Home / مێژووی ئیسلام / پوختەیەك لە ژیانی عومەری كوڕی خەطاب ڕەزای خوای لێبێت

پوختەیەك لە ژیانی عومەری كوڕی خەطاب ڕەزای خوای لێبێت

پوختەیەك لە ژیانی عومەری كوڕی خەطاب ڕەزای خوای لێبێت

ناوی تەواوی :. عمری كوڕی خطاب كوری نوفل كوڕی عبدالعزیزی كوڕی ڕیاحی كوڕی عبدالله….كوڕی غالب (قورەشیی عدویە)،لەگەڵ پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) یەك دەگرنەوە لە كعبی كوڕی لوئەی كوڕی غالبدا

*چەند نازناوێكی هەبووەگرنگترینیان (أبا حفص،الفاروق)

*ساڵی لەدایك بوونی :لە دوای ساڵی (فیل) بە (13) ساڵ لە دایك بووە.

*پیاوێكی كەڵەگەتی سپی و ڕوومەتەكانی زۆر جوان بووە و وە زۆر ئازاو چاو نەترس بووە و ئەگەر لە كەسێكی بدایە شوێنەوارەكەی پێوە دەردەكەوت ، لە ڕۆشتن و قسەكردندا خێرا بووە,بەشێكی ژیانی لە جاهیلیەتیدا بەسەر بردووە وە خوێندەواری هەبووە.شوانی وشتری بۆباوكی و خاڵەكانی كردووە،كاری زۆری لە جاهیلیەتدا كردووە پاش ئەوەی لەئیسلام شارەزای پەیدا كردووە و هەمیشە بیری دەكردەوە و زۆرجار دەیووت:.(ئەوەی لەجاهلیەتدا نەژیابێت ئەوا قەدری ئیسلام نازانێ‌)

یەكێك بووە لەو كەسانەی كە كچی خۆی زیندەبەچاڵ كردووە و زۆر سور بووە لەسەر كوشتنی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بۆ ئەم كارەشی چەند جار هەوڵی داوە تاوەكو خودای پەروەردگار نوری ئیسلامی خستە دڵیەوە.

* عمر كوڕی خطاب ساڵی (6)پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) مانگی ژی الحجە سێ‌ ڕۆژ دوای موسوڵمان بونی حەمزەی مامی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) موسوڵمان بووە.

*چەند گێڕانەوەیەك هەیە كە باس لە چۆنیەتی موسوڵمان بوونی دەكەن بەڵام زۆربەیان لاوازن :

– وەك ((ئەو حەدیسەی كە باس لەوە دەكات كە چووە ماڵی خوشكەكەی كە قورئانی دەخوێند…..پاشان موسوڵمان بوو ))

– بەڵكو بەهێزترین گێڕانەوە لای زانایان ئەوەیە كەهۆكاری موسوڵمان بونەكەی دەگێرنەوە بۆئەوە حەدیسەی پیغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) كە دەفەرموێت:(اللهم أعزَ الاسلام بأحب هذین الرجلین إلیك :بأبی جهل بن هیشام،أو بعمر بن الخطاب ،قال:وكان أحبهما الیه عمر).رواە الترمزی .

*كۆچكردنی عمری كوڕی خطاب جیاواز بوو لە كۆچی هاوەڵان وەك دەگێڕنەوە كاتێك كە ویستی كۆچ بكات چوو بۆكەعبە حەوت جار تەوافی كرد،پاشان لە مەقامی إبراهیم (علیە السلام) دوو ڕكات نوێژی كرد شمشێرو تیرو كەوانەكەی هەڵگرتوو ووتی كێ دەیەوێت دایكی شیوەنی بۆبكات منداڵەكانی بێ‌ باوك بن هاوسەرەكانی بێوەژن بن با بێتە سەر ڕێی عمر ئەوە دەیەوێت كۆچ بكات.

*هەروەها عمر (ڕەزای خوا لێبێت) خوای گەورە ئەو فەزڵەی پێ بەخشی بوو كە بە هەر شوێنێكدا بڕۆشتایا ئەوە شەیتان بەو شوێنەدا نەدەڕۆشت.

*پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لە وەسفیدا دە فەرموێت((گە لە دوای من پێغەمبەرێك بهاتایا ئەوا عمری كوڕی خطاب دەبوو))

*نازناوەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو حەدیسەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ((إن الله جعل الحق علی لسانه عمر وقلبە وهوالفاروق فرق الله به بین الحق والباطل ))رواە إبن سعد

*ئەو حاڵەتانەی خوای پەروەردگار تێیدا پشگیری عومەری كوری خگابی كردووە.وەك خۆی دەفەرموێ‌:خوای گەورە لە سێ شوێندا پشگیری بۆچونەكانی منی كردووە:

1-فەرموی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) بۆ لەمەقامی ابراهیم (علیە السلام)نوێژ نەكەین!پاشان خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند[واتخذوا من مقام ابراهیم مصلی]البقرە125

2-فەرمووی ئەی پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم) خەڵكی لەچاك و خراپ دێنە ماڵەكەت بۆ ئەمر نافەرمووی بەخێزانەكانت كە حجاب بپۆشن!

پاشان ئایەتی حجاب هاتە خوارەوە.

3-كاتێك غیرەی بەدی دەكرد لە خێزانەكانی پێغەمەبەری(صلى الله عليه وسلم) پێیانی دەفەرموو:یان خۆتان چاك بكەن یان خوای گەورە ئافرەتانی باشتر لەئێوە دەبەخشێتە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەم ئایەتە دابەزی[عسی ربه ان طلقكن ان یبدله أواجا خیرا منكن]التحریم:5

4-وە لە هەندێ‌ شوێنی ترداهەندێ‌ لە زانایان باسی ئەوە دەكەن كاتێك دیلەكانی بەدر گیران ئیمامی رای وابوو كە بكوژرێن،بەڵام پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) وە ابوبكر(رەزای خوای لیبێت) پێیان وابوو كەنەكوژرێن بەڵام پاشان ئایەت هاتە خوارەوە لە سەر كوشتنیان.

ئیمامی عمر یەكێك بوو لەوانەی كە موژدەی بەهەشتی پێدرا بوو.ڕۆژێك پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم) بە هاوەڵانی فەرموو كێ‌ ئەمرَۆ شوێن جەنازەیەك كەوتوە؟ئیمامی عومەر فەرموی:من ئەی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)

پاشان فەرمووی:كێ‌ ئەمڕۆ سەردانی نەخۆشێكی كردووە؟ئیمامی عومەر فەرموی من ئەی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) پاشان فەرموی كێ‌ ئەمرۆ صەدەقەیەكی كردووە؟فەرموی:من. پاشان فەرموی كێ‌ ئەمرۆ بەڕۆژوو بوە؟ئیمام فەرموی:من. پاشان فەرموی واجب بوو واجب بوو واتە بەهەشت. وە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) شاهێدی ئەوەی بۆ داوە كە هەرگیز باگڵی خۆشنەویستووە.

وە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێ‌:ماڵكی جوانیان لە پیشان دام پرسیم هی كێ‌ یە؟وتیان هی عومەری كوری خەطابە،وە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێ‌:هەرگیز دوو ڕووەكان ابوبكروعومەریان خۆش ناوێت وە هەرگیز بروادارانرقیان لێیان نیە.

كاتێك پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) وەفاتی كرد ئیمامی عومەر شمشێرەكەی دەرهێناو وتی:والله هەركەشێ‌ بڵێ‌ محمد(صلى الله عليه وسلم) مردووە دەیكوژم.

هەتا ابوبكر هاتوو فەرموی:(هەركەسێ (محمد)ی دەپەرست ئەوا(محمد)مرد و زیندو نابێتەوە، هەركە سێ خوای محمدی دەپەرست ئەوا خوا هەرماوەونامرێ‌).

وە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) مژدەی شەهیدبوونی پێدابوو جارێكیان لە سەر كێوی(ئوحود)لە گەڵ ابوبكر و عومەر و هەندێك لە هاوەڵان وەستا بون،پاشان كێوەكە جوڵا پێغەمبەریش(صلى الله عليه وسلم) فەرموی:چیتە ئەی ئوحود ئەوانەی لەسەرت وەستاون پێغەمبەرێك وراستگۆیەك و شەهیدێكن،

بۆیە پاش وەفاتی ابوبكری صدیق موسوڵمانان ناكۆكو دوو دەنگ بوون لەسەر ئەوەی (عومەر)بكەنە دووەم جێنشینی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بۆیە لە ژیانی فەرمانڕەوایی ئیمامدا وڵاتانی ئیسلامی دادگەری تەواویان بەخۆوە بیینی،بۆ ناونرا(خەلیفە دادگەرەكە)

وە توانی زۆر لەوڵاتانی ژێر دەستی ڕۆمەكان و فارسە ئاگر پەرستەكان ڕزگار بكات،هەر ئەمەش بووە هۆی ڕق و قینێكی زۆر لای فارسەكان تا پیلانێكی چەپەڵیان بۆكوشتنی داناو بەدەستی ابو لوئلوئەی مەجوسی شمشێرێكی ژەهراوی لێدا،دوای ئەوەی بەسەختی بریندار بوو بوە هۆی شەهید بووونی ئەو هاوەڵ پایە بەرزە،شكۆمەندی وسەربەرزی بۆ عومەری كوری خەگاب كە لەگەڵ پێغەمبەرو ابوبكر هاوەڵاندایە و گەیشتە ڕەزامەندی پەروەردگار.

About كه‌یفی عمر

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …