سۆمەریەكان

سۆمەریەكان

هۆزە سۆمەریەكان لەبەشی باشوری عێراق لەسەرەتای هەزارەی سێیەمی پێش زاینەوە لەمەیدانی سیاسی‌وژیاریدا دەركەوتن, گومان دەبرێت ئەوانە لەناوچەكەدا لەسەرەتای سەردەمی نیمچە نوسینەوە هەبووبن, زانیاریەكان سەبارەت بەنشینگەی یەكەمی ئەو هۆزانەوئەو ڕێیەی كە بۆ گەیشتن بەخاكی باشوری عێراق گرتیانە بەر تائێستاش نادڵنیان, چەندین بیروڕا هەن سەبارەت بەنشینگەی یەكەمی سۆمەریەكان‌وكەی‌وچۆن هاتن بۆ عێراق, لەوانەیە هۆكاری ڕاجیاوازیەكان بگەڕێتەوە بۆ ئەمانە:

ا-ئەو زمانە سۆمەریەی كەلەڕوانگەی دەقە بسماریە زۆرەكانەوە ناسیومانە زمانێكی عەرەبیەو تەنها‌وجیایە‌و ناكرێت دابەشی بكەین بۆ یەكێك لەخێزانە زمانەوانیە ناسراوەكانی جیهان, بەڵكو زمانێك بووە دیمەنی لكاندنی هەبووە واتە ڕستە كرداریەكانی بەشێوەی لكاندنی ڕاناوەكان‌وپێناوە زمانەوانیەكانی دی دەلكاند یان تێكەڵ دەكرد بەڕەگی فەرمان بەجۆرێك ڕستە كرداریەكە وەك یەك وشەی لێكدراوبوو, سەبارەت بەناو‌وڕستەناویەكانیش هەمان شت بوو.

موفرەداتی زمانی سۆمەری ئەو تایبەتمەندیەی هەیە كەزۆرجار یەك پارچەیەو دەكرێت بۆ پێك هێنانی وشەی نوێ بدرێن لەیەك.

السومريون

ئەمە لێكۆڵەرانی وا لێ كردوەهەوڵ بدەن پەیوەندی نێوان ئەو زمانەوچەند زمانێكی ناسراوی جیهانی وەك زمانی چینی‌وتبتی‌وهەنگاری‌وچەند زمانێكی ئەفریقی‌وزمانی هندیە سورەكان لەئەمریكا‌وزمانی باسك‌وتوركی‌ومەغۆلی‌وزمانی دی دروست بكەن.

چونكە وا گومان دەبەن ئەوە ئاماژەیە بە بنەڕەتی هۆزە سۆمەریەكان، بەڵام دەكرێت بڵێن سۆمەری پەیوەندیەكی نزیكی لەگەڵ هیچ لەوزمانانەدا نی یە‌ولەوانەیە سەربەخێزانی زمانەوانیەك بێت كەلقەكانی پێش داهاتنی نووسین‌وبەكارهێنانی بۆ تۆماركردن لێك هەڵوەشابن، لەبەر ئەوەی نووسین یەكەم جار لە وڵاتی سۆمەر دەركەوت بۆیە زمانی سۆمەری بەجیا لەوانی دیكەی ئەو خێزانە تۆمار كراوە.

ب- سەبارەت بەوپەیكەرە گەورانەی هەندێك جار یاریدەدەرن بۆ دیاری كرنی ڕیشەو بنەڕەتی سۆمەریەكان، ئەوا لێكۆڵینەوە ئەنپرۆپۆلۆجیەكان ئاماژە بەوە دەدەن پەیكەرە دۆزراوەكانی شارە سۆمەریەكان بەڵگەی یەكلاكەرەوەو ڕونیان نی یە سەبارەت بەڕەگەزی هۆزە سۆمەریەكان ‌وئاماژە دەدەن بەوەی تێكەڵ بەنێكی ڕەگەزی لەدێر زەمانەوە هەیە، سیفەتەكانی گەلانی حەوزی دەریای ناوەڕاستی تێدایە كەسەریان درێژەوسیفەتەكانی گەلانی ئەوروپای ناوەڕاست ‌وئەرمینیا كەسەریان خڕە.

ج-سەبارەت بەبەڵگە وەرگرتنی پەیوەست بەبەڵگەی پەیكەروهەڵكۆڵراوەكان كە سۆمەریەكان نەخشاندبوویان، ئەمەش ئاڵۆزەو ناتوانین لە لەناسینی ڕەگەزی سۆمەریەكاندا سودی لێ وەربگرین، وادەردەكەوێت ئەوەی كاربەری دەكات بەوێنەی شێوە مرۆڤەكان لەهەڵكۆڵیندا شێوەی هونەری باو بێت بەپلەی یەكەم‌و وێنەی واقعی شێوە مرۆڤەكان‌وسیفەتە ڕاستی یەكانیان نەبێت، بۆیە چەند شێوەیەكی هاوشێوەی ئەو شێوانەی كەسۆمەریەكان لەچەند ناوچەیەكی دوور لەووڵاتی سۆمەری دەیان نەخشاندن وەك ناوچەی ماری لەناوەڕاستەكانی فوراتدا هەن. لەئەنجامی ناڕوونی بەڵگەی پەیوەست بەڕەگەزی سۆمەریەكان لێكۆڵەوەران ناكۆكن لەسەر دیاری كردنی نشینگەی سەرەكیەكان وەك پێشتر ئاماژەمان پێدا چەندین ڕا‌وبۆچون دەركەوتن لەسەر ئەوە كەهیچ كامیان نەگەیشتونەتە پلەی دڵنیایی‌وبێگومانی، لەوڕایانە ئەوەیە سۆمەریەكان لەناوچەی شاخاوی ڕۆژهەڵاتەوە هاتوون بۆیە دەیانبینین پەرستگاكانیان لەسەرسەكۆی پلیكانەیی بەرزی هاوشێوەی ناوچەی شاخاوی بنیاد ناوە، بەڵام پەرستگاكان‌وشوێنە پیرۆزە سەیركراوەبەرزەكان لەزۆر شوێنی جیهاندا لەچین‌و ڕۆژهەڵاتەوە تادۆڵی نیل لەڕۆژئاوا هەبوون، ناكرێت ڕاڤەی ئەوە بكەین بەڵام ئەوە ئەنجامی حەزی گشتی مرۆڤە لە پیرۆزڕاگرتنی پەرستراوەكاندا بەبەرز دروستكردنی شوێنیان لەسەروو ئاستی مرۆڤەوە، دەستەیەكی دیكە پێی وایە سۆمەریەكان لەدۆڵی سندەوە یان لەباشووری بلوجستانەوە هاتوون، بەڵگەشیان ئەوەیە لێكچونی ژیاری نێوان ژیاری دۆڵی سند‌وژیاری سۆمەری هەیە،ئەم دەستەیەی زانایان پێیان وایە سۆمەریەكان بەدوو كۆچ هاتوون یەكێكیان لەڕێگەی دەریاوە بەكەنداوی عەرەبیدا ئەوی دیكەش لەڕێگای وشكانی لەئێرانەوە، ئەوانەی دەڵێن یەكێك لەكۆچەكان لەڕێگەی كەنداوی عەرەبیەوە هاتووە پشت دەبەستن بەچەند چیرۆك‌وئەفسانەیەكی ئیغریقی گوازراوەلەبنەڕەتیەكی سۆمەریەوە كەسۆمەریەكان‌ودەریا پێكەوە دەبەستێتەوە هەروەها بڵندی پایەی بەرزی دەریا كەلەبیروباوەڕی سۆمەریە یەكەمینەكاندا هەیە ئەو پەیوەندیە پتەوەی كە سۆمەریەكان دەبەستەوەبەوڵاتی دلمون (بەحرەینی ئەمڕۆ)وە، دواجار ئەو ڕایەی زیاتر وەردەگیرێت ئەوەیە سۆمەریەكان لەدەستەی ئەو هۆزوگەلە ناوچەییانەن كە لەدێر زەمانەوە لەعێراق نیشتەجێ بوون ‌ولەدەرەوە نەهاتوون بەڵكو لەبەرەی باكوورەوە بەرەوباشوور كشاون لەبەشی باشووری عێراقدا لەدێر زەمانی پێش مێژووەوە نیشتەجێ بوون لەگەڵ دانیشتوانە ناوچەییەكاندا تێكەڵ بوون، ئەوانەی بەناوی فوراتیە یەكەمینیەكان ناسیمانن، ناوی سۆمەریەكانیش پێك هاتووە لەناوی ئەو وڵاتەی كەتیایدا بوون (وڵاتی سۆمەر) وەك ئەكەدی‌وبابلیەكان، ئەو پەیوەندی یە ژیاریەی لەنێوان سۆمەریەكان‌ودانیشتوانی ناوچەیی ناوچەكەدا پێشینەیان بوون پشتگیری ئەم ڕایە دەكات، هەروەك هەواڵ‌وجێدەستە سۆمەریەكانی وەك ئەدەب‌وچیرۆك‌و ئەفسانەوڕێوڕەسم‌وبیروباوەڕ كەمۆركێكی ناوچەیی ناسراونا نامۆ بەكەشی وڵاتی دۆڵی ڕافدەین پشتگیری ئەو ڕایە دەكەن.

بنەڕەتی سۆمەریەكان‌وڕێگەی هاتنیان بۆ باشووری عێراق هەرچۆنێك بێت بێگومان ئەوان بەشداریەكی كارایان هەبووە لەدروستكردن‌وگەشەدان بەژیاری عێراق لەهەزارەی سێیەمی پێش زایندا‌ومۆركێكی تایبەتیان بۆ زیاد كردوە تائاستێك دەدرێتەوە پاڵ ئەوان‌وبەناوی ئەوانەوە نوسراوە هەرچەندە ئەو ژیارانەی لەعێراقی كۆندا دامەزراون بەتەنها بەرهەمی سۆمەریەكان نەبوون بەڵكو هەموو ئەوهۆزانەی لەم بەشەی جیهاندا سەقام گیر بوون بەشدار بوون لەپێك هێنان‌وگەشەسەندندا چ فوراتە یەكەمینیەكان بن یان هۆزە عەرەبیە كۆنەكان یان هۆزە سۆمەریەكان یان جگە لەوان تائاستێك ناتوانین ژیاری سۆمەری یان ئەكەدی لەڕەگەزە ژیاریەكانی دیكە جیا بكەینەوە.

*باری سیاسی گشتی لە وڵاتی سۆمەرو ئەكەد:

باسی ئەوەمان كرد كەسەرچاوەی سەرەكی مێژووی وڵاتی سۆمەر لەسەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكاندا ئەو دەقە جۆربەجۆرە بسماریانەن كەپێمان گەیشتوون بەتایبەت هێڵكاریەكانی پاشاكان‌وئەو پشكنینە شوێنەواریانەی لەشارە جیاجیاكاندا ئەنجام دراون، ئەو سەرچاوە ئاماژە بەوە دەكەن باری سیاسی گشتی لەوڵاتی سۆمەر لەسەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكاندا تایبەتمەندی بونێكی زیاتری هەیە لەیەك بنەماڵەی فەرمانڕەوا، هەربنەماڵەیەكی ئەوبنەماڵانە دەسەڵاتێكی هەبوو بەسەر شارێكی سەرەكی‌وشارە بچوكەكانی چوار دەوری‌وگوندەكانیدا،ئەو ناوچانەی هەربنەماڵەیەك فەرمانڕەواییان دەكرد لای لێكۆڵەرانی هاوچەرخ بەناوی (دەوڵەتەشار) ناسراوە، دەوڵەتەشارەكان لەسەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكاندا گەشەیان سەند‌ودواتر لەكۆتاییەكانی ئەوسەردەمانەدا شلۆق بوون‌ودەوڵەتی یەك تیرەویەك بەرە شوێنی گرتنەوە، ناكۆكی‌وڕكەبەری نێوان بنەماڵەكان بۆ دەست گرتن بەسەر گەورەترین بەشی زەوی كشتوكاڵی‌وسەرچاوەی ئاوودەستگرتن بەسەر ڕێگە بازرگانیەكانی ڕوو بەسەرچاوەكانی ماددە خاوەكان هۆكاری یەكەم‌وسەرەكی بوون بۆ ئاڕاستەی سیاسی گشتی بەرەو یەكخستنی وڵات‌وڕێكخستنی لەژێر دەسەڵاتێكی كارگێڕی مەركەزیدا.

بەپێی هێڵكاری ناوی پاشا سۆمەریەكان كەچەند دەقێكی دیكە پشتگیریان دەكەن موڵكیەت دوای لافاوەكە لەشاری كیش دابەزی‌وبنەماڵەیەك فەرمانڕەوایی تێدا كرد كەزیاتر لەبیست پاشا فەرمانڕەواییان تێدا كرد‌وهێڵكاریەكان لەدیاریكردنی ماوەی دەسەڵاتیاندا زیادەڕۆییان كردووە، گرنگترین شت سەبارەت بەو بنەماڵە ئەوەیەزۆربەی ناوەكان یان دەقەكان لەزمانی فوراتیە یەكەمینیەكانەوە وەرگیراون، ئەوەش ئاماژەیە بەتێكەڵ بوونی ڕەگەزەسۆمەری‌و عەرەبیەكۆنەكان (ئەكەدیەكان) لەسەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكاندا، كۆتا فەرمانڕەوای كیش پاش(ئاجا) بوو كە چیرۆكی نێوان كیش‌ووەركا لەسەردەمی گلگامێشی پاشایدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دواتریش باسی دەكەین، بنەماڵەی كیش لەبەشی كۆتایدا هاوسەردەم بوون لەگەڵ بنەماڵەی یەكەمی وەركا كەناودارترین پاشایان گلگامێش بوو، گلگامێش پاڵەوانی چیرۆكە ناسراوەكەی گلگامێشە، گلگامێش بەپێی ئەو چیرۆكە پاش ڕاوێژ وەرگرتنی ئەنجومەنی پیران ‌وئەنجومەنی گەنجانی شارەكە لەگەڵ كیش كەوتنە جەنگ كردن،بەدوای بنەماڵەی یەكەمی وەركادا بنەماڵەیەكی نوێ هات كە لەشاری (ئور) دامەزرا‌و بەبنەماڵەی یەكەمی ئور ناسرا، هەندێك زانیاری بەڵگەنامەیی سەردەمی چەند پاشایەكمان دەستكەوتووە سەرەڕای ئەو هێڵكاریەی پاشا سۆمەریەكان كەلەسەری هاتووە، دامەزرێنەری ئەم بنەماڵەش هاوسەردەم بووە لەگەڵ گلگامێشی پاشای وەركا‌وئاجای پاشای كیش، گومان دەبرێت گۆڕستانی ناوداری كیش بگەرێتەوە بۆ ئەو ماوەیە.

هێڵكاری پاشا سۆمەریەكان باس لەوە دەكات یانزە بنەماڵە دوای بنەماڵەی ئوری یەكەم تادامەزراندنی دەوڵەتی ئەكەدی فەرمانڕەواییان كردووە، بەڵام بەڵگە شوێنەواریەكان‌وهەندێك دەقی دۆزراوەی بسماری ئاماژە بەوە دەدەن هەندێك لەبنەماڵە باسكراوەكان هاوسەردەمی تەواوەتی یان بەشێكی هەندێكی دیكەن، لەنێو ئەو بنەماڵانەدا چەند بنەماڵەیەكی بیانی هەبوون كەلەوڵاتی عیلام فەرمانڕەوییان كردووە, ئەمە ئاماژەیە بۆئەوەی وڵاتی سۆمەر هەندێك كات لەژێر قەڵەمڕەو دەسەڵاتی وڵاتی عیلامدا بووە.

سەرەڕای ئەو بنەماڵانەی كەتەنها زانیاریەكی كەممان لەسەریان هەیە, ئەویش لەڕێی پشكنینە شوێنەواریەكانەوە كەبەڵگەن بۆ بوونی بنەماڵەیەكی بەهێز لەشاری لەگش لەسەردەمی سێیەمی دەركەوتنی بنەماڵەكاندا كەلەهێڵكاری پاشا سۆمەریەكاندا لەبەر چەند هۆیەكی نەزانراو ناویان نەهاتووە، دەوڵەتۆكەی لەگش چەند شارێكی لەخۆ دەگرت‌ودەكەوتە نێو دەشتی بەپیتەوە لەناوچەی شەترەوفورات، دەوڵەتۆكەكە لەسێ شاری دراوسێ پێك دەهات (جرس‌ونینا‌ولەگش) خۆشگوزەرانی ئابووری دەوڵەتۆكەكەی گرتبوەوە بەتایبەت لەبەشی یەكەمدا، پەیكەرەكان هەڵدەكۆڵران‌وپاشاكانیان گرنگیان دەدا بەپڕۆژەی ئاودێری‌و بازرگانی ناوخۆ‌ودەرەكی چالاك بوو، ئەمەش لەئەنجامی ئەو سەركەوتنە سەربازیە یەك لەدوای یەكانەی ئەو دەوڵەتۆكە دراوسێیانە بەدەستیان دەهێنان بەتایبەت دەوڵەتۆكەی (ئۆما)،ناكۆكی لەگەڵ دەوڵەتۆكەی ئۆما كەدەكەوتە باكوور بۆ چەندنەوەیەك بەردەوام بوو، گرنگترین هۆكاریش بریتی بوولەحەزی دەستگرتن بەسەرئەوشەرەداكەنێوانی دوودەوڵەتی یەكلا دەكردەوە‌ولەسەر ناوچەدەشتەبەپیتەكانی نێوانیان بوو، یەكێك لەپاشاكانی لەگش هەواڵی سەركەوتنەكانی بەسەرشاری ئۆمادا لەهەڵكۆڵراوێكدا بەدیاری بۆ تۆمار كردوین هەڵكۆڵراوەكە لەسەر پارچە بەردێك بوو كەناسراوەبە(نسور) لەكاتێكدا ئەو دەقەی كەپاشایەكی دیكەی ئەو بنەماڵە بۆی بەجێهێشتوین ئاماژە دەدات بەوردەكاری ئەو ناكۆكیەی كەلەنێوان شاری لەگش‌وشاری ئۆمادا هەڵگیرسا‌وبۆ چەند نەوەیەك مایەوەویەكێك لە فەرمانڕەواهاوچەرخەكان كە میسیلم بوو فەرمانڕەوای دەوڵەتۆكەی كیش بوو(واگومان دەبرێت) دەستی وەردایە ناكۆكیەكەو ڕۆڵی پەیوەندی نێوانیانی بینی‌و ڕێكەوتنێكی لەنێوانیاندا بەست‌وبەڵێننامەی ڕێكەوتنەكەش لەسەر پارچە بەردێك نوسراولەسەر سنوری نێوانیاندا دانرا، بەڵام فەرمانڕەوای ئۆما بەڵێننامەكەی شكاندوو هەڵمەتی بردە سەر لەگش ‌وشەری نێوان دوو دەوڵەت بەردەوام بوو تا ئەنتمینای فەرمانڕەوای لەگش توانی سەركەوتنێكی كاتی بەسەر ئۆمادا بەدەست بهێنێت، گرنگی دەقی ئەنتمینا لەوەدا دەردەكەوێت كەكۆنترین بەڵێننامەی ڕێكەوتنی نێودەوڵەتیمان بۆتۆماردەكات كەتائێستا گەشتبێتە دەستمان، ئەوەش لەنێوان دەوڵەتۆكەی لەگش‌و دەوڵەتۆكەی ئۆمادا بەنێوەندی دەوڵەتۆكەی سێیەم، ئەم بەڵێننامەیە بەیەكەم هەوڵی ناسراوی مرۆیی دادەنرێت لەڕێكخستنی پەیوەندی یە نێودەوڵەتیەكان‌وڕێكخستنی ئەو ڕێوشوێنانەی كەپەیوەندی نێوانیانی دەبرد بەڕێوە، بۆیە تائاستێكی زۆر گرنگی هەیە لەلێكۆڵینەوەی مێژووی یاسای نێودەوڵەتی‌وسەرهەڵدان‌ودواتر گەشەسەندنیشیدا.

ئەو گەشەسەندنەی لەگش كەهاوكات بوو لەگەڵ سەركەوتنە سەربازیەكانی بەسەر دەوڵەتۆكەكاندا درێژەی نەكێشا بەڵكو هێندەی نەبرد شێواولاوازی ڕوی تێكرد، هۆكاری ئەو لاوازیەش ئەوتەنگەشە ئابوریانە بوو كەوڵاتیان گرتەوە، لەگەڵ دەوڵەتی فەرمانڕەواكان بۆزیاد كردنی جۆروڕێژەی ئەو باجانەی بەسەر خەڵكدا دەسەپێنران بەنیازی كۆكردنەوەی سامانی پێویست بۆ خەرجی ژیانی ڕابواردن‌وزیادەڕۆییەك كەلەسەردەمی سەركەوتنە سەربازیەكانیاندا پێی ڕاهاتبوون ‌وڕژانی سامان بەسەریاندا، بەوەپەرتەوازەیی ئابووری هەموانی گرتەوە‌ولەوڵاتدا شۆڕشێك بەرپا بووكە بنەماڵە فەرمانڕەوای لەناوبرد ‌وفەرمانڕەوایەكی نوێی هێنایە مەیدان كەگومان دەبرێت لەچینی كاهینەكان بێت ئەویش فەرمانڕەوا ئوركاجینا بوو، ئەم پاشایە ناسرابوو بەچاكسازیە ئابووری‌وكۆمەڵایەتیەكان كە بەناوی خۆیەوە ناسراون ‌وئامانجیش لێیان لەناوبردنی گەندەڵی سیاسی‌وئابووری‌و كۆمەڵایەتی ناو وڵات بوو، لەچاكسازیەكانیدا ئەو گەندەڵیانەی ژماردووە كەوڵایان گرتبوەوە، گرتنە بەری ئەو ڕێ‌وشوێنانەشی هێناوە كە بۆ لەناوبردنی گەندەڵیەكان گرتنیەبەر، بەڵام ئەوماوە كورتەی كە فەرمانڕەوایی تێدا كردووە –هەشت ساڵ- دەرفەتی چاككردنی بارەكەی پێ نەداولەوماوەدا فەرمانڕەوایەكی نوێ لەشاری ئۆما دوژمنی دێرینی لەگش دەركەوت ‌وتوانی دەستبگرێت بەسەر لەگشدا‌وبەیەكجارەكی‌وبەشێوەیەكی كتوپڕ نەیهێڵێت، فەرمانڕەوایی نوێی ئۆما پاشا لوكال زاكیزی بووكە توانای سەربازی‌وكارگێڕی بەهێزی هەبوو چاوتێبڕینی بەرفراوانی هەبوو لەیەك خستنی وڵات‌ودەوڵەتەشارەجیاجیاكان لەژێر دەسەڵات‌و قەڵەمڕەوی خۆیدا، پاش ئەوەی لۆكال زاكیزی دەوڵەتۆكەی لەگشی گرت دەستی گرت بەسەر شاری ناوداری وەركادا دواتر بەرەو شارەكانی دیكەی وڵاتی سۆمەرو ئەكەد كشا‌ودەستی گرت بەسەر كیش‌ووەركا‌ونڤردا‌وناوی خۆی نا پاشای وڵاتی سۆمەر‌و كیش‌و وەركا، بەوەشەوە نەوەستا بەڵكو هەوڵی دا بچێت بەرەو چەند ناوچەیەكی دوور وەك لەهەندێك دەقیدا بانگەشەی ئەوە دەكات لەدەریای خوارەوە تادەریای سەروو چووە، واتە لەكەنداوی عەرەبیەوە تادەریای ناوەڕاست.

لوكال زاكیری ماوەی بیست‌وپێنج ساڵ لەدەسەڵاتدا بەردەوام بوو ‌ولەوماوەیەدا توانی یەكەم دەوڵەوتی یەكخراو لەوڵاتی سۆمەرو ئەكەددا بگرێتە دەست، لەكۆتاییەكانی ئەو ماوەدا كەسایەتیەكی دیكە دەركەوت كەتوانی بەسەریدا زاڵ ببێت‌ودەسەڵاتی لەناوببات‌ودەسەڵات و ڕێبەری وڵاتی لەدەست بسێنێت‌وهەوڵ بدات بۆ دامەزراندنی ئیمپراتۆڕیەتێكی بەرفراوان, ئەویش سەرجۆنی ئەكەدی بوو كەبەڕەچەڵەك دەرێتەوە پاڵ گەلە ئەكەدیەكان‌ولقێكەلە هۆزە عەرەبیە كۆنەكان كەلەنیمچە دوورگەی عەرەبیەوە هاتوون، بەكۆتایی هاتنی دەسەڵاتی لۆكاڵ زاكیزی ماوەی دەركەوتنی بنەماڵەكان كۆتایی پێهات‌وماوەیەكی نوێ لەعێراقدا دەستپێكرد كە ماوەی فەرمانڕەوایی دەوڵەتی ئەكەدی بوولەدەوروبەری (2371پ.ز) دا دامەزرا.

*پوختەی تایبەتمەندیە ژیاریەكان:

سەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكان ماوەیەكی دورودرێژی مێژووی كۆنی عێراقی گرتەوەكە زیاتر لەچوار سەدە دەبوولەوماوەیەدا بنەما ژیاریەجیاجیاكان گەشەیان سەند‌ومۆركێكی تایبەتیان وەرگرت‌وبنەڕەتێكی پتەوبوون كە لەسەردەمەكانی دواتردا ژیاری پرشنگدارو دەركەوتووی عێراقیان لەسەر دامەزرا، هەندێك لەو بنەڕەتە ژیاریانەی كەلەسەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكاندا دەركەوتن لەوڵاتدا زاڵ بوون تاسەردەمەكانی دواتری مێژووی كۆنی عێراق لەگەڵ چەند گۆڕانكاری‌وزیادەیەكی ساكارداوەك چۆن بۆ بیروباوەڕەئایینیەكان‌و ڕێكخستنە كۆمەڵایەتی ‌وئابووریەكانیش وابوو.

وەك ئاماژەمان پێكرد هەڵەیە قسە لەسەرژیاری ئەو ماوەیەبكەین ‌وبڵێین ژیارێكی سۆمەری تەواوە، بەڵكو بینیمان چۆن دانیشتوانی یەكەم كەبەفوراتیە یەكەمینیەكان ناومان بردن بەشداریان كرد لەپێك هێنان‌وگەشەسەندنیدا، هەروەك ئەو گەلە ئەكەدیانەی كەلەوڵاتدا هەبوون پێش ئەوەی سەرجۆنی ئەكەدی ڕێبەری سیاسی وڵات بۆماوەیەكی دوورودرێژ بگرێتە دەست، بۆیە باش وایە تەنها باسی ژیاری عێراق بكەین لەوماوەدا شارستانیەت تیایدا چەند تایبەتمەندیەكی هەبوو لەوانە ئەمانەیان دێنین.

یەكەم: نیزامی دەوڵەتە شارەكان:

ئەو نیزامە سیاسیە گشتی یەی وڵاتی سۆمەرو ئەكەدی گرتبویەوە لەسەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكاندا ‌وناسرابوو بەنیزامی دەوڵەتەشارەكان‌ومەبەست پێی ئەوە بوو وڵات بۆچەند بەشێ دابەش كراوە‌وهەربەشێكی لەدەوڵەتەشارێكی سەربەخۆ‌وجیا لەوانی دی پێكهاتووە لەڕوی سیاسی‌وكارگێڕی‌وئابووریەوە‌ونیزام‌ونەریت‌ویاسا‌وبنەماڵەی سەربەخۆی خۆی هەیە، هەردەوڵەتە شارێك لەدەوری شارێكی سەرەكیداخۆی دەبینیەوە كەپایتەخت بووبۆی، لەگەڵ بڕێ شاری بچوك‌وگوند‌وزەوی كشتوكاڵی سەربەوانەدا، زۆرجار دەوڵەتەشار پشتی دەبەست بە سەرچاوەیەكی سەرەكی ئاوولەڕێی تۆڕێكی كارێزوجۆگەی دەستكردەوە ئاوی لێوەردەگرت نیزامی دەوڵەتە شارلەعێراقدا بەكۆنترین نیزامی دەوڵەتە شارەكان دادەنرێت ‌وزاڵترە بەسەر نیزامی دەوڵەتە شاری یۆنانیدا، چونكە هەواداری تاك تیایدا بۆ دەوڵەتە نەوەك بۆهۆز یان خێڵ، وەك لەباسی نیزامی دەسەڵاتی دەوڵەتەشارەسۆمەریەكاندا ئەوە ڕوون دەبێتەوە. دەگونجێت نیزامی دەوڵەتەشارەكان بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش مێژوو‌ودواتردا لەسەردەمی نیمچە نوسیندا گەشەی سەندبێت‌ولەسەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكاندا گەشەی سەندبێت بەڵام زانیاریمان لەسەر ماوەی پێش سەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكان زۆر كەمەودەقێكی بسماری لەوبارەوە نیە كەبیرێكی ڕوونمان لەسەر ڕێكخستنە سیاسیەكانی ئەوكاتە پێ ببەخشێت.

لەوانەیە هەندێك هۆكاری سەرهەڵدانی نیزامە دەوڵەتەشارلەوڵاتی سۆمەر‌وئەكەددا بگەڕێتەوە بۆ سروشتی جوگرافی وڵات، چونكە دەزانین ناوچەی شێدار خاوەنی بەپیتی بێشوماری چاك‌وزۆری ئاوە، بەڵام لەهەمان كاتدا پێویستی هەیە بەهەوڵێكی بەهێزوزۆری مرۆیی بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەوئاوانەدا بەتایبەت لەكاتی لافاوەكاندا هەروەها بەرپەرچدانەوەی مەترسیەكانی ‌وسوود لێوەرگرتنیان لەكاتی پێویستدا، ئەمە هۆكار بوو بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گەورەی ئاودێری وەك لێدانی كارێزوجۆگەودروستكردنی بەنداو تائەوەی وڵات پێكهاتەی تۆڕێكی ئەو كارێزوجۆگانەبوو كەلەخاكیدا هەبوون، تاك‌وكۆمەڵە بچوكەكانیش نەیان دەتوانی پڕۆژەی وا جێ بەجێ بكەن بەڵكو ئەوە كۆبونەوەی هەوڵەكان‌ویەكخستن‌وڕێكخستنیانە‌وكارگێڕییان سپێردراوە بەیەك دەسەڵاتی مەركەزی بەو جۆرە یەكەمین گوندە كشتوكاڵیەكان هەنگاو بەهەنگاو لەدەوری یەكێك لەشارە سەرەكیەكان كۆبونەوە‌وتیایدا یەكەمین كارگێڕی مەركەزی گەشەی سەند‌وشێوەی دەوڵەت شارێكی لەو شێوە پێشكەوتوەیدا دەنواندكەلەسەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكاندا دەیبینین، سەرەڕای ئەمەش فرەیی سەرچاوە ئاویەكانی ناوچەكەو بوونی هۆڕ‌وزەنگاوكەبەشەكانی جیا دەكردنەوە كاریگەری زۆری هەبوو لەدامەزراندنی چەند كارگێڕیەكی مەركەزیداكەبكرێت هەركامیان پشت ببەستێت بەیەكێك لەسەرچاوە ئاویەكان‌و بەشی خۆی بكات‌ولەگەڵ كارگێڕی دیكەدا پێكدانەدەن مەگەر ئەوەی یەكێكیان نیازی فراوانخوازی‌وزیادكردنی قەڵەمڕەوی هەبێت.

لەگەڵ ئەمەشدا دەوڵەتە شارەكان لەململانێ‌وشەڕێكی بەردەوامی نێوانیاندا بوون بەنیازی دەستگرتن بەسەر بەشێكی زیاتری زەویی كشتوكاڵیەكان‌ودەستگرتن بەسەر ئەو ڕێگە بازرگانیانەدا كەدەچن بەرەوسەرچاوەكانی كەرەستەی خاو، چەندین هەوڵ دران بۆ یەكخستنی وڵات‌ودانە پاڵی چەند دەوڵەتە شارێك لەژێر یەك دەسەڵاتدا تا لوكال زاكیزی توانی تائاستێك ئەوە بەدی بهێنێت‌ولەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئەكەدیدا دەوڵەتی یەك پارچە بێتە دی.

دووەم: شێوەی نیزامی دەسەڵات:

زانیاری لەسەر شێوەی نیزامی دەسەڵات لەدەوڵەتەشارە سۆمەریەكاندا لەنیوەی هەزارەی سێیەمی پێش زاییندادەركەوت كەمە، ئەویش لەبەر كەمی دەقەبسماریەكانی بەردەست لەگەڵ ئەمەشدا دەكرێت لەدەقەكانی دواترەوەئەوە وەربگرین وێنەی گشتی شێوەی نیزامی دەسەڵات لە دەوڵەتەشارە سۆمەریەكاندا چۆن بووە.

ئەو بیروباوەڕ ئاینیانەی كەلەماوە یەكەمینەكاندا بەسەر وڵاتدا زاڵ بوون ئاماژە بەوە دەدەن خەڵك بڕوایان وابووەخوداوەندەكان مرۆڤیان بۆ خزمەتی ئەوان دروست كردووە‌وهەموو دیمەن ‌ودیاردە سروشتیەكانیش بەپێی خواستی خوداوەندەكان ڕێ دەبڕن، بۆیە متمانەی ڕەهایان دەدا بەوەی ڕۆڵی نێوەندی دەبینی لەنێوان ئەوان‌وخوداوەندەكاندا ئەوانەش كاهینەكان بوون ئەمەیان دەكرد تاخوداوەندەكان ڕازی بكەن‌ولەتوڕەیی‌وسزای خوداوەندەكان دوور بن، لەم دیدگایەوە ئەگەری زۆر هەیە یەكەمین ئەو فەرمانڕەوایانەی كەكارگێڕی مەركەزی شارو گوندەكانیان گرتۆتە دەست لە چینی كاهینەكان بوبن.

چەمكی ئین(En) لەو فەرمانڕەوایانە نراوە، ئەوەی پشتگیری ئەم ڕایە دەكات ئەوەیە كە ئەو فەرمانڕەوایانە لەسەرەتادا لەبەشێكی تایبەتی لكاو بە پەرستگادا سەقامگیر دەبوون كەپێی دەوترا(ئاكیبار،ئۆكیبار) هەروەها پاشاكان لەسەردەمەكانی دواتردا كاتێك بەیەكجاری دەسەڵاتیان لەدەسەڵاتی ئاینی سەربەخۆ دەبوو سیفەتی ئاینی پیرۆزی خۆیان وەك نوێنەرانی خوداوەند لەسەر زەوی‌ونێوەندانی نێوان خەڵك‌وخوداوەندەكان دەهێشتەوە.

بەتێپەڕبوونی كات ‌وفراوان بوونی دەسەڵاتی دەوڵەتە شاروگرتنە خۆی زیاتر لەیەك شار ئەرك‌و بەرپرسیارێتی فەرمانڕەوا زیادی كرد‌و نەیدەتوانی لەیەك كاتدائەركە ئاینی‌و دنیایەكانیش بەجێ بگەیەنێت، بۆیە كەوتە دوور كەوتنەوە لەكاروبارە ئاینی یەكان‌و نازناوی خۆی نا (ئینسی)(Ensi) بەئەكەدی(ئەشاكو) واتە (نوێنەری خوداوەند) یان (جوتیاری بەكرێ گرتە).

پاشا چووە كۆشكێكی تایبەت‌وجیا لە پەرستگا، لەگەڵ ئەوەشدا نوێنەری خوداوەندانی لەسەر زەوی دەنواند ‌وڕۆڵێكی گرنگی دەبینی لەكاروباری ئاینی‌وكارگێڕی بەشەكانی پەرستگادا، كاروبارە ئاینیەكانیش سپێردرابوون بەكاهینەكان.

لەكۆتاییەكانی سەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكاندا نازناوێكی دی دەركەوت كەهەندێ فەرمانڕەوا بەكاریان دەهێنا كەدەسەڵاتی دنیاییان بەسەر زیاتر لەشارێكی گەورەدا هەبوو ئەو نازناوەش بریتی بوو لە(لۆكال) بەسۆمەری واتە كەسی گەورە‌و عادەتەن بەچەمكی پاشا واتا دەكرێ، لەسەرەتادا بەكارهێنانی ئەو چەمكە سنورداربووە پاشان دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئەكەدی بەكارهێنانی بڵاوبویەوە‌ونازناوی كۆنی(ئینسی) تەنها كاتێك بەكاردەهێنرا كە بیانویستایە ئاماژە بكەن بەسیفەتی ئایینی پاشا(لوكال) ‌وپەیوەندی بەخوداوەندەكانەوە، دەسەڵاتی پاشا دەسەڵاتێكی كاتی خۆسەپێن بوو نیزامی زاڵی ناو وڵات نیزامی پاشایەتی میراتی خۆسەپێن بوو تا كۆتاییەكانی سەردەمەكانی عێراقی كۆن.

بەڵام فەرمانڕەوا(ئین) چۆن بوو بەپاشا‌و چۆن ئەركەكەی گۆڕابۆ لوكال، ئەی دەسەڵاتی هەركامیان لەسەردەمەكانی یەكەم‌ودواتردا چۆن بوو، زانا جاكوبسون كەهەستا بەلێكۆڵینەوەی ئەفسانەی سۆمەریەكان‌وهەندێك دەقی دواتری دی‌ولەوێوە بیردۆزەیەكی خستەڕێ سەبارەت بەنیزامی دەسەڵات لەدەوڵەتە شارە سۆمەریەكاندا‌وناوی نا دیموكراتیەتی سەرەتایی، ئەم زانایە ئەوەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە، ئەو پێی وایە ئەو شێوەیە دەسەڵاتە سەرهەڵدان‌و گەشەسەندنی نیزامی دەسەڵاتی شارەجیاجیاكانی باشووری عێراق دەنوێنێت.

پوختەی ڕای جاكوبسون ئەوەیە دەسەڵاتی باڵا لەكۆنترین شارە سۆمەریەكاندا لەسەردەمی نیمچە نوسیندا بەدەستی دوو ئەنجومەن بوو یەكەمیان ئەنجومەنی پیران یان بەتەمەنانی شارلەوانەیە سەرۆك خێزان‌وبنەماڵەكانی شار بگرنەوە، ئەنجومەنی دووەم هەموو هاووڵاتیانی شار بەژنانیشەوە لەخۆ دەگرێت، ئەو دوو ئەنجومەنە بۆ بڕیاردانی پێویست لەكاتی كتوپڕ‌وباری پێویست بەبڕیاری یەكلاكەرەوە بۆ ڕێكخستنی ژیانی شار یەكسان بوون، هەموو هاووڵاتیەك مافی هەبوو لەو كۆڕانەدا قسە بكات بەڵام دەبوو هەندێكیان ڕای تایبەتیان هەبێت بەتەمەنەكانیان یان ئەوانەیان كەقەڵەمڕەویان فراوانە، مشتومڕی ناو كۆڕیش بەدەوام دەبوو تادەگەیشتنە بڕیارێكی كۆتایی‌ویەكدەنگ.

بڕیاریش لەلایەن كۆمەڵێكی بچوكی كۆبووەوانەوە ڕادەگەیەنرا كەپێی دەوترا (یاسادانەران) لەنێو ئەو بڕیارانەی دوو ئەنجومەن دەیاندان هەڵبژاردنی كارمەندێك بوو تا بەپلەی یەكەم كاروباری ئایینی ئەنجام بدات‌وهەندێك كاری دنیایشی لەدەست بێت، ناویان دەنا (ئین). دەسەڵاتی ئەوفەرمانڕەواهەڵبژێردراوە بەند بوو بەدوو ئەنجومەنەوە بۆ نمونە نەیدەتوانی بەتەنها بڕیار بدات لەسەر بابەتە مەترسیدارویەكلاكەرەوەكان وەك ڕاگەیاندنی شەڕ یان بەستنی ڕێكەوتننامە، ئەمە چیرۆكەكەی گلگامێشی فەرمانڕەوای شاری وەركا ئاماژەی پێ دەكات راجای فەرمانڕەوای شاری كیش كەوای دایدەنێت لەسەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكاندا ڕویدابێت، پوختەی ئەو چیرۆكە كەلەیەكێك لەدەقە بسماریە دۆزراوەكاندا باسی هاتووە ئەوەیە دەسەڵاتی شاری كیش تائاستێك زیادی كرد كەویستی قەڵەمڕەوی بڵاوبكاتەوە بەسەر شاری وەركادا، بۆیە فەرمانڕەواكەی نوێنەری خۆی نارد بۆلای گلگامێشی فەرمانڕەوای شاری وەركا‌وداوای لێكرد خۆی بدات بەدەستەوەودان بنێت بە دەسەڵاتیدا ئەگەرنا جەنگی لەدژ هەڵدەگیرسێنێت، گلگامێش نەیتوانی بڕیاری یەكلاكەرەوە لەوبارەیە بدات‌وئەنجومەنی پیرانی شاری كۆكردەوەوڕاوێژی پێكردن ئەوانیش وتیان خۆی بەدەستەوە بدات‌و دان بنێت بە دەسەڵاتی فەرمانڕەوای شاری كیشدا، بەڵام گلگامێش بەوە ڕازی نەبوو‌وكارەكەی سپارد بەئەنجومەنی گەنجان كەپاڵپشتی بوون لە خۆبەدەستەوەنەدان‌وگوڕوتینی بەرگری كردن لەخاكی نیشتمان‌وخواستی ڕاگەیاندنی شەڕی دژبەدەوڵەتۆكەی كیشدا، بەوە جەنگی نێوان هەردوولا ڕویدا، چیرۆكەكە كە دەبێت وێنای ڕوداوێكی ڕاستی بێت ئاماژە بەوە دەكات دەسەڵاتی گلگامێش ڕاها نەبوو بەڵكو پابەند بووە بەدوو ئەنجومەنەوەهەروەك بەڵگەیە بۆ بوونی دوو ئەنجومەن لەشارێكدا.

گۆڕانی بارودۆخی گشتی وڵات پێویستی هەبوو بەهەڵبژاردنی یەكێك لەو كەسە بەهێزانەی كەسیفەتی سەركردەیان هەبوو تاكارگێڕی كاروباری شار یان دەوڵەتۆكەكە لەكاتی كتوپڕ‌وتەنگەژەدا ببات بەڕێوە، بەتایبەت لەكاتی هێرشی كتوپڕ یان ڕودانی كارەساتی سروشتی وادا كەپێویستی بەبڕیاردانی خێرای یەكلاكەرەوەهەبێت، ئەوە بوو كەسی گەورە (لوكال) هەڵبژێردرا.

لەسەرەتادا ئەركەكەی كاتی بوو بۆ كاتی كتوپڕبوو بەڵام حەزی دەسەڵات‌وئەو ئاڕاستە گشتی یەی كە ڕێكخستنەكانی دەسەڵاتی ئەوكات لەسەری بوون بۆ یەكخستنی شارەكان‌وكاركردن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی یەكپارچە، كەسە هەڵبژێردراوەكانی پاڵ پیوەنا (لوكال)تا بەشێوەیەكی هەمیشەیی پۆستەكەیان بپارێزن‌ودواتر دەسەڵاتی ئەنجومەنەكانی شار پلە بەپلە كەم بكەنەوەتا ئەوەی كەسی گەورە بوو بەپاشایەكی خاوەن دەسەڵاتی ڕەها لەكۆتاییەكانی سەردەمی بنەماڵەكاندا،دەسەڵاتەكانی ئیدی بەندی بەرئەنجومەنەكان یان هی دی نەبوون‌وپاشایەتی بوو بەمیراتگری، ئەو پاشایانە بۆ ئەوەی شەرعیەت بدەن بەدەسەڵاتیان بانگەشەی ئەوەیان دەكرد لەلایەن خوداوەندەكانەوە هەڵبژێردراون‌و وەك جاران لەلایەن مرۆڤەوە هەڵنەبژێردراون ئەمە بۆ نوێنەری كردنی خوداوەندەكان لەسەر زەوی‌وسەرپەرشتی كارگێڕی كاروباری موڵك‌وماڵی.

جاكوبسون بۆ پاڵپشتی چیرۆكەكەی ئاماژە دەكات بەچیرۆكی گلگامێش‌وئاجاوئەوەی لەوچیرۆكە ئاینیانەدا هاتووە كەباسی خوداوەندەكان‌و كۆڕ‌وهەڵبژاردنیان دەكات بۆ خوداوەندە سەرەكیەكان ‌وئەو مشتومڕەی كەلەو كۆڕانەدا ئەنجام دەدرێت، دەڵێت ئەو كۆڕە خوداوەندیانە دەنگدانەوە‌و ڕەنگدانەوەی باری سیاسی حەقیقین لەشارە سۆمەریەكاندا بەجۆرێك ئایینی كۆنی عێراق تایبەتمەندی سیفەتی چواندنی خوداوەندەكانی بەمرۆڤی هەبوو، بۆیە خوداوەند بەوجۆرە وەسفی دەكات ئەگەرنا چۆن دەكرێت ڕاڤەی بیری نوسەرانی چیرۆكە ئایینیەكان‌وداهێنانی ئەو نیزامە بكەین كە دەیدەنەوە پاڵ خوداوەندەكان، وەك جاكوبسون ئاماژە دەكات بەڕاستی ئەوەی شوێنەواری ئەو كۆڕانە تاسەردەمەكانی دواتر ماونەتەوە‌ولەئەنجومەنی شارەكاندا خۆی نواندووە, بەڵام دەسەڵاتیان سنورداروكۆت بووە ‌وئەركیان تەنها بریتی بووە لە ڕوانینە چەندكارێكی دادوەری كەدادوەر یان پاشا دەیخستە بەردەم ئەنجومەن.

سێیەم: ژیانی ئابووری :

هەموو بەڵگە شوێنەواریە بەردەستەكان ئاماژە دەدەن بەوەی وڵات لەسەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكاندا خۆشگوزەرانیەكی ڕێژەیی ئابووری هەبووەوەك ئەو بەڵگانە ئاماژە دەدەن بەوەی كشتوكاڵ ‌وبازرگانی كۆڵەكەی ژیانی ئابووری وڵات بوون، سەبارەت بەپیشەسازیش سەڕای گەشەسەندنێكی زۆری پیشەسازیەكان بەتایبەت ووردەكاریەكانیان بەڵام لەژیانی ئابووری گشتیدا ڕۆڵێكی وایان نەبووە. ئەو كشتوكاڵەی لەناوچەكەدا لەدرێژترین سەردەمەكانی نیشتەجێ بوونی مرۆڤ لەدەشتی تەڕ‌وشێدارەوە سەری هەڵدا‌وگەشەی سەند پشتی دەبەست بەئاودانی دەستكرد لەبەر كەمی ڕێژەی بارینی باران تیایدا، بۆیە فەرمانڕەواكان گرنگیەكی زۆریان داوە بەدامەزراندنی پڕۆژەی ئاودێری‌وئەوەیان بەئەركی یەكەم‌وبەرپرسیارێتی خۆیان دەزانی‌وشانازیان دەكرد بەئەنجامدانی ئەو ئەركە بەڵكو چەندین ساڵیان تەرخان دەكرد بۆكاری تایبەت بەدامەزراندنی پڕۆژەی ئاودێری.

ئەو پڕۆژە زۆرانەی كەلەناوچەكەدا ئەنجام دەدران كاریگەریەكی ڕوونیان هەبوو لەژیانی ئابووری‌و سیاسی‌وكۆمەڵایەتی ‌وتەنانەت بیروباوەڕی ئایینی كۆمەڵگەدا، هەروەك كاریگەری گەورەی هەبوو لەگەشەسەندنی هەندێك زانست‌وزانیاری وەك ئەندازیاری‌وژمێریاری‌وگەردوون ناسی‌وڕۆژمێر بۆ ڕێكخستنی باروكاتی ئاو‌وكاتی بەرزبونەوەوداكشانیان وەدانانی نەخشەی پێویست بۆلێدانی جۆگاودامەزراندنی بەنداووشتی دیكەش.

لەو هۆكارە سەرەكیانەی بەردەوام كاریان دەكردەسەر چەندێتی بەرهەمی كشتوكاڵی نیزامی موڵكداری زەوی كشتوكاڵی بوو، لەبەر كەمی زانیاری تۆمار كراوی بەردەستمان لەسەر ئەو ماوەیە دەبینین زیاتر لە ڕوانینێك لەسەر نیزامی موڵكداری زەوی هەیە كەلەسەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكاندا باو بووە، بەكورتی گرنگترین ڕا‌وبیردۆزەكان لەوبارەیەوە دەخەینە ڕوو.

ئەو بیردۆزەی كەتا كاتێكی نزیكیش زاڵ بوو ئەوەبوو كەژمارەیەك لەزانا ڕۆژئاواییەكان‌و لەپێش هەمووشیانەوە (دایمل) دەیانگوت هەموو زەویە كشتوكاڵیەكانی ناوسنووری دەوری شار یان دەوڵەتی سۆمەری لەبنەڕەتدا موڵكی پەرستگا یان پەرستگاكانی ناوشاربوون ‌وهەموو دانیشتوانی شاریش لەسەر زەویەكانی پەرستگاكان كاریان دەكرد، بەدەربڕینێكی دی

پەرستگا تاكەموڵكداری زەوی كشتوكاڵی ناوسنوری شار بووە موڵكیەتی تاكە كەسی یان بەكۆمەڵیش لەماوە سەرەتایەی مێژوودا بوونی نەبووە.

زەویەكانی پەرستگاش چەند جۆرێك بوون هەیان بوو بۆ سوودی ڕاستەوخۆی پەرستگابوو ئەوانە زەوی تایبەتی پەرستگا بوون، وەهەیان بوو دادەنرا بۆ چەند تاكێك بەرامبەر چەند خزمەتێكی دیاریكراوكە پێشكەشیان دەكرد بەپەرستگا، بەشی سێیەمیش بەكرێ دەدرا بەتاكەكان بەرامبەر كرێیەكی بڕاوە یان برێك لەبەرهەم، هەموو ئەو جۆرانەش بۆكڕین‌وفرۆشتن نەدەبوون، ئەوانەی ئەم ڕایەیان هەیە دەڵێن ئەو خۆشگوزەرانیە ئابوورییە ڕێژەییەی لەوڵاتدا هەبوودەگەڕێتەوە بۆ ئەو نیزامەی موڵكدارێتی زەویە كە پەرستگا تاكە موڵكدار‌وبەرهەم وەرگری یەكەمی ناو وڵات بوو، بەرەو ڕووی ئەو تەنگەشە ئابوورییانە دەبویەوە كە بەهۆی كەمی بەرهەمی كشتوكاڵیەوە لەبەر كەم باران یان كەمی ئاو یان زیانی لافاویان هۆكاری بەڵای كشتوكاڵی یان هۆكاری دیكەوە ڕویداوە، پەرستگا لەو باری تەنگەژانەدا پشتی دەبەست بەسەرچاوە زۆرەكانی دیكەی لەبواری بازرگانی‌وپیشەسازیدا، سەبارەت بەماوەكانی دواتریش كاتێك موڵكداری تاكەكەسی بڵاوبویەوە ‌وهەرتاكێك بۆی هەبوو پارچەیەكی بچوك یان گەورەی زەوی هەبێت ‌وبیكات بە كشتوكاڵ بۆخۆی یان لەلایەن نوێنەر یان هاوبەشیەوە ئەوكات جوتیارە هەژارەكان بوونە قوربانی تەنگەژە كشتوكاڵیەكان‌وبەتەنها ڕوبەڕویان دەبوونەوە، ئەمە ناچاری دەكردن تازەوی‌وموڵكەكانی دیكەیان بفرۆشن، ئەمە یەكێك بوو لەو هۆكارانەی كەپاشای ئەو ماوەیان هاندا تابۆنە دەسەڵاتداریە یەكدوای یەكە تایبەتەكان سەبارەت بەسەپاندنی هەندێك قەرزوباج‌وسوودی پارچەرپارچە‌و لێپێچینەوەی ئابووری بسەپێنن بۆ چارەسەری بارودۆخی داڕماوی ئابووری.

سەبارەت بە بیردۆزەی دووەم كە هی زانای ڕووسی(سۆڤیەتی جاران) بوو، پێی وایە پەرستگا تەنها موڵكداری زەوی‌وزاری كشتوكاڵی شارە سۆمەریەكان نەبووە باموڵكداری سەرەكیش بێت بەڵكو بەشێكی زۆری زەویە كشتوكاڵیەكان هی كۆمەڵێكی بچوك یان گەورەی موڵكداری بەكۆمەڵ بوون، سەبارەت بەدانیشتوانی شاریش ڕێژەی ئیشكەرانیان لەزەویەكانی بەدەر لەموڵكیەتی پەرستگا زیاتر لە60% دەبوو، لەڕوانگەی موڵكیەتی گشتی زەویەكان‌ولەئەنجامی پەناخوازی بەجێگەیەنەران لەنێو كۆمەڵگاكاندا بۆ پشكی ئەوانی دی لەڕێی فرۆشتنەوە لەكۆتاییەكانی ئەو ماوەدا موڵكداری تاكە كەسی دەركەوت‌و لەسەردەمی بابلی كۆندا بڵاو بوویەوە.

ئەم بیردۆزە وەڵامی زۆر پرسیار دەداتەوە كە بیردۆزەی یەكەم دەیان وروژێنێت هەروەك ڕاڤەی چۆنیەتی دەركەوتنی نیزامی موڵكیەتی تاكەكەسی زەوی دەكات بۆیە ئەم بیردۆزە لەئێستادا تەنانەت لەلایەن ژمارەیەكی زۆری زاناڕۆژئاواییەكانیشەوە كاری پێ دەكرێت.

سەبارەت بەچاندنە كشتوكاڵیەكان ئەوا دانەوێڵە بەگرنگترینیان دێت‌ولەپێش هەموایانەوە گەنم‌وجۆ دێت، بەدوایداگەنمەشامی بەڵام ئەوكات برنج ناسراو نەبوو وە زۆربەی باخەكان درەختی دارخورما بوون كەلەدێر زەمانەوە لەشوێنی نیشتەجێ بوونی مرۆڤ لەبەشی باشووری عێراقدا هەبووە‌ومرۆڤیش تائەوپەڕی سنوور سوودی لێ بردووە.

سەبارەت بەبازرگانی بەتایبەت بازرگانی دەرەكی لەوماوەیەدا چالاكیەكی بەرچاوی هەبووە، بوونی زۆرێك لەكەرەستەی خاوی هێنراو لەچەند شوێنێكی بیانیەوە وەك كانزا جیاجیاكان‌و تەختەو هەندێك جۆری بەرد پاڵپشتی ئەو قسە دەكەن، دەقە بسماریەكان ئاماژە دەدەن بە بونی چەند پەیوەندیەكی بازرگانی نێوان سۆمەریەكان‌و هەندێك وڵاتی بیانی وەك ناوچەی ئەرمینیا‌و ئاسیای بچووك‌ووڵاتی سوریا‌ووڵاتی ملیوخا كە بڕوا وایە وڵاتی حەبەشەیان سۆماڵ بكات هەروەها وڵاتی دلمون كەبەحرەین دەكات هاوكات وڵاتی ماكان كەبڕوا وایە عومان بكات لەگەڵ كەناراوی كەنداوی عەرەبی سەرەڕای هیندوبلوجستان‌و چەند ناوچەیەكی دیكەی دوور كە لەوێوە بۆن‌وبخوردوبەردی گران بەهایان دەهێنا. بازرگانی دەرەكی‌وپێویستی دڵنیاكردنی ڕێگەكانی پەیوەندییان یەكێك بوو لەوهۆكارە سەرەكیانەی كە بونەتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ‌وناكۆكیەكانی نێوان دەوڵەتەشارە سۆمەریەكان‌وئاڕاستە گیری گشتی بەرەو دەوڵەتی یەكپارچە بۆ زامنكردنی دەستگرتن بەسەر ڕێگەوبانەكان ‌وهێنانی ئەو كەرەستە خاوانەی كەوڵات پێویستی پێیانە.

لەو پیشەسازیانەی كەلەو شارەدا دەركەوت‌وگەشەیان سەند هەندێك پیشەسازی دەستی ورد بوون وەك پیشەسازی ئامێر‌و پێناوە كانزاییەكان ‌وپیشەسازی جل‌و بەرگ‌و خشڵ‌و چەكی كانزایی، پیشەسازان هونەری نەخشاندنی ئامێرەكانزاییەكانیان گرتەبەر‌ولەسەردەمی سێیەمی دەركەوتنی بنەماڵەكاندائەو هونەرە گەیشتە لوتكە، دیارترین نمونەش لەسەر ئەوە ئەو شوێنەوارە گرانبەهایانەن كەلەگۆڕستانی پاشایەتی لەئور دۆزرانەوە سەرەڕای ئەمەش پیشەسازان هەڵكۆڵین‌ونەخشاندنی مۆرە لولەییەكان‌و پیشەسازی قاپ‌و قاچاخی گڵێنەوپیشەسازیەكانی دیكەدا پیشەی چنینیان ئەنجامدەدا كە عێراقی كۆن پێی ناسرابوو، زۆری ڕستنە جوانەكان دەنێردران بۆ دەرەوە هەروەها پیشەسازی پێستەو ئامێرە كشتوكاڵیە جۆربەجۆرەكان.

*لایەنی سەربازی:

سەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكان تایبەتمەندی فرەیی دەوڵەتۆكەی فەرمانڕەوایی لەیەك كاتدا هەیە كەناو دەبرێت بەنیزامی دەوڵەتە شارەكان، ڕكابەری‌وململانێی نێوان ئەو دەوڵەتە شارانە زۆر توند بووە چەندین هەواڵمان لەسەرچەند لایەنێكی ئەو ناكۆكیە پێ گەیشتووە لەوانە چیرۆكەكەی گلگامێش‌وجەنگی لەگەڵ فەرمانڕەوای كیش، چیرۆكی ئەنتمینا‌وجەنگی دوورودرێژی لەگەڵ شاری ئۆما‌وئەو پەیمانەی لەنێوان دووشاردا بەسترا بۆ سنووردانان بۆ ئەو جەنگانە، سەرەڕای ئەوەش هەندێك شوێنەواری هونەری‌وماددی دۆزرانەوە كەلایەنێكی گرنگی ژیانی سەربازی‌وشێوە جەنگەكان ‌وچەكەكانمان بۆ ڕون دەكەنەوە.

هەروەك شوێنەواری چەندین چەكی كانزای دۆزراونەتەوە بۆ شەڕ بەكار هاتوون چاكترین نمونەش ئەوەیە لەگۆڕستانی پاشایەتی ئوردا دۆزرایەوە، هەریەك لە دەوڵەتە شارەسۆمەریەكان ژمارەیەكی ئەندامی هێزە چەكدارەكانی هەبوو، بەڵام سوپایەكی ڕێكخراووهەمیشەیی نەبوو بەڵكو جەنگاوەران لەكاتی پێویستدا بانگ دەكران بۆ جەنگ، بەشەكانی هێزە چەكدارەكانیش بریتی بوون لەپیادەكان ئەمە زۆرینەو ڕیزی سەرەكی زۆربەی سوپا كۆنەكان بون، ڕیزی جەنگاوەران بەگالیسكە جەنگیەكانیانەوە، نیزامی شەڕ وەك لەهەڵكۆڵراوەكانەوە دەردەكەوێت نیزامی ڕیز بووە، واتەسەربازان بەیەك ڕیز بەدوای یەكدا ڕیز دەكران‌وئەوانیش ڕمەكانیان دەگرتن‌و خۆیان دەپاراست بە قەڵغان یان كڵاوی كانزاییان دەكردە سەریان، هەندێك لەسەربازان بەتەنها لەگەڵ دوژمن دەجەنگان.

سەرەڕای ئەمانەش سەربازان خەنجەرو شمشێریان پێ بوو، سەبارەت بەگالیسكە جەنگیەكان چوار ئاژەڵ لەیەك ڕیزدا ڕایان دەكێشا زیاتر لەیەك جەنگاوەریان لەسەربوو ڕم‌وشمشێری كەوانەییان هەبوو پێشەوەی گالیسكەكە بەبەربەستێك بۆ ڕێگرتن لەلێدانەكانی دوژمن دەپارێزرا.

پێنجەم :شاری سۆمەری:

هەردەوڵەتۆكەیەكی سۆمەری لەدەوری شارێكی گەورەی گرنگدا كەپایتەخت بوو كۆدەبویەوە،ژمارەیەك شاری بچوك‌وگوند سەربەوشارانە بوون، ژمارەیەكی زۆری شارەگرنگەكان لەسەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكاندا سەریان هەڵدا‌وفراوان بوون‌وژمارەی دانیشتوانیان زیادی كرد‌و بوونە مەڵبەندی گرنگی ژیاری لەسەردەمەكانی دواتردا، ئەو جۆرە شارانە شورەی پتەویان لەدەور بوو دژ بەهەڵمەت‌و شاڵاوەكانی دوژمنان، لەلایەكەوە سەكۆپلیكانەیەكەی (زەقورە) دەردەكەوت كەزۆر بەرزبوو، لەپاڵیدا پەرستگای زەمینی شارەكە یان پەرستگا زۆرەكانی هەبوون، پەرستگای سەرەكی شار لەناو جەرگەی شاردابوو، ناوجەرگەی شاریش بوارە ئایینی‌وئابووری‌و بیناسازیەكانی لەخۆ دەگرت قەبارەی پەرستگاوزەقورەكەش لەباربوون هاودەم بەگرنگیە شارستانی‌ودەوڵەمەندیەكەی كۆشكی پاشا لەڕووی گرنگی‌وقەبارەوە لەدوای پەرستگاوە دەهات.

ماڵ‌وحاڵەكانی تر سادە‌وساكاربوون بەخشت یان بەقوڕ دروست دەكران ‌وهەندێك جار دەكران بەدووقات، شارەكان لەوماوەیەدا بەپێی پلانێكی پێشتر سەریان هەڵنەدا، بەڵكو لەسەرەتاوە گوندی بچووك بوون كەمێژوویەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمەكانی پێشتر، گوندە كشتوكاڵیەكان لەنزیك سەرچاوەكانی ئاوەوە سەریانهەڵدەدا چونكە ژیانی كشتوكاڵی پێویستی بەئاوە، لەبەر ئەمە زۆربەی شارەگەورەكان دەكەوتنە كەناری ڕووبار یان نزیك ڕوبارەكانەوە. بەهۆی گۆڕانی ڕێڕەوی ڕووبارەكەوە یان زیادبوونی شۆرەكات یان هەڵمەتی وێرانكەرەوە شارەكان چۆڵ دەكران.

دەكرێت بڵێین زۆربەی شارە شوێنەواریەكانی بەشی باشووری عێراق شاری دەركەوتووی سەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكان دەبوون جگە لەهەندێك شاری كەم كەلەبنەڕەتدا لەسەردەمەكانی دواتردا دەركەوتن وەك شاری ئەكەد، سەبارەت بەڕووبەری شارەكان‌وزەویەكانیان ‌وژمارەی دانیشتوانیان ڕاجیاوازی هەیە‌وسەختە ژمارەیەكی ووردودروستمان پێبێت، دەكرێت بگونجێت لەگەڵ شارە بچوكەكانی ئێستای عێراقدا بەراوردیان بكەین.

شەشەم: هونەری هەڵكۆڵین:

هونەری هەڵكۆڵین لەسەردەمی دووەم‌وسێیەمی سەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكاندا بەشێوەی دیارولوولەیی دەركەوت، سەبارەت بەسەردەمی یەكەمی دەركەوتنی بنەماڵەكان ئەو شوێنەوارە هونەریانەی دەستمان كەوتوون لەو ماوەدا زۆر كەمن‌وتەنها هەندێك مۆری لوولەكین كەنەخشاندێكی هاوشێوەی نەسیجیان هەیە، لەكاتێكدا نەخشاندنی ئەو مۆرانە لەسەردەمی دووەم‌وسێیەمی بنەماڵەكاندا چەند دیمەنێكی ئەفسانەیی‌وئاینیی جۆراوجۆریان لەخۆدەگرت.

دیارترین نمونەی هەڵكۆڵینی دیاری سەردەمی دووەم‌وسێیەمی سەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكان كەپێمان گەیشتبێت ئەو لەوحەبەردینانەن كەلەسەر دیواری پەرستگاكان دادەنران‌وچەند دیمەنێكی جۆراوجۆریان لەسەرهەڵدەكۆڵرا كەچەندلایەنێكی ژیانی ڕۆژانە‌ودیمەنی ئاینیی‌و ئەفسانەییان دەنواند، شێوەی هەڵكۆڵینەكەش تەجریدی بوون، لەكاتێكدا هەندێكی دیكەیان كەئەوانەی دواتربوون شێوەی واقعییان هەیە.

سەبارەت بە هەڵكۆڵراوی پەیكەری یان لوولەیی ئەوا چەند نمونەیەكمان دەستكەوتووە كەشێوەی مرۆڤ یان ئاژەڵ دەنوێنن، شێوەكاری ئەندازیاری‌وپەیوەست نەبوون بەنواندنی واقعییان پێوە دیارە.

شوێنەوارە دۆزاروەكانی گۆڕستانی پاشایەتی ئوور نمونەی گرانبەهای هونەری هەڵكۆڵین‌و هونەرەكانی دیكەی ئەوماوەش دەنوێنن، چەندین كتێب لەسەر ئەوگۆڕستانانەوشوێنەوارە دۆزراوەكانی نووسراون بەمەبەستی ڕاڤەی بوونیان‌وشێوەی بەخاكسپاردنی مردووان تیایدا وەهەرشتێك بكرێت بەهۆیەوە تیشك بخەینە سەر بیڕوباوەڕە ئایینەیەكان‌ونیزامی موڵكیەت لەوسەردەمانەدا، گومان دەبرێت ئەو گۆڕستانە سەرەكیەی كە شوێنەگرانبەهاكانی لەخۆ گرتووە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سێیەمی دەركەوتنی بنەماڵەكان، لەگۆڕستانەكەدا جگە لەكەسە نێردراوەكان ژمارەیەك شوێنەكەوتەوچوار دەورەی پاشا‌وژمارەیەك ئاژەڵ‌وعارەبانەو برێك خشڵ دۆزراونەتەوە. ئەو گۆڕستانە ڕاڤەی ئەوە دەكات نێردراوەكە یەكێك لەفەرمانڕەوایان پاشاكان بووە ئەوانی دیكەش شوێنكەوتەوچواردەورەكانی بوون كەلەكاتی مردنیدا لەگەڵیدا نێژراون، لەنێو پارچە دۆزراوە نایابەكانی ئەو گۆڕستانەدا چەند خەنجەرێكی زێڕین‌وئاڵای ئوور‌وكڵاوەی زێڕین‌ودوو قیسارەی زێڕین كەهەریەكەیان كۆتاییەكەی سەری مانگایەكە كەبەزێری پوخت دروستكراوە، لەگەڵ چەندین خشڵ‌وپێناوی ڕازاندنەوەدا.

حەوتەم: چاكسازیەكانی ئۆركاجینا:

پێش ئەوەی قسە كردن لەسەر دیارترین تایبەتمەندیە ژیاریەكانی سەردەمی دەركەوتنی بنەماڵەكان كۆتایی پێ بهێنین پێویستە ئاماژە بدەین بەئەو چاكسازیە ئابووری‌وكۆمەڵایەتیانەی كەئۆركاجیای كۆتا فەرمانڕەوای بنەماڵەی لەگش دەریكردوون، توانراوە دەقی ئەو چاكسازیە لەبڕی دەقی تۆماری بسماری سەردەمی ئۆرجینایان كەمێك دوای خۆیدا بدۆزێنەوە.

ئەو چاكسازیانە بەیەكەم هەوڵی مرۆڤ دادەنرێت بۆ دانانی یاسا كەتا ئەمرۆش باوە بەجۆرێك نزیكەی زیاتر لەدووسەد ساڵ پێ یاسای (ئور-نمۆ) وەیە كەكۆنترین یاسای تۆماركراوی زانراوی عێراقە.

چاكسازیەكان هەندێك شتیان لەخۆ دەگرت وەك لەكار خستنی زۆرێك لەو باجانەی لەسەر هاووڵاتیان دانرابوون‌وسنوردانان بۆقۆرخكاری چینی فەرمانڕەوا‌وباج كۆكەرەوان‌و فەرمانبەران‌و زیادەڕەوی سامان خەرجكردن، هەروەها كەمكردنەوەی دەسەڵاتی فەرمانڕەواو بنەماڵكەی‌و ڕێنەدان بەوەی دەستبگرن بەسەر دەسەڵاتی تەشریعی ڕەهادا وەك دیاری كردنی سزای دزی بەرەجمكردن‌وئافرەتێك كەشوو بكات بەدوو پیاو‌وجگە لەوانەش.

About كه‌یفی عمر

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …