Home / مێژووى جیهان / كێشەی فلستین

كێشەی فلستین

كێشەی فلستین:-

كێشەی فلستین دەگەڕێتەوە بۆ بەڵیننامەی “بلفۆر” بەڵێنی بلفۆریش ئەو بەڵینە بوو كە بەریتانیا بە جولەكەكانی داوە هاوكاریان دەكات رێیان پێ دەدات لەسەر خاكی فلستین دەوڵەتێك دابمەزرێنن بۆ جولەكەكانی دونیا ئەو بەڵێنە لە ساڵی (1917)ز لە رێی وەزیری دەرەوەی بەریتانیاوە نێردرا بۆ سەرۆكی رێخراوێكی سەهیۆنی كە ناوی ” پیودۆر هرتزل” بوو.
ئەم كێشەیە چۆن سەریهەڵدا:
جولەكان دونیا لە دوای ئەوەی ئیسلام هات وە خوای گەورە سزایەكی دان كە ئەبێت ئەوان لە دونیادا پەرت بن خاوەن كیان و دەوڵەت نەبن هەندێك لە خودی جولەكەكان پابەندن بۆ ئەم فەرمانەی خودا كە ئەوان لەو دونیایەدا ڕازین بەوەی ئەوان وەكو جولەكە خاوەن كیان و دەوڵەت نەبن وەكو جولەكە لەناو جولەكەكان رێخراوێك هەیە دژی دروستبوونی دەوڵەتە بۆ جولەكە بەڵام زۆرینەیەكی جولە كاریان بۆ ئەوە كرد دەبێ ئەوان خاوەن كیان و دەوڵەت بن ، لە ساڵی (1897)ز رێكخراوێكیان دروستكرد بە ناوی “سەهیۆن” ی بۆ كاركردن بۆ دروست بوونی ئەو دەوڵەتە كە ئەم رێخراوە پلانی داڕشت بۆ دامەزراندنی ئەو دەوڵەتە لە ساڵی (1897 – 1917)ز توانیان بەڵێنی بەلفۆر لە بەریتانیا وەرگرن وە بەریتانیا دوای ئەو بەڵینە تەواو پشتگیریان دەكا بۆ دروستبوونی ئەو دەوڵەتە بۆچی بەریتانیا ئەم كارە دەكات:
1- چونكە بەریتانیا ئەو كاتە یەكەم زلهێزی جیهان بوو.
2- بەریتانیا خاكی فلستینی داگیركرد بوو.
ئامانج لەوە ئەوە بوو ئەگەر بەریتانیا ناوچەكانی چۆڵكرد كەسێك هەبێ گویرایەڵەی ئەو بێ پشتی پێ ببەستێ یانی ووڵاتانی داگیركەری ئەوروپایی ئەو سەردەمە یارمەتی ئیسرائیلیاندا بۆ مانەوەی خۆیان لەناوچەكەدائیتر بەریتانیا ڕێگەی خۆش دەكرد بۆهاتنی جولەكەی دونیا بۆ فلستین ئیمتیازات خانوو زەوی پێدانی پارە و موچەی بۆ برینەوە جولەكەكانیش بەم هاندانە ڕوویان كردە ناوچەكان بۆیە دەبنین ساڵ بەساڵ جولەكەكان دەهاتن خاكیان لە فلستینیەكان دەكڕیەوە وە هەر لە سەرەتای سەدەی (19) سەرانی جولەكە چوونە لای سوڵتان “عبدالحمیدی دووەم” بۆ ئەوەی هاوكاریان بكات بەشێك لەشاری قودس و خاكی فلستین بەوان بفرۆشێ بەڵام ئەوە بوو سوڵتان بە هیچ شێوەیەك ڕازی نەبوو بەم داواكاریە بۆیە ئەمە بووە هۆكارێك بۆلادانی سوڵتان عبدالحمید لەساڵی (1908)ز وە ئەو كەسەی چووە ناو قەسری سوڵتان كە فرمانی لادانی ئەوی بەدەستەوە كابرایەكی جولەكە بوو.
زۆربوونی ژمارەی جولەكەكان ساڵ لەدوای ساڵ كێشەی دروستكرد بۆیە لەساڵی (1917) بۆ ساڵی (1948)ز لەو (30) ساڵەدا جولەكە ئەوەندە زۆر بوو بەریتانیا یەكسەری بڕیاری دابەشكردنی فلستینی دەركرد بەشێك بۆ عەرەب بەشێك بۆ جولەكە ئەمە هەنگاوێك بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی (1948)ز بڕیاریاندا دەوڵەتی ئیسرائیلی دابمەزرێنن لە خاكی فلستین وە شارەكانی سەر دەریا وەكو “عەككا _عەیفا_صور..هتد” دەستی بەسەر داگیرا مزگەوتەكان روخێنرا گوندەكان داگیردەكرا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ چەند شارێكی بچووك بۆ فلستینیەكان مابۆوە وەكو “غەزا_رامااللە_تەلئەبیب..هتد”.
فلستینیەكان هەموویان پەرت بوون بەشێكیان چوونە عێراق هەندێكیان چوونە لوبنان هەندێكیان چوونە ئەردەن و لیبیا، دوای ئەوەی بڕیاری ڕاگەیاندنی دەوڵەتی جولەكە درا لە ساڵی (1948)ز ئەمریكا و پشتگیری كرد وە ووڵاتە زلهێزەكان دانیان نا بە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل.
ووڵاتانی عەرەبی كەوتنە ژپرزەیی وە هەندێك شەڕی كرد سەركەوتنیشی بە دەستهێنا بەڵامدواترجولەكەكان بەهێزبوونەوە ئەم دەوڵەتە بوو بە ئەمری واقیع ئەمە بەردەوام هەر لە پەنجاكانەوە تا ساڵی (1967)ز جولەكە جارێكی تر هات هێرشی كرد قودس و سینای داگیركرد لە ماوەی شەش ڕۆژ هەرچی جەیشی عەرەبی بوو تێكی شكاند ، لە ساڵی (1973)ز میسر بە شەڕێكی قورس توانی ناوچەی “سینا” وەربگرێتەوە ، لەساڵی (1979)ز میسر ڕێكەوتنی “كام دیڤید” ی بەست لەگەڵ جولەكە.
ئەمجارە جولەكەكان هەنگاوێكی تریان نا بۆ ئەوی فلستینیەكان لە لوبنان دەربكەن لە ساڵی (1982)ز بەیروتی داگیركرد وە ژامارەیەكی زۆر لە فلستینی كوژران.
بەم شێوەیە دەوڵەتی جولەكە لە بەهێز بوون دابوو بە پشتگیری ئەمریكا ووڵاتە زلهێزەكانی ئەم سەردەمە كەچی لە ووڵاتانی عەرەبی كەسانێك لەسەر دەسەڵات بوون بەكێشەی ناوەخۆیی دەیناڵاند ئەمە بوو بەخاڵی لاواز كە نزیكەی (20) دەوڵەتن ناتوانن پارچەیەك لە خاكیان داگیركراوە ڕزگاری كەن.
_دروست بوونی سولتەی فلسین:
لە ساڵی (1987)ز بزوتنەوەیەكی بەرگری دروست بوو بەناوی “الحركە مقاومە ئیسلامیە” ئەم حەرەكەیە لە ماوەیەكی كەمدا زۆر كاریگەری هەبوو لەسەر ئیسرائیل ووڵاتە زلهێزەكان بۆ ئەوەی ئیسرائیل ڕزگاركەن هاتن یارمەتی فلستینیاندا بۆ ئەوەی سوڵتیەك بۆ خۆیان دابمەزرێنن وەكو برا لەگەڵ جولەكە بژین خانو پێداویستیتان بۆ دابین دەكەین ئەم دەسەڵاتە دامەزرا دوای ڕێكەوتنی “ئۆسلۆ” لە نەرویج لە ساڵی (1992)ز كە زەوی بەرامبەر ئاشتی بەمە “یاسین عەرەفات” قەناعەتی هات بووە سەركردەی ئەو سوڵتەیە كە لەساڵی (1992)ز دامەزرا بەڵام جولەكە ئەو بەڵێنەی دابووی جێبەجێی نەدەكرد لە گرتن و لێدانی فلستینیەكان ، بەم شێوەیە یاسین عەرەفات تا ماوەیەك لەگەڵیان بەردەوام بوو بەڵام دوای ئەوەی جولەكان هیچ بەڵنێكیان جێبەجێ نەدەكرد كشایەو لێیان بۆیە بە دەستی جولەكەكان لە ناو ماڵی خۆی ژەهر خوارد دەكرێ لەساڵی (2005)ز .

ئامادەكردنی : نوزاد علی

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About كه‌یفی عمر

Check Also

9695010-72489810-d23a6f7d22e9c64184058eacf6d4ba9398dff9f8-1500-1-1549280593-728-32e9147584-1549363977

چەند زانیاریەک لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە

خێزان ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە: -کۆیلەی تایبەتیان هەبووە کە …