Home / وێنه‌ / تابلۆ / دوای 400 ساڵ تابلۆیەك نمایشدەكرێت

دوای 400 ساڵ تابلۆیەك نمایشدەكرێت

دوای 400 ساڵ تابلۆیەك نمایشدەكرێت

tablo14

تابلۆیەكی تازە دۆزراوەی هونەرمەندی ئیتالی – جیهانی (مایكڵ ئەنجیلۆ- كاراڤاجیۆ/ 1517-1610) لە پێشانگایەكی هونەریی دانراوە، کە لە مۆزەخانەی نیشتمانی بۆ هونەری خۆرئاوایی لە شاری تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن كراوەتەوەو تا 12ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.
تابلۆكەی مایكڵ ئەنجیلۆ بەناونیشانی Mary Magdalene in the case found كە زیاتر لە چوار سەدەیە ونەو كەس نەیبینیوە، بۆیە ئەوەی لەپێشانگەكەدا دانراوە بۆ یەكەمجارە دەكەوێتە بەرچاوی هونەرمەندان‌و ئارەزوومەندانی بەرهەمەكانی ئەو هونەرمەندە جیهانییە.
خاتوو مینا گریگۆری پسپۆڕی مێژووی هونەرو تایبەتمەند لە كارە هونەرییەكانی ئەنجیلۆدا، جەخت دەكاتەوە ئەو تابلۆیەی لەپێشانگەكەدا دانراوە، تابلۆ رەسەنەكەی هونەرمەندە، كە لەسەرەتاكانی سەدەی 17دا دروستیكردووە.
لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

07_Seven-Wonders-Ephesus-5cc7ad16031d0__880

تا ئێستا حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی جیهانت بەمشێوانە بینیوە

لە چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشدا بە بەکارهێنانی سۆفتوێری سێ دووریی، حەوت دروستکراوە سەرسوڕهێنەرەکەی جیهان زیندووکراونەتەوە. ماڵپەڕی …