Home / بەشی مێژووی كورد / سوڵتان سەلیمی یەكەم و فراوانخوازیەكانی لە ڕۆژهەڵات

سوڵتان سەلیمی یەكەم و فراوانخوازیەكانی لە ڕۆژهەڵات

سوڵتان سەلیمی یەكەم و فراوانخوازیەكانی لە ڕۆژهەڵات

ئامادةكردني : محمد علي فتح الله                      سليمي يةكةم

ژیانی سوڵتان سەلیم :
ناوی (سەلیمی یەكەم كوڕی بایەزیدی دووەم كوڕی محەمەدی فاتیح)ە، ناوی دایكی (گوڵبەهار خاتوون)ە، لە 10/10 /1470ز لە ئەماسیا،ئەنازۆڵ،توركیا لە دایك بووە….
لە 24- 25 /4/ 1512 هاتۆتە سەر تەختی دەسەڵات.
سوڵتان سەلیم بەنازناوی(یاوز)واتا(توندوتیژ)ناسراوە،لای ڕۆژئاواش بە (سەلیمی ڕووگرژ)ناسراوە. یەكەمین كەسە نازناوی میری ئیمانداران لە سوڵتانەكانی عوسمانی وەردەگرێت.
بۆ ماوەی هەشت یان نۆ ساڵ فەرمانڕەوایەتی دەكات كە تاكو لە  21-22/ 9 1520 كۆچی دوایی دەكات لە تیكیرتاغ ،تراقیا ،توركیا..
ئاماژە بەوە كراوە كە سوڵتان سەلیم دوای ئەوەی میسرو شامی خستە سەر دەوڵەتەكەی ولە میسرەوە دەگەڕایەوەو،بوو بە یەكەم (خەلیفە)لە عوسمانیەكاندا..
هۆكارە پاڵنەرەكانی سەلیمی یەكەم بۆ سەر دەسەڵات:
    1- خاوەن كەسایەتیەكی بەهێزبوو لە لایەنی سیاسی و سوپاییەوە..
    2- پاڵپشتی دەكرا لەلایەن هێزی ئینكیشاری .
    3- پێش ئەوەی بێتە سەر دەسەڵات حاكمی شاری ترابزۆن بوو..
    _ بە هاتنە  سەر حوكمی سوڵتان سەلیم لاپەڕەیەكی نوێ لە مێژووی دەوڵەتی عوسمانی هەڵدەدرێتەوە…
    وەرگەڕانێك لە سیاسەتی فراوانخوازی دەوڵەتی عوسمانی هاتە كایەوە ئەویش ئەوە بوو ئاڕاستەی فراوانخوازیەكانیان لە ڕۆژئاواوە گۆڕی بۆ ڕۆژهەڵات ….
– پاش ئەوەی توانی سەربكەوێت بەسەر كێشەی ناوخۆیی وناكۆكی بنەماڵەكەی ..
* هۆكاری ئەم گۆڕانكارییە لە سیاسەتی فراوانخوازی لە ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهەڵات هۆكاری تایبەتی خۆی هەبوو كەئەمانەن:
    1- مەترسی دەوڵەتی سەفەوی لە ڕۆژهەڵات،……..
    2- دەوڵەتی مەمالیك ئەوانیش ئەو كاتە سیاستێكی دوژمنكارانەیان بەرامبەر بە دەوڵەتی عوسمانی پەیڕەو دەكرد….
    3- مەترسی پورتوگالیەكان لە دەریاكانی ڕۆژهەڵات كە ئەو كاتە لە بزوتنەوەو جولانەوەدابوون…
    4- شارەزایی سوڵتان لە سنوری ڕۆژهەڵات…..
    5- گرنگی وستراتیجیەتی ناوچەكانی ڕۆژهەڵات بەگشتی لە ڕووی ئاینی وئابووری وسیاسی…..
    6- فراوانخوازییەكانی دەوڵەتی عوسمانی لە ڕۆژئاوا گەیشتبووەخاڵێكی كۆتایی، بۆیە پێویست بوو ئاراستەكەی بگۆڕێت بۆ ڕۆژهەڵات.
    لە ئەنجامی ئەم وەرگەڕانە دا ململانێیەكی توند لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی سەری هە ڵدا…………
    * شەڕی چاڵدێران : لە 23/ئابی/1514………..
    * هۆكارەكانی ڕوودانی شەڕی چاڵدێران:
    1- هۆكاری مەزهەبی:
    2- هۆكاری تاكەكەسی:
    3- كۆشك و دەرباری سەفەوی ببوە پەناگە…..
    4- ڕێگەی بازرگانی……….
    5- هۆكاری سەرەكی كوردستان…………
    * ڕۆڵی كورد لە شەڕی چاڵدێران :
    كورد یارمەتی سوپای عوسمانی داو، (مەلا ئیدریسی بەدلیسی) ڕۆڵی گەورەی بینی لە ڕاكێشانی كوردەكان بۆ دەوڵەتی عوسمانی بە هۆی چەند هۆكارێك:
    1- بێزاری كوردەكان لە سیاسەتی سەفەوی .
    2- كوردەكان زۆربەیان سوننە بوون وەكو عوسمانیەكان.
    3- كەسایەتی ئیدریسی بەدلیسی ناودار بوو لە ناو كوردەكان و مەلا و پیاوی ئاینی بوو كوردەكانیش ڕێزیان لێ گرتووە.
    4- ئەو بەڵێن وپەیمانانەی كە ئیدریسی بەدلیسی بە ناوی سوڵتانی عوسمانیەوە بە كوردەكانی دا .
    – هەر چۆنێك بێت دوای سەركەوتنی عوسمانیەكان لە شەڕی چاڵدێران سوپای عوسمانی گەیشتە ناو (تەبرێز) ی پایتەختی سەفەویەكان…… سوڵتان سەلیم ماوەیەك لەم شارە دا مایەوە دواتر گەڕایەوە بۆ ئەستەمبۆل…
    پ/ بۆچی سوڵتان سەلیم لە تەبرێز گەڕایەوە بۆ ئەستەمبۆل یاخود بۆ پێشڕەوی زیاتری نەكرد؟ ئەمەش لەبەر ئەوەی:
    1- بە هۆی سەرماو سۆڵی زستان.
    2- كەمی ئازوقەو خۆراك بۆ هێزەكانی .
    3- هەندێك لە هێزەكانی ئینكیشاری یاخی بوون وئامادەنەبوون چیتر پێشڕەوی بكەن..
    – دوای چاڵدێران ، شەڕی قۆچ حەسار لە 1516 …………
    – میرنشینی (ژوالقدر) ………………….
    – پاش لە ناو بردنی میرنشینی (ژوالقدر)، دەوڵەتی عوسمانی ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی دەوڵەتی مەمالیك بۆوە ، چونكە ئەم میرنشینە وەكو بەربەستێك بوو لە نێوان سنوری هەردوولا..
    * دەستگرتن بە سەر دەوڵەتی مەمالیك دا :
    – دەوڵەتی مەمالیك فەرمانڕەوایەتی میسڕ و شام و حیجاز یان دەكرد، بەڵام لە ڕاستیدا لە بارودۆخێكی نا لە بار دەژیا و لاوازی تووشی دام ودەزگاكانی مەمالیك هاتبوو، بەتایبەتی لە ڕووی ئابووری ئەمەش لە ئەنجامی گۆڕانی ڕێگای بازرگانی لە دەریای سوورەوە بۆ ڕێگای (رأس الرجا‌و الصالح) واتا (ڕێگەی سەری ئاواتی چاك) وئۆقیانوسی هیندی بوو ، لە لایەكی ترەوە دەوڵەتی مەمالیك تووشی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی پورتوگالیەكان ببۆوە كە كاریگەری زۆری لە سەر كردبوون ،
    وە لە ئەنجامی خراپی هەڵسوكەوتی دەسەڵاتدارانی مەمالیك بەرامبەر دانیشتوانی ناوچەكانی ژێر دەستیان و خەڵكەكە زۆر بێزار ببوون بە تایبەتی خەڵكی شام …
    – دەوڵەتی عوسمانی زۆر بە خێرایی مەسەلەی مەمالیكەكانی یەك لایی دەكاتەوە ئەوە بوو سوڵتان سەلیم لەشكرێكی گەورەی ئامادەكرد و بەرەو وڵاتی شام بە ڕێ كەوت كە (تەقوش) لە كتێبەكەی دا ئاماژەی پێ كردووە دەڵێ : سوپای عوسمانی شەست هەزار جەنگاوەروسێ سەد تۆپ دەبوون.
    -وە (غوری) پاشای مەمالیكەكان كاتێك بە هەواڵی جموجۆڵی عوسمانیەكانی زانی ئەویش لەشكری خۆی لە میسر(قاهیرە) بە ڕێكرد كە ژمارەیان هەشتا هەزار سەرباز دەبوو، هەردوولا بەرەو وڵاتی شام بە ڕێكەوتن لە ناوچەی (مەرج دابق)لە نزیك حەلەب لە 24/ئابی/1516ز هەردوو لەشكری مەمالیك و عوسمانیەكان بە یەكگەیشتن شەڕێكی گەورە ڕووی دا لە ئەنجامدا عوسمانیەكان سەركەوتن و مەمالیكەكان شكان و سوڵتان (غوری) كوژرا، هەندێ دەڵێن خۆی دەرمان داو كردیەو گیانی لە دەستدایە.
    * هۆكاری سەركەوتنی عوسمانیەكان لە شەڕی (مەرج دابق) :
    1- مەمالیكەكان پەیڕەوی ڕژێم و هێزی سەربازی كۆنیان دەكرد و سوپاكانیان پشتیان بە سوارە دەبەست چەكەكانیان كۆن بوو، بەڵام عوسمانیەكان بە شێوازی نوێی سەربازی شەڕیان دەكرد چەكەكانیان نوێ بوو، وە تۆپەكانیان ڕۆَڵی كاریگەری بینی.
    2- خیانەت و ناپاكی هەندێ سەركردەی هێزی مەمالیك وەكو: (خەیربەگ) فەرمانڕەوای حەلەب، و (جان بردی غەزالی) فەرمانڕەوای حەما لە سوپای غوری ، كە چوونە ناو سوپای سوڵتان سەلیم كە كاریگەری زۆری هەبوو لە شكانی مەمالیكەكان.. دواتر سوڵتان سەلیم خەیربەگی كردە والی میسڕو جان بردی كرد بە فەرمانڕەوای دیمەشق .
    3- خەڵكی شامیش لە گەڵ عوسمانیەكاندا بوون هەندێكیان یارمەتیاندان چونكە لە دەسەڵاتی مەمالیكەكان بێزارببون بە هۆی ئەو سیاسەتە توندوتیژەی كە لە بەرامبەریان بە كاریان دەهێنا.
    _لە ئەنجامی ئەم سەركەوتنە شارە گرینگەكان و سەرەكیەكان كەوتنە دەستی عوسمانسیەكان ، وەكو : (حەلەب – حەما – حیمس – دیمەشق – فەلەستین و غەززە).
    _ پاشان عوسمانیەكان بەرەو (میسڕ) كەوتنە ڕێ كە پێگەی سەرەكی مەمالیكەكان بوو ، كە خۆیان تیادا كۆكردبۆوە و سەركردەیەكی نوێیان بۆ خۆیان دانابوو بە ناوی (گومان بای) كە كۆتا سوڵتانی دەوڵەتی مەمالیكی یە ، سوڵتان سەلیم داوای لە تومان بای كرد كە خۆی تەسلیم بكات بەڵام ڕازی نەبوو ، بۆیە عوسمانیەكان لەشكریان كۆكردەوە پاشان لەشكری عوسمانی بیابانی سینا یان بڕی لە شەڕێكی یەكلاكەرەوە بە ناوی (شەڕی ڕیدانیە) لە ناوچەی ڕیدانیە لە 22/كانونی دووەمی /1517ز، عوسمانیەكان چوونە نێو قاهیرە سەركەوتنیان بەدەست هێنا و توانیان لەشكری مەمالیك بە تەواوی تێك بشكێنن و (تومان بای) لەناو ببەن و لە سێدارەی بدەن.
    _ دوای كۆتایی پێ هاتنی مەمالیك لە میسڕ و دەست گرتن بە سەر میسڕ ،
    – ناوچەی حیجاز یش دڵسۆزی خۆی بۆ سوڵتان سەلیم ڕاگەیاند و شەریفی مەككە (شەریف بەرەكات) لەلایەن نوێنەری خۆی كە كوڕەكەی بە ناوی (ابانمی) یاخود (ابوغی) ناردە میسڕ بۆ دەربڕینی ملكەچی و دڵسۆزی خۆی بۆ سوڵتان كلیلەكانی كەعبەی پێشكەش بە سوڵتان سەلیم كرد….
    – وە هەندێ ناوچەی یەمەن كەوتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەوە ، بە شێوەیەكی گشتی بە هۆی ئەو هەڵمەتە سەربازییەوە دەوڵەتی عوسمانی توانی چەند ناوچەیەكەك داگیربكات وەكو :
    ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ئەنازۆل وبەشێكی گەورەی كوردستان و هەر چوار هەرێمە ئیسلامیەكە (میسڕ و شام و حیجاز و، هەندێ ناوچە لە یەمەن).
    _ ئینجا دوای ئەوەی كە سوڵتان سەلیمی یەكەم كاروباری ناوچە داگیركراوەكانی ڕێكخست گەڕایەوە پایتەخت (ئەستەمبۆل) و لە ساڵی 1520 كۆچی دوایی كرد ، بە مردنی سوڵتان سەلیم فراوانخوازییەكان كۆتایی هات.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About كه‌یفی عمر

Check Also

192552018_hsen huzni 1

94 ساڵ لەمەوبەر حسێن حوزنی موكریانی، یەکەم چاپخانەی هێنایە ره‌واندز

خەندان-هاوار عەباس ‎(( ئێوه‌ حه‌قیقه‌ته‌ن گیانى میلله‌تی خۆتانن ، ئه‌و ره‌نجانه‌ى كه‌ ده‌یانكێشن هیچ وه‌ختێك …