگاری مەغۆلدا بوو شەڕی مان و نەمان هەموو دونیای داگیرکردبوو، لەم کات و ساتەدا لە قوڵاییەکانی ئاسیادا خۆر دیسان هەڵهاتەوە، منداڵێک لە دایک بوو ناوی محمد جلال الدین بوو کوڕی گەورەی صۆفییەکان بهاءالدین وەلەد بوو، لە ساڵی ١٢٠٧ ئەم رۆمانە دەستی پێ کرد تاوەکو چەند سەدەی دوای خۆشی بەردەوام بوو.  لە هەزاران بەیت باسی عەشقی کرد زۆربەی فەیلەسوف و زانا و شاعیرەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای بە خۆیەوە سەرقاڵ کردبوو.

خۆراسان خەریک بوو خۆری لێ ئاوا دەبوو، لەبەر زۆر کاریگەری سیاسی ئەو کاتە محمد جلال الدین و باوکی و هەموو خێزانەکەی زێدی خۆیان جێهێشت و کۆچیان کرد بەرەو فیشخابور لەوێوە بەرەو بەغداو لەوێشەوە بەرەو مەککە و شام پاشان بۆ ئەنادۆڵۆ ، ڕێگایەکی درێژبوو گەیشتن بە ئەنادۆڵۆ لەم شوێنانە سۆفیەکان زۆر سوودیان لە باوکی مەولانا بهاءالدین گەورەی صۆفیگەران وەرگرت, ئەم گەشتە هەزاران کیلۆمەتریە قوتابخانەیەک بوو بۆ مەولانای ڕۆمی تاوەکو بەرەوی دونیادا بتەقێتەوە، قافلە لە کارەمان وەستا و مەولانا حەوت ساڵ لەوێ مایەوە، لەو ماوەیەدا زۆر شت لە باوکییەوە فێر بوو.

کۆنیا، شاری عاشقان دەڤەری نەمرەکان، لە سەدەی سیانزەهەم کۆنیا پایتەختی ئەدەب و کلتوور بوو جوگرافیاکەی شوێنی بەستنەوەی ئیمپراتۆریەتەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەو کات بوو، لەسەر داوەتی فەرمی سوڵتان کەی قوباد بهاءالدینی باوکی مەولانا و خێزانەکەی چوون بۆ کۆنیا و لەلایەن سوڵتان قوباد پێشوازییان لێکراوو لوێ نیشتەجێبوون،

ساڵی ١٢٣١ باوکی مەولانا بهاءالدین وەلەد کۆچی دوایی کرد و بۆشاییەکی زۆری لە دڵی مەولانا جێهێشت، بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشایەتیە کەسێکی تر هاتە کۆنیا ، بورهان الدین ترمزی هاوڕێی باوکی و مامۆستایەکی نوێ بوو بۆ مەولانا، لەمەودوا مەولانا لەسەر ڕێچکەی باوکی و ئامۆژگارییەکانی بورهان الدین ترمزی دەڕۆیشت، کۆچی هەمیشەیی مامۆستاکەی جارێکی تر مەولانای ڕووخاند بەڵام ئەوجارەیان مەولانا پشتی بە خۆی بەست و توانی لە ماوەیەکی کەمدا شارەزاییەکی تەواوی هەبێت لەسەر فەلسەفەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، لەسەر ڕێچکەی باوکی قوتابخانەیەکی صۆفیگەری داناو چەنداد قوتابی هەبوو، پاش چەند ساڵێک مەولانا بووە یەکێک لە گەورە زانایانی ڕۆژهەڵات، بە سەدان قوتابی و هەزاران خۆشەویستی هەبوو، یەکێک بوو لە گەورە صۆفیگەرەکانی ئیسلام لە ڕۆژهەڵات.

لە ٢٩ی نۆڤەمبەری ١٢٤٤ ڕۆژێکی مێژووی لە مێژووی صۆفیگەری و مێژووی عەشقی خودایی ڕوویدا کە هیچ دووبارەبوونەوەی نەبوو ئەم مێژووە، شەمسی تەبریزی هاتە کۆنیا و چاوی کەوت بە مەولانا، ئەوەی جلال الدینی کرد بە مەولانا شەمسی تەبریزی بوو، دوو دەریا بە یەکەوە بۆ ماوەیەکی درێژ باسیان لە عەشق کرد، شەمس ئاگری دڵی مەولانای داگیرساند، لەو ڕۆژەوە جلال الدین بووە مەولانا.

مەولانا جەلالەدین رۆمی لە ساڵی ١٢٠٧ی زاینی لە خۆرسان لە شاری بەلخ  لە دایک بووە، باوکی جەلالەدین ڕۆمی یەکێکە بوو لە گەورە زانا و سۆفییەکانی ئەو سەردەمەی  ئیسلام، ناوی خۆی محمد جلال الدین بووە و نازناوی مەولانا بە مانای (گەورەم) دێت و ڕۆمیش لەوەوە هاتووە کە لە ئەنادۆڵوو ژیاوە، لە ١٧ی دیسەمبەری ساڵی ١٢٧٣دا کۆچی دوایی کردووە، گۆڕەکەی ئێستا لە شاری کۆنیا بۆتە مۆزەخانەیەکی بێ هاوتا لە تورکیا کە ساڵانە لە دونیاوە گەشتیاران و ئەدیبان و صۆفیگەران سەردانی دەکەن.

لە بەرهەمە هەرە بە نرخەکانی مەولانا (مەسنەوی، دیوانی کەبیر، مەکتوبات، فیهی ما فیه، مەجلیسی سەبا، ……).

دیدار سەکەنە

٢٤-١١-٢٠١٥

هەولێری پایتەخت

About زريان احمد

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …