لەنێوان سمکۆی شکاک و شێخ محمودا
نوسینی:کەیوان ئازاد
ڕۆژى دووشه‌مه (8ى كانوونى دووه‌مى 1923ز) سه‌ركرده‌ى شۆڕشگێڕى خۆرهه‌ڵاتى كوردستان (ئیسماعیل خانی سمكۆی شكاك) گه‌یشته شارى سوله‌یمانى و له‌لایه‌ن (شێخ مه‌حموودى نه‌مر) مه‌لیكى كوردستانه‌وه پێشوازی كرا.
شایه‌تحاڵه‌كانى ئه‌و ده‌مه ڕووداوه‌كه‌یان به دیدارى نێوان دوو مه‌لیكى كوردستان و شكۆمه‌ندیى دوو سه‌رۆكى كورد، باس كرد. دیاره ئه‌گه‌رچى هاتنى (ئیسماعل خانى سمكۆى شكاك) بۆ پایته‌ختى حكوومه‌تى باشوورى كوردستان له سوله‌یمانى، دواى شكستى شۆڕشه‌كه‌ى بوو له به‌رى خۆرهه‌ڵاتى كوردستان و په‌ناهێنانى بوو بۆ باشوور ، به‌ڵام هاتن و پێشوازیكردنى له‌لایه‌ن مه‌لیكى باشوورى كوردستان و دانیشتوانى شارى سوله‌یمانى و ده‌وروبه‌ریه‌وه وه‌ك مه‌لیكى خۆرهه‌ڵاتى كوردستان مه‌غزا و ماناى گه‌وره‌ى هه‌بوو. مانایه‌ك ئه‌وه بوو، له‌و ده‌مه‌دا و له هه‌ردوو به‌شى باشوور و خۆرهه‌ڵاتى كوردستان (دوو) كه‌سایه‌تیى شۆڕشگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌ر، ده‌یانویست مافى ڕه‌واى نه‌ته‌وه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نن. مانایه‌كى تریش ئه‌وه بوو، كه له كاتى شكستى خه‌باتى به‌شێك له كوردستان، به‌شه‌كه‌ى تر ئامێزى كوردانه‌ى بۆ به‌شه لێقه‌وماو و شكستخواردووه‌كه كرده‌وه. گه‌وره‌تر له‌و مانایانه‌ش ئه‌وه بوو، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له خه‌بات و جوڵانه‌وه‌كه‌ى (ئیسماعیل خانى سمكۆى شكاك) درابوو، كه‌چى چ (شێخ مه‌حموود) وه‌ك مه‌لیكى باشوورى كوردستان و چ دانیشتوانى كوردپه‌روه‌رى شارى سوله‌یمانى پایته‌خت و ده‌وروبه‌رى، (سمكۆى شكاك)یان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى لێدراو و په‌ناخواز نه‌بینى، به‌ڵكو وه‌ك سه‌رۆك و مه‌لیكى به‌شێكى تر‌ى كوردستان لێیان ڕوانى و پێشوازیان لێ كرد، تا ئه‌و ئاسته‌ى هیچ پێشوازییه‌كى له‌و شێوه‌یه، له هیچ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌یه‌كى تر نه‌كرابوو. وه‌ك به‌ڵگه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى بۆ پایته‌ختى حكوومه‌تى باشوورى كوردستان (حه‌وت) تۆپ ته‌قێنرا. ئه‌وه‌ش وه‌ك نه‌ریت و یاسایه‌كى دیپلۆماسى له پێشوازیكردنى سه‌رۆكێك. ئه‌مه و جگه له‌وه‌ى زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى دانیشتوانى سوله‌یمانى و ده‌وروبه‌رى به جلى ئاڵوواڵا و پۆشاكى كوردی و لێوبه‌خه‌نده و بۆنى خۆشه‌وه له پێشوازیى ئه‌و سه‌ركرده تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ردا بوون. ئه‌و تێڕوانینه‌ش له‌وپه‌ڕ گه‌وره‌یی و كوردپه‌روه‌رى و سنگفراوانییه‌وه بوو، تا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى خۆرهه‌ڵاتى كوردستان هه‌ست به شكستى شۆڕشه‌كه‌ى نه‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه وا سه‌یر بكات، كه ئه‌گه‌ر خه‌باتى كوردایه‌تى له به‌شێكى كوردستان تێك بشكێت، ئه‌وا له به‌شه‌كه‌ى تر بڵێسه‌ى هه‌یه. وه‌ك ئه‌وه‌ى له به‌شى باشوورى كورد مه‌لیك و حكوومه‌تى خۆى هه‌بوو. دواى (93) ساڵیش له‌و مێژووه، جارێكى تر باشوورى كوردستان باوه‌شى سۆز و خۆشه‌ویستى بۆ هاونه‌ته‌وه و هاوخه‌باته‌كانى له خۆرهه‌ڵاتى كوردستان كرده‌وه، به‌ڵام جیاواز له‌و كاته، ئێستا خۆرهه‌ڵاتى كوردستان یه‌ك سه‌رۆكى نییه، به‌ڵكو چه‌ندین سه‌ركرده‌ى هێزه سیاسییه‌كانى ئه‌و به‌شه‌ى كوردستان خۆیان به سه‌رۆكى بزواتى كوردایه‌تیى ئه‌و به‌شه ده‌زانن! ته‌نانه‌ت هیچ یه‌ك له‌وان ئاماده نییه، به‌رامبه‌ره‌كه‌ى به گه‌وره‌تر و باشتر له خۆى قبووڵ بكات! به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێكیان زۆر به كه‌متر و لاوازتر سه‌یرى هاوتاكانى خۆیان ده‌كه‌ن! ئه‌مه‌و له باشوورى كوردستانیش و له‌و پێگه‌یه‌ى به‌ر له (93) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕه‌مزى كوردایه‌تى و كوردبوون و (شێخ مه‌حموود)یش مه‌لیكى باشوورى كوردستان بوو، كه‌چى ئێستا زۆر به داخه‌وه به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كانى ئه‌م به‌شه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكى خۆیان نازانن! به دیوێكى تردا ده‌یانه‌وێت له‌و تاكه سه‌رۆكه‌ش بده‌ن، كه تا ئێستا سه‌رۆكێكى بێ ڕكه‌به‌ره، خۆ ئه‌گه‌ر به چاوێكى واقیعى و زانستیی مێژووییه‌وه له‌و ڕووداوه و به‌رواوردى به ئێستاوه بڕوانین، ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ى، كه ئێمه دواى (93) ساڵ له‌برى ئه‌وه‌ى به‌ره‌و پێشه‌وه چووبین، به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه! ئه‌وه‌ش به‌و به‌ڵگه‌یه‌ى ئه‌گه‌ر بۆ چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك بێت، به‌شێك له باشوورى كوردستان ئازاد كرابێت و بۆ (ده) ساڵ بێت خاوه‌نى سه‌رۆكى هه‌رێمى خۆی هه‌بێت، ئه‌مه‌و زلهێزه‌كانى جیهان ئه‌و كه‌سایه‌تییه واتا به‌ڕێز (مه‌سعود بارزانى) وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ته‌ماشا بكه‌ن و لێ بڕوانن و میوانداریى وڵاته‌كانیان بكه‌ن، ته‌نانه‌ت وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمیش سه‌ردانى بكه‌ن، بۆ ده‌بێت له‌ناوخۆ خه‌ڵكانێك به سه‌رۆكی خۆیانى نه‌زانن! یان ده‌بێت بۆ له خۆرهه‌ڵاتى كوردستان دواى ئه‌و مێژووه له‌برى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكێكى نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت، چه‌ندین سه‌ركرده‌ى پارته سیاسییه‌كانى ئه‌و به‌شه‌ى كوردستان خۆیان به سه‌رۆكى بزانن؟ یان هه‌ریه‌ك له‌وان ئه‌و ڕاستییه مێژووییه و په‌نده كورده‌وارییه‌یان نه‌بیستووه، كه گوتراوه ششگوندێك و دوو كوێخایان نه‌وتووه؟ یان ئێمه‌ى كورد وا ڕاهاتووین هه‌میشه خۆمان به كه‌م بزانین و گه‌وره‌یی خۆمان له زۆریى سه‌ركرده‌دا ببینینه‌وه! لاشم وایه هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكارى ئه‌وه‌یه، تا ئێستا خه‌بات له خۆرهه‌ڵاتى كوردستان له خاڵى سفردایه و له باشووریش دواى (24) ساڵ له ته‌مه‌نى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌نوكه‌ش كه‌سان و لایه‌نانێك له‌م هه‌رێمه چاوى مووچه‌یان له به‌غدایه!
له دوا په‌یڤدا نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین، كه هه‌ریه‌ك له (شێخ مه‌حموودى نه‌مر) له‌نێوان ساڵانى (1914-1956ز)دا سه‌ركرده‌ى هه‌ره دیارى باشوورى كوردستان و یه‌كه‌م مه‌لیكى كوردستانیش بوو له قۆناغى مێژووى هاوچه‌رخدا، كاتێك له (10ى تشرینى یه‌كه‌مى1922ز) وه‌ك مه‌لیكى باشوورى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى به‌ریتانیاوه دیاری كرا و دواتر حكوومه‌تى پادشایه‌تیى عێراقى له (21ى كانوونى یه‌كه‌مى1922ز) دانى پێدا نا. هه‌رچى (ئیسماعیل خانى شكاك)ه له‌نێوان ساڵانى (1918-1930ز)دا له (دوو) قۆناغ واته له‌نێوان ساڵانى (1918-1922ز)و (1925-1930ز) سه‌ركردایه‌تیى خه‌باتى ڕزگاریخوازى خۆرهه‌ڵاتى كوردستانى كرد. دواجار یه‌كه‌میان له تاڕاوگه له (به‌غدا)ى پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى عێراق كۆچى دوایی كرد و دووه‌میشیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ده‌وڵه‌تى شاهه‌نشاهى ئێرانییه‌وه تیرۆر كرا. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ى هه‌ردووكیان خه‌بات و ماندوبوونیان بۆ سامان و ده‌سه‌ڵات نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ كوردایه‌تى بوو، كه‌چى دواى نزیك به سه‌ده‌یه‌ك سه‌ركرده‌كانمان، گره‌و له‌سه‌ر داهات و ده‌سه‌ڵاتى زیاتر ده‌كه‌ین!ت
سه‌رچاوه:
1 – ئه‌حمه‌د خواجه: چیم دی.
2 -ترەفیق حیلمى: یاداشت.
3 – محەمەد ڕەسوڵ هاوار: شێخ مه‌حموودى قاره‌مان.ت