Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / ئەمڕۆ لە مێژوو دا

ئەمڕۆ لە مێژوو دا

 ئەمڕۆ لە مێژوو دا

33106742016_88

7 ئه‌بریل

رووداوه‌كان:

332پ.ز: دامه‌زراندنی شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی میسری.

1652: هۆڵه‌ندیه‌كان ناوچه‌ی (كاب)یان دۆزیه‌وه‌ له‌ ئه‌فریقیا.

1795: مێژووی سه‌ره‌تای پشت به‌ستن به‌ سیسته‌می مه‌تری له‌ فه‌ره‌نسه‌ و به‌كارهێنانی یه‌كه‌ی پێوانه‌ مه‌تریه‌كان وه‌ك مه‌تر و كیلۆگرام و ئه‌وانی تر.

1890: كۆتایی هاتنی كاره‌كانی جۆگه‌ی ده‌ریاچه‌ی (بیوا) له‌ ئوتسو بۆ رووباری كامو.

1918: هێزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا پارێزگای (كه‌ركوك)یان داگیركرد به‌سه‌ركردایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ (مارشاڵ ویلسن).

1922: یه‌كه‌م رووداوی پێكدادانی ئاسمانی له‌ مێژووی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیدا له‌ نێوان هه‌ردوو فڕۆكه‌ی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی له‌سه‌ر (بیكاردی) له‌ باكوری پاریس، هه‌موو سه‌رنشینه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو تیمه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یان 7 كه‌س بوون.

1939: ئیتالیا هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌لبانیا له‌ سه‌ره‌تاكانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.

1947: دامه‌زراندنی حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتیراكی له‌ دیمه‌شق.

1948: دامه‌زراندنی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان(W.H.O) ، سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، بۆ به‌رگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ك و چاره‌سه‌ركردن و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان له‌جیهاندا.

1952: وڵاتی (كه‌مبۆدیا) سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌جیابوونه‌وه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی فه‌ڕه‌نسی ڕاگه‌یاند.

1953: هه‌ڵبژاردنی سویدی (داغ همرشولد) به‌ ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

1956: راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی مه‌غریب له‌ ئیسپانیا.

1963: راگه‌یاندنی كۆماری یوگوسلافیای فیدرال، و (جۆزیف بروز تیتۆ) كرا به‌ سه‌رۆكی به‌ درێژایی ژیانی.

1963: مۆركردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی (الدوله‌ الإتحادیه‌) له‌ نێوان ڕژێمه‌كانی (میسر و سوریا و عێراق) له‌ قاهیره‌، هه‌ر ئه‌وكاته‌ش ئاڵای عێراق به‌رزكرایه‌وه‌ كه‌ ( ڕه‌ش و سپی و سوور)و سێ ئه‌ستێره‌ی ناوه‌ڕاستی بوو.

1969: له‌دایكبوونی ره‌مزی تۆڕی ئینته‌رنێت.

1976: لیژنه‌كانی شۆڕشگێڕی له‌ لیبا هه‌ستان به‌ له‌سێداره‌دانی ده‌یان خوێندكار له‌ ناو هه‌ردوو حه‌ره‌می زانكۆی (فاتح) له‌ ته‌رابلوس و زانكۆی (قاریونس) له‌ بنغازی. 

1988: ده‌ستپێكردنی ئه‌نفالی (3) بۆ سه‌ر گه‌رمیان، تا (20/4/1988).

1988: یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت رایگه‌یاند كه‌ به‌نیازه‌ بكشێته‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان.

1992: رزگار بوونی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی یاسر عه‌ره‌فات له‌ روودانی تێكشانی فڕۆكه‌كه‌ی له‌ بیابانی لیبیا له‌ كاتی گه‌رده‌لولێكی لماویدا، كه‌ رووداوه‌كه‌ بووه‌ هۆی وه‌فاتی دوو فڕۆكه‌وان و ئه‌ندازیارێكی فڕۆكه‌وانی.

1992: سربیا سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ یوگوسلافیا راگه‌یاند.

1993: دامه‌زراندنی پارتی ده‌یه‌په‌ (DEP) له‌باكوور به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌شار كایه‌.

1993: كوژرانی عه‌زیز محمد خۆشناو له‌شاری سلێمانی، كه‌ سه‌رۆكی كارگه‌ی سلێمانی بوو.

1994: سه‌ره‌تای كرده‌ی جینۆسایدی به‌كۆمه‌ڵ له‌ رواندا.

1994: كڵێسای سلێمانی قوداسێكی ماته‌مینی به‌بۆنه‌ی كوژرانی خاتوو لیسی شمیته‌وه‌ ئاماده‌كرد.

1995: سوتاندنی مزگه‌وت و مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری تورك له‌شاری هێنگۆڵی هۆڵه‌ندا.

2003: ڕزگاركردنی شاره‌دێی دێبه‌گه‌.

2003: سه‌ره‌تای رۆشتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناو به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك له‌ ده‌سپێكی هه‌ڵمه‌تی وشكانی و ئاسمانی جه‌نگی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق.

2003: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چونه‌ ناو شاری به‌غداوه‌ و چه‌ند كۆشكێكی سه‌دام حسێنیان كۆنترۆڵ كرد.

2004: كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌فه‌لوجه‌.

2004: هاوسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری مانگی سوور له‌ موسڵ تیرۆركرا.

2005: ناونانی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری به‌ سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراقی.

2007: له‌ گوندی به‌حزانی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی به‌عشیقه‌ كچه‌ كوردی تازه‌ موسڵمان بوو (دوعا) به‌ردباران كراو شه‌هید كرا.

2008: به‌رده‌وامی كاری توندوتیژی له‌ شاری (المدینه‌ الكبری) له‌ میسر بۆ رۆژی دووه‌م دوای بانگه‌وازكردن بۆ مانگرتنی گشتی.

2010:زنجیره‌یه‌ك له‌ كاری یاخیبوونی مه‌ده‌نی له‌ قه‌رقیزستان كه‌ بووه‌ هۆی روودانی كۆده‌تای میللی به‌سه‌ر سه‌رۆك (قوربان بێگ باقیف) و به‌جێهێشتنی (بیشك)ی پایته‌خت، و ئۆپۆزسیۆنیش حوكومه‌تێكی ئینتیقالی پێكهێنا به‌ سه‌رۆكایه‌تی (روزا ئوتونباییفا) دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیران .

2012: خاتوو (جویس باندا ) سوێندی یاسایی خوارد بۆ بوون به‌ سه‌رۆكی مالاوی كه‌ جێگری سه‌رۆك بوو ئه‌وه‌ش دوای راگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌فاتی سه‌رۆك (بینجو وا موساریكا).

 

له‌دایكبوون:

1770: ویلیام ووردز وورس، شاعیری ئینگلیزی.

1772: شارل فورییه‌، فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی.

1889: گبریالا میسترال، ژنه‌ شاعیری تونسی و چیلی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1945ز.

1915: بیلی هولیدی، ژنه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.

1922: ئانا ماری شیمل، ژنه‌ رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی.

1928: جیمس گارنه‌ر، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.

1938: ئیدموند جیرالد براون، سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی.

1940: فه‌یسه‌ڵ نه‌دا، نوسه‌ری میسری.

1940: ئه‌میره‌ فه‌وزیه‌، كچی مه‌لیكی میسر فاروقی یه‌كه‌م.

1944: گیرهارد شروده‌ر، راوێژكاری ئه‌ڵمانی.

1945: یه‌حیا فه‌خه‌رانی، ئه‌كته‌ری میسری.

1954: لویزه‌ حه‌نون، ژنه‌ سیاسه‌تمه‌داری جه‌زائیری.

1954: جاكی شان، ئه‌كته‌ری چینی.

1959: نه‌جات حسێن، ژنه‌ ده‌رهێنه‌ری عێراقی.

1961: باسكال ئولمیتا، گۆڵچی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.

1964: راسل كرو، ئه‌كته‌ری نیوزیله‌ندی.

1973: ئه‌میره‌ عایدی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.

1980: هیشام عه‌بدولره‌حمان، گۆرانیبێژ و راگه‌یاندكاری سعودی.

1980: ئیمان سه‌ید، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.

1983: فرانك ریبری، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.

 

وه‌فات:

1498: مه‌لیك شارلی هه‌شته‌م، مه‌لیكی فه‌ره‌نسه‌.

1947: هنری فۆرد، ته‌كنیكاری ئه‌مریكی و داهێنه‌ری ئۆتۆمبیلی (فۆرد).

1981: ناهیده‌ شه‌ریف، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.

 

جه‌ژن و بۆنه‌كان:

جه‌ژنی نیشتمانی كه‌مبۆدیا (1975) .

رۆژی ته‌ندروستی جیهانی.

رۆژی ئافره‌تان له‌ مۆزه‌مبیق.


PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

Vintage still life. Vintage compass lies on an ancient world map in 1565.

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە …