Home / ناوداران / مارك سایكس كێ‌ یە ؟

مارك سایكس كێ‌ یە ؟

مارك سایكس كێ‌ یە ؟

220px-Mark_Sykes00
ئەفسەرێكی بەریتانی بوو لە پێش جەنگی یەكەمی جیهانی و لە سەرەتای سەدەی بیستەم گەراوە بەناوچەكانی كوردستان ،ئەو شوێنانەی كەوتوتە ژێر دەسەلاتی دەولەتی عوسمانی واتە ، كوردستانی توركیا و عیراق و سوریا.
چۆنیەتی گەشتەكی بۆ ناوچەكانی كوردستان:
گەشتێكی مەیدانی كردووە بۆ رووپێوێكی هۆزەكانی كوردی كردووە، كەبەوردی نەخشەیەكی لەرووی دانیشتوانی كوردەوە بۆ وەزارەت یاخود حكومەتی بەریتانیا ئامادەكردووە، لەگەشتەكەیدا نزیكەی 10هەزار كیلۆمەتری بەئەسپ بریوە ، وە لەگەشتەكەیدا وەرگێری لەگەل بووە وە ویستویەتی لەگەل هەموو كەسە دیارەكانی ناوچەكان چاوپێكەوتن بكات وەك (ئاغا و شێخ و ماموستا…..)تەنانەت جاری واهەبوو پرسیاری لەكەسە سادەكان كردووە بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەرهۆزە كوردیەكانی ناوچەكە .
ئامانجی ئەم گەران و كۆكردنەوەی زانیاریانە :
ئامانجی ئەم گەران و كۆكردنەوەی زانیارایانە و چەندی تر لە بواری كۆمەلایەتی و رامیاری زیاتر بۆ ئەوەبوو كە وولاتی بەریتانیای داگیركار لێی ئاگادار بكاتەوە، چونكە بەریتانیا پلانی بۆ ئەوە دانابوو كەدەبِێ‌ ناوچەكانی دەولەتی عوسمانی بەگشتی روو لە لاوازی و هەلوەشاندنەوە بكات تا بۆ شاییە سیاسیەكانی پربكاتەوە هەولی دەدا درێژە بەلاوازیەكانی و دواتر رووخانی بۆ ئەوەی ناوچەكانی بۆ بەریتانیا و فەرنسا بمێنیتەوە، دواتر هەموو كار و چالاكیەكانی مارك سایكس و راپۆرتەكانی لە كتێبیك بڵاو دەبێتەوە بەناوی ((هۆزەكانی كورد لە دەولەتی عوسمانی )) وە نوسەر لە كتێبكەیدا دەڵێ‌ ((ئامانجی سەرەكیم لەم كارە ئەوە بووە كەدوای من كەسانیك سوودی لێ‌ وەربگرن سەبارەت بەو ناوچانە ))وە نوسەر دواتر دەڵێت ((مەرج نیە ئەوەی كە نوسراوە راست بێ‌ ،بەڵام دەتوانم بلێم یەكەم كەسم لەم كاتەدا كەبەزمانی ئینگلیزی و بەوردی لەسەر ئەم بابەتەم نوسیووە ، كەبەبینینی خۆم و نزیك بوونەوە لەو ناوچەكە و خەڵكی ناوچەكە زانیاریم كۆكردۆتەوە)) .
ئایە مارك سایكس لەم كتێبە چۆن باسی كوردستانی كردووە :
مارك سایكس لەكتێبكەیدا كوردستانی كردۆتە شەش هەرێم بەگویرەی پیتەكانی ئەبجەدی وە هۆزە كوردیەكان دابەش بوونە بۆ شەش گروپ،لە پیتی Aیان أ چەند هۆزیكی كوردهەیە دەڵێ‌ ((گروپی أ بریتییە لە و هۆزانەی كە رەچەلەكیان دەگەرێتەوە بۆ كاشیەكان ))بۆ ئەو كوردانەی كە زەنیەفون نوسەری یۆنانی لە 401 پ . ز باسی كردوون . مەبەستی كوردەكانی باكوری دەریاچەی وان ، ئەرمینایا ، رۆژئاوای رووباری دیجلە كەزیاتر ناوچەكانی دەور و بەری موصلیش دەگرێتەوە .
گروپێكی تر كەناسراون بە ((ئەستوریەكان)) كە مارك سایكس دەڵێت گومان هەیە كە ئەوانە كوردبن لەبنەرەتدا گاور بوون دواتر هەندێكیان بوونە بەمەسیحی بەڵام ئەستوریەكان خۆیان دەلێن كوردنین .

مارك سایكس لە گروپی (B ب) هۆزەكان دابەش دەكات بۆسێ‌ گروپ :
بەشی یەكەم : دێتە ناو هۆزەكانی كوردستانی عیراق كە باسی ناوی هۆزەكانی ( شێخانێ‌ و بزێنی و شەك و جاف و هەمەوەند و ئاكۆیێ‌ و بلباس و خۆشناوەتی) دەكات و دەڵێ‌، ئەم هۆزە نیمچە كۆچەر بوون لە رووی كار و شێوە و روخسار شوانكارەن و دەولەمەندن و جوتیاری دەكەن .
بەشی دووەم : كۆمەڵێك هەن لە ناوچە دەشتاییەكان دەژین كە ئەمانە زیاتر ژێر دەستەی ئاغا و شیخەكانن ، وە سوار چاكی ئازایان تێدایە ، بۆ شەر سڵ ناكەنەوە موسلمانی سونن .
بەشی سێ‌یەم : چەند هۆزێك هەن لە ناوچەی شاخاوی دەژین جوتیاری دەكەن ، چونكە زەوی كەمیان بەدەست وە بووە جێگەی زەوییان بەفیرۆ نادەن لەبەر ئەوەی خاوەنی زەوی بەپیت و بەرهەمی جوانیان هەبوو .

نـــوزاد عــلــی ســـلێــمـــان
خــوێــندكـــاری میــَژووی گشتی

About admin

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …