Home / بەشی مێژووی كورد / نەورۆز و كاوەی زوحاك و جەژنی مادەكان لە چەند دێڕە زانیاری نوێ

نەورۆز و كاوەی زوحاك و جەژنی مادەكان لە چەند دێڕە زانیاری نوێ

نەورۆز و كاوەی زوحاك و جەژنی مادەكان لە چەند دێڕە زانیاری نوێ

1458588678191

 

دامەزراندنی دەوڵەتی ماد و ساڵنامەی

کوردی وپەیوەندی بە نەورۆزەوە…

 

ئێمە وەک میللەتی کورد میللەتێکی هێندە بەهێز بووین کە ڕۆژانێک خاوەنی ئیمپڕاتۆریەت بووین، بەڵام بەهۆی ئەو خۆخۆری و ناکۆکیانەی بەدرێژایی مێژوو هەبووە لە نێومان دا ئێمە کەوتین و وەک هەڵوێست یاخی گوتی لە خاوەن ئیمپڕاتۆریەت بووین بە خاوەن دۆزێکی نادیار.

بەهەرحاڵ با لە باسەکە دوور نەکەوینەوە،

کورد کە نەتەوەیەکی ڕۆژهەڵاتیە و لە جوگرافیا دا دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا، ۷٠٠ ساڵ پێش زایین توانیوێتی ئیمپڕاتۆریەتی خۆی دامەزرێنێ(ئیمپڕاتۆریەتی ماد) بۆیە سەرچاوە مێژووییەکان دەوڵەتی ماد بە کۆنترین ئاماژە دادەنێن بۆ سەرەتای پەیدابوونی نەورۆز کە لەگەڵ دامەزراندنی دا ڕەگەزی کورد دەرکەوتووە، وە هەروەها ساڵنامەی کوردیش بەستراوە بە دامەزراندنی دەوڵەتی ماد لە سەدەی هوشتەمی پێش زایین، وە هیچ گومانێک نییە لەوەی نەورۆز وەک جەژنێکی نەتەوەیی بۆ کورد بۆ یادی دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە دەگەڕێنرێتەوە، وە هەروەها ئەم ساڵنامەیەش لەژێر هەر دەق و بارودۆخێک داندرابێ وەک ساڵنامەیەکی تایبەت بە کورد سەلمێنراوە،

لەلایەکی ترەوە مێژوو نووسی ئەرمەنی “موسا خورناتیس” پێیوایە زوحاکی ئەفسانەکەی جەژنی نەورۆز هەمان ئەستیاگزی دواهەمین پادشای مادەکان بووە، بۆی لای باشترە کە مێژووی جەژنەک بۆ دەوڵەتی ماد بگەڕێنرێتەوە لەوەی ببەسترێ بە ئەفسانەیەکی وەک کاوەی ئاسنگەر و زوحاکی ستەمکارەوە،

بەسەرهاتی ئەفسانەیی جەمشید و پەیوەندی بە دروستبوونی نەورۆزەوە،،،

کۆمەڵێک هەن کە باس لە تاج لەسەر نانی جەمشید دەکەن، ئەو پیاوە سەرەتا ناوی جەم بووە و کاری گەشت و گەڕان بووە، کە گەشتووەتە ئازەربەیجان دەستووری داوە تەختێک لە زێڕ و گەوهەری لەسەر بەرزاییەک بەرەو ڕۆژهەڵات بۆ دانێن و ئینجا تاجێکی لەسەر داناوە و خۆی لەسەری دانیشتووە، کاتێک خۆرهەڵاتووە یەکەم تیشکەکەی کە لە تەختەکەی جەمی داوە، خەرمانەیەکی گەشاوەو زێڕینی دروست کردووە لەدەوری تەختەکە خەڵک بە بینینی ئەم دیمەنە شاد دەبن و دەڵێن؛؛(ئەمە ڕۆژێکی نوێیە)

لە زمانی پەهلەوی دا بە تیشک دەڵێن شید و جەمیان کردووە بە جەمشید ئەو رۆژەی کە جەمشید چووەتە سەر تەخت، ڕۆژی شەشی خاکەلێوە بووە کە بە نەورۆزی تایبەت ناوزەد کراوە، وە جەمشید زاناکان کۆدەکاتەوە لێیان دەپرسێ چ شتێک دەتوانێ ئەم پاشایەتیە بپارێزێ؟ زاناکان دەڵێن؛؛(بە هانای خەڵکەوە چوون چاکەکردن لەگەڵیان) ، بۆیە جەمشید خۆی ئامادەکردوو دەستووری دا بە نۆکەر و ژێردەستەکانی بە کاروباری هەژاران و لێقەوماوان هەستن و ئەو رۆژەی کە وایکرد ڕێکەوتی هەبووە لەگەڵ ڕۆژی هورمز لە مانگی(خاکەلێوەـئادار) دا بە دوای ئەمە ئەو ڕۆژەی کردووە بە نەورۆز، وە هەندێ دەڵێن کە لەو ڕۆژەدا جەمشید ئاگری کردووتەوە و پێشکەشی خەڵکی کردووە،

گروپێک پێیان وایە کە جەمشید شا ویستویەتی لەو ڕۆژەدا کەڵک لەو جەژنە وەربگرێت بۆ بەرژەوەندی خۆی و پڕوپاگەندەی پێوە کردووە تا خەڵک پەیمانی وەفاداری لەگەڵ ببەستن.

هەروەها چەند گروپێکی تر هەن ئەم بیرو باوەڕە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن کە ژیانی ئەو لە ئەفسانە بەدەر نییە و بەسەرهاتەکانی زۆر خەیاڵین و ئەفسانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە چاخی مێژوو ناکرێ دروستبوونی نەورۆز ببەسترێتەوە بە ئەفسانەیەکی وەهاوە.

تەواوی ئەو بەسەرهاتانەی لە بارەی

پاشاکانەوە بەستراونەتەوە بەسەر چۆنیەتی هاتنە ئارای نەورۆز متمانە پێکراو نین، تەنها ئەوەیە کە لە سەردەمانی ئیمپڕاتۆریەت پێش هاتنی سوپای ئیسلام بەتایبەت هەر پادشاو نەتەوەیەکی کوردستان و بەتایبەتیش پادشاکانی ئێران بەو پێیە کە زانیویانە ئەم جەژنە وەک کەلتورێک لەناو دڵی کۆمەڵگەکان دا جێگیر بووە، ویستوویانە شتێک لەم ڕۆژە بۆخۆیان هەڵکڕێنن و خۆیانی پێوە بلکێنن و ئەفسانەیەک لەسەر گەورەیی و بەناوبانگی و سەرچاوە گرتنی باپیران و تیرەی خۆیانی لە قوڵایی مێژوودا بۆ بدۆزنەوە. بۆیە تاکە بەڵگە و تاکە ئاماژەیەک بۆ سەرهەڵدانی نەورۆز دەوڵەتی ماد و ساڵنامەی کوردیە.

بەسەرهاتی ئەفسانەیی کاوەی ئاسنگەر و زوحاک و پەیوەندی بە نەورۆزەوە،،،

هەندێک لە سەرچاوەکان باس لە کاوەی ئاسنگەر دەکەن کە بۆچوونەکان ئاماژە بەوە دەدەن کورد بووبێت هەندێکیش گومانیان لەو ڕاستیە هەیە.

کاوەی ئاسنگەر مرۆڤێکی ئازادیخواز و لایەنگری چینی هەژار بووە، لە زوحاکی خوێنخۆر و زۆردار ڕاپەڕیوە و بەسەر زوحاک دا سەرکەوتووە و کۆتایی بە دەسەڵاتی زۆرداری هێناوە و لە ئەنجام دا خەڵک ئەو ڕۆژەیان کردووە بە جەژن و ناویان ناوە نەورۆز واتا ڕۆژێک یان سەرەتایەکی نوێ.

لە هەمان کات دا بەشێک لە مێژوونووسان ئەو سەرچاوەیە ڕەتدەکەنەوە وێڕای بە ئەفسانە زانینی زوحاک مارەکانی سەرشانی، نەورۆز زۆر بە کۆنتر لەو ئەفسانەیە دەزانن.

لە سەرچاوە عەرەبی و ئیسلامیەکانیش دا زاراوەی زوحاک لەگەڵ دەرکەوتنی سوپای عەرەبی ئیسلامی دا بۆ ناوچەکانی دەرەوەی نیوە دوورگەی عەرەب بەتایبەت بۆ بەری خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵات بە کوردستانیشەوە دەرکەوت، دیارترین ناوەکانیش ئەمانە بوون؛(زوحاک کوڕی قەیس کوڕی سەعلەبە،،زوحاک کوڕی قەیس کوڕی موعاویەی تەمیمی،،زوحاک کوڕی قەیس،،زوحاک کوڕی موخەلەد کوڕی موسلیم)

مامۆستا و شاعیری کورد هێمنی موکریانی لەسەر ئەو باوەڕە بووە کە هاتنە ئارای نەورۆز پەیوەندی بە ئابووریەوە هەبووە.

مامۆستا هێمن لە چەپکێ گوڵ چەپکێ نێرگز دا دەڵێت::ـ ئەو گەلانەی کە چەند هەزار ساڵ بەر لە ئێستا لە قەفقازەوە سەرەو ژێر بوونەوەو هەریەکە بۆلایەک ڕۆشتوون، هەموویان شوانەوێڵەو مەڕدار بوون ژیانیان بە پێستەو گوانی ئەم گیانلەبەرە خوێن شیرین و بەستەزمانە کە زوو دەستەمۆ بووە دابینکردووە، خۆراکیان لە شیر و پۆشاکیان لە خوری ئەم ئاژەڵە بووە، جا بۆیە خۆشیان ویستووە و گەرمیێن و کوێستانیان لەگەڵ کردووە و بە دوای هەوارو لەوەڕگە دا وێڵ بوون و گەڕاون و ئێستاش ئەگەر کارەساتی ڕۆژگاڕ لێبگەڕێ کورد هەر کەیفی لە شوانیەتیە و وڵاتەکشی بۆ ئاژەڵداری دەناڵێ.

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …