یه‌ك شه‌ممه‌ , ئه‌یلول 23 2018
Home / مێژووى جیهان / مرۆڤی سه‌ره‌تاكان چۆن به‌ پێوه‌ندی سێكس و منداڵ خستنه‌وه‌یان زانیوه‌؟

مرۆڤی سه‌ره‌تاكان چۆن به‌ پێوه‌ندی سێكس و منداڵ خستنه‌وه‌یان زانیوه‌؟

مرۆڤی سه‌ره‌تاكان چۆن به‌ پێوه‌ندی سێكس و منداڵ خستنه‌وه‌یان زانیوه‌؟

18661-2

هەموو مرۆڤێك ئێستە دەزانێت كە پرۆسەی منداڵ دروستكردن و خستنەوە چۆنە، بەڵام ئایا سەرەتا و یەكەمجار مرۆڤ چۆن پێوەندی سێكسیان بەستووە و لەكاتی سكپڕی دایكەكە و منداڵبوونی چۆن پرۆسەكەیان بە تەندروستانە بە ئەنجام گەیاندووە.

زانایانی بواری ئەنسرۆپۆلۆژیا و بیۆلۆجیا لەوبارەوە لێكۆڵینەوەی وردیان كردووە و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە مرۆڤ سەرەتا دركی بە پێوەندی جەستەی و منداڵ خستنەوە كردووە، ئەمەش بەهۆی بینینی پرۆسەی جووتبوونی گیانەوەرانی تر و وەچە خستنەوەیان، ئەوانیش هەستیان بەوە كردووە كە پێویستە ئەوانیش ئەم پرۆسەیە ئەنجام بدەن.

هاوكات لە ناوچەی شوێنەواری “كاتالهۆیۆك” لە توركیا چەند تابڵۆیەك دۆزراونەتەوە و تێیدا دەردەكەوێ كە ئافرەت و پیاوێك لە پرۆسەی جووتبووندان و لەلایەكی تریشەوە دایكەكە منداڵێكی بچووكی لەباوەشدایە و ئەمەش هێمایە بۆ ئەوەی ئەم تابڵۆیە، تابڵۆیەكی بەردینی فێركاری بووە، بۆ نەوەكانی داهاتووی خۆیان.

هۆلی دانسۆرس زانای بیۆلۆجیا لەوبارەوە دەڵێت، هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە كە مرۆڤەكانی سەرەتا بە بینینی جووتبوونی گیانەوەران و وەچە خستنەوەیان و زۆربوونی هەستی وروژانیان دركیان بە پرۆسەكە كردووە و ئافرەت و پیاو جووتبوونەوە و دواتریش منداڵیان خسۆتەوە.

هەندێك زانیاریش هەیە كە بۆتە جێگەی سەرسڕمان و بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەكی برۆنیسلاڤ مالینۆڤسكی زانای كۆمەڵناس، كە توێژینەوەیەكی لەسەر كولتووری گەلی ترۆبریاند كردووە و گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی ئەوان لە شوێنەوار و بەڵگەنامەكانیاندا بەهیچ شێوەیەك ئاماژەیان بە رۆڵی پیاو نەكردووە لە پرۆسەی وەچە خستنەوەدا و سینسیا ئایلەری توێژەریش لەو بوارە دەڵێ، بە بڕوای گەلی ترۆبریاند رووحی منداڵ لە بەشی سەرەوەی سەری دایكەوە دەچێتە جەستەی دایك.

وشە/شاش نیوز.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About didar othman

Check Also

image

سەرگوزشتەیەک لەسەر دیوارى گەورەى چین (درێژترین گۆڕستانى جیهان)

سەرگوزشتەیەک لەسەر دیوارى گەورەى چین (درێژترین گۆڕستانى جیهان) ئارام مەجید شەمێرانى دەسپێک یەکێک لەسیمبولە ناسراو …