Home / بەشی مێژووی كورد / پشکی کورد لە شارستانیەتی بابلی و سۆمەریدا.

پشکی کورد لە شارستانیەتی بابلی و سۆمەریدا.

 

پشکی کورد لە شارستانیەتی بابلی و سۆمەریدا.

FB_IMG_1458459115551

 

نوسینی:کازیوە سالح

 

دەمەوێت لێرەدا چەند پشکێکی مێژووی بە کورتی بیر خوێنەری کورد بهێنمەوە نەک وەکو لێکۆڵینەوەی  مێژووی دەربارەی ئەو هەندە گرنگ و بەهادارانە، بەڵکو چەند سەرەپێنووسێک دەربارەی گرنگترین و ناودارترینیان نەک سەرجەمی مێژووی شارستانیەتی کورد. هەر وەها لێرەدا تەنها باس لەو شارستانیەتانە ئەکەم کە کەوتوونەتە ژێر دەستی عێراق ،تەنها ئەوانەیان کە ئەتوانن ببن بە بەڵگەی چەقاندنی کورد وەکو ڕەسەنترین خەڵکی ناوچەکە و خاوەنی یەکەم سارستانیەت لە گەڵ کلدانی وئاسوریەکاندا ، چوونکە شارستانیەتی مرۆڤایەتی لەو ناوچەیەوە دەستی پێکردووە و بوون بە شارستاینەکیش کە مستشرقەکان ە جیهانەوە هاتوون بۆ بینین و لێکۆڵینەوە هەتا ئەو کاتەی کەوتووەتە ژێر دەستی ئیسلام و عەرەب.  ئەمەش  بە ئامانجی گەشتن بە دەرئەنجامی ئەو هاوکێشە دژە یەکانەی، یەک: ئێزیدی پێ تاوانبار و بێ بەهاکراوە؛ دوو:، ئاماژەدان بەو ڕاستیەی کە کورد خۆی پشکی شیری بەرکەوتووە لە ونکردن ولە ناوچوونی ئەو   شارستانیەتانەدا

جگە لە بوونی خوداوەندی دایک میدرا /میترا و خوداوەندی خوداوەندەکانتاووسی مەلیک هێمای باڵای سۆمری و بابلیون بوون ، کورد پاش ئەم مێژووەش لەچەندین ڕووە کارا بووە لە  بونیادنانی شارستانیەتی سۆمەری و بابلیدا. بۆ نموونە کشتوکاڵ کە بە وەرچەرخانی بابەتی و جۆریی ئێجگار نایاب لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هەژمار ئەکرێت،  یەکەم جار لە ڕۆژهەڵاتدا دۆزراوەتەوە و بە شارستانیەتی سۆمەرییەوە لێکێنراوە. دیارە مێژووی سارستیەتی کشتوکاڵە هاوشانە لە گەڵ مێژووی خوداوەندی دایک و تاووسی مەلیک یەکەم ئاینمان.  ئەم شارستانیەتە لە گوندی چەرموو لە سەر دەستی کورد داهێنراوە بوونی ئەم شارستانیەتەش ٥٠٠٠ پ.ز پێنج هەزار ساڵ پێش زایین بووە  ، ژنی ئەم ناوجەیە  واتە ژنی کورد، بۆ یەکەم جار پەموی دۆزییەوە و دوایش هەوڵی شیکردنەوە و چینی داوە، لێرەوە  کورددەبێت بە دۆزەرەوەی کشتوکاڵ و شیکردنەوەی پەمۆ وڕستنیش( ساڵح، ٢٠٠١)  لە گەڵ ئەوەی ئەم شارستانیەتە لە نێوجەرگەی کوردستاند ا بووە بەڵام ئەمڕۆ دراوەتە پاڵ بێگانە و کورد لەم مێژووە بێ بەشکراوەلە لێکۆڵینەوە بێگانەکاندا. دۆزینەوەی کشتوکاڵ لە لایەن کوردەوە جاریەکی دی ئەوە  ئەسلمێنێت تا چەند مەلیک تاوس کە هێمای ئێزیدیزم  و یەکەم ئاینی ئەو کاتەی کور بە گشتی بووە گرێ دراوە بە خاک و بەربوومی خاکەوە بۆ مرۆڤ، تا ئاستێک بووە بە جێگەی تەئمل و بە دواداگەڕان لە پێهاتەکانی خاک.ئەکرێت باوەڕی ئەوەی ڕۆحی خواوەند لە ژێر زەویایە سروشدەری ئەو دۆزینەوە بووبێت لای کورد

 

‘ لە بواری دەسەڵاترداری و فەرمانڕەوایشدا  ‘کاشی’ یەکان کە بە ڕەگەز کوردن ، لە گەڵ دۆزینەوەی کشتوکاڵدا ناوجەی لوڕستان بەچێ ئەهێڵن ڕوو ئەکەنە نەینەواو و بابل بۆ ئەوەی کاری کشتوکاڵ بکەن. بە پێی ئەو لەوحە قوڕینانەی ژمارەیان ٩٠٠ نۆسەدە ومانەتەوەوە ووەدگێردراون بۆ زمانە زیندوووەکان ئەوان بوون بە  فریادڕەسی خواوەند مەردۆخ، چوون کاشیەکان هەردوو پەیکەری خوداوەندی سۆمەریەکان مەردۆخ و سەربنتایمی خێزانیان گەڕاندووەتەوە بۆ بابل لە نێوان ساڵی ١٥٨٥-١٦٠٠ی پ.ز  پاش ئەوەی لە لایە شا ئاکۆمی دووەمەوە دەستیان بە سەردا ئەگیرێت. ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت کە کاشیەکان وەکو  داگیرکار ( عزاوی،٢٠٠١)یان پەناهەندە مامەلەیان لە گەڵ نەکراوە، بەڵکو وەکو بەشێک  لە شارستانیەتەکەوە و خاوەن ماڵ و ئەگەر ئەم سەرچاوەی  ڕاست بێت و خوداوەند مەردۆخ کورد نەبێت. بە تایبەت کە ٨٠ ساڵ پاش کۆچی دوایی ئاکۆم پادشای کاشیەکان ئۆلامبۆریاش لە نزیکەی ١٥٠٠ ی پ.ز دا سەرجەم خاکی سۆمەری گەڕاندوەتەوە بۆ بابل، هەوەها بە ناوبانگ ترین پادشای کاشیەکان کۆریکاڵزی دووەم بووە   ئەو شاری عەکەرکوفی کە کەوتووەتە خوارووی بەغدا دروست کردووە و کردوویەتی بە پایتەختی کاشیەکان، لە ساڵی ١٢٠٨-١٢٤٤ ی پ.ز   یەکێک لە کاشیەکان ئەکات بە پادشای بابل ناوی کاشتلیاشی چوارەم بووە. کاشیەکان هەتا ساڵی ١١٦٢ پ.ز کە بە دەستی عیلامیەکانی ئێران  لە ناویان ئەچن و کاشیەکان بە تەواو ئەکرێن، فەرمانڕواییان کردووە، ماوەی دەسەڵاتداریشیان چوار سەد ساڵ بووە.

لە سەردەمی بنوخود نەسریشدا تەنها لە رێگەی ژن وژنخوازی نێوان مەد و ئاسوریەکانەوە، باسی پەیوەندی نێوان کورد و ئاسورێ ئەکرێت لە ناو کورددا بەڵام هەندێ سەرچاوە باس لەوە ئەکات کە نبوخود نەسر خۆی کورد بووە . باوەڕ پێکراوترینیان  مامۆستا هەژار لە بەرایی کتێبی شەرفننامە( ٢٠١٣) دا  لەو بەشەی باس لە گۆتۆ دەکات، بە پێێ ڕەچەڵەکی کۆنی کورد سەلماندویەتی کە ” ئاسەواری کەونارا وا نیشان دەدا کە وشەی گۆدەرز واتا گەورەی گۆتۆ. هۆزی کەلهوڕ خۆیان بە تۆرەمەی ئەو گۆدەرزە دەزانن. هەرەوەها گۆرانیش …لایان وایە بە ڕەسەن دەچنەوە سەر گۆدەرزی کوڕی گیو کە گیویش کوڕی هەبووە ناوی ڕەحام بووە و بەهمەنی کەیانی ناردوویە ئۆرشەلیمی پێ وێران کردووە و جوولەکەی بە دیل گرتوون و ئەو ڕەحامەیە عەرەبان بە بەختونەسری ناودەبەن. ئەو ڕەحامەیە دوایی لە سەر تەختی پادشایی ڕۆنیشتووە و دەسەڵاتدارەکانی بە گۆران ناوبانگیان ڕۆشتووە.” ( لا. ٨٢) ئەم ڕەحامە نبوخود نەسرە تا ئێستاش زۆربەی ئاسوریەکان هەر بە ڕەحام ناوی ئەهێنن و هەندێکیشیان پێیان وایە ناوی نبوخود نەسر عەرەب بە سەریدا سەپاندووە.، ئەم زانیارییە لە گەڵ ئەوەی چەندین دەیە درکێنراوە بەڵام هیچ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی لە سەر نەکراوە. بە دواداچوون نەک لە پێناوی ئەوەی تاکێک یان فەرمانڕەوایەکی گەورەی ڕابردوو بهێنتە ئێستا وبیکەیت بە کورد، بەڵکو لە پێناوی ئەوەی ئەم فەرمانڕەوایە بەستراوە بە یەکەم و گەورەترین شارستانیەتی  مرۆڤایەتییەوە و خۆ بەستن بەم شارستانیەتەوە ڕەسەنیەتی کورد زیاتر ، ئەسلمێنێت و مافی خود-شوناسی و شانازی زیاتر ئەداتێ هەتا خاتر جەمی لە گەڵ فارس بکات و بڵێت هندۆ-ئێرانیم ، بەو زانیاریە هەڵە و زمانە نەوێ و پرۆڤۆکەرەوە نوێنەرایەتی خۆی بکات.

هەمان سەرچاوە جەخت لە سەر ئەوە ئەکات کە یەک،  گۆران و کرمانج

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …