Home / مێژووی ئیسلام / ((جەنگ و فتوحاتەكانی سەردەمی دەوڵەتی عەبباسی)) (فەتحی عمووریە _ ملازگرد _ زەلاقە _ حطین _ عەین جالووت)

((جەنگ و فتوحاتەكانی سەردەمی دەوڵەتی عەبباسی)) (فەتحی عمووریە _ ملازگرد _ زەلاقە _ حطین _ عەین جالووت)

((جەنگ و فتوحاتەكانی سەردەمی دەوڵەتی عەبباسی)) (فەتحی عمووریە _ ملازگرد _ زەلاقە _ حطین _ عەین جالووت)

نووسینی: محمد سعید موسی

وەرگێڕانی: نهاد جلال جبیب الله

(فەتحی عمووریە)

Mezhw46

_فەتحەكە لەساڵی(223) ی كۆچیدا بوو.

_جەنگەكە لەنێون موسڵمانەكان بەسەركردایەتی خەلیفە موعتەصەم ونێوان ڕۆمدا بوو بەسەركردایەتی ئیمپراتۆر توفیلی كوڕی میخائیل.

هۆكارەكەی بریتی بوو لەوەی پاشای ڕۆم كەوتە دەستدرێژی كردنە سەردەورو بەرەكانی دەوڵەتی ئیسلامی. لەوانە شاری زوبەطرە كە سوتاندنی و پیاوەكانی كوشت و ژن و منداڵەكانیشی برد، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆچونی سوپا ئیسلامی یەكان بۆ ئازرباینجان ودەورو بەری.

_موعتەسەم خەڵكی بانگ كرد بۆ دەرچوون بۆ جیهادو ئامادەسازی بۆجەنگ.

_موعتەسەم عەجیفی كوڕی عەنبەسەو عومەری فەڕغانی و موحەمەد كۆتەو هەندێ‌ لەسەركردەكانی تری نارد بۆ زوبطرەو سەرسنوری یەكانی دەوروبەری بۆیاریدەدانی خەڵكەكەی. ئەوانیش دیتیان پاشای ڕۆم گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی، ئەوانیش كەمێك مانەوە تا ئەوەی خەڵكەكە گەڕانەوە بۆ گوندەكانیان و دڵ ئارام بوون.

_موعتەصەم هەواڵی پێگەشت ئافرەتێكی هاشمی كەلەدەست ڕۆمەكاندا دیل بوو هاواری كردبوو (وا معتصمای) (ئەی موعتەصەم هاوار) ئەویش وەڵامی دایەوە: بەڵێ بەسەرچاو بەڵێ. ئینجا فرمانی كرد سوپایەكی گەورە ئامادە بكرێت بۆجەنگی عمورییەكە سەرسەختترین و پتەوترین قەڵای ڕۆم بوو كەلە قوستەنتینیە لەلایان پیرۆز تربوو.

_موعتەصەم بەسوپایەكی بێوێنەوە بەڕێكەوت كەخەلیفە پێشترسوپای وای ئامادە نەكردبوو.

_موعتەصەم لە سەر ڕووباری لمس وەستاو سوپاكەی دابەش كرد بۆسێ بەش:یەكێكیان بەسەركردایەتی(ئەفشین)و فرمانی پێكرد یەكەم جار پێشكەوێ،دووەم بەسەركدایەتی(ئەشناس)و فرمانی پێكرد تالەدوای ئەفشین پێشكەوێ، سێیەمیش بەسەركردایەتی خۆی بەدوای سوپاكەی ئەشناسدا دەڕۆیشت. شاری ئەنقەرەشی كردەشوێنی چاوەڕوانی و بەیەكگەیشتنەوەیان.

_ پادشای ڕۆم گەیشت بەسوپای ئەڤێشن وسوپای پیادەی ئیسلامی شكاند،بەڵام سوارەكانی سوپای ئیسلامی سوپای ڕۆمیان تێكشكاند و بڵاوەیان پێكردو پاشای ڕۆم گەڕایەوە بۆ قوستەنتینیە.

_سوپای موسوڵمانان لەدەوروبەری عمورییە بەیەك گەیشتن، وەخەڵكی ئەوێ شارەكەیان چۆڵكردبوو ڕایان كردبوو.

_ سوپای موسوڵمانان چوو بۆ عمورییە و گەمارۆی دا،ئەو شارە شورەی زۆر پتەوی هەبوو.

_ یەكێ لەموسوڵمانەكان بەدیلی ڕۆمەكان گیرا، ئەویش بەڕوخسار وای نیشاندا بوو كەبووە بەمەسیحی. ئینجا كەبەردرا چوو بۆلای موعتەصەم تاكەلەبەری شوراكەی پێ بڵێت كە ڕوخابوو ئەمیری عمورییە تەمبەڵی نواندبوو لەچاككردنەوەیدا.

_ موعتەصەم مەنجەنیقی بەرەو كەلەبەرەكەی شورەكە دامەزراند و وێرانیان كرد ڕۆمیش بەدارو بەرد هێندەی پێیان دەكرا چاكیان دەكردەوە.

_ئەمیری عمورییە نامەیەكی نوسی بۆپاشای ڕۆم و باسی بارودۆخی خۆیانی بۆنوسی و نامەكەی بەپیاوێكدا نارد كە دەیتوانی بەجوانی قسە بەعەرەبی بكات تا موسوڵمانەكان نەتوانن بیدۆزنەوەو بیگرن و نامەكەی بخوێننەوە. بەڵام موعتەسەم كە دۆزی یەوە بڕێ‌ پارەی پێ‌ دا.ئەویش موسولمان بوو هەواڵی شوێنی سەركردەی ڕۆمی بە موعتەسەم ڕاگەیاند.

_سەركردەی ڕۆمەكان كەلەبەرەكەی دەپاراستن ‘ هەوڵیدا سەركردەكانی تری ڕۆمیش بدەنە پاڵی،بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون یارمەتی بدەن.ئەویش داوای لە موعتەصەم كرد كە ئامادەیە خۆی بدات بە دەستەوە لە بەرامبەر ئەوەی ژن و منداڵ و شمەك و چەكەكانیان پارێزراو بن. موسوڵمانەكان لەو كەلەبەرەوە چونە ژوورێ‌ و دەستیان گرت بەسەر هەرچی شتی عموریدایە.

(ملازگرد)

-جەنگەكە لەساڵی 463ی كۆچیدا بوو.

-لە نێوان موسوڵمانەكان بە سەركردایەتی سوڵتان ئەلب ئەرسەلان و نێوان ڕۆمەكاندا ڕوویدا بەسەركردایەتی ئەرمانووس.Malzgrd

-ژمارەی موسڵمانەكان پانزەهەزار بوو،لەكاتێكدا ژمارەی ڕۆمەكان دەگەیشتەدووسەدهەزار.

-ئەرمانۆسی پاشای ڕۆمەكان بە دووسەدهەزار ڕۆم وفرەنج وڕوس وكەرج وچەندێكی تری خێڵەكانی وڵاتەكانی ترەوە كەوتەڕێ وچوو بەرەو وڵاتی ئیسلام تا لە ناوی ببات تاگەیشتە مڵازگرد.

-سوڵتان ئەلب ئەرسەلانی سوڵتانی وڵات كەلەشاری(خوی)بوو لە ئازەربایجان لە دوای ئەوەی لە حەلەبەوە هەواڵەكەی پێ گەیشت.

-سوڵتانی موسڵمانان لەبەر دووری خۆی و نزیكی دوژمن نەیتوانی سەرباز كۆبكاتەوە،بۆیە تەنهابەپانزە هەزارەوە لەسوارەكانی چوو بەرەو ڕووی ڕۆم.

-سوڵتان وتارێكی بۆ سەربازەكانی داو وتی:من بەچاوەڕێی پاداشت وبە خۆڕاگرانە دەجەنگم.ئەگەر نەكوژرام ئەوە بەخششێكی خوایی یە،ئەگەریش شەهید بووم،ئەوامەلیكشاهی كوڕم جێگیرمە.

=پێشڕەوی سوپای موسوڵمانان لەگەڵ پێشڕەوی ڕۆمەكان پێكگەیشتن كە ڕۆمەكان دەهەزار بوون ڕۆمەكان شكستیان خواردو سەركردەكەیان بەدیل گیرا، سوڵتان لوتی بڕیی و ناردی بۆلای خەلیفە.

=سوڵتان ئەلب ئەرسەلان لەكاتی نزیكبونەوەی هەردوو سوپادا نوێنەری نارد بۆلای پاشای ڕۆم و داوای ئاگر بەستی لێكرد، بەڵام پاشای ڕۆم ڕازی نەبوو. سوڵتان بەوە بێزار بوو، پێش ئەو زاناكەی سوڵتان كەناوی ئەبوو نەصر موحەمەدی كوڕی عبدولمەلیكی بوخاری حەنەفی بوو، پێی ووت:(تۆبە ئاینێكەوە دەجەنگیت كە خوای گەورە بەڵێنی داوە سەریبخات بەسەر هەموو ئاینەكانی تردا، لەخوا دەپاڕێمەوەو خوازیارم كە ئەم فەتحەی بەناوی تۆوە نووسیبێت. دەی لە ڕۆژی هەینی و لەدوای نیوەڕۆدا كەوتار بێژەكان لەسەر مینبەرەكانن بڕۆ بەرەو ڕوی دوژمنان. چونكە لەوكاتەدا ووتاربێژەكان نزای سەركەوتن بۆ موجاهیدەكان دەكەن لەو كاتەشدا نزا گیرا تردەبێت).

_سوڵتان نوێژی كردو گریاو خەڵكیش گریان تانزیك ببنەوە لە پەروەردگاریان. ئەو زۆر دەكڕوزایەوە لە نزاكەیداو خەڵكیش نزایان لەگەڵدا دەكرد، ئەو بەخەڵكەكەی ووت: كێ‌ دەیەوێت بگەڕێتەوە بابگەڕێتەوە، لێرە هیچ سوڵتانێ نیە فرمان بكات و ڕێگر بێت,

_ئینجا سوارەكەی بەدەستی خۆی توندو تۆڵ كردەوەو سەربازەكانیشی وەك ئەویانكرد. ئینجا جلی سپی پۆشیو ووتی: ئەگەر كوژرام ئەمە دەبێتە كفنم.

_ڕۆمەكان وموسوڵمانەكان بەرەو ڕووی یەكتر كشان و هەردوو لا بەیەكتر گەیشتن, موسوڵمانان بە دڵی خۆیان لێییان كوشتن و خوا سەركەوتنی خۆی بۆ دابەزاندن، ڕۆمەكان شكستیان خواردوو ژمارەیەكی بێشوماری وایان لێكوژرا كە جەستە كانیان زەویان داپۆشیبوو.

-پاشای ڕۆم گیراو داوای لەسوڵتان ئەلب ئەرسەلان كرد تا بیكاتە جێگیری خۆی و بەماڵ ئازادی بكات. ئەویش مەرجی ئەوەی لەسەر دانا كە هەموو دیلێكی موسوڵمانی نێو وڵاتی ڕۆم ئازاد بكات و هەركات ویستی سەربازی ڕۆمی بۆبنێرێ و خۆشی بەملیۆن ونیوێك ئازاد بكات. سوڵتان لەچادرەكەی خۆیدا دایناو هەندێ‌ لە بەتریكەكانی بۆئازاد كردوو دەملیۆن دیناری پێدا بۆ خۆسازدانی و بۆماوەی پەنجا ساڵ ئاگربەستی لەگەڵ ڕاگەیندو گەڕاندییەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی و دەستە سەربازێكیشی لەگەڵدا نارد تا بیگەیەننە شوێنی خۆی سوڵتان خۆی تا فەرسەفێك لەگەڵیدا چوو.

(زەلاقە)

_ جەنگەكە لەساڵی 479ی كۆچیدا لەنیوەی مانگی ڕەجەبدا ڕویدا دەشڵێن لەسەرەتاكانی ڕەمەزاندا بووە.Zalaqa2

_جەنگەكە لەنێوان موسوڵمانەكان بەسەركردایەتی یوسفی كوڕی تاشفین ئەمیری موڕابیتەكان و نێوان خاچپەرستەكاندا ڕوویدا بەسەركردایەتی پاشا ئەلفونسوی شەشەم.

_هۆكارەكەی ئەوە بوو كەلەساڵی 478ی كۆچیدا شاری تولیتلە بەردەستی ئەو مەسیحییە ئیسپانیانە كەوت كە هەڕەشەیان دەكرد لەناوچەكانی موعتەمەدی كوڕی عبادی كاربەدەستی ئیشبیلیە. ئەویش ئامادەبوو پێیبدات. بەڵام ئەوان داوایان دەكرد چەندقەڵایەكیان بداتە دەست. ئیبن عەباد بیری لەوە كردەوەكە داوای فریا گوزاری لەیوسفی كوڕی تاشفینی ئەمیری موڕابیتەكانی مەغریب بكات.( )

_ لەساڵی 479ی كۆچیدا ئیبن عباد گەیشتە لای یوسفی كوڕی تاشفین و داوای لێكرد فریای موسوڵمانەكانی ئەندەلوس بكەوێت و بنەوێتە جیهاد له ڕێگەی خودا. یوسفی كوڕی تاشفینیش وەڵامی دایەوە:(من یەكەم كەسم بەرەو سەرخستنی ئەم ئایینە دەچم و كەس جگە لەخۆم ئەم كارە ناگرێتە دەست).

_یوسفی كوڕی تاشفین سوپای كۆكردەوە بۆ جیهادو سەرخستنی براكانی و بەرەو دورگەی سەوزی بردن.

– كەشتی یەكانی سوپای موسڵمانان لە وشكانی دەبڕان تا ئەوەی یوسفی كوڕی تاشفین چوویە پێش كەشتی یەكەی ولە خوا پاڕایەوەو وتی):خودایە: ئەگەر دەزانیت لەم چوونەمدا خێرو چاكەی موسڵمانانی تێدایە،دەی ئەم ڕێی دەریایەم لێ ئاسان بكە،ئەگەریش وانی یە هێندە سەختی بكە كە تێی نەپەڕێنم) دەریا هێور بوویەوە و كەشتی یەكان بەپەلە دەچوون، كاتێ یوسف گەیشتە خاكی ئەندەلوس،كڕنوشی سوپاسی برد بۆ خوای گەورە.

_گەورەی خێڵەكان دایانە پاڵ سوپای یوسفی كوڕی تاشفین لەكاتێكدا یوسف لە رێگەدا بوو. هەروەها هەندێ‌ لەموسوڵمانە خۆبەخت كەرەكانیش دایانە پاڵی تا ئەوەی ژمارەی سوپاكەی گەیشتە بیست هەزار كەس.

_سوپای ئیسلامی ویلایەتەكانی بڕین تا گەیشتن بە ئەلفۆنسو لە شوێنێك كە لە نزیك بەطلیمۆسەو پێی دەوترا زەلاقە.

_ئەلفۆنسۆ سوپایەكی پەنجا هەزار كەسی بانگ كردو كاتێ‌ ژمارەی زۆریانی و پڕچەكیانی بینی،هاواری كردو وتی: (بەم جۆرە كەسانەوە لەگەڵ شەیتان و جنۆكەو فریشتەدا دەجەنگم).

_ئەلفۆنسۆ پەنای برد بۆ فێڵبازی، بەوەی داوای كرد تا جەنگەكە لە ڕۆژی هەینیدا نەبێ‌ كە جەژنی موسوڵمانانە،شەمەیش نەبێت كە جەژنی جوولەكەكانە كە وەزیری مەسیحی یەكان بوون لە ئەندەلوس. یەكشەممەیش نەبێ‌ چونكە جەژنی مەسیحی یەكانە. بەڵام كە ڕۆژی هەینی هات و یوسفی كوڕی تاشفین چوو بۆ نوێژ،هێرشی خاچ پەرستەكان دەستی پێكرد.

_موعتەمەدی كوڕی عباد لە پێشەوەی سوپاكەدا بوو، كەوتە ناو فێڵەكەی مەسیحییەكان و بە چەكەكەیەوە كەوتە ڕێگری هێرشی مەسیحییەكان تا مورابیتەكان سوپای مەسیحی لەناو ببات،جگە لە ئەلفۆنسۆ و پێنج سەد سوار كەسی تریان رزگاری نەبوو.

_یوسفی كوڕی تاشفین لە دوای ئەوەی خوای گەورە سەری خست،گەڕایەوە بۆ ئەفریقا تا بەڵێنی خۆی لەگەڵ پاشا و موسوڵمانەكانی ئەندەلوس بباتەسەر كە بە ڵێنیدابوو ئەندەلوس نەخاتە سەر موڵكی خۆی. بەڵام بنكە پارێزێكی سێ‌ هەزار كەسی بەجێ‌ هێشت بۆ یارمەتیدانی موسڵمانەكان لە ئەندەلوس بەسەر دوژمنەكەیاندا.

(حطین)

_جەنگەكە لەساڵی 583ی كۆچی و هاوكات لە چواری یۆلیۆی ساڵی 1187 ی زاینی بوو.Zalaqa1

_جەنگەكە لە نێوان موسوڵمانەكان بەسەركردایەتی صەلاحەدینی ئەییوبی و نێوان خاچپەرستەكاندا بوو بە سەركردایەتی پاشای بەیتولمەقدیس (جابی) و سەركردە خاچ پەرستەكان.

_هۆكارەكەی جگە لە داگیركاری خاچپەرستەكان بۆ وڵاتی موسوڵمانان لە شام،ئەوە بوو كە (ئەرناط)ی ئەمیری قەڵای كەرك هەستابە هەڵوەشاندنەوەی ئاگر بەست لەگەڵ موسوڵمانەكان و هێرشی كردە سەر یەكێ‌ لە كاروانەكانی حەج و قسەی ناشرینی بە پێغەمبەری خوا ( صلى الله عليه وسلم) وئیسلام ووت.ئەوە ئەو تاوانە بوو كە ئاگری جەنگەكەی هەڵگیرساند.صلاحەدیین سوێندی خوارد ئەگەر خوای گەورە سەریبخات بەسەر ئەرناط دا،بەدەستی خۆی دەیكوژێت لە كارەكەیدا.

_صلاحەدیین بە سوپایەكی گەورەوە چوو بۆ شام.

_صەلاح الدین ویستی تۆڵە لە خاچپەرستەكان بسەنێتەوە و بەرەو جەنگی خۆی رایانكێشێت .بۆیە چوو بۆ طةبەری و گەمارۆی دان و لەگەڵ خەڵكەكەی جەنگاو هەندێ‌ لە بورجەكانی وێران كرد. زۆرێك لە مەسیحییەكان لە قەڵاكەدا كەوتنە بەرگری لەسەروو هەمووشیانەوە ژنە سەركردەی مەسیحیی و منداڵەكانی.صەلاحەدیین ئامانجەكانی خۆی هێنایەدی كە توانی خاچپەرستەكان ڕابكێشێ‌ بۆ جەنگان لەگەڵیدا.

_موسوڵمانەكان دەستیان گرت بەسەر شوێنە ئاوییەكانی ناوچەی حطین وئاویان لە خاچپەرستەكان بڕی تا ئەوەی تینوێتی زۆری پێهێنان و لەترسی موسوڵمانەكانیش نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە.بۆیە ناچاربوون هەرلەوێ‌ بمێننەوە.

_ژمارەی موسوڵمانەكان دوانزە هەزار بوو جگە لە خۆبەخشەكان، ژمارەی خاچپەرستەكانیش نزیكەی شەست و سێ‌ هەزار بوون.

_پاشای بەیتولمەقدیس (جای) خۆی سەركردایەتی دڵی سوپای خاچپەرستی دەكرد، كۆنتی تەرابلوسیش (ڕیمۆند)سەركردایەتی پێشەوەی دەكرد،(ئەرناط)ی ئەمیری كەركەریش سەركردایەتی دواوەی دەكرد.

_سەلاحەدیین تیر هاوێژەكانی لە پێشەوە دانا.

_سوپاكە(اللەاكبر و لاالەالااللە) یان دەكرد بەدرێژای شەو.

_لەگەڵ نزیك بوونەوەی هەردوولادا،سوڵتان صەلاحەدین فرمانی بە تیر هاوێژەكان كرد تا دوژمن تیر باران بكەن،ئەوانیش جەنگێكی توندیان كرد.

_مەملوكێكی دلێر كەلەمەمالیكەكانی صەلاحەدیین بوو هێزێكی بردە سەرخاچپەرستەكان و ژمارەیەكی گەورەی لێ كوشتن.ئینجا خاچپەرستەكان كوشتیان.بەوە موسوڵمانەكان ورەیان زیادی كرد و بەهێزێكی توند بۆسەر دوژمن تۆڵەی موسوڵمانەكەیان سەندەوە.

_كۆنت(ریموند)ی فەرمانڕەوای مەسیحی تەرابلوس لە جەنگەكەدا ڕایكرد.ئەمەوای كرد خاچپەرستەكان بیر لە خۆبەدەستەوەدان بكەنەوە. بەڵام بینیان هیچ لە مەرگ نایانگرێتەوە جگە لەوەی بچن بە ڕووی مەرگدا، بۆیە بە سەختی كەوتنە جەنگ و ئەگەر سۆزی خوای گەورە نەبوایە،خەریك بوو موسوڵمانەكان ڕیشەكێش بكەن.

_هەندێ لەموسوڵمانەكان ئاگریان لە زەوی دوژمندا نایەوە كە دەسوتان، ڕەشەبایش ئاگرەكەی دەبرد بەرەو ڕووی خاچپەرستەكاندا، بەو جۆرە گەرما تەواو تینوی كردن، گەرماو برسێتی و گەرمای هاوین و گەرمای ئاگرو گەرمای جەنگ، بەو جۆرە بەرگرییەكەیان داڕما.

_ئوسقوفی عەككا كوژرا،هەروەك موسوڵمانەكان ئەو خاچە مەسیحیە گەورەیان برد كەبەخاچی صەڵبوت ناویان دەبرد. دەگێڕنەوە كەپارچە دارێكی تێدابوو كە مەسیحی لەسەر لەخاچ دراوە (بەپێی تێڕوانینی ئەوان) ئەوەیش گەورەترین چەرمەسەری بووبۆیان و دوای ئەوە دڵنیابوون كەدەكوژرێن و لەناو دەچن.

_جگە لەكەمێكی ئەسپەكانی دوژمن نەبێ كەلەناوچوون زۆربەیان ڕایانكرد بۆهەرێمی طرابلوس.

_ژمارەی دیلە موسوڵمانەكان گەیشتە (30)هەزار كەس بوو ژمارەی كوژراوەكانیش ئەوەندە دەبون، وەڕاكردوەكانیش (3)هەزار خاچ پەرستبوون.

_سەڵاحەدینی ئەیوبی وەستاو ئەرناطی بانگ كرد بۆ چادرەكەی كەهەستابوو بەهێرش كردنە سەر حاجییەكانی موسوڵمانەكان وجنێودان بەپێغەمبەری خوا ( صلى الله عليه وسلم)و بەگاڵتەپێكردنی،صەڵاحەدین پێی ووت:تاموسوڵمان ببێت.بەڵام ڕازی نەبوو. صەڵاحەدین پێی وت بەڵێ من بەڵێن بەپێغەمبەری خوا( صلى الله عليه وسلم) دەدەم كە ئومەتەكەی سەربخەم،بۆیە وەك وەفا بەبەڵێنەكەی دابووی بەدەستی خۆی كوشتی.

-بەهۆی ئەوجەنگەوە قودس و زۆرێ لەوشارو قەڵایانەی كەخاچ پەرستەكان دەستیان بەسەردا گرتبوو فەتح كراون.

_خۆشیەكی بێوێنە وڵاتی موسوڵمانانی گرتەوە خەڵكی رۆژانە شكۆداری ئیسلامیان ئەهاتەوە یادو كەوتنە نزا كردن بۆصەڵاحەدین ئەوەش ڕۆژێكی دیاربوو لە ڕۆژە نەبڕاوەكانی ئیسلامدا.

(عەین جالووت)

3aenjalut

_جەنگەكە لەساڵی(658)ی كۆچیدا ڕویدا.

_جەنگەكە لەنێوان موسوڵمانەكاندا بەسەركردایەتی سەیفەدینی قوطز و نێوان تەتەردا ڕویدا بەسەركردایەتی كەتبەغا.

_هۆكاری جەنگەكە بریتی بوو لەداگیركردنی تەتەر بۆجیهانی ئیسلامی ڕوخاندنی خیلافەت لە بەغداد پاشان هەڕەشە كردنیان لەداگیركردنی میصرو سوربونی تەواوییان لەسەری.

_شێخ عیزی كوڕی عەبدولسەلام سەركردایەتی ئامادەسازی مەعنەوی موسوڵمانەكانی گرتە دەست، زاناكانی تریش كەوتنە شوێنی، ئیدی لەسەر مینبەرەكان بانگەوازیان بۆ جیهادو قوربانیدان دەكرد لەڕێی خوادا، شێخ ڕێگەی بەهیچ كام لەو وتار بێژانە نەدەدا كەئەو كارەبكەن مەگەر هەردو سورەتی ئەنفال و تەوبەی نێو قورئانی بەچاكی لەبەرنەبوایە یان نەزانیبا. لەئەنجامی ئەمەوە مینبەرو بانگۆو كۆڕەكان تێك ئاڵاوی ئایەتەكانی جەنگ بووبوون.

_شێخ عیزی عەبدولسەلام فەتوای دەركرد كەفەرمانڕەوا بۆینیە هیچ لەماڵ وسامانی خەڵك ببات مەگەر كاتێك سەركردەكانی مەمالیك لەجل وبەرگ و شمەكی جوانكاری زێڕو زیو هیتردا لەگەڵ كۆی خەڵكیدا یەكسانبن. ئەگەر یەكسان بونو ئەمیر تەنها ئەسپ و شمەكی جەنگی پێبو، ئەوكات فەرمان ڕەوا بۆی هەیە لەماڵ و سامانی خەڵك ببات بۆڕێگری لەدوژمنەكانیان، قوطز یش ئەمەی تێدا بەدیار كەوت كاتێك لەخۆیەوە دەستی پێكردوو چی ماڵ و سامانی هەبو هێنایو داینا، پاشان پێش ئەوەی باجەكان بسەپێنێ بەسەر خەڵكەكەدا لەسەركردەكانیشی وەرگرت.

_هۆلاكۆ كەسێكی بەنامەیەكی هەڕەشە ئامێزەوە نارد بۆلای سەیفەدین قوطز،كەتیایدا باسی ئەوەی بۆدەكرد شمشێرەكانیان هەورە بروسكەن و ڕمەكانیان لەناو بەرن و سۆزیان بۆ سكاڵاكارو میهریان بۆكەسێ نیە بگیرێت، قوطز ڕاوێژی بەسەركردەكانی دەوروبەری كرد كەچۆن وەڵامی تەتەر بداتەوە؟ زۆربەیان ئاماژەیان بەوەدا كەهێدی وبەسۆز بێت لەگەڵ نێردراوانی هۆلاكۆداو خوازیاری ڕێكەوتن بێت لەگەڵیاندا بەوەی وەك سەرانە هەمو ساڵێك پارەی پێبدەن تا هێرشیان نەكاتە سەر. لەوێدا پاشا موظه فەر تەواو توڕە بوو ووتی:خوای گەورە لەكتێبەكەیدا دەفەرموێت:(حتی یعطوا الجزیە عن ید وهم صاغرون) (التوبە:29) ئێوە دەتانەوێت ئەم ئایەتە پێچەوانە بكەینەوە وبڵێین هەتا ئێوە سەرانەبدەنو ژێڕ دەستە بن پاشان چو بۆلای گەورەكەیان شمشێرەكەی لەدەستی سەندو لەسەر ئەژنۆی شكاندی دواتر فڕێیدایە بەردەمی وتی: شمشێرێ كە هەڵگرەكەی بترسێ لەجەنگ باشتر وایە ئاوەها بشكێت و بدرێتەوە بەنێوچاوی خاوەنەكەیدا پاشان فرمانی كرد كەنوێنەرەكانی هۆلاكۆ بهێنن و هەمویانی كوشتن سەری هەڵواسین بەدەرگای (زوەیلە)دا جگەلەوەی یەكێكیان هێشتەوە تا هەواڵ بباتەوە بۆ هاودەمەكانی دیدگایەكی سەربازی سوپای میصریشی پێنیشانداو دواتر پێی ووت: باسی دیمەنی هەندێ لەهێزەكەمان بكە بۆ پاشاكەت كە چیت بینیوە و پێی بڵێ پیاوانی میصر وەك ئەوانە نین كەئەو لەپێش ئێمەدا بینیویەتی ئینجا وەڵامێكی مۆركراوی دایەدەست تابیداتە هۆلاكۆو كەتیایدا بەرپەرچی هەڕەشەو گوڕەشەكەی وچاوەڕوانی پێك گەیشتنی لەخۆ گرتبو.

_قوطز پێی باش بو ئەوەی تەتەر بچن بەرەو ڕوی ئەو دەستپێشخەر بێت و پێش ئەوەی هێرشی بۆبكەن ئەو بچێتە شام بۆیان، بۆیە ڕێنماییەكانی خۆی دابەزاند بۆسەركردەكان تاسەربازەكانیان بانگ بكەن تابچن بۆ صاڵحیە خۆیشی پێش بكەوێ و لەصاڵحیە چاوەڕێیان بكات تاهەموو سەربازەكان بگەن.بەڵام سەیری كرد هەندێ دەیانەوێت دابنیشن و دوابكەون.ئەویش هاواریكرد بەناویاندا:(بەڕاستی ڕایەكی لاوازی خراپتان هەیە سوێند بەخوا تەنها ترس و سامی شمشێرەكانی تەتار وای لێكردون كەوا بن نەوەك ئەو ملانەتان ببڕن كەبەپارەی ئومەت پێگەیشتون.ئەی سەركردە لاسارەكان نازانن هەر گەلێ لەشوێنی خۆیاندا جەنگیان كردبێ سەرشۆڕبوون؟ ئەی سەركردەكانی موسوڵمانان،ئێوە سەردەمانێ لەماڵ وسامانی بەیتولمال(خەزێنەی موسوڵمانان)تان دەخوارد، كەچی لەجیهاد ڕادەكەن…شەو ڕۆژ چیان لەیەك دەچێو ئەوانەیش چیان لەدوو ڕوەكانی سەردەمی پێغەمبەری خوا( صلى الله عليه وسلم) دەچێت سوێند بەخوا لەگەڵ هاودەمەكانمدا دەكەومە ڕێ بۆجەنگان دژ بەدوژمنانی خوا،جا كێ لەئێوە جیهاد هەڵدەبژێرێ،باهاودەمم بێت. كێش دەیەوێت بابەبێ دڵتەنگ بون بۆی بگەڕێتەوە بۆماڵەوە، چونكە خوای گەورە ئاگای لێیەتی، قوڕبەسەری موسوڵمانانیش لەگەردنی دواكەوتوەكاندایە.(قسەكەی تەواو نەبوبو تائەوەی ڕیشەكان بەفرمێسك تەڕبوون و هەمویان بەپەلە بەیعەتیان پێدا).

_دوای ئامادەسازی قوطز شاڵاوێكی هەواڵگری بەسەركردایەتی ظاهربێبرس نارد بۆ غەززە توانی سەركەوێ بەسەر شاڵاوێكی گەورەی تەتاریداو لەوێ مایەوەو لەڕوی مەغۆلدا دەجوڵاو تا بەبزاوتی سوپای سەرەكی نەزانن كە قوطز لەمیصرەوە سەركردایەتی دەكرد.

– قوطز لەكەناری باكوردا دەڕۆیشت بەرەو عەككاو هەڕەشەی لەخاچ پەرستەكان دەكرد كە ئەگەر هەر ناپاكیەكیان لێبوەشێتەوە ئەوا بەسەختی لێیان دەدات داواشی لێكردن تا بێلایەن بوەستن.

_ قوطز و بیبرس پێكگەیشتن و تەتارەكان كاتێك لە.

_هەردوو سوپا لەعەین جالووت پێكگەیشتن و تەتار دایانە مەیدانەكە وجەنگێكی قورس لەنێوان هەردوولادا ڕوویدا.

_لەكاتی جەنگەكەدا ئەسپەكەی قوطز كوژرا، بۆیەلەسەرپێ‌ جەنگی دەكرد.ئەو ئامادەنەبوو ئەسپی هیچ سەركردەیەكی تر ببات لەدوای ئەوەی ئەسپێكیان پێ‌ دا وتی:(نامەوێ‌ سودی تۆ لە موسوڵمانان حەرام بكەم).دواتر بەردەوام بووبەوجۆرە تا ئەسپێكیان بۆ هێنا.

_ قوطز لەكاتی تێكهەڵپڕژانی جەنگەكەدا كڵاوەكەی گرتە دەستی و هاواری كرد (ئیسلامەكەم).

_لەكاتی جەنگەكەدا كەتبەغا كوژراوكوڕەكەیشی بەدیل گیرا.

_ قوطز فەرمانی بەئەمیر بیبرس كرد تابكەوێتە شوێن ڕاكردووەكان،ئەویش كەوتە شوێنیان تاگەیشتە حەلەب.

_هەرچی تەتاری ناودیمەشق بوو ڕایانكردو موسوڵمانەكانی دیمەشقیش كەوتنە شوێنیان و دەیان كوشتن و موسوڵمانەكانی بەردەستیان ڕزگار دەكرد.

_جەنگەكە كۆتای هات و دەموچاوی موسوڵمانەكان لەتاو خۆشی و مژدەخوازی ئەو سەركەوتنە گەورەیە دەگەشایەوە كەپێشتر بەخۆیانەوە نەدیبوو، بەڵكو مەلیك موظەفەر كڕنوشی برد بۆ پەروەردگاری و سەری بۆماوەیەك بەرزنەكردەوە،دواتر سەری بەرزكردەوە لەكاتێكدا فرمێسكەكانی دەڕژان بەسەڕیشیدا تا ئەوەی نوێژەكەی تەواو كرد. ئینجالەسەر پێ وەستاو وتارێكی بۆ سوپاكەی داو ووتی: ئەی موسوڵمانان وریابن بەم كارەتان سەر كەش نەبن،بەڵكو سوپاسی خوا بكەن و ملكەچی هێزو شكۆی بن چوزانن نزای برا موسوڵمانەكانتان لەسەر مینبەرەكان لەم مانگەگەورەیەی ڕەمەزاندا لەو شمشێرانەی ئێوە توندتر نەبوبن لەسەر دوژمنەكانتان یان لەو ڕم وتیرانە ی كە لێتیان داون. بزانن جیهادی ئێوە تەواو نەبوە، بەڵكو دەستتان پێكردوە تامافی ئیسلام بدەن بەوەی دوژمنەكانی لەهەموو وڵاتەكانیدا دەربكەن، ئەو ڕۆژە موسوڵمانان دڵخۆش دەبن بەسەركەوتنی خوا. ئەمڕۆیش پێویستمان بەو بانگەوازە نی یە، ئایا ئێمە ڕازین ؟ دەی خاوەن بیناییەكان پەند وەربگرن.

(شەقحەب)

_لەساڵی 702ی كۆچیدا بوو لەنێوان موسوڵمانەكان بەسەركردایەتی خەلیفە موستەكفی و نێوان تەتاردا بەسەركردایەتی قطلوشاه.

Shqhab33

_قازان پاشای تەتار بەسوپایەكەوە لەعێراقەوە كەوتە ڕێ و لەفورات دابەزی و لەپێش خۆیەوە سەركردەی خۆی قطلوشاه ی لەگەڵ چاكترین سەركردەكانیدا بەهەشتا هەزار جەنگاوەرەوە جەنگاوەری تەتاری یەوە نارد تاموسوڵمانان لەناو ببەن و وڵاتی شام بگرن.

_سەربازانی میصرو شام لەگەڵ خەلیفە موستەكفی و ناصرقلاوون وسەركردە بیبرس و طوغرول و كرای و لاجین دا چوون بۆ جیهاد.

_سوپای ئیسلام لە(مەرج صەفەر) لەشام كۆبونەوەو داوا لەخەڵكی دیمەشق كرا شوراكان بپارێزن و پەیوەستی قەڵاكەبن.

_شەیخولئیسلام ئیبن تەیمیە خەڵكی هان دەدا بۆجەنگ و لەبەردەم سەربازەكاندا لەڕەمەزاندا نانی دەخوارد تابۆیان دەربكەوێت ڕۆژو شكاندنەكەیان دروستە هەتاوەكو بەهێزتر ببن.

_لەپێش جەنگەكەدا وردە جەنگێ ڕوویدا لەنێوان هەزارو پێنج سەد سواری موسوڵمان و چوار هەزار تەتاریدا بەشكستی تەتار كۆتای پێهات.

_هەردوو سوپاكە لەشەقحەب لەباكووری مەرج صەفەر لەدیمەشق بەیەكگەیشتن، تەتار هێرشیان كردە سەر موسوڵمانەكان و خەریك بوو شكستیان تووش بكەن ئەگەر سەقامگیری سوڵتان و خەلیفە نەبوایە لەگەڵ شەیخولئیسلام ئیبن تەیمیەو سەركردە گەورەكانی وەك بیبرس كە هەموویان دایان بەسەر تەتاردا تا ئەوەی ناچار بەڕاكردنیان كردن بۆبەرزاییەكانی شاخەكان و كەوتنە شوێنیان و هەموویان لەناو بردن.

_تەتار لەدوای ئەو جەنگە نەیانوێرا جەنگ لەگەڵ موسوڵماناندا بكەن لە میصرو شامدا.

About كه‌یفی عمر

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …