پێنج شه‌ممه‌ , كانونی دووه‌م 21 2021
Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / ئەمڕۆ لە مێژوو دا

ئەمڕۆ لە مێژوو دا

ئەمڕۆ لە مێژوو دا

535541242016_rtyry

 

12 ئه‌بریل
رووداوه‌كان:
1861: ده‌سپێكی جه‌نگی ناوخۆی ئه‌مریكا له‌ ویلایه‌ته‌كانی باشوور.
1872: یابان یه‌كه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه‌ له‌ هۆڵی یوشیما.
1877: دامه‌زراندنی زانكۆی تۆكیۆ.
1904: هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كورد له‌باشوری كوردستان به‌شداری راپه‌ڕینه‌ جۆراوجۆره‌كانی دژ به‌ به‌ریتانیاو ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیان كرد.
1919: دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان.
1937: سێر فرانك ویتل یه‌كه‌م بزوێنه‌ری فوكه‌ری تاقیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی كه‌ دروستكرابوو بۆ فڕۆكه‌ی كارگه‌ی (بریچ تۆمسۆن هیوستۆن) له‌ شاری (رجبی) له‌ ئینگلته‌ره‌.
1945: وه‌فاتی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان فرانكلین رۆزفلت.. و جێگره‌كه‌ی (هری ترومان) دوایی بوو به‌ سه‌رۆكی سی و سێهه‌می ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.
1946: سوریا سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت له‌ ده‌ستی ئینتیدابی فه‌ره‌نسی.
1954: ڤیه‌تنامی باكور له‌ لایه‌ن فه‌ره‌نسه‌وه‌ دانیپیانرا.
1961: رائیدی ئاسمانی سۆڤیه‌تی (یوری گاگارین) هه‌ستا به‌ یه‌كه‌مین گه‌شتی ئاسمانی له‌سه‌ر كه‌شتی (فوستوك 1)،  كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین گه‌شتبوو مرۆڤ پێی هه‌ستێت بۆ ئاسمان.
1968: كۆتایی هاتنی كاره‌كانی یه‌كه‌مین تاوار به‌ به‌رزی 147 مه‌تر كه‌ پێكهاتبوو له‌ 36 قات له‌ كاسۆمیگاسیكی له‌ تۆكیۆ.
1980: لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ئه‌مریكی هه‌ستا به‌ داواكردنی سه‌رۆك جیمی كارته‌ر به‌ پچڕانی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپی كه‌ مۆسكۆ داوه‌تی كردبوو له‌ 19ی یۆلیۆ و ئه‌وه‌ش به‌هۆی داگیركردنی ئه‌فغانستان له‌ لایه‌ن سۆڤیه‌ته‌وه‌.
1981: یه‌كه‌م گه‌شت به‌ كه‌شتی ئاسمانی كۆلۆمبیا.
1988: زانكۆی هارفارد رایگه‌یاند كه‌ زاناكانی سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ به‌رهه‌م هێنانی زنجیره‌یه‌كی نوی له‌ مشك دوای به‌كارهێنانی ئه‌ندازه‌ی بۆماوه‌یی بۆ یه‌كه‌مجار.
1994: كۆچی دوایی ڕه‌سول مامه‌ند سكرتێری پێشوی حسك، پێش مردنی بووه‌ ئه‌ندامی بیرو و ڕامیاری (ینك).
1994: كۆمیته‌ی كورد و نه‌مسا تیمێكی پزیشكی نارده‌ هه‌رێمی كوردساتان، كه‌ له‌ 8 پزیشكی پسپۆڕی جیا جیا پێكهاتبوون.
1995: په‌رله‌مانی باكور له‌ شاری لاهای راگه‌یه‌نرا.
1996: كچه‌ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی (جیسیكا دوبروف) ی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ وه‌فاتیكرد له‌ میانی هه‌وڵدان بۆ تۆماركردنی ژماره‌ی پێوانه‌یی بۆ بچوكترین كه‌س كه‌ به‌ سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كاندا به‌ فڕۆكه‌ بفڕێت.
2000: به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی سازدا.
2000: لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی 77به‌سترا كه‌ 42سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت تێیدا به‌شداربوون له‌ ئاسیا و ئه‌فریقیا له‌پێناوی دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی دادوه‌رانه‌ی نوێی دیموكراتیانه‌.
2003: پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی مه‌ده‌نی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاری كه‌ركوك كه‌ له‌چه‌ند كه‌سێكی كوردو عه‌ره‌ب و توركمان پێكهاتبوو.
2003: روودانی پشێوی له‌شاری موسڵ له‌ نێوان كورد و عه‌ره‌ب، كه‌ بووه‌ هۆی كوژران و برینداربوونی خه‌ڵكێكی زۆر له‌ هه‌ردوولا.
2003: وته‌بێژێكی ینك رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ پاشه‌كشی له‌شاری كه‌ركوك.
2005: وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا (رۆنال رامسفێڵد) بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی كورد سه‌ردانی هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دینی كرد و له‌ لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.
2007: ته‌قاندنه‌وه‌ی پردی سه‌رافه‌ له‌ به‌غداد.
2008: نێچیره‌ڤان بارزانی و نوری مالیكی له‌ به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌.
2010: مه‌لیك عبدالله‌ی كوڕی عبدالعزیز مه‌لیكی سعودیه‌ پێشوازی له‌ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌ رێوڕه‌سمێكیشدا مه‌دالیای (ئال سعود)ی به‌ به‌ڕێزیان به‌خشی.

له‌دایكبوون:
812: ئیمام محه‌مه‌د جه‌واد، ئیمامی نۆهه‌می دوانزه‌ ئیمامه‌كه‌ی شیعه‌.
1748: ئه‌نتوان لوران دو جوسیو، زانای فه‌ره‌نسی له‌ زانستی رووه‌ك.
1884: ئوتو مایرهوف، پزیشكی ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1922ز.
1903: جان تنبرجن، ئابوریناسی هۆڵه‌ندی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌ زانسته‌ ئابووریه‌كان له‌ ساڵی 1969ز.
1909: زوزو شه‌كیب، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.
1934: جابر قحیمه‌، شاعیر و ئه‌دیبی میسری.
1941: فوئاد شه‌ره‌فه‌دین، ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ری لوبنانی.
1941: بوبی مور، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1942: جاكوب زوما، سه‌رۆكی باشوری ئه‌فریقیا.
1948: یوشكا فیشه‌ر، سیاسه‌تمه‌داری ئه‌ڵمانی.
1950: ئیسعاد یونس، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.
1950: جویس باندا، ژنه‌ سه‌رۆكی چواره‌می مالاوای.
1956: ئه‌ندی گارسیا، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1971: شانین دوهیرتی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1974: مارلی شیلتن، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1974: سیلفینیۆ، یاریزانی تۆپی پێی به‌رازیلی.
1974: ئیلین خه‌له‌ف، ژنه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی.
1979: كلیر دینس، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1979: ماتیا كیزمان، یاریزانی تۆپی پێی سربی.
1981: نیكۆلاس بوردیسۆ، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی.
1982: یارا جه‌بران، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.
1986: بلیریم دزیمایلی، یاریزانی تۆپی پێی سویسری.

وه‌فات:
238: جوردیانی یه‌كه‌م، ئیمبراتۆری بیست و هه‌شته‌می رۆمانی.
1555: شاژنه‌ خوانای یه‌كه‌م، شاژنی قشتاله‌ و لیون و ئه‌راگۆن و سه‌قه‌لیه‌ و ناپۆلی.
1817: شارل مسیبه‌، فه‌له‌كناسی فه‌ره‌نسی.
1906: ئه‌میر عه‌بدولعه‌زیز موتعیب ره‌شید، ئه‌میری شه‌شه‌می (حائیل).
1945: فرانكلین رۆزفلت، سه‌رۆكی سی و دووه‌می ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.
1953: حه‌پسه‌ خانی نه‌قیب، له‌ سلێمانی، خانمی ناوداری كورد، له‌ ساڵی 1891ز له‌دایك بووه‌.
1971: ئیجور تام، زانای فیزیای روسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1958ز.
1994: ره‌سوڵ مامه‌ندی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان.
1997: جۆرج والد، زانای فیزیۆلۆجیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1967ز.
1999: ره‌ئوف ئه‌حمه‌د ئالانی، نوسه‌ری كورد له‌ بواری زمانه‌وانیدا.
2003: ئه‌میر ماجید بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود، ئه‌میری ناوچه‌ی مه‌ككه‌ی پیرۆز.
2014: عه‌بدولره‌حمان ئال رشی، ئه‌كته‌ری سوری.

جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی كه‌شتیه‌وانانی ئاسمانی، ئاهه‌نگی جیهانی به‌ دابه‌زینی یوری گاگارین وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س له‌ ئاسماندا .

PUKmedia ئا/حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

Vintage still life. Vintage compass lies on an ancient world map in 1565.

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە …