Home / وێنه‌ / دۆزینەوەی كۆنترین وێنەی كورد لە مێژوودا

دۆزینەوەی كۆنترین وێنەی كورد لە مێژوودا

دۆزینەوەی كۆنترین وێنەی كورد لە مێژوودا

kamandary kurd

كارزان محەمەد (خوێندكاری دكتۆرا)

دوای گەڕان و پشكنینم بەنێو پەرتوكخانەیەكی دێرینی شاری تاران، یاداشتەكانی (گزنەفون 431پ.ز-354 پ.ز)م دۆزییەوە كە لە ساڵی (1950) واتا (63) ساڵ لەمەوپێش لەلایەن (د.مەنوچەر ئەمیری) وەرگێڕدراوەتە سەرزمانی فارسی.كۆی ئەم یاداشتانە (219) لاپەڕەیە و نزیكەی (46) لاپەرەی تەرخانە بۆ كوردستان.

  (گزنەفون)ی فەیلەسوف و مێژوونووسی بەناوبانگ كە خوێندكاری (سوقرات)ی فەیلەسوفی گەورەی یۆنانیشە، سەركردەیەكی سەربازی لەشكركێشی (كۆرشی بچوك) بووە بۆسەر براكەی (ئەردەشێری دووەم).دوای مردنی (كۆرش)، سوپای یۆنان گزنەفونیان وەك سەركردەی خۆیان هەڵبژارد و توانیان بگەنەوە یۆنان.گزنەفون لەم گەڕانەوەیەدا یاداشتەكانی خۆی نوسیوە، بەوپێیەی كە وێنەكێشێكی ناسراویشە، لەنێو یاداشتەكانیدا دوو وێنەی كوردی كێشاوە كە پێدەچێ كۆنترین وێنەی كورد بێ لە مێژوودا، چونكە مێژووی كێشانی وێنەكان بۆ ساڵی (401پ.ز) دەگەڕێتەوە واتا (2.414) ساڵ بەرلەئێستا!.

سەبارەت بە كورد نوسیویەتی:”كاتێ سوپاكەمان لە كوردستان نزیك بۆوە، كوردەكان گوندە گچكەكانی خۆیان جێهێشت و بە ژن و منداڵەوە پەنایان بۆ بەرزایی چیاكان برد…لە ئازایەتیدا هەرگیز شتێكی سەرسوڕهێنەرترم لە كەماندارانی كورد نەبینیوە”.

سەرنج:

وێنەی یەكەم جەنگاوەرێكی كەمانداری كوردە.

وێنەی دووەم: كۆمەڵێك كوردن كە لە بەرزایی چیاكانەوە گاشەبەرد بەسەر سوپای داگیركەری یۆناندا بەردەدەنەوە، بەپێی پەرتوكەكە چیاكانی نزیك ڕووباری (كەنتریتس Centrites  )ە كە مەبەست لێی (خاپور)ی ئێستایە لە سنوری شارۆچكەی زاخۆ.

  

 

About زريان احمد

Check Also

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …