Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / تەسەوف و عیرفان ناسی

تەسەوف و عیرفان ناسی

تەسەوف و عیرفان ناسی

1458161074538

گفتوگۆ: ژینۆعەبدولڵا
هاوكار:سۆزان عومەر

تەسەوف، لە هە موو دونیادا پەرەی سەندوەو لە پێشكەوتندایەو تەنانەت وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكاوخۆرهەڵاتی ئاسیا بەشی تایبەتیان كردۆتەوە لەناوەندە ئەكادیمی و زانستەكاندا بۆ لێكۆلینەوە لە زانستی تەسەوف و بەشی دیراساتی جەلالادین ڕۆمی، لە زانكۆكانی ئەمریكا باشترین نمونەیە.

ئەمەش بێگومان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كەلەو وڵاتانە دا گەیشتونە تە ئەو بڕوایەو ئەنجامەی كەتەسەوف، ڕێگایەكی دینداری و خواپەرستیە بەشێوەیەكی ئاشتیخوازانەوبڵاوكردنەوەی فەلسەفەی ناتوندو تیژی و پێكەوژیانی ئاشتیانەو قبوڵكلردنی یەكترو گەیشتن بەو دیدەی كە ژیان ماڵێكی گەورەیەو خەڵكەكەشی ماڵی ئەندامانی ئەو ماڵەن و دەبێت پێكەوە وەك ئەندامی یەك بنەماڵە لەم دونیایەدا بە خۆشی و ئازادی ژیان بەرنەسەرو پاداشت و سزا بەدەست خوای گەورەیەو كەس ناتوانێت بە نوێنەرایەتی خودا لەسەر زەوی، پاداشت و سزا دابەشبكات.

تەسەوف، لەسەرەتای هاتنی مرۆڤەولەسەرەتای بیركردنەوەی عەقڵ و نەستەوە هەبووەو چونكە هەمووی بریتیە لە گەڕان بە شوێن سەرچاوەی سەرچاوەكان و بەشوێنی هەڵوسوڕێنەری نەناسراوی ئەم گەردونەدا، گەیشتن بە یەقین و ئارامی دڵ و گیان.

لێرەوە دەپرسین، ئایا تەسەوف چیەو تەسەوفی ئیسلامی چیە و ئایا خاڵە هاوبەش و ناكۆكە كانی تەسەوف چیە و مەبەستمان لە ئەدەبیاتی تەسەوف چیە.
لە م بارەیەوە دكتۆر سەباح بەرزنجی، توێژەری بواری فەلسەفەی ئیسلامی و خاوەنی زیاتر لە(30) كتێب و بەرهەم، لەم دیدارەدا،سەرەتا دەربارەی تەسەوف وتی:
  تەسەوف چەند پێناسە یەكی بۆكراوە بەڵام سادەترین و ئاسانترین پێناسە بۆ تەسەوف: بریتیە لە زانیاری سەبارەت بە چۆنێتی پەیوەند بوون بە زاتی پەروەردگارەوە، بەشێوەیەكی ڕۆحی و عەمەلی، واتە چۆن ڕوو لە خوا بكەی و چێژ لە پەرستن و عیبادەتی خوای گەورە  وەربگری، گرنگی بە مادیات نەدەی و زیاتر نزیك بیت لە مەعنەویاتەوە ،كەم بخەوی، كەم بخۆی، بێ‌ دەنگی هەڵبژێری بەسەر دەنگدا، هەژاری و نیازمەندی بۆ خوای پەروەردگار، هەمیشە لە هەڵسوكەتدا، ڕنگ بداتەوە، تەسەوف واتە دیوی ناوەوەی دینداری، واتە، ناوكی ڕاستەقینەی  پەیوەست بوون بەخودای گەورە، هەمیشە تەریقەتی جیاواز هەبووە، تەنانەت پێش ئیسلامیش بەردەوام بووە، تەسەوف پێویستیەو ڕوو لە جیهانی ئاخیرەت ئەكات، تەسەوف بەو مانایەی لەسەردەمی قەیرانەكاندا ئەبێ‌ بەپەناگەیەك بۆ مرۆڤەكان. لەسەردەمی ئاساییدا كەمرۆڤەكان نقوم ئەبن لە مادیات ولە شەهوات ولەئارەزوەكاندا. ناوەندە كۆمەڵایەتیەكەمان بەجێ‌ دەهێڵی.

تەسەوف مرۆڤ فێری ئەكات كە خۆی بناسێت و لە ڕێگەی تەسەوفەوە خوا بناسێ، ژیانی فیكری مرۆڤیش بریتیە لەم دووچەمكە ئەویش (خۆناسین وخوا ناسین ) لە ڕووی كۆمەڵایەتی یەوە پەیوەندی نێوان مرۆڤەكان، پەیوەندیەكی بەرژەوەندیخوازە، بەرژەوەندی دنیایی وا دەكات، مرۆڤەكان یەكتریان كەمتر خۆشبوێت، بەڵام ئەگەر ئەم چەمكە ڕیشەدار بێت، لەناو كۆمەڵگادا، مرۆڤەكان ئاسودە دەبن و لەڕوێكی تریشەوە كاتێك مرۆڤەكان لە ڕووی مەعنەوەییەوە چێژ لە عیبادەت و ژیان وەر دەگرن، لە لایان بە چێژترە تا دنیای مادییەت.

خاك- هەست ئەكەی كەباسی تەسەوف دەكەی لەجیهاندا یەكسەر تەسەوفی ئیسلامی دێتە پێش چاو، بۆچی ئیسلام زیاتر گشتگیر ترەو فراوانترەو زۆر كەس هەر نازانێ‌ كە تەسەوف لە ئاینەكانی ترهەیە، وەكو ئاینی مەسیحی،ئەمە هۆكارەكەی چییە؟  


د.سەباح بەرزنجی – هۆكارەكەی ئەوەیە، كە ئیسلام میراتگری دینەكانی ترە، ئاینی ئیسلام لە ئاینەكانی تر تازەترەو دوا ئاینی ئاسمانییە، ئەمەش وا دەكات، تەسەوف لە ئیسلام لە ئاینەكانی تر زیاتر جێی بایەختر بێت، بۆ نموونە، زانستی پزیشكی ئێستا لە زانستی پزیشكی پێشوو پێشكەوتوترە، چونكە پزیشكەكانی ئێستا شتی پێشوویان پێوەو  زانستی نوێشیان پێیە، بێینەوە سەر تەسەوف لەناو ئاینەكان و میلەتانی تردا، ئێران میلەتێكی ڕوح پەروەر بوون، یونانیەكان موتەسەوفیان تێدا بووە، لەمیسرو هندستان و چینیشدا هەبووە، تەسەوفێكی باڵایان هەبووە كە ئەمانە دێنە ناو شارستانیەتی ئیسلامیەوە،زانا موسڵمانەكان كارلێكی لەگەڵ دەكەن و خۆشیان شتی كەی بۆ زیاد دەكەن، ئەم جارە دێن ئەی خەنە ناو قاڵبی ئیسلامەوە، بەپێ‌ تێكستە شەرعییەكان، مامەڵەی لە گەڵدا دەكەن، توێژینەوەی لە بارەوە ئەكەن و ڕاڤەی دەكەن، توێكاری بۆ دەكەن.

خاك- حەز دەكەین ئەوەشمان بۆ ڕوون بكەیتەوە كەهەندیِ چەمكی تەسەوف لە مێژووی ئیسلامدا ڕەتكراوەتەوە، بەڵام ئەهلی تەسەوف تا ئەمڕۆش پەیڕەوی دەكەن ئەم جیاوازیە بۆچی دەگەڕێتەوە؟

د.سەباح بەرزنجی – ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئێمە چەند قوتابخانەیەكمان هەیە لەناو زانستە ئیسلامیەكاندا و لە مێژووی شارستانیەتی ئیسلامدا و دەیان قوتابخانەی زانستی فیقهیەمان هەیە، كە باسی حەلال و حەرام دەكەن،ئەمان مەنهەجی خۆیان هەیە، تەسەوف قوتابخانەیەكی ترە ئەویش پێوەر و مەنهەجی خۆی هەیە،  هەندێ‌ جار پێگدادان دروست دەبێ‌ لە نێوانیاندا، هەرچەندە ئەنجام هەر یەكەو ئەگەڕێتەوە بۆ یەك شت، بۆ نموونە لەی ئەهلی عیرفان مەی ڕەمزە بۆ موحیبەت و مەعریفەت، بەڵام كەسێكی تر بەو مانایە مەی لێ‌ وەناگرێ‌، ئەگەر شاعیرێك لە شیعرێكدا مەی بەكار بهێنی، ڕەنگە خەڵك مانا خراپەكەی لێ‌ وەربگری، ئەهلی عیرفان ئەڵێن ئێمە ئەو مەعنا یەمان مەبەست نییە، كە خەڵك مەبەستایانە، بەڵكو ئەی گوێزینەوە بۆ مانایەكی ترو بۆ جیهانی تر.
نموونەیەكی تر چاو ڕەمزی عینایەت و ڕیعایەتی ئیلاهییە، كە ئەڵێ‌ چاوی جوان، بەڵام كەسێكی سادە بەڕواڵەت سەیری وشەكە دەكات مانایەكی ماددیی لێ‌ وەردەگرێ‌.

خاك- دەوڵەمەندترین ئەدەبی عیرفانی لەئەدەبیاتی سۆفیەكاندایە، تەفسیرێكی جیایی بۆ دەكەن، بەكورتی لێكدانەوەی تۆ چییە بۆ ئەمە؟

د.سەباح بەرزنجی – خەڵك ئەبێ‌ فێری ئەو كلتورەبن هیچ دەقێك یان هیچ بزافێك یەكسەر رەت مەكەن و یەكسەر وەری مەگرن، واتە بچنە بنج  و بناوانی چەمك و زاراوەكان، پەلەشیان نەبێت  لەرەتكردنەوەو وەرگرتنیدا.ئەوە ئەنجامە هۆكار نییە، یەكێك لە هۆكارەكان ئەوەیە، لایەنی عیرفانی كەمە، هۆكاری تر، لاواز بوونی ڕۆڵی مزگەوت و خانەقا وتەكیەكانە، ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ دروست بوونی دەوڵەتی نوێ‌ لە  ناوچەكەدا، دەوڵەتی نوێ‌ لەلایەن ئیمپرایالیزمەوە دروستكراوە لەو ناوچەكەدا، بەرژەوەندیەكانی ئەوان لەوەدایە دەوڵەتێكی نۆێ لەسەر بنەمای دورخستنەوەی دین و نەهێشتنی كاریگەری مزگەوت وخانەقا وتەكیەكان دروست ببێت، بەڵام نەك بەو مانایەی كە مزگەوت و تەكیە وخانەقا بڕوخێنن، كاتێك كە دەوڵەتی نوێ‌ دروست دەبێ‌ وە ڕۆڵی مزگەوت وتەكیە وخانەقا نامێنێت ئەدەبی عیرفانیەت نامێنێت، ئەوكلتورو رۆشنبیرییە جوانە نامێنێت، ئەدبیاتە جوانەكەی نالی و مەحوی نامێنێت.

خاك- باسی دروست بوونی دەوڵەتی نوێت كرد لە ناوچەكەدا، توركیاو ئێرانیش دەوڵەتن، بەڵام یادی جەلالەدینی رۆمی دەكەنەوەو ساڵانە ڤێستیڤاڵی بۆ ساز دەكەن، بەڵام لای ئێمە هیچ رێورەسمێك بۆ مەولاناخالیدی نەقشبەندی و شاعیرە كلاسیكێكان ناكرێتەوە.خۆ توركیاش دەوڵەتی نوێیەو كەمال ئەتاتورك ڕەگوڕیشەی هەمووی هێنایە دەرەوە، بەڵام هێشتا لای ئەوان یادی ئەو جۆرە كەسایەتیییانە دەكرێتەوە كە ئەهلی تەسەوف و عیرفان بوو؟

د.سەباح بەرزنجی –یەكەم، مەولانا لەتوركیا زۆر ڕیشەداربووە لەناو خەڵكدا، خەڵك بوو بە خاوەنی بۆیە دەسەڵاتی سیاسی نەی توانی هەڵیكێشێ‌، لە ئیران، لەسەردەمی ڕەزاشادا هەوڵدرا بەڵام بەرگریێكی زاتی لەناو ئەو خەڵكەدا دروست بوو، بۆیە تا ئێستا یادی بە زیندووی ماوەتەوە، ئێمەش لەبەر ئەوەی كە هێشتا دەوڵەتەكەمان بۆ دروست نەبووە لەئاستی خۆماندا كار كراوە، ناڵێم كار نەكراوە، هەر لە هۆڵی تەواردا، یادی مەولاناكرا لە ساڵی 2008 ،  بۆ مەولانا خالید كۆنگرەیەكی جیهانی كرا ،سێ‌ ڕۆژی پێ‌ چوو، بیست، سی، لێكۆڵینەوە پێشكەشكرا،چەندەها كتێب چاپكرا.ئێستاش خەڵك حەزی لە ئەدەبیاتی عیرفانییە ، هونەرمەندەكان شیعری، نالی مەحوی و شاعیرەكانی كلاسیك بەكارئەهێنن.

خاك- ئەی كاك دكتۆر پەیوەندی بەوەوە نییە،نموونە مەزهەبی زۆربەی كورد شافعییەو ئەم مەزهەبەش زیاتر مەیلی سەلەفیە، بەڵام حەنەفیەكان زیاتر كراوەن، ئەوان لایەنی عیرفانی بەگرنگ دادەنێن ؟

د.سەباح بەرزنجی –  خۆی تا ئێمە لەڕووی مادییەوە زیاتر پێشكەوین، فەراغی ڕوحیمان زیاتر دەبێ‌.پێكەوە ژیان، بەشێوەی تەسەوف دەبێت كە دەڵێت، خۆت باش بە، بەڵام كاتێك بیر لەوە بكەیتەوە كە خۆت باشیت و خەڵك خراپە، پێكەوە ژیان دروست نابێت، تەسەوف دەڵێت: تۆ نەخێرخۆت باش بە .



 

About زريان احمد

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …