Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووی میرانی میرنشینی سۆران

مێژووی میرانی میرنشینی سۆران

مێژووی  میرانی میرنشینی سۆران

1459183346402

 

وەک بۆ مان ڕوون بۆتەوە مێژووی میرانیشینی سۆران لە ساڵی ١٠٠٥کۆچی ڕێکەوتی ١٥٩٧ز لە میر علی بەگەوە دەست پێ دەکات بنەماڵەی میرانی سۆران بەم شێوەی خوارەوە بونەتە حکومڕان :- یەکەم کەس کە بنچینەی ئەو میرنیشینەی داناوە میر خاسێکی ئازاو زیرەکی کورد بووە بە ناوی – کەلۆس- لە گوندی هاودیان خاوەن مەڕوماڵاتێکی زۆر بووە ، تا سەریشی ناوەتەوە شوانێکی پسپۆری پەروەردەی پێ گەیاندنی ماڵات بووە ،

هاودیان ؛ – گوندێکە دەکەوێتە باکوری شارۆچکەی ڕواندز – ئەو گوندەش ئیستاکەش ژیانی تێدا بەردەوامە لە کاتی خۆی سەر بە ناحیەی ئاوان بووە کە ئەمرۆ بە ناوچەی (دۆلەمەڕ)ناو دەبریت ، دکتۆری بەریز جمال نەبەز بە پێچەوانەی شەڕەفنامە ئەوە دەسەلمێنێت کە – کەلۆس- بە نەژاد کوردەو فڕی بەسەر عەرەبەوە نیە – بە ڕەگەز دەچێتە سەر بنەماڵەی –صلاح اللدین – ی ئەیوبی – و پاش مردنی سێ کوڕی ناوداری بۆ خزمەتی کوردو گەشەپێدانی (میرنشینەکەی )جێهێشتووە(عیساو ئیبراهیم و شێخ وەیس) عیسایان بە مرۆڤێکی ئازاو زیرەک و خزمەتگوزاری هەژار و دۆست ناوی داوە ، بۆیە دانیشتوانی –هاودیان – بە گەورەو بچوك ڕێزیان لێ ناوە ، پاڵپشتیان کرددوە بە میری سۆرانیان ناوناوە پاش مردنی برایەکانی دیکەی بۆ ماوەیەک کاروباری فەرمانبەری میرنیشینی سۆرانیان بە دەستەوە بووە،

 

آ-١-شاعەلی بەگی گەورەو کورەکانی ( میر عیسا و میر پیربوداغ و میر حوسین و میر سیف الدین کوڕی پیربۆداغ کوڕی قولی بەگ کوڕی سلێمان بەگ ، میر سیدی و میر پیربۆداغ کوڕی قولی بەگ ە، و میر سلێمان بەگ کوری قولی بەگ و، میر علی بەگ کوڕی سلێمان بەگ و، میر ئۆغز بەگی گەورە کوڕی عەلی بەگ و، میر حمد ئەحمد کوڕی ئۆغز بەگ و، می ئۆغزی گچکە کوڕی میر ئەحمد و، میر مستەفا بەگ کوڕی ئۆغز بەگ و، میر محەمەد پاشای گەورە….

 

٢-میر محمد پاشای گەورە :- لە ساڵی ١١٩٨ك -١٧٨٤ز لە ڕواندز چاوی بە دنیا هەڵێناوە ، ماوەیەک لە گوندی دێلەژەی –ناوجەی باڵەک لای مەلا ئەحمد دێڵەژەیی و مەلا ئبنو ئادەمی خوێندوە، مەلا ئەحمد مرۆڤێکی داناو زیرەك و دنیا دیدە بووە، زانیویەتی ئەگەر بێتو ئەو-میر محمد – ه بە شێوەیەکی زانایانە پەروەردە بکرێت بە مرۆڤێکی ئەوا ناوداری کورد دەردەچێت ، بۆیە لای خۆیەوە بایەخێکی زۆر بە فێرکردنی خوێندەواری پێ گەیاندنی دەدات، فێری هەموو مەرجەکانی ئاینی ئیسلام و خوێندەوارییەکی چاکی دەکات، مستەفا بەگ باوکی میر محمد-یش بۆ پاداشت دانەوەی مەلا ئەحمدی دێلەژیی مزگەوت و قوتابخانەیەکی ئایینی لەدەرەوەی –قەڵات- ی- ڕواندز – بۆ مەلا ئەحمد دروست دەکات ،شوێنەوارەکانی دیوارەکانی ئەم زانستگایە لە پێچەکانی (لۆفەکانی)-کاولۆك- و باشوری قیبلەی –قەراتیلۆکان – تا ئەم دوا ساڵانەش هەرمابوو،

 

٣-خاتوو خانزادی خوشکی میر سلێمان بەگی میر عەلی بەگ کەبە –خانزادی سۆران ناسرابوو – ماوەیەک لە ناوچەی بەڵەک و هەریرو بانەمان حوکمی کردییە شوێنەواری – قەڵاتەکانی سەربازەکانیشی هەتا ئەمرۆش هەر لە ناوچەکاندا هەر ماون کە نزیک گوندی بانەمان لەسەر ڕێگای پیرمام…

قۆناغی حوکمڕانی مستەفا بەگ و میر محمدی کوڕی ؛-

 

١-مستەفا بەگ کوڕی کوڕی ئۆغز بەگی : –

 

لە ناوەڕۆکی زۆربەی ئەو نوسینانەی دەربارەی مێژووی میرنیشینی سۆران نوسراونەتەوە ئەوەمان وەدەست دەگات میر مستەفا بەگ کوڕی ئۆغز بەگ کوڕی محمود بەگ کوڕی ئەحمد بەگ کوڕی سوڵتان محمود بەگ کوڕی خان ئاودەل کوڕی یەزدین شێر کوڕی ئۆغز بەگ کوڕی عەلی بەگ کوڕی سلێمان بەگ کوڕی شاقولی بەگ کوڕی سەید بەگ کوڕی شا عەلی بەگ کوڕی عیسا کوڕی کەولۆسە،،،،،

لەساڵی ١٢٢٣ك-١٨٠٨ز بەدەست حوکمدارانی بابانەکانەوە زۆر ناڕەحەت بووە و لە هەڵسوکەوتی کارمەندانی بنەماڵەکەی خۆشی بێزاربووە ، کوڕێکی ئازاو زیرەك و ڕفتار پیاوانەی هۆشمەند بەناو –میر محمد هەبووە، بۆ برێوەبردنی کاروباری حوکم پشتی پێ بەستووە ،بەریز سمایل کتك گرتگی –لە نامەیەکی تۆمارکراویدا بۆمان دەفەرموێ :- باوکم لەسەردەمی مستەفا بەگ چەك بەشان بووە .دەیگۆت :- مستەفا بەگ چەند لە دستی حوکمدارانی –بەبە- ناڕەحەت بوە دە ئەوەندە لە کردارو ڕەفتاری –عوزێری برای بێزار بووە.

-عوزێر لە گوندی –شێتنێ- دادەنیشت گەلێ جار شاڵاوی دەبردە سەر دانیشتوانی –ڕواندزو دەوروبەری-سەرانەی لێ دەستاندن داك هێتیم و پێرەمێردو فەقیریشی ئەزیەت دەداو دەڵێ بەگیش لێی نیگەران دەبوو پێشی نەدەوەستا –میر محەمەد- کوڕی مستەفا بەگیش لو –هەروتەکوەنێ- دەژیا ،مستەفا بەگی خەبەرنارد برێنە- ئەحمەد-ی بێتە ڕواندزێ عیلاجەکی ئەو حارەم لۆ بکات بە – عوزێری- نەوێرم خەلکەکەن لێ وەرەز بوینە ،هێشتا تەتەر-قاسیدی- مستەفا بەگی لە گەروی گوندی -هەرتەکەونێ بەرەو گوندی دانەشکابوو- میر محمد ڕووی تێ کردین وەی گۆت :- کوڕینە بەخوای دیارە باویان عاجز کردییە – قاسید – گەییە جێی و….چ بوە کوڕە ..گۆتی وەڵاهی باوی ناردیمەو ئەرێت…دەست بەجێ بگاتە ڕواندزێ…بێ سێ و دوو خۆی پێچاوەو ئەمنوو چەکدارەکەی دیشی دەگەر خۆداو چووە خزمەت مستەفا بەگی..مستەفا بەگ گۆتی :- ئەحمەد کوڕم – عوزێری – مامت غەدرەکی زۆر لە میللەتی دەکات ئەمنیش مسئولی ئەو ڕعیەیمە لێ بێ دەنگ بم گوناهبار دەبم و دەستیشم نارواو تەکبیر چییە ؟! میر محمدی گووت :- باوە زۆر گوتن قورئان خۆشە لە دێر زەمانەوە گوتراوە :- سەرکی دوو بەرانان دە مەنجەرەکیدا ناکورێدرێ.

شێخی سەعد – یش دەگولستانیدا دەفەرموێت :- دوو دەروێشدەرکلیمێ بخوسبەند، دوو پادشا دەرئەقلیمی نەگونجەند – سەنەدەکیم لۆ بنوسە هەرچی بکەم نەرێی با خاترێ من بیت ، بە خۆت پێنج هەزار قڕانم بدێ – داک عەمبەریش – پارەی زۆرن با ئەویشم -٩- هەزاری بداتێ خوا یار بێت عیلاجی ئەو تخوب بەزاندنانەی – عوزێرت – لۆ دەکەم ، مستەفا بەگی ڕووی تێکرد و گوتی ؛ هاها لە خوا ناترسی دەتەوێت برام بکوژی بێ دین ؟!

میر محمد – گۆتە مستەفا بەگی : باوە ئەگەر نە قایلیت ئەمن دەچمەوە جێی خۆو چ هەقم بەسەر ئەو مەسەلانەدا نینە ، راست گەڕاوە هەروتە کەونێ – هەندەی پێ نەچوو لەشکری – عوزێری- بە ڕواندزێ بەر بوو خەڵکەکەیان بێ زەور کرد ، تاڵان و سۆتاندن و بگرەو بەردەکی زۆریان کرد خەڵکەکە تێکرا دەخاڵەتیان لۆ- مستەفا بەگی- بردو گوتیان میرا هەتا کەنگی خۆ لەو بێ مروەتەی کڕ کەین و ئەو زوڵمەن لێ بکات ؟!

پاش هێور کردنەوەی میللەتەکە – مستەفا بەگی – جارەکی دیکە هەناردی ئەحمد بێت ، جاکە قاسید گەیشتە هەروتەکەونێ –میر محمدی – کوڕی گۆتە قاسیدی هاوا دیارە باویان تەنگاو کردیە ؟! قاسیدی گۆتی بەرێ شاریشیان سەراو بن کردییە ، باوت ئەرێتێ ڕانەوەستی و دەهانامانەوە بێت …. هەرستاوە سەر پێیان گۆتی :ئەمری باوی بەسەر چاوا و چووە خزمەت مستەفا بەگی ئەویش گۆتی :- تەکبیر چییە ؟ مامت لۆ وا دەکات میر محمد – گۆتی :- باوە ئەمن قسان نارێمەوە ، ئەوەی گۆتم لۆمی بکەو لە من گەڕی پاردەوەو هەقت بەسەر چ دا نەبێت ئەگەر ناشیکەی ئەچمۆ کاولێ خۆ لە (هەرۆتە کەونێ) مستەفا بەگی بۆ دامرکاندنەوەی خەلکەکە ناچار بوو ئەوەی میر محمد ویستبووی بۆ بکات ڕواندزیشی بە جێ هێشت و چوو لە ئاکۆیان دانیشت پاش ئەوەی (میر محمد) دەست هەڵاتی پێ درا لە ساڵی ١٨١٠ زاینی لێکشاوە ئەوەی گەنج بوو ئەوەی توانای دە عەمەل هێنانی چەکیشیان هەبوو چەکی دانێ و جل و بەرگی پوختەی پێدان ، زەرەرمەندەکانیش قەرەبوی کردنەوەو خەڵات کردن ، بەم کردەوەی دڵشکاوەکانی دڵدانەوە بانگی ڕاهێشت لەوڕۆ بەدوا بۆ چارەسەر کردنی هەموو گیروگرفتێکی کۆمەڵایەتی – قوڕعان و شەریعەتی ئیسلام ڕەچاو دەکات . جا کە قەوەتێکی _هێزێکی چەکداری _ باشی پێکهێنا لەشکری بردە سەر – عوزیری – مامی لە قەراتی شێتنێ بووە تەقو تۆق مەلایەک خەلکی گوندی رۆستی بوو بە کاروان ڕێی کەوتبوە ئەم ناوە و پیاوانی –میرمحمد ی کەریان لێ ستاندبوو لە گەرمەی شەڕدا دیگۆت میرا خورامان کەریان لێ زەفت کردیمە ئەمرکە کەرێم وێدەنەوە ، ئەویش دەرێتی :- کوڕە دەبرۆ کەر لێرە چاکات ، مەلاش ئەوی شەوێ لە وێ دەمینێتەوە سبیانی لەشکری دێتەوە سەر – عوزێری – دەبێتەوە شەڕ مەلاش خۆ دەبن تەڕشەکی کڕ دەکا پیاوەکی – عوزێری – چاوی بە مەلا دەکەێ و دەرێتە –عوزێری – ئەوە مەلا نیە ناوی مەلایە مەلکۆشی پێ دەرێن پیاوێکی ناودارو نیشان چییەکی کۆکە – عوزێری دەرێتێ ئەرێ مەلا ملکۆ ئەوە لۆ شەڕی ناکەیی ؟ ئەویش دەرێ – میرا – چت لێ بشارمەوە وەکی سێرەی تفەنگی لە نیشانەی خۆ دەگرم کەرم دەکەوێتە بە سێرەی و درم نایێ کەرێ خۆ بکوژم ئەویش دەیرێتێ شەڕی کەو فیشەکەکان بە خەسار مەدە ، ؛ەرت لۆ دەکەمە هێستر – هەتا شەڕ ڕادەوەستێ لە ڕکی میر محمدی چل کەسان لە لەشکری میر محمدی دەکوژێ مەلا بە دیل دەگیرێت لە گەل دوو فەلەی سەرکردە لەشکری – عوزێر- فەلەکان لە ترسی ئەوەی نەکەونە بەر دەستی کرمانجان بێ زەوەر نەکرێن خۆ دە ئاوی داوێن و دەخنکێن – عوز‌ێر – و شەش پیاوی دیکەش دەگیرێن – عوزێر- دە حەپسیدا دەمرێت خەبەر ئەدەنە مستەفا بەگی عوزێر مرد هەندێکیشیان لە کۆرکردنەوە ،،، ئەوەی ماشن دەیان نێرنە قەراتی شۆشێ هەتا محکەمەیان دەکەن مستەفا بەگ دەرێن لە قەراتی شۆشی دێتە خوارێ عەمبەر دەست بە گریانی دەکات و فرمێسکی دێنە خوارێ و دەرێت :- نە دەبوو با خاترێ من بێت ، ئەوەی چوو چوو بەرێ ئەو شەش پیاوەی لۆ بردینە ؟ رۆژی مەحکەمەی یەک لە گرتییەکان ناوی خدیرە لە قەنارە درا رۆژی دوایش یەکی دی ناوی سەمەد بو لە قەنارە درا بە پێنج رۆژان پێنجی لێ لە قەنارەدران ، رۆژی شەشێ مەلکۆ- مەلاکە – یان بردە مەحکەمەی و حوکم نەدرا مەلاکە گۆتی پاشای ، ئەوشۆش مام لۆ سبیانێش خوا گەرەیە ، رۆژی دواێشیان هێنایەوە مەحکەمەی پاشی گۆتی کۆڕی سۆر ئەویش گۆت بەرێ لە دری خۆیدا دینابو هەر دیکوژی لۆی بە بێ منەتی قسەی دەگەر پاشای دەکرد : چەندت لەمە کوشتیە ؟ میرا ئەوی ئەوەی بەندیکەی لە سەر سینگی قەد نەکرابێت سەرۆک و سەرکردە نەبن و ڕیشی خۆتەی لەسەر نێکان نەبووبێت چاوەش و سەرتیب نەبووبن فەقیرق پیس نەفەرو مسکینم نە کوشتینە – میر چارەکی وێی گۆت : ئای لە کوڕێ سۆر لێوی پێ قرساندم و گۆتی : بیبەنەوە گرتێخانێ شادەو ئیمانەکی بە هەقم هێنا و گۆتم : ئۆخەی خۆ ئەوشۆش ژیانم دامیانە بەر ساڵدرمان بەرەو ژووری حەپسیان بردمەوە ،، رۆژی پاشی هێنامیانەوە مەحکەمەی میری گوتمێ کۆرێ سۆر گۆتمێ بەرێ گۆتی ڕاستیان برێ گۆتمێ پاشا بەسەری تۆ خوا شایدە ئەوڕۆش دەگەر دابێت درۆیەکم نەکردینە.. چاوی لێ زەق کردمەوەو لێوی لێ کرۆشتمەوەو گۆتی : بیبەنەوە ژۆرێ دە درێ خۆدا گۆتم ئەو جارەش خوای دامەوە ئەو جارەشیان هێنامەوە مەحکەمەی کۆڕی سۆر کێتبکوشتینە ؟ گۆتمێ : میرا فەقیر و بێ دەست هەڵاتم نە کوشتینە سەرکردەو چاوەش و تیسکە بە لیرەشم نەبوادینە .. ڕووی تێکردم و گۆتی: کۆڕی سۆر : گۆتمێ بەرێ گۆتی: ئەگەر عەفووت بکەم لۆ – عوزێری – چت کردییە لۆ منیش واکەێێ ؟ گۆتمێ پاشا : ئەگەر بێو عەفوم بکەیت لۆ تو دنیاێی وێران دەکەم – حەفت سارانی ڕەتاندم ئەوجا عەفووی کردم.

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …