Home / ناوداران / بن لادن كێه‌

بن لادن كێه‌

jgjhgj

 

ده‌وه‌ن بكر :

بۆچی دروست بوو ئه‌و سیناریۆ و رووه‌ نهێنی شاراوانه‌ چین له‌ پشت كه‌سایه‌تی بنلادن …!
له‌ سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ بخه‌مه‌ روی خوێنه‌رانی به‌ریز كه‌ ژیان و كه‌سایه‌تی بنلادن چۆن بووه ‌.
بن لادن (ناوی : ئوسامە بن محەمەد بن عەوەز بن لادەن ١٠ی ئازاری ساڵی ١٩٥٧ لە شاری ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سەعوودی لەدایکبووە و ٥٢ خوشک و برای ھەیە، بن لادن .لەساڵی ١٩٧٩ کۆمەڵەیەکی خێرخوازی دامەزراند و دواتر سەربازگەیەکی بۆ مەشقپێکردنی چەکداران بۆ شەڕی سۆڤیەت لە ئەفغانستان بە ھاوکاری سعودیە و ئەمریکا دامەزراند و دواتر بەخۆی بۆ شەڕ چووە ئەفغانستان و پاشان لە ساڵی ١٩٨٨ رێکخراوی ئەلقاعیدەی لە ئەفغانستان دامەزراند.(ئوسامە) وەكوو موسڵمانێكی وەهابی ناسرابوو . (بن لادن) پاش بەجێهێشتنی كۆلێژ لە ساڵی 1979ـدا، پێوەندی بە (عەبدوڵڵا عەزام)ـەوە كرد بۆ شەڕكردن دژ بە سوپای یەكیەتیی سۆڤیێت لە ئەفغانستان..لێره‌دا ده‌پرسین بۆچی .. ئه‌مریكا هاوكاری هێزیكی ئیسلامی كرد؟ له‌ وه‌ڵامدا رون و ئاشكرایه‌ كه‌ لە ساڵی 1979 تاوەكوو 1989، دەستگای هەواڵگریی ئەمەریكا، یارمەتیی سەربازی و دارایی پێشكەش بە گرووپی (جیهاد موجاهیدن)ـی (ئوسامە) كرد.تا دوو هیزی زور پیچه‌وانه‌ی دروست بن دژی سۆفیه‌ت شورشێك دروست بێت به‌هه‌موو بیرو باوه‌ڕیكه‌وه‌ دژایه‌تی سۆفیه‌ت بكه‌ن.(ئوسامە) پێش ساڵی 1984، لەگەڵ (عەبدوڵڵا عەزام)، (مەكتەبی خەدەمات)ـی دامەزراند كە یارمەتیی سەربازی و دارایی لە جیهانی عەرەبییەوە دەگەیاندە ئەفغانستان بۆ جەنگان دژ بە سوپای یەكیەتیی سۆڤیێت.كه‌ هاوكاریه‌كان ئه‌مریكا پێشكه‌شی ده‌كرد.دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌ چه‌ند ولاتێك كاری توندو تیژی ئه‌نجام دا له‌ (سودان و جه‌زائیر و مالیزیا) تا هیرشه‌كه‌ی 11 سیبته‌مبه‌ر .هێرشەكە بریتی بوو لە ڕفاندنی چوار فڕۆكەی نەفەرهەڵگر و پێكدادانیان بە هەردوو بینای تاوەری بازرگانیی جیهانی لە (نیویۆرك و پێنتاگۆن) لە (ڤێرجینیا) و وەكوو دەرئەنجامی ئەوەیش، 2974 كەس گیانیان لە دەست دا و تاوەری بازرگانییش ڕووخا .
(ئوسامە) بۆ چەندین جار ڕەتی كردەوە ڕێكخراوەكەی هێرشەكانی 11ـی سێپتێمبەری ئەنجام دابێت، بەڵام لە ساڵی 2004ـدا له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ئه‌وه‌ی خسته‌ روو كه‌ بەرپرسیارەتیی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ گرت.. ئاگاداری ئه‌وه‌ بم دواتر قسه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین چ شتێك هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ ..!هیچ گومانێك نیه‌ له‌وه‌ی بنلادن هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروست بونی ئه‌مریكا ده‌زگای هه‌واڵگری هاوكاری مادی سه‌ربازی كردوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ پیلانه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مریكا بو داگیر كردنی روژهه‌لاتی ناوه‌راست .!
لێره‌وه‌ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بو داگیركردنی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ده‌ستی پێكرد. دەرئەنجامی ئەوەش، حكوومەتی ئەمەریكا شەڕی دژەتیرۆری ڕاگەیاند و هێرشی كردە سەر ئەفغانستان بۆ كۆتاییهێنان بە دەستەڵاتی (تاڵیبان) و دەستگیركردنی بەرپرسانی (ئەلقاعیدە). پیلانه‌كه‌ لێره‌وه‌یه‌ ئایه‌ بۆچی له‌ تالیبان هیزه‌كانی ئه‌مریكا ئاراسته‌یان گۆرا بۆ داگیر كردنی عێراق لە ساڵی 2003ـدا، ئەمەریكا و هاوپەیمانانی هێرشیان كردە سەر عێراق و كۆتاییان بە دەستەڵاتی (سەددام حوسێن) هێنا .
روژی روداوه‌كه‌ی 11 سیبته‌مبه‌ر
دوو ھێرشی تیرۆرستی دوا بە دوای یەک کە لە ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ لەلایەن رێکخراوی ئەلقاعیدە لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوویاندا، ئاڕاستەی چوار فڕۆکەی مەدەنی بازرگانی گۆڕان و ئاڕاستەکران بە ئامانجی دیاریکراو کە سیانیان سەرکەوتبوو لە پێکانی ئامانجەکانیاندا، و ئامانجەکانیش تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی بوو لە منھاتن و بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن).له‌ كاتێكدا وینه‌ی ئەو فڕۆکەیە نەگیرابوو کە ئەمریکا بانگەشەی ئەکرد خستویەتیە خوارەوە و وێنەی بازنەیەکی ھەڵکەنراوی ڕۆکێتێکی نەزانراو نیشاندرا و تێکشکێنەرەکەی نەدۆزرایەوە بەلام وڵاتە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەو فڕۆکەیە لە ڕێگەیدا بووە بۆ پێکانی کۆشکی سپی لە واشنتۆن.ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی تره‌ بۆ گه‌وره‌ كردنی دوسیه‌كه‌ لە ئەنجامدا ٢٩٧٣کەس کوژران و ٢٤ کەس وونبوون لەگەڵ ھەزاران بریندار و تووشبوو لە ئەنجامی کەوتنەوەی دوکەڵی ئاگر و ھەڵمە ژاراوییەکاندا.چەند سەعاتێک دوای ھێرشەکە، وڵاتە یەکگرتووەکان پەنجەی تۆمەتی خستە سەر ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و سەرکردەکەی ئوسامە بن لادن.ئه‌وه‌ له‌ كاتێك دایه‌ هیچ لیكۆلینه‌وه‌یه‌ك نه‌كرابوو گومان و سه‌ره‌داوی كرده‌وه‌كه‌ ده‌ربخات كه‌ كێ كردی به‌لام چون ده‌ست به‌جێ بنلادن تاوان باركرا دیاره‌ ئه‌مریكا باشتر ده‌زانی چونكه‌ پیلانه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ بوه،دواتر ھێزە ئەمریکییەکان بانگەشەی ئەوەیان ئەکرد کە شریتێکی ڤیدیۆییان كه‌ دەستکەوتوو لە ماڵێکی وێرانکراوودا لە جەلال ئاباد لە تشرینی دووەمی ٢٠٠١دا ئوسامە بن لادن قسە بۆ خالید کوری عەودە ئەکات لەسەر جێبەجێکردنی ھیرشەکە، بەڵام ئەم شرێتە قبوڵکرا بە شک و گومانێکی زۆرەوە لەسەر ڕاستییەکەی.ئه‌وه‌ش گومانێكی تره‌ چۆن له‌ كاتێك هیشتا ئه‌مریكا شه‌ری دژی تیرۆری نه‌كردوه‌ ئه‌فغانستانی داگیر نه‌كردوه‌ له‌ (جه‌لال ئاباد)شریتی ڤیدیۆی ده‌ست كه‌وت باسی پیلانی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ ده‌كات.! بەڵام دوای بن لادن لە ساڵی ٢٠٠٤ و لە پێش ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤دا دەرکەوت لە تۆمارێکی وێنەییدا و بەرپرسیاری ڕیکخراوی قاعیدەی لە ھێرشەکان ڕاگەیاند. ئه‌مریكا ده‌لێت ئیمه‌ 2011 شریتی ڤیدیۆیمان دوزیه‌وه‌ كه‌ باسی پیلانه‌كه‌ ده‌كات. بنلادن 2004 له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیوی ده‌رده‌كه‌وی شته‌كان له‌ هیچ لایه‌كدا یه‌كتر ناگرنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بیری لێبكه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ بیرده‌كه‌نه‌وه‌!له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان له‌وه‌ كرد كه‌ فرۆكه‌كان مه‌ده‌نی بون به‌ڵام خه‌ڵكی شایه‌تحالی روداوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کەن ئەو دوو فڕۆکەیەی ھێرشیان کردە سەر تاوەرەکان بێ پەنجەرە بوون ئەمەش وا ئەکات کە زۆرکەس بڕوایان وایە ئەوانە فڕۆکەی جەنگی بوون نەک مەدەنی، و لە خوارەوەی ھەر یەکێکیانداڕۆکێتێک ھەبوو کە لە فڕۆکەی مەدنیدا نیە، و لە فێدیۆی ڕووداوەکەدا ئەبینرێت چەند ساتێک پێش بەیەکدا کێشانەکەدا لەو شوێنەدا گڕدەسێنێت!بە پێی ئەو نھێنیانەی کە ڕووداوەکانی ١١ی ئەیلوولی داپۆشیوە و کەمێ شایەتەکان لەسەر خۆکێشانی فڕۆکەی مەدنی بە دیوارە بەردینە بە ھیزاکانی بینای پنتاگۆن کە بە چیمەنتۆ کۆنکرێت کرابوون، و ئەو وێنانەی کە لە لێکۆڵینەوەکانی فیدڕاڵی گیرابوون لە شوێنی پێکدادانی فڕۆکەکە لەگەڵ پنتاگۆنداپارچەی بچوکی توربینی دەرئەکەون، ھەندێک لەو باوەڕەدان کە پنتاگۆن تێکنەدراوە بە فڕۆکەی مەدەنی بوینج ٧٥٧ و باوەڕداران بە بیردۆزی پیلانگێڕی بە فڕۆکەی جەنگی دادەنێن.
لێكدانه‌وی روداوه‌كه‌ له‌ جیهان
ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی بە کارێکی تیرۆریستییان دانا.
سەرکردە عەرەبەکان بە تیرۆریستییان دانا و یاسر عەرەفات بڕێک لە خوێنی خۆی بەخشی بە بریندارەکان
زۆربەی موسڵمانان بە پێی دوایین ڕاپرسییەکان بە کارێکی تیرۆریستیان داناوە
ژمارەیەکی کەم لە موسڵمانان بە تیکۆشانیان دانا، و بە بەشێک لە شەڕی چاکە بەسەر خراپەدا دایاننا کە ئەوەستن بە زۆری لە ڕیزی قاعیدە و ڕاکانیدا، و سەرکردەکەیان ئوسامە بن لادن و پیاوی دوەم ئەیمەن زەواھیری لەو ڕایەدا بوون و کە لە تۆمارکراوێکی ڤیدیۆییدا لەسەر کەناڵی جەزیرە نیشاندرا.
تێروانین و گومانه‌كان له‌ سه‌ر رواداوی 11 سێبته‌مبه‌ر
1.. ڕێکخراوە بەرگرییەکان پێش دوو ساڵ ھەستان بە ڕاھێنانی خەیاڵیی لێدانی بورجەکانی بازرگانی و بینای پنتاگۆن، و مناوەرەی تاقیکردنەوەی ئەو ڕێکخراوە بەرگرییە بووە لە ھەمان ڕۆژی ڕوودانی ھێرشەکە
2..لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠، پنتاگۆن دەستی کرد بە ڕاھێنانێکی گەورە ناونرا بە ماسکال، و ڕاھێنانی خۆکێشانی فڕۆکەی بوینج ٧٥٧ی بە بینای پنتاگۆن لە خۆ دەگرت
3..لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠١ بە شێوەیەکی کتوپڕ بڕیارێکی نوێ دەرچوو لە سەرکردایەتی یەکە سەربازییەکانەوە، کە رێگەی ئەگرت لە ھەر بەڕێوەبەرایەتی و ھێزێک دەست وەربداتە حاڵەتی ڕفاندنی فڕۆکەکان بە بی ئەوەی داوایەک پێشکەش بکات بە وەزیری بەرگری کە ئەو بڕیاری کۆتایی ئەدات لەسەری
4..لەگەڵ دووپاتکردنەوەی ڕەتکردنەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتەکانی دەزگای زانیاریدانی فەڕەنسی باسی لەوە دەکات کە ئوسامە بن لادن چۆتە نەخۆشخانەی ئەمریکییەوە لە دوبەی لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٠١ یان دوو مانگ لە پێش ڕووداوەکە کە یەکێک لە نوێنەرەکانی دەزگای زانیاریدانی ناوەندی سەردانی کردووە، کە دوای ئەوە خێرا بانگ کرایەوە بۆ واشنتۆن. بوچی دیاره‌ وه‌لامه‌كه‌ی ئاشكرایه‌ دروست كردنی سیناریۆی روداوه‌كه‌یه‌ ..
5..لە ٢٤ی تەمموزی ٢٠٠١، یەکێک لە بازرگانە یەھودییەکان ناوی لاری سیلڤەر شتاین ھەستا بە کرێ گرتنی بورجە بازرگانییەکانی نیویۆرک بۆ ماوەی ٩٩ ساڵ و بە گرێبەستێک کە نرخەکەی ٣.٢ ملیار دۆلار بووو گرێبەستەکە بارستەی دڵنیایی لە خۆگرتبوو بە بری ٣،٥ ملیار دۆلار ئەگەر ھێرشی تیرۆریستی کرایە سەر بیناکە.بوچی به‌و شیوه‌یه‌ دلنیابوه‌ ئه‌و بازرگانه‌ كه‌ بارسته‌ی دلنیای داوا كردوه‌ به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ …!!و داوای دوو ئەوەندەی بڕەکەی کرد بە دانانی ھێرشی ھەریکێک لە فڕۆکەکان بە ھێرشێکی تیرۆریستی جیا و و سیلڤەر شتاین بەردەوام بوو لە دانی کرێکەی پاش ھێرشەکان و بەمەش حەقی بەرەوپێشبردنی شوێنەکە و بنیاتاننانەوەی بینای لە شوێنی تاوەرە کۆنەکاندا بە دەسھێنا..گومانێكی تره‌
6..لە ٦سێپتەمبەری ٢٠٠١، ھەموو ئەو سەگانەی ئاسەواری تەقینەوەکان ئەناسنەوە کێشرانەوە لە دوو تاوەرەکە، و پاسەوانییە توندەکان وەستێنران لەگەڵ ئەو ھەموو ئاگادار کردنەوە ئاسایشییەی دووبارە ئەکرانەوە.. ئه‌م كاره‌ زۆر به‌ رونی ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ روو كه‌ پێشتر به‌ بومب به‌ شیوه‌ی هه‌نده‌سی تاوه‌ره‌كان بومبرێژ كراون دواتر له‌ گرته‌ی ڤیدیوی دیاره‌ كه‌ تاوه‌ره‌كان له‌ شوێنی خۆیان بێ زیانگه‌یاندن به‌ چوارده‌وریان ده‌كه‌ون ئه‌م حاله‌ته‌ و دیمه‌نه‌ ته‌نیا له‌ كاتی روخاندنی بیناو خانوویه‌ك دێت كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی شار به‌نیازی روخاندیه‌تی
7..لە ڕۆژی ١٠ی سێپتەمبەری ٢٠٠١، ژمارەیەک لە بەرپرساکانی بینای پنتاگۆن ھەستان بە ھەڵوەشاندنەوەی سەفەرکانیان لە ڕۆژی ١١ی سێپتەمبەر بە شێوەیەکی کتوپڕ. گومانیكی زور به‌هێزتره‌ بۆ خستنه‌ روی پیلانگێریه‌كه‌
8..لە ڕۆژی ١٠ی سێپتەمبەری ٢٠٠١، پارێزگاری سان فرانسیسکۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ ھات کە ئامۆژگاری کرد سەردانی نیویۆرک نەکات بۆ ئامادەبوون لەو کۆبوونەوەیەی لەوێ ئەبەسترێ لە ١١ی سێپتەمبەر و ئەویش سەفەرکەی نەکرد لەسەر ئەو ئامۆژگارییەوە، و دوای ڕوون بوویەوە کە پەیوەندییەکەی لە نووسینگەی گۆندالیزا ڕایس بۆ ھاتبوو.ئاگاداری هه‌موو كه‌سایه‌تیه‌ ناوداره‌كان كراونه‌ته‌وه‌ هیچ گه‌شتیك له‌ روژی 11 سیبته‌مبه‌ر ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش گومانێكی تره‌
9..ڕاپۆرت دەرکەوتن لەسەر بینرانی ئوسامە بن لادن شەوی ١١ی سێپتەمبەر لە پاکستان لە نەخۆشخانەیەکی سەربازیی پاکستانی و ھەموو کارمەندەکانی کرانە دەرەوە و بە کارمەندانی سوپا جێگەیان پڕ کرایەوە
10..لە ڕۆژی ١٠ی سێپتەمبەری ٢٠٠١، زۆربەی جەنگاوەرەکانی ئەمریکا جوڵێنران بەرەو کەنەدا و ئالاسکا لە ڕاھێنانێکدا ناونرا بە شەری باکووری بۆ ھێرش بردنە سەر کەشتیگەلی فڕۆکەوانی ڕووسی خەیاڵی، و لە ١١ی سێپتەمبەر وێنەی فڕۆکەی جەنگی خەیاڵی دەرکەوت لەسەر شاشەی ڕادارە سەربازییەکان، کە بەرگرییە ھەواییەکانی شڵەژاند لەو ڕۆژەدا.
11.. گێڕانەوەی فەڕمی؛ فڕۆکەی بوینگ ٧٥٧ لە گەشتی ژمارە ٧٧ خۆی کێشا بە پنتاگۆندا، ٣٣٠ پلە بە خێرایی ٥٣٠ میل لە سەعاتێکدا سوڕایەوە و لە ھەمان کاتا ٧٠٠٠ پێ دابەزی، ئەمەش لە ماوەی دوو خولەک ونیودا ڕوویدا تا بتوانێت ناو پنتاگۆن وێران بکات.
ڕای شارەزایان؛ مەحاڵە بۆ فڕۆکەی بوینگ ٧٥٧ ھەستێت بەو کردارە، کە ئەو کارەش نەکرێت فڕۆکەکە تووشی حاڵەتێک ئەبێت ناودەبرێت بە STALL، ئەمەش لەکارکەوتنی وەڵامدانەوەی ئایرۆداینەمیکی فڕۆکەکە ئەگرێتەوە، واتە بە شێوەیەکی تەواو دەستگرتن بەسەر جولەی فڕۆکەکە لە دەست ئەچێت و ناتوانێت ئەو کردارە جێبەجێ بکات
12..لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٢، فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە بەھۆی خۆکێشانی بە پایە (عاموود)ێکی ڕووناکیدا پێش ئەوەی بگاتە فڕۆکەخانە بۆ گواستنەوەی جۆرج بۆشی باوک (سەرۆکی ئەمریکی پێشووتردا) بۆ ئیکوادۆر، کە بزوێنەرەکەی لە کار کەوت[٢٠]، بەڵام لە گێڕانەوەی ڕەسمی ڕووداوی ١١ی سێپتەمبەردا لە گەشتی ٧٧دا فڕۆکەکە توانی بەیکداکێشانەکە تێپەڕێنێت و ٥ پایەی ڕوناکی بخات بێ ئەوەی ھیچ زەرەرێکی پێ بگات. بوچی ئه‌و فروكه‌یی پێشوتر به‌و شێوه‌یه‌ بوو ئه‌م فڕكه‌ی خۆی كێشا به‌ تاوه‌ره‌كان به‌و شیوه‌یه‌ بوو دوای پێكدادان به‌ 5 پایه‌ی روناكی نه‌كه‌وت زیانی به‌رنه‌كه‌وت .. گومانێكی تر
13…لە سەوزایی بەردەم بینای پنتاگۆندا ھیچ ئاسەوارێکی پێکداکێشان و کەوتنی فڕۆکە نەبینرا.گومانێكی تره‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌تاوه‌راكان پێشتر بومب رێژ كراوه‌
ھیچ پارچەیەکی گەورە و باڵەکانی فڕۆکەکەی خۆی بە بینای پنتاگۆندا کێشابێت نەبینران، گێڕانەوەی فەڕمی ئەیووت، کە گەرمی سووتانەکە فڕۆکەکەی بە ھەڵم بردووە، و لەگەڵ بەھەڵم چوونی فڕۆکەکە ١٨٤ کەس لە تێکڕای ١٨٩ کەسی کوژراوی بیناکە ناسرانەوە و لەوانەش ٦٤یان لەناو ئەو فڕۆکەیە بوون کە بە ھۆی گەرماوە بە ھەڵم بووە، لە کاتێکدا بزوێنەرەکانی فڕۆکەکەی بە ھەڵم بوو بوو ئەگەیشتە ١٢ تەن تیتانیۆم کە پلەی توانەوەکەی زۆر بەرزە.
سێ پارچەی بچوک دۆزرایەوە وا مامەڵەی لەگەڵ کرا کە پارچەی فڕۆکەکە بێت، بەڵام ھیچ کام لەو پارچانە یەکییان نەئەگرتەوە لەگەڵ پێکھاتووەکانی فڕۆکەی بوینگ ٧٥٧ref
راپورته‌ هه‌والێك.. http://www.propagandamatrix.com/121003mysteryenginepart.html
14..بۆنی ماددەی کۆرۆدایت بە شێوەیەکی دیار دەرکەوت لە بینای پنتاگۆنەوە، ئەویش سوتەمەنی ڕۆکێت و قازیفەیە و بۆ سووتەمەنی فڕۆکە بەکارنایەت
15..تەنھا دوو تاوەرە سەرکیەکە نەڕووخان بەڵکو چەند سەعاتێک دواتر تاوەری ژمارە حەوت کەوت کە بارەگای دەزگای سی ئای ئەی (دەزگای زانیاریدانی ئەمریکی) و خزمەتگوزارییە نھێنییەکانی لە خۆ ئەگرت، بە بێ ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی لۆژیکی، و ڕوون بۆیەوە کە ھەمووی موڵکی لاری سیلڤەر شتاین بوو کە تاوەرەکانی تری بە کرێ گرتبوو، بەڵام ھەموو تاوەرەکانی دەوروبەری تاوەری حەوت زیانیان لێ نەکەوتبوو و تەنانەت پەنچەرەیەکیشیان نەشکا بوو، و تەفسیرە فەڕمیەکەی دەیووت کە پارچە ئاگر گەیشتووە بەو تاوەرە و زەرەری گەورەی پێ گەیاندووە و ئاگر لە ناوەوەیدا کەوتۆتەوە تا بوو بە ھۆی ڕووخانی، و ئەگەر ئەم بیردۆزە ڕاست بێت ئەوا ئەوا ئەم تاوەرە، تاوەری ژمارە سێیە کە بە ئاگرکەوتنەوە بڕوخێت و دوو تاوەرەکەی تریش ھەمان تاوەرە بازرگانییەکانن
16..ڕزگاربووانی ڕووداوەکە ئاماژەیان بە تەقینەوە کرد لەناو بیناکەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەی ڕەسمی ئەوەی پشت گوێ خست.
17..لە بەرنامەی ڕاستەوخۆدا ئامادەکارییەکانی لاری سیلڤەر شتاین ئاشکرا کرا بۆ تەقینەوەی بورجی ٧، ئەو ھەواڵەی کە پەخش کردنی ١٠ خولەکی خایاند و پێنج جار لەو ماوەیەدا تەشویشی خرایە سەر.، لاری سیلڤەر شتاین ٨٦١ ملیۆن دۆلاری وەرگرت لە بڕی دڵنیایی ئەو بینایە کە کرێنەکەی ٣٨٦ ملیۆن دۆلار بوو، و قازانجی تەواو لێی بە باجەوە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بوو.
18..ڕووخانی بورجی باشووری ١٠ چرکەی خایاند ئەو ماوەیەش بۆ کەوتنی پارچەیەکی ئازادە لە سەرەوەی بورجەکە بە بێ ھیچ ڕێگر و بەرگرییەک، ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت کە بەشەکانی سەرەوە بە بۆشاییدا کەوتوون و بەسەر بەشەکانی خوارەوەدا نەکەوتوون.
19..دەنگی تەقینەوە تۆمارکرابوو لە بیناکانی بەرامبەرییدا…زۆربەی پیاوانی ئاگرکوژێنەوە وەسفی ڕووداوەکەیان بە تەقینەوە کرد
20،،دەسەڵاتە ئەمریکییەکان نەیانھیشت ھیچ تۆمارێکی دەنگی دەربچێت کە دڵنیای ئەوە بکاتەوە بەڵام بە دزییەوە ھەر کەوتە دەستی ڕۆژنامەنووسەکان
21..چەند بەڵگەیەک کەوتنە بەردەست کە ئاماژەیان بە ڕوودانی تەقینەوەکرد لە ژێر زەوی دوو تاوەرەکە چەند ساتێک پێش ڕووخانیان، ئەو تەقینەوانە لەلایەن ڕوانگەی زانکۆی کۆڵۆمبیاوە
22..ئەمریکا بن لادنی تۆمەتبار کرد بە ھێرشەکان و بەڵام بن لادن قسەی کرد لەسەر ڕووداوەکە بەوەی؛ سووپاسی ئەوەی کرد ئەنجامی داوە و وتی ئەو لە ویلایەتێکی ئیسلامیدایە و بە بێ ڕەزامەندی ئیمامی ویلایەتەکە ناتوانێت ھیچ شتێک جێبە جێ بکات
23..دەوروبەری وڵاتە یەکگرتووەکان و ھەموو جیھان داپۆشراوە بە تۆڕیک کە جوڵەی فڕۆکەکان ئەوەستێنێت
24..پێنج ئیسرائیلی وێنەی تاوەرەکەیان ئەگرت لەسەربانی کۆمپانیاکانیان و پێ ئەکەنین و دەستگیرکران بەڵام دوای ٧٢ سەعات ئازاد کران
25..بن لادن لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت کە حکومەتی ئەمریکی نیشانی دا و کردارەکەی گەڕاندەوە بۆ خۆی، بەڵام ئەو کەسەی قسەی کرد بن لادن نەبووە تەنانەت لەو نەچووە، و لە بەراوردکردنی ڤیدیۆیی لایەنگرانی تێڕوانی پیلانگێرییدا دەرکەوتووە کە ئوسامە مستیلەی ئاڵتونی لە دەستدایە ئەمەش لە شەریعەتی ئیسلامیدا حەرامە ھەروەھا لە ڤیدیۆکەدا ئوسامە بە دەستی چەپ دەنووسێت، لە کاتێکدا ئەوانەی کە ئەیناسن شایەتی ئەوەیان داوە کە ئوسامە بە دەستی راست ئەینووسی
لێکۆڵینەوەیەکی ئەندازیاری بۆ کەوتنی سێ بورجەکە لەسەر لێکۆڵینەوە فەرمییەکان
http://www.wtc7.net/articles/FEMA/WTC_ch5.htm
ده‌نگی توماركراوی ته‌قینه‌وه‌كه‌
www.911research.dsl.pipex.com/wtc1witnessreports/ginny_carr_wtc1_hit_mp3.mp3
راپورتیك له‌ سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ژیر زه‌وی باله‌خانه‌كان
http://www.serendipity.li/wot/bollyn2.htm

چاره‌نوسی بنلادن
له‌ 2 ئایار / مایۆ 2011 هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كیان دادا به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستانی لێئاگادار بكه‌نه‌وه‌, توانیان ئوسامه‌ بن لادن بكوژن و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ ژێر ده‌ریا بنێژن.له‌كاتێك دا جیهان چاوه‌روانی ئه‌وه‌ بوو ئه‌مریكا بابه‌ت و به‌لگه‌ی به‌هێز بخاته‌ ڕوو به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی چاوه‌روان نه‌كراو ئه‌مریكا چه‌ند وینه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر زوو دوای راگه‌یاندنی هه‌واڵه‌كه‌ كه‌ دروست كراو بوو به‌ فۆتۆشوب
http://www.kurdclick.net/up/uploads/jpg/8e4f0f8c91.jpg
له‌كۆتایدا ئه‌مریكا بو سیناریۆ شاراوه‌كه‌ی رایگه‌یاند ته‌رمه‌كه‌ی فرێدرایته‌ ناو ده‌ریا
تا ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ زیاتر نه‌گه‌ین به‌ دواخاڵێ روداوه‌كه‌
چ كه‌سیك بیر له‌وه‌ ناكاته‌وه‌ له‌ دورگه‌یه‌كی دورترین شوینی جیهان له‌ خانویه‌ك له‌ كه‌نارده‌ریا بنلادن به‌ ساغ و سه‌لامه‌تیه‌وه‌ روژ بكاته‌وه‌ شه‌وانه‌ و روژانه‌ به‌ خوشیه‌وه‌ بژی ..

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About didar othman

Check Also

1516611239wefayi

وه‌فایی

جام کوردی: میرزا عەبدوڕە‌حیم سابڵاغی ناسراو به وەفایی شاعیری به ناوبانگی کورد، ساڵی ١٢٦٤ی ھەتاوی …