Home / مێژووی ئیسلام / شارستانیه‌ت / دووەم سەمەرەی جیهان بە دەستی کورد دروست کراوە

دووەم سەمەرەی جیهان بە دەستی کورد دروست کراوە

دووەم سەمەرەی جیهان بە دەستی کورد دروست کراوە

FB_IMG_1458668445502

 

یەکێک لە هەفت شوێنەوارە سەمەرەکانی جیهان کە تا ئێستە مرۆڤ و زانایان پێی سەرسامن “ باخە چەند نهۆمییە هەڵواسراوەکانی “سەمیرامیس” یان باخە هەڵواسراوەکانی بابلە.

 

زانایان بەم دواییە ئاشکرایان کردووە هەرچی زانیاریی تا ئێستە لەوبارەیەوە بۆ خەڵکی جیهان بڵاو کراوەتەوە هەڵە بووە و ئەو باخە چەند نهۆمییە لە شاری بابلی عێراق نەبووە، بەڵکوو کەوتووەتە باشووری کوردستان. دکتۆر “ئیستفان ئێم . دالی” شوێنەوارناسی زانکۆ ئاکسفۆرد 20 ساڵ خەریکی توێژینەوە بووە بۆ ئاشکراکردنی راستییەکانی ئەو باخە سەمەرەیە. ئەو شوێنەوارناسە پێیوایە ئەو باخە یەکێکە لە موعجزەکانی مرۆڤایەتی و باخەکە کەوتووەتە 400 کیلۆمەتری باکوری بابل. مێژووی باخە چەند نهۆمیەکانی بابل سەرتاپا هەڵەیە و راستیەکانی پێچەوانەی ئەو شتانەیە تا ئێستە باسی کراوە. ئەو باخانە هیچ پەیوەندیی بە سەمیرامیس شاژنی ئەفسانەیی وڵاتی بابل ( شەمموەر – ئامات ) شاژنی ئاشوور نییە. (ناوبراو فەرماندەیی ئاشوورییەکان بووە لە چەرخی چوارەمی پێش زایین) نامە و دەستنووسە کۆنە مێژووییەکان ئاشکرای دەکا ئەو باخە چەند نهۆمیانە لە سەردەمی دەسەڵاتی (نێبۆوخەزنێسری دووەم) واتا بەختەنەسری دووەم دروست کراوە. بەختەنەسری دووەم فەرمانی دروستکردنی ئەو باخەی بۆ هاوسەری دووەمی (ئێمیتیس) داوە. شازادە ئیمیتیس کچی هووخشترە، پاشای کوردەکان لە وڵاتی مادەکان بوو. ئەو پاشایە کە خەڵکی کوردستان بوو و لە وڵاتی مادەوە هاتبوو نەیدەتوانی لەناو بیابانی پڕ لە خاک و خۆڵی بابلدا بژێت، بۆیە بۆ ئاسوودەبوونی هاوسەرە جوانەکەی فەرمانی دا تا بینایەکی بۆ دروست بکەن بۆ ئەوەی لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا هەست بە ئازاری بیابان نەکات و وابزانێ لەناو باخەکانی کوردستانی ئەو سەردەمەدا دەژی. بۆ ئاودانی باخی ئەو کۆشکە، رۆژانە زیاتر لە 37 هەزار لیتر ئاو پێوێست بووە. لە ئاودانی ئەو باخە بەتایبەت ئەوانەی لە نهۆمەکانی سەرەوە بوون کەرەستەیەکی تایبەت بەکار هێنراوە. “ دیودور سیسلی” شوێنەوارناس و زانای زانستی کۆن لە نووسینەکانیدا دەنووسێ باخە هەڵواسراوەکان، پانتایی و بەرزی باوەڕ نەکراوی بووەو سیستەمی ئاودانی زۆر پێشکەوتوو بووە و لەکاتی خۆیدا وەک موعجیزەیەک بووە. درێژی و پانیی ئەو بینایە زیاتر لە 1300 مەتر و بەرزاییەکەی نزیکەی 250 مەتر بووە. ئەو باخە کە بە دووەمین سەمەرەی جیهان ناسراوە، بەهۆی کارەساتی سروشتی یان بە دەستی مرۆڤ لەناو چووە. پاش چەند سەدەیەک مێژووناسان و شوێنەوارناسان خەریکی دۆزینەوەی لانیکەم بەشێک لە پاشماوەکانی ئەو باخە لە ناوچەی بەینەئەلنەهرەین بوون، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوو و هیچ ئاسەواریًَکیان لەو باخە نەدۆزیەوە. هەروەها لەهیچ کام لە دەستنووسەکانی ئەو سەردەمە باسی ئەو باخە نەکراوە، بۆیە دکتۆر ئیستیفان ئێم. دالی بۆخۆی بە تەنیا کەوتە توێژینەوە لەوبارەیە. چەندین ساڵ خەریکی لێکۆڵنەوە و توێژینەوە لەسەر بەردەنووسەکان بە خەتی بزماری بوو. بە یارمەتیی دەستنووسە مێژووییەکان لە مۆزەخانەی بریتانیا بەرێز دالی توانی کۆشکێک لە نزیک پایتەختی ئاشوورییەکان لە نزیک شاری نەینەوا بدۆزێتەوە. ئەو دەقە بە خەتی بزماری نووسراوە کە ئەو سەردەمە لە بابل باو بوو. لەناو دەقەکەدا هاتووە ئەو کۆشکە لەگەڵ باخەکانی موعجزەیەکە بۆ هەموو مرۆڤ. دکتۆر داڵی پێیوایە باخە هەڵواسراوە چەند نهۆمیەکان لە راستیدا لە سەدەی هەفتەمی پێش زایین و لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشای ئاشوور سناخریب دروست کراوە. لە دەقەکانی ئەو سەردەمەدا شاری نەینەوا بە بابلی کۆن نووسراوە بۆیە خەڵک وا دەزانن دووەم سەمەرەترین شوێنەواری جیهان لەناو هەفت سەمەرەکانی دنیا لە شاری بابلی ئەمڕۆدا بووە. هەوڵە بێوچانەکان لەگەڵ دەقە کۆنە مێژووییەکان لەبارەی بەینەلنەهرەین وای کرد کە شوێنی راستەقینەی باخە هەڵواسراوە چەند نهۆمیەکانی بابل بدۆزرێتەوە. هەموو سەرچاوە مێژووییەکان ئەوە دەسەلمێنن کە ئەو باخە لە دەشتەکانی ناوچەی موسڵی باکوری عێراق (باشووری کوردستان) بووە. ئەمە ئەو شوێنەیە کە رۆژێک شاری نەینوا بووە. دکتۆر دالی دەڵێ هەڵکۆڵین و توێژینەوەی دەشتەکانی موسڵ دەتوانێ راستیی باخە هەڵواسراوەکانی بابل ئاشکرا بکات.

 

سەرچاوە: دەنگی رووسی

About زريان احمد

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …