Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / ئەمڕۆ لە مێژوودا

ئەمڕۆ لە مێژوودا

ئەمڕۆ لە مێژوودا

1460636544205

23 ئه‌بریل

رووداوه‌كان:
746: كه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی.
1895: روسیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسه‌ داوایان له‌ یابان كرد (نیوه‌ دوورگه‌ی لیاودونگ) بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ چین و ئه‌وه‌ش دوای رێكه‌وتنی سێ قۆڵی نێوانیان.
1904: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بوو به‌ خاوه‌نی كۆمپانیای كه‌ناڵی په‌نه‌ما له‌ فه‌ره‌نسه‌.
1920: مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی سان ریمۆ كه‌ به‌ شه‌ نه‌وتی كوردی كه‌ ئه‌ڵمانیا داگیری كردبوو درا به‌ فه‌ره‌نسه‌ و كۆتایی به‌ كێشه‌ی هاوپه‌یمانان هات، به‌ڵام كێشه‌ی تورك له‌سه‌ر خاكی كوردستان مایه‌وه‌.
1923: كۆنگره‌ی دووه‌می لۆزان له‌سه‌ر كێشه‌ی موسڵ كه‌ بخرێته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا.
1945: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان گه‌شتنه‌ رووباری (بو) له‌ ئیتالیا له‌ میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1946: مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی هاوڕێیه‌تی له‌ نێوان كۆماری كوردستان و كۆماری ئازه‌ربایجان له‌ ژێر چاودێری روسه‌كان.
1966: نیسان موتورز ده‌ستیكرد به‌ فرۆشتنی (نیسان سه‌نی).
1985: ته‌قه‌كردن له‌ سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ( السیاسه‌ الكویتیه‌) ئه‌حمه‌د جاره‌ڵڵا كه‌ بووه‌ هۆی برینداربوونی به‌ سه‌ختی.
1996: كوژرانی سه‌ركرده‌ی چیچانی (جه‌وهه‌ر دۆداییڤ)
2000: كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌بو سه‌یاف له‌ فلیپین هه‌ستان به‌ رفاندنی 21كه‌س كه‌ 10 كه‌سیان گه‌شتیاری بیانی بوون.
2002: سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی كتیبخانه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 1600 ساڵ تێكچووبوو به‌سه‌ریه‌كدا، و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رله‌نوێ بنیاتنرایه‌وه‌ و ئاماده‌كرایه‌وه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌.
2003: هێزه‌ چینیه‌كان هه‌موو قوتابخانه‌ و زانكۆكانیان داخست له‌ وڵاتدا بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای (سارس).
2004: كوژرانی پێنج ئیسلامی توندڕه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایشی سعودی له‌ شاری جدده‌ دوای راوه‌دونانیان به‌ ئۆتۆمبیل.
2004: موقته‌دا سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئه‌مریكا كرد به‌ كاری خۆكوژی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرش بكاته‌ سه‌ر نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا.

له‌دایكبوون:
571: محمدی كوڕی عبدالله‌ی كوڕی عبدولموته‌لیب (پێغه‌مبه‌ری ئیسلام) له‌ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز، ئه‌و ساڵه‌ به‌ ساڵی فیل ناونرابوو.
1564: ولیم شكسپیر، نوسه‌ر و ڕوناكبیر و شاعیری ناوداری جیهانی 
1791: جیمس بیوكانان، سه‌رۆكی پانزه‌هه‌می ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.
1823: سوڵتان عه‌بدولمه‌جیدی یه‌كه‌م، سوڵتانی عوسمانی.
1858: ماكس بلانك، زانای فیزیای ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1918ز.
1861: ئیدموند ئه‌لنبی، جه‌نه‌رالی به‌ریتانی.
1867: یوهانس فیبیگر، پزیشكی دانیماركی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1926ز.
1897: لیسته‌ر بولز بیرسون، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی كه‌نه‌ده‌ و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1957ز.
1899: بیرتر ئولین، ئابوریناسی سویدی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌ زانسته‌ ئابووریه‌كان له‌ ساڵی 1977ز.
1899: فلادیمیر نابوكوف، نوسه‌ری روسی/ئه‌مریكی.
1902: هالدور لاكسنس، ئه‌دیبی ئایسله‌ندی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1955ز.
1907: به‌در لاما، ئه‌كته‌ری فه‌له‌ستینی.
1943: فایتنگ هارادا، یاریزانی مشته‌كۆڵه‌ی یابانی.
1957: كینجی كاوای، ئاوازدانه‌ری یابانی.
1962: جون هانا، ئه‌كته‌ری ئوسكوتله‌ندی.
1968: تیموسی مك فای، به‌رپرس له‌ ته‌قینه‌وه‌ی بینای فیدرالی له‌ ئۆكلاهۆما.
1968: شاژنه‌ عائیشه‌ی كچی حسێن، خوشكی مه‌لیكی ئه‌رده‌ن عه‌بدوڵای دووه‌می كوڕی حسێن.
1968: ئه‌میره‌ زێن كچی حسێن، خوشكی مه‌لیكی ئه‌رده‌ن عوبدوڵای دووه‌می كوڕی حسێن.
1972: ئه‌حمه‌د عه‌زمی، ئه‌كته‌ری میسری.
1974: ئه‌شره‌ف مسێڵحی، ئه‌كته‌ری میسری.
1977: كال بین، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1977: لی یونگ بو، یاریزانی تۆپی پێی كۆریای باكور.
1983: ئالا عه‌فاش، ژنه‌ ئه‌كته‌ری سوری.
1988: فیكتۆر ئه‌نیچیبی، یاریزانی تۆپی پێی نێجیری.
1990: دیف باتل، ئه‌كته‌ری ئینگلیزی.

وه‌فات:

303: قه‌دیس جه‌رجیس، قه‌دیسی مه‌سیحی.
1014: بریان بورو، مه‌لیكی ئینگلته‌ره‌ی مه‌زن.
1616: ویلیام شكسپیر، نوسه‌ری ئینگلیزی، 1568ز له‌دایك بووه‌.
1850: ویلیام ووردز وورس، شاعیری ئینگلیزی.
1951: چارلز جیتس دویز، جێگری سه‌رۆكی ویلایته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نێوان ساڵانی 1925ز بۆ 1929ز و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1925ز.
1962: نه‌جمه‌دین مه‌لا، شاعیر و نوسه‌ری كورد، 1898 له‌دایك بووه‌.
1963: ریاز قه‌سه‌بچی، ئه‌كته‌ری میسری.
1963: یتسحاق بن تسفی، سه‌رۆكی دووه‌می ئیسرائیل.
1966: نه‌عیمه‌ عاكیف، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.
1989: ئه‌نوه‌ر ئیسماعیل، ئه‌كته‌ری میسری.
1991: زێن عه‌شماوی، ئه‌كته‌ری میسری.
1996: جه‌وهه‌ر دۆداییڤ، سه‌ركرده‌ی چیچانی
2005: له‌میا فغالی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری لوبنانی.
2007: بوریس یلتسن، یه‌كه‌م سه‌ره‌ك وه‌زیرانی روسیای فیدرال.
2010: فوئاد سادق موفتی، دیبلۆماتی سعودی.

جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی جیهانی كتێب

PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی 

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

Vintage still life. Vintage compass lies on an ancient world map in 1565.

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە …