Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / ئه‌مڕۆ له‌ مێژوودا

ئه‌مڕۆ له‌ مێژوودا

 

ئه‌مڕۆ له‌ مێژوودا

121561442016_23

 

 ئه‌بیرل

رووداوه‌كان:
43 پ.ز: مارك ئه‌نتۆنیۆ ئابڵوقه‌ی بكوژی یۆلیۆسی قه‌یسه‌ر (دسیمۆس جۆنیۆس بروتوس ئه‌لبینۆس) ده‌دات له‌ مودینا و هه‌ره‌س به‌ هێزه‌كانی قونسولی بانسا دێنێت كه‌ تیاچوو له‌ جه‌نگی فورم گالورم.
216: له‌دایك بوونی (مانی كوڕی فاتك) رابه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری ئاینی مانی، له‌به‌دره‌و جه‌سانی كوردستان.
1182: كردنه‌وه‌ی جامیعی ئیشبیلیه‌ی گه‌وره‌، دوای ده‌ ساڵ له‌  ماوه‌ی دروستكردنی.
1699: له‌دایكبوون ئاینی (سیخ) له‌ باكوری هیند به‌ پێی ساڵنامه‌ی ناناكشاهی.
1775: (بنجامین فرانكلین) یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ بنبڕكردنی كۆیلایه‌تی داده‌مه‌زرێنێت.
1844: سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی سه‌خت له‌ نێوان جه‌زائیریه‌كان و فه‌ره‌نسیه‌كاندا له‌ ناوچه‌ی شاخی ئۆراس به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د بای و ئه‌و جه‌نگه‌ بیست رۆژ به‌رده‌وام بوو.
1849: مه‌جه‌ر سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت له‌ نه‌مسا.
1865: تیرۆركردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (لینكۆڵن).
1883: ئه‌لكسه‌نده‌ر گراهام بیل سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی نێوان دوو شار.
1894: تۆماس ئه‌دیسۆن (كاینتۆسكۆب)ی نمایش كرد بۆ نمایشی وێنه‌ی جوڵاو.
1902: ده‌رچوونی دوا ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان له‌ جنێف كه‌ ژماره‌ (31)بوو. 
1909: دامه‌زراندنی كۆمپانیای ئه‌نگلۆ-فارسی له‌ له‌نده‌ن و ئه‌وه‌ش بۆ قۆزتنه‌وه‌ی سه‌روه‌تی نه‌وتی له‌ ئێران و ده‌ستكه‌وتنی ئیمتیازی به‌ریتانیا بۆ گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا له‌ ئێران.
1912: كه‌شتی تایتانیك خۆی كێشا به‌ شاخێكی سه‌هۆڵبه‌نددا له‌ زه‌ریای ئه‌تله‌سی كه‌ بووه‌ هۆی نوقمبوونی دوای زیاتر له‌ سی سه‌عات له‌ 15 ئه‌بریل.
1912: له‌دوا گه‌شتنی كه‌شتی (تایتانیك)و نزیك بوونه‌وه‌ی له‌ كه‌ناره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا كه‌شتیه‌كه‌ نوقم بوو.
1915: هێزه‌كانی به‌ریتانیا هێرشێكی گه‌وره‌یان كرده‌ سه‌ر چه‌كداره‌كانی كورد و عه‌ره‌ب له‌ (شوعه‌یبه‌)ی ئێستای ئێراق.
1948: دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تی گشتی قوتابیانی عێراق له‌لایه‌ن پارتی كۆمۆنیستی عێراق و كردنه‌وه‌ی گرێدانی كۆنگره‌ی (سباع) له‌ به‌غداد.
1948: عه‌سابه‌كانی عه‌جانه‌ی سه‌هیۆنی قه‌سابخانه‌یه‌كیان خولقاند له‌ گوندی ناسره‌دین كه‌ 50 فه‌له‌ستینیان كوشت له‌ ئه‌سلی 90 كه‌س له‌ دانیشتوانی ئه‌و دێیه‌.
1956: نمایشی یه‌كه‌مین شریتی ڤیدیۆ له‌ كۆنگره‌ی رێكخراوی نیشتمانی په‌خشكاران.
1959: دامه‌زراندنی پارتی (كاژیك) له‌ئه‌نجامی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ و یه‌كیه‌تی كورد له‌ باشوری كوردستان.
1970: ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مباری ئۆكسجین له‌سه‌ر كه‌شتی ئاسمانی ئه‌پۆلۆ 13 كه‌ بووه‌ هۆی زیان گه‌یاندنێكی گه‌وره‌ به‌ كه‌شتیه‌ ئاسمانیه‌كه‌ و كه‌ ته‌نانه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر زه‌وی وه‌ك موعجیزه‌یه‌ك وابوو به‌ پێی ئه‌و زیانه‌ی گه‌شتبوو به‌ كه‌شتیه‌ ئاسمانیه‌كه‌.
1976: دامه‌زراندنی رێكخراوی عه‌ره‌بی بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاسمانی (عه‌ره‌ب سات).
1986:ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆردومانی لیبیای كرد بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی (دیسكۆ لابیل) له‌ به‌رلینی خۆرئاوا كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی.
1988: یادی ساڵانه‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال، بۆ سه‌رخاكی كوردستانی باشوور له‌ لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه‌.
1994: دوو كۆپته‌ری ئه‌مریكی له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكی له‌نزیك شاری ئاكری به‌ هه‌ڵه‌ خرانه‌ خواره‌وه‌.
1995: ده‌رچوونی بڕیاری (986) ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش یان بڕیاری (نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك).
1997: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌ره‌ی ئیسلامی كوردستانی كه‌ له‌نێوان ب.ئیسلامی و پارتی ئیسلامی كوردستان پێكهاتبوو.
1997: ئازاد كردنی وه‌جبه‌یه‌ك دیلی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆدا.
2004: كۆچی دوایی (مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌دی فه‌یله‌سوف) له‌شاری هه‌ولێر.
2007: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كه‌ربه‌لا (140) قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
2008: له‌ بڕیارێكی مێژوویدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ ئه‌نفال به‌ جینۆساید له‌ دژی كورد ده‌ناسێنی.
2009: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان مه‌رجه‌ په‌یوه‌ستداره‌كانی گه‌شتكردنی بۆ كۆبا كه‌مكرده‌وه‌ به‌ نیسبه‌ت ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ كه‌ به‌ نه‌ژاد خه‌ڵكی كۆبان، وه‌ هه‌روه‌ها سه‌ركۆماری پیشووی كۆبا فیدل كاسترۆ وتی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ له‌ سیاسه‌تی ئه‌مریكادا به‌رامبه‌ر به‌ وڵاته‌كه‌ی نه‌ له‌ دوو رو نه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاماژه‌ نیه‌ به‌و رێگا گرتنه‌ به‌ره‌ قورسه‌ی كه‌ خۆی بینیبوه‌وه‌ له‌ ئابڵوقه‌ی ئابووری سه‌پێنراو به‌سه‌ریدا بۆ ماوه‌ی 47 ساڵ.
2010: زه‌مینله‌رزه‌ به‌ هێزه‌ 6,9 به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر دای له‌ هه‌رێمی چینگهای له‌ باكوری خۆرئاوای چین كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی نزیكه‌ی  3000 كه‌س و برینداربوونی 8000 كه‌س .
2010: له‌لایه‌ن د.به‌رهه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی گه‌رمیان دانرا به‌ بڕی 12 ملیار دینار.. هاوكات نه‌خۆشخانه‌ی 50 قه‌ره‌وێڵه‌یی ژنان و منداڵبوون كرایه‌وه‌.
2014: هه‌ردوو رۆژنامه‌ی (جاردیان)ی به‌ریتانی و (واشنتۆن پۆست)ی ئه‌مریكی خه‌ڵاتی بولیتزه‌ریان به‌ده‌ستهێنا به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌سیقه‌ دزه‌ كردووه‌كان له‌ لایه‌ن ئیدوارد سنودون.

له‌دایكبوون:
1126: ئیبن روشد، فه‌یله‌سوف و پزیشك و فه‌قیه و قازی و فه‌له‌كناس و فیزیایی موسڵمان، له‌ شاری قورتوبه‌ له‌ ئه‌نده‌لوس.
1629: كریستیان هو گنس، زانای فیزیا و بیركاری هۆڵه‌ندی.
1738: ویلیام كافیندیش بنتینك، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو.
1907: فرانسوا دوفالیه‌، سه‌رۆكی هایتی.
1921: تۆماس شیلینگ، ئابوریناسی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌ زانسته‌ ئابووریه‌كان له‌ ساڵی 2005ز.
1925: محه‌مه‌د فیتوری، سیاسه‌تمه‌دار و ئابوریناسی تونسی.
1927: ئه‌لان ماكدیر مید، زانای كیمیای نیوزیله‌ندی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 2000ز.
1929: شازلی بن جه‌دید، سه‌رۆكی جه‌زائیر.
1941: جولی كرستی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئینگلیزی.
1943: فوئاد سنیوره‌، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی لوبنان.
1961: رۆبه‌رت كارلیل، ئه‌كته‌ری ئوسكوتله‌ندی.
1973: رۆبیرتۆ ئه‌یالا، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی.
1973: ئه‌دریان برودی، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1977: ساره‌ میشیل گیلار، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1979: نوی باماروت، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1983: جیمس مكفادین، یاریزانی تۆپی پێی ئوسكوتله‌ندی.
1986: مات دیربیشایر، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1987: ئیروین هۆفه‌ر، یاریزانی تۆپی پێی نه‌مساوی.
1988: فاسیلیوس بلیاتسیكاس، یاریزانی تۆپی پێی یۆنانی.
1996: ئیبیجیل برسلین، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.

وه‌فات:
1578: ئیریل بوسویلی چواره‌م، مێردی شاژن ماری ستیوارت.
1759: جۆرج فریدریك هاندل، مۆسیقاری ئه‌ڵمانی/ ئینگلیزی.
1826: (مه‌ولانا خالید)ی نه‌قشبه‌ندی، رابه‌ری ئاینی و ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له‌شاری (دیمه‌شقی) شامی ئه‌وكات.
1930: فلادیمیر مایوكوفسكی، نوسه‌ری روسی.
1935: ئیمی نویسر، ژنه‌ زانای بیركاری ئه‌ڵمانی.
1995: فیرده‌وس حه‌سه‌ن، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.
2012: بییرماریۆ موروسینی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.

جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی ئه‌بجه‌دی نكو، یادی كۆتایی هاتنی داڕشتنی ئه‌بجه‌دی نكو له‌ ساڵی 1949ز.
رۆژی شێره‌كان، ئاهه‌نگی عازه‌به‌كان له‌ كۆریای باشوور.
رۆژی لاوان له‌ ئه‌نگۆلا.
رۆژی زمانی جۆرجی له‌ جۆرجیا.

PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

Vintage still life. Vintage compass lies on an ancient world map in 1565.

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە …