Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / ئادەم (عليه السلام)

ئادەم (عليه السلام)

ئادەم (عليه السلام)

003-adam-eve-fall

خوای گه‌وره‌ ڕێزێكی زۆری له‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه‌ و به‌ده‌ستی خۆی ئاده‌می دروست كردووه‌و له‌ گیانی خۆی گیانی پێداكردووه‌… ڕاسته‌وخۆش خوای گه‌وره‌ ئاده‌می فێری ناوه‌كان و زانیارییه پێویستییه‌كان كردووه‌ به‌جۆرێك هه‌تا ئاماده‌ییان هه‌بێ له‌ ڕاستییه‌كان و سوننه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و له‌ یاساكانی ناو گه‌ردوون تێبگه‌ن، به‌مه‌ش ئه‌توانن له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵات په‌یدابكه‌ن و زه‌وی نوژه‌ن و ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌.

 

خودای گەورە لە سورەتی (البقره) دەفەرموێ:

{{وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٣٠﴾ وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَـٰؤُلَاءِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٣١﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ﴿٣٢﴾ قَالَ يَا آدَمُ أَنبِئْهُم بِأَسْمَائِهِمْ فَلَمَّا أَنبَأَهُم بِأَسْمَائِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ ﴿٣٣﴾ وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَىٰ وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ ﴿٣٤﴾ وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَـٰذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ ﴿٣٥﴾ فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ وَقُلْنَا اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَىٰ حِينٍ ﴿٣٦﴾ فَتَلَقَّىٰ آدَمُ مِن رَّبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ﴿٣٧﴾}}

 

خودای گەورە دروست کردنی (ئادەم)ی بەفریشتەکان ڕاگەیاند و فەرموی:
{{وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ خَلِيفَةً}} ألبقرة ــ ٣٠.
واتە: بەڕاستی من دەمەوێت لەزەویدا جێنشینێک دابنیم. فریشتەکان گوتیان:
{{قَالُواْ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاء وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ}} ألبقرة ــ ٣٠.
واتە: ئایا کەسێکی تیادا دەکەیتە جێنشین کە خراپە و تاوانی تیادا بچێنێت و خوێنڕێژی تیادا ئەنجام بدات؟ لەکاتێکدا ئێمە تەسبیحات و سوپاس و سستایشت دەکەین و قەدر و ڕێزی تۆ چاک دەزانین و بەدوورت دەگرین لەو شتانەی شایستەی تۆنین، (لە وەڵامیاندا) خودا فەرموی: بێگومان ئەوەی ئێوە نایزانن من دەیزانم.
ئادەم (سەلامی خودای لێ بێت) باوكی مرۆڤە, خودای گەورە دروستی كردوە لە قوڕ بە ئەمری خۆی وە ڕوحى بە بەردا كردوە وە فەرمانی بە مەلائیكەتەكان كردوە سوجدەی بۆ ببەن ‌‌‌:
{‌{وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلاَئِكَةِ اسْجُدُواْ لآدَمَ فَسَجَدُواْ إِلاَّ إِبْلِيسَ أَبَى وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ}‌} ألبقرة ــ ٤٣ .
واتە: کاتێکیش بەفریشتەکانمان گوت: سوجدە بەرن بۆ ئادەم (سوجدەی ڕێز و بەفەرمانی خودا، وەک ڕووگەیەک) سوجدەیان برد، جگە ئیبلیس نەبێت کە سەرپێچی کرد و خۆی بە گەورە زانی و خۆی خستە ڕیزی کافرەکانەوە.
ئادەم لەڕۆژی جومعەدا خودای پەروەردگار ڕوحی پێ بەخشیوە، ئەبو هوڕەیڕە (خودا لێی ڕازی بێت) دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر () فەرمویەتی:
((خيرُ يومٍ طَلعت فيه الشمسُ يوم الجمعةِ، فيه خُلقَ آدم، وفيه أُدخِلَ الجنَّةَ، وفيه أُخرِجَ منها، ولا تَقوم الساعةُ إلا في يومِ الجمعةِ))
واتە: چاكترین ڕۆژێك خۆری تێدا هه‌ڵ هاتبێت ڕۆژی جومعەیه‌ له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌م دروست کراوه‌ له‌و ڕۆژه‌دا خراوه‌ته‌ به‌ هه‌شته‌وه‌، له‌و ڕۆژەشدا له‌ به‌هه‌شت ده‌رکرا، ڕۆژی قیامه‌تیش نایه‌ت له‌ ڕۆژی جومعه‌دا نه‌بێت.

دوای ماوەیەک لەسەر دروست بوونی ئادەم، خودای گەورە یەکیکی دی دروست دەکات ئەویش (حوا)یە دایکی مرۆڤ، بۆ ئەوەی ببێت بەهاوسەری ئادەم و شەریکی ژیانی، وەهەر وەها ببن بە سەر و چاوەی دروست بونی بەشەرییەت.
دروست کردنی دایکە (حەوا) بەو شێوەی کە خودای گەورە (ئادەم)ی دروست کردووە وانەبووە بەڵکو لە پەراسووی چەپی ئادەم دروستی کردوە.
خودای گەورە فەرمانی بە (ئادەم) و (حەوا) دا کە لە بەهەشت ژیان بەسەر ببەن و سوود وەربگرن لەو نیعمەتانەی کە لە بەهەشت هەن، تەنها یەک دار نەبێت کە خودای گەورە فەرمانی پێدان نزیکی نەکەونەوە. خودای گەورە دەفەرموێ:
{{وَيَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ فَكُلاَ مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا وَلاَ تَقْرَبَا هَذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ}}.(الاعراف ــ ١٩).
واتە: (تۆش) ئەی ئادەم، خۆت و هاوسەرەکەت لەبەهەشتدا نیشتەجێ بن، جا لەهەرکوێ ئارەزووتان لێ بوو (خواردەمەنی و میوەیە) بخۆن بەڵام نزیکی ئەو درەختە مەکەون. بەمانای هەموو شتێک لەبەهەشتدا بۆ ئەوان ئاسایی بوو بیخۆن تەنها لە بەری ئەو دارە نەبێت کە خودای گەورە ئاگاداری کردنەوە.
ئەو درەختە درەختێکی تایبەتی بەرداربوو، بۆ تاقیکردنەوەیان خودای گەورە بڕیاریدا کە هەر نزیکی نەکەون ــ چ جای لەبەر و بوومی بخۆن ــ ئەوکاتە دەچنە ڕیزی ستەمکارانەوە.

خودای گەورە پێشتر زۆر بەتوندی ئاگاداری (ئادەم) و (حەوا)ی کردبۆوە کە (ئیبلیس) سەختترین و گەورەترین دوژمنی ئەوانە و دەبێ وریای خۆیان بن بۆ ئەوەی نەکەونە داوی. خودای گەورە لە سورەتی (طه) دەفەرموێ:
{{ فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَـٰذَا عَدُوٌّ لَّكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ الْجَنَّةِ فَتَشْقَىٰ ﴿١١٧﴾ إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعْرَىٰ ﴿١١٨﴾ وَأَنَّكَ لَا تَظْمَأُ فِيهَا وَلَا تَضْحَىٰ ﴿١١٩﴾}}.
واتە: جا گوتمان: ئەی (ئادەم) بەڕاستی ئەو (ئیبلیسە) دوژمنی خۆت و هاوسەرەکەتە، وریابن لەبەهەشت بەدەرکردنتان نەدات، بەو هۆیەوە تووشی ناخۆشی و نەگبەتی و دەربەدەری دەبن، دڵنیاشبە تۆ لەبەهەشتدا نەبرسی دەبیت، نەڕووت و ڕەجاڵ دەبیت، و نەتینووش دەبیت، و نەگەرماش زۆرت بۆ دەهێنێت.

پاش ئەوەی (ئیبلیس) سەرپێجی لەگەڵ پەروەردگاردا کرد، لەڕەحمەتی پەروەردگار بێ بەش بوو، گوتی:
{{وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ قَالَ أَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِينًا ﴿٦١﴾ قَالَ أَرَأَيْتَكَ هَـٰذَا الَّذِي كَرَّمْتَ عَلَيَّ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٦٢﴾ قَالَ اذْهَبْ فَمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَاؤُكُمْ جَزَاءً مَّوْفُورًا ﴿٦٣﴾}}(ألاسراء).
واتە: (بیریان بهێنەرەوە) کاتێک بە فریشتەکانمان گوت: ئادەی سوجدە بەرن بۆ ئادەم، هەموو سوجدەیان برد جگە لە (ئیبلیس)، کە گوتی: ئایا من چۆن سوجدە دەبەم بۆ ئەوکەسەی کە لەقوڕ دروستت کردووە؟! (پاشان بی شەرمانە) گوتی: پیم بڵێ؛ ئائەوەیە کە ڕێزت داوە بەسەر مندا؟! سویند بەخودا ئەگەر دوام بخەیت تا ڕۆژی قیامەت، ئەوە بیگومان هەموو نەوەکانی گومڕا و سەرگەردان دەکەم جگە لەکەمێکیان (کەدەسەڵاتم بەسەریاندا نیە).

پاش ئەوەی کە خودای گەورە (ئیبلیس)ی بێبەش کرد لەڕەحمەتی خۆی، ئیدی (ئیبلیس) کەوتە پیلان گێڕان و هێڕشەکانی بۆسەر (ئادەم) زیاتر دەکات، بۆیە کەبیستی خودای گەورە فەرمانی بە (ئادەم) داوە کە نزیکی دارەکە نەکەوێت، ڕووی لە (ئادەم) و (حەوا) کرد:
{{فَوَسْوَسَ لَهُمَا الشَّيْطَانُ لِيُبْدِيَ لَهُمَا مَا وُورِيَ عَنْهُمَا مِن سَوْآتِهِمَا وَقَالَ مَا نَهَاكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَـٰذِهِ الشَّجَرَةِ إِلَّا أَن تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالِدِينَ ﴿٢٠﴾ وَقَاسَمَهُمَا إِنِّي لَكُمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ ﴿٢١﴾}}. (ألأعراف)..
(ئیبلیس) ئەو سنوورەی بۆ (ئادەم) و (حەوا) بەفرسەت زانی و ئینجا کەوتە فڕێدانی وەسوەسە و خەتەرە و خەیاڵ بۆناو دڵ و دەروونیان تا ئەو عەیب و عارەیان دەربخات کە شاراوە بوو لێیان.
(دوایی خۆی ئاشکراکرد) و پێی گوتن: پەروەردگارتان ئەو درەختەی لێ قەدەغە نەکردوون تەنها لەبەر ئەوەیە نەوەکو ببنە فریشتە، یاخود بۆ ئەوەیە نەوەکو لە نەمران بن.! (ئەوسا شەیتان زانی دەترسن و دوودڵن) سوێندی بۆخواردن کە من بەڕاستی لەئامۆژگارانم بۆ ئێوە و دڵسۆزتانم!! کە (ئیبلیس) سوێندی خوارد ئیدی (ئادەم) و (حەوا) بڕوایان پێ کرد و چوونە لای دارەکە:
{{فَدَلَّاهُمَا بِغُرُورٍ فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ الْجَنَّةِ وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَن تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ وَأَقُل لَّكُمَا إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُّبِينٌ ﴿٢٢﴾ }}. (ألأعراف).
واتە: ئیتر شەیتان بەفێڵ و پیلان فریوی دان (بەرەو لای درەختەکەی بردن) جا کاتێک بەر و بوومی درەختەکەیان چەشت، هەرچی عەیب و عاریان هەیە کەوتە دەرەوە، (ناچار بەپەلە) دەستیاندایە گەڵای درەختەکانی بەهەشت عەیب و عاری خۆیان پی داپۆشی و پەروەردگاریان بانگی کردن و فەرمووی: ئایا من قەدەغەی ئەو درەختەم لێ نەکردن و پێم نەگوتن، کەبەراستی شەیتان بۆ ئێوە دوژمنێکی ئاشکرایە؟! (ئەوسا ئیتر هەردوکیان هەستیان بەهەڵەی خۆیان کرد) و گوتیان:
{{قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴿٢٣﴾}}. (ألأعراف).
واتە: ئەی پەروەردگارمان، ئێمە ستەممان لە خۆمان کرد، خۆ ئەگەر لێمان خۆش نەبیت و بەزەییت پێماندا نەیەتەوە، ئەوە بەڕاستی ئێمە سویند بەخودا لەخەسارەتمەند و زەرەرمەندانین.

ڕاستەوخۆ ئادەم تەوبەی کرد، خودای گەورەش تەوبە و پەشیمان بوونەوەی (ئادەم)ی پەسند کرد:
{{فَتَلَقَّىٰ آدَمُ مِن رَّبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ﴿٣٧﴾}}. (ألبقرة).
واتە: خودا چەند ووشەیەکی نزا و پاڕانەوەی خستە دڵی (ئادەم)ەوە و (فێری داوای لێ بوردن) بوو، (خودای گەورە)ش داواکەی پەسند کرد و تەوبەی لێ وەرگرت، بیگومان خودا هەرخۆی وەرگری تەوبەیە و میهرەبان و بەڕەحمیشە.

بەڵام دوای وەرگرتنی (تەوبە) خودا (ئادەم و حەوا)ی لەبەهەشتەوە بۆ سەرزەوی دابەزاند.خودای گەورە دەفەرموێ:
{{قَالَ اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَىٰ حِينٍ ﴿٢٤﴾ قَالَ فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَجُونَ ﴿٢٥﴾ }}. (ألأعراف).
ئیتر دابەزن هەندێکتان دوژمنی هەندێکتانن (شەیتان و دارو دەستەی دوژمنی ئێوەن و ئەوەی ئینسانیش بەهۆی پیلانی شەیتانەوە دوژمنایەتی یەکتر دەکەن). بۆتان هەیە لەزەویدا نیشتەجێ بوون و هۆی ڕابواردن و ژیان تا ماوەیەک. هەر لەزەویدا دەژین و لەوێش دەمرن و (تێکەڵ بەخاکی دەبن، لەکاتی دیاریکراویشدا) هەر لەناخیەوە دەهێنرێنە دەرەوە (بۆ لێپرسینەوە). هەروەها دەفەرموێ:
{{قَالَ اهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَىٰ ﴿١٢٣﴾ وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ ﴿١٢٤﴾}}. (طه).
واتە: (ئەوسا خودای گەورە فەرمانیدا) گوتی: ئیتر هەردووکتان لەبەهەشت دابەزن بەگشتی، هەندیکتان دەبنە دوژمنی هەندێکتان، جائەگەر هیدایەت و رێنموویی من بۆ ئێوە هات، ئەوەی شوێنی بەرنامەکەم بکەوێت، نەگومڕا دەبێت، نەناخۆشی و ناڕەحەتی و ناسۆر دێتە ڕێی. ئەوەیش ڕوو وەربگێڕیت لەبەرنامە و یادی من و پشتی تێ بکات. بێگومان بۆ ئەوجۆرە کەسانە ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دیت، لەڕۆژی قیامەتیشدا بەکوێری حەشری دەکەین…

خودای گەورە لەڕۆژی هەینیدا (ئادەم)ی دروست کرد و هەر لەڕۆژی هەینیش ئەمری خودای گەورەی بەجێ هێنا و وەفاتی کرد..

About دیدار عثمان

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …