Home / مێژووی ئیسلام / پوختەیەك لە ژیانی ئەبوبەكری صدیق”رەزای خوای لێبێت”

پوختەیەك لە ژیانی ئەبوبەكری صدیق”رەزای خوای لێبێت”

پوختەیەك لە ژیانی ئەبوبەكری صدیق”رەزای خوای لێبێت”

ناوی تەواوی : عبداللەی كوڕی ئەبوقوحافەی كوڕی عەمری

كوڕی كەعبی كوڕی سەعدی ….قوڕیشیە لەگەڵ پێغەمبەردا لە باپیرەی (شەشەمیاندا) بەیەك دەگەنەوە.

*ئەبوبەكر چەند نازناوێكی هەبووە لەوانە(الصدیق، صاحب رسول الله، العتیق، الاواه ، ،الاتقی).

* ئەبوبەكر دوای ساڵی فیل بە دوو ساڵ یان سێ‌ ساڵ لەدایك بووە ، واتە(دوو یان سێ‌ ساڵ منداڵ تر بووە لە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)

* پیاوێكی كەڵەگەت و باریكەلە و پێست سپی بووە و دەموچاوی كەمێك بێگۆشت بووە و چاوەكانی قووڵ یوون و ناوچەوانی دەرپەڕیوو بووە.

* پیاوێكی زیرەك و شارەزا بووە بەتایبەتی لە (نەژادی خەڵكدا) واتە: عێل وعەشرەتەكان بووە وگەورەو یچوكیانی ناسیوە بە تایبەتی باو و باپیرانیان ، بازرگانێكی شارەزا بووە ، منەتی بەسەر زۆربەی خەڵكی سەردەمی خۆیدا هەبووە لە جاهیلەت ولە ئیسلامیشدا، هەرگیز مەیی نەخواردووەتەوە و كڕنووشی بۆ بت نەبردووە نە بە منداڵی و نەبە گەورەیش…..

* یەكەمین كەسێك كە لە پیاواندا موسڵمان بوو ئەبوبەكر بوو ، خۆی و ماڵ و منداڵ وخزمەتكارەكانیشی هەموو خستە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).

* لە مەككەدا بە دڵ و بە گیان باوەشی بە ئیسلامدا كرد و لەسەر ئەو لێبڕانەشی زەحمەت و سەختی زۆری هاتە ڕێگە..

* زۆرێك لەو كۆیلانەی كە لەسەر دین سەردارەكانیان ئازاریان ئەدان ئەبوبەكر بە پارەی ماڵی خۆی ئازادی كردن و كەوتنە خزمەتكردنی ئیسلام و ئەهلی ئیسلام.

* كە كۆچیش دەستیپێكرد بۆ مەدینە ، خۆی پێچایەوە بۆ كۆچكردن، بەڵام پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمووی:( لا تعجل لعل الله یجعل لك صاحبا)،(الصلابی،ابوبكرص57)، پەلە مەكە بەڵكو خوای گەورە هاوڕێیەكت بۆ بنێرێ‌ !.. كە كۆچەران لە مەدینەدا دامەزران، نیوەڕۆیەكی گەرم پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) چوو بۆ ماڵی ئەبوبەكر و پێی فەرموو: كارێكم پێتە با كەس لە ماڵەوەدا نەمێنێ‌ …پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرموی خوا ئیزنی منیشی داوە كۆچ بكەم (كۆچ دەكەم بۆ مەدینە)، ئەبوبەكر گەشبوویەوە ووتی:(الصحبە!) داوا ئەكەم بمكەیتە هاوسەفەرت، فەرمووی: هاوسەفەرمی!!، عائیشە ئەفەرموێ‌ : باوكم دەستی كردە گریان لە خۆشیدا..

*كۆچی دوو عەزیز دەستی پێكرد ، پێغەمبەر وئەبوبەكر(اذ اخرجه الذین كفروا ثانی الاثنین اذ هما فی الغار)!!!

* مامۆستا مەلا كەریمی مدرس ئەڵێت : ئایەتی (ثانی الاثنین اذ هما فی الغار)چوار قەدرزانی و پلە بەرزی تێدایە بۆ ئەبوبەكر،

1.پلەی دووهەمی هەیە لەناو ئومەتدا(ثانی الاثنین)،

2.هاوەڵ و هاوڕێی پێغەمبەرە(صلى الله عليه وسلم) (قال لصاحبە)،

3.لێبڕاوە و لەئەشكەوتدایە(اذ هما فی الغار)

4.بۆی سەلماوە كە خوا لەگەڵیدایە و هاریكاریەتی …(ان الله معنا)

(شێخ عوسمان خەمیس)یش، ئەیسەلمێمێ‌ كە ئەبوبەكر بە پێ‌ ی ئەو ئایەتە لە هەموو شتێكدا دووهەم كەسە دوای پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لەئیماندا) لە (ئازایەتی)دا لە (بەخشین)دا لە (عەقڵ)دا لە (شارەزای)دا لە(بەرهەم)دا…هتد.

* بە درێژایی (23)ساڵ پێغەمبەرایەتی ئەبوبەكر وەزیرێكی بەوەفای پێغەمبەر بووە(صلى الله عليه وسلم) ، خۆی و ماڵ و منداڵ و خزمانی لە خزمەت پێغەمبەردا بوون، كچێكی خۆی كە عایشەیە داوەتێ‌، كچێكی تری كە (ئەسما)یە داوە بە (زوبەیر)ی پورزای پێغەبەر(صلى الله عليه وسلم)

* لە هەموو غەزاكاندا بەشدار بووە ، لە هیچ غەزایەكدا ڕای نەكردووە چەند سەخت بوو بێت ، چ بەدرو ئوحود و ئەحزاب وشەڕەكانی خێڵی (بەنو نەزیر)و (بەنوموستەڵەق)(بەنو قورەیزە)و (حودەیبیە)و و(خەیبەر) و (بەنی فەزار)ەو (فەتحی مەككە) و ..زهتد

* هەندێ‌ لە ڕەوشتە بەرزەكانی ئەبوبەكر:

1.عەقیدەیەكی ساغ و پڕ یەقین كە تۆسقاڵێك گومان چی یە ڕێگەی دڵی ئەوی نەئەزانی، هەندێ‌ شت هەبوو پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)ئەیفەرموو: ئەوە من وئەبوبەكر وعومەر گومانمان لێی نیە.

2.عیبادەتێكی زۆر و پڕ جۆشی هەبووە ، لە ترسی خوادا زۆر گریاوە بە تایبەتی لە نوێژدا ، كە پێغەمبەر((صلى الله عليه وسلم)) نەخۆش كەوت فەرمووی بە ئەبوبەكر پێی بڵێن با لەباتی من نوێژ بكات بە خەڵكی!، عایشە فەرمووی : قوربان! ئەبوبەكر پیاوێكی دڵناسكە و كە نوێژ دەكات ئەگری.

3.شارەزاییەكی زۆری لە دونیاو لە دیندا هەبووە، زانایانی ئەهلی سوننەت یەكدەنگن لەوەدا كە ئەبوبەكر شارەزاترین كەسی ناو ئومەتی ئیسلامی بووە دوای پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) چونكە زۆربەی كات (شەو یان ڕۆژ) لە خزمەت پێغەمبەردا بووە و بەردەوام گوێی لە (بەیانەكان)ی پێغەمبەر بووە بۆ(قورئان)، لە مەناسیكی حەج و لە میرات و لە زەكاتدا چەند جار بووەتە بەرپرسی یەكەم هەر لە ژیانی پێغەمبەردا ، لەزانستی خەوپەرژینكردندا دەستێكی باڵای هەبووە و بە حزوری پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم)خەو پەرژینی بۆ صەحابەكان كردووە، زانست وزانیاری ئەو بوو پاش خوا نەیهێڵا خەڵكی پاش مردنی پێغەمبەر تووشی(غلو) و توندڕەوی ببن ، زانیاری ئەو بوو نەیهێڵا خەڵكی لەسەر حكومەت و دەوڵەتداری ئاژاوەیان تێ‌ بكەوێت و لە (سەقیفەی بەنی ساعدە)دا بە چەند سەعاتێك كێشەی گەورەی جێنشینی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بە حیوار بڕیەوە و نەیهێڵا دوابخرێت و دەستی بێگانەی تێبكەوێ‌ .

4.هیمەت بەرزی و بەجەرگی: ئەبوبەكر خۆی تەنیا بڕیاری ڕووبەڕووبوونەوەی دا لەگەڵ لەشكری بێشوماری پاشگەزبواندا، عومەر لەسەر پێشنیاری هەندێ‌ لە صەحابەكان هاتە خزمەتی ئەبوبەكر و پێشنیاری كرد كە بڕیاری شەڕكردن لەگەڵ سوپای هەڵگەڕاواندا ڕابگرێ‌ ، توڕە بوو لە عومەرو فەرمووی :چیتە عومەر! لە نەفامیدا كەس پبَی نەئەوێرای كەچی ئێستا بە كەس ناوێری ، دایك ڕۆڵە ڕۆت بۆ بكات! سوێند بە خوا ئەگەر خۆم بە تەنیاش بم شەڕ لە گەڵ ئەوانەدا ئەكەم كە زەكات نادەن و مافی هەژاران داگیرئەكەن!! ئەوە بوو هەموو هاتنە سەر بڕیارەكەی ئەو !

* سەروەرییەكانی ئەبوبەكر: ئەبوبەكر(5) شتی گەورەی كردووە لە مێژوودا كەس پێی ناگات:

1.كۆكردنەوەی قورئان،

2.چارەسەركردنی جێنشینی پێغمبەر(صلى الله عليه وسلم)

3.شەڕی هەڵگەڕاوەكان،

4.بەڕێكردنی سوپای ئوسامە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕۆمدا،

5.نەخشەی فتوحاتی ئیسلامی بۆ ڕزگار كردنی عێراق و شام .. كە لە كتێبەكانی مێژووی ئیسلامیدا بە درێژی باسیان كراوە. هەندێ‌ لە زانایان (دانانی عومەریش)بە یەكێكی تر لەو كارە گەورەیانە ئەزانن كە ئەبوبەكر كردی ، كە بەوپێشنیارەی توانی ئەو هەمووە كەڵك و سوودە بگەیەنێت بە ئومەتی ئیسلامی و تەنانەت كۆمەڵگاكانی بەشەریش…

* وەفاتی ئەبوبەكر: ئەبوبەكر بۆ ماوەی 15 ڕۆژ نەخۆش كەوت و كەوتە جێگاو لەشەوی دووشەمە لەسەر سێ‌ شەمە ی (2)ی جمادی الاولی ساڵی (13) كۆچی ، دڵە ماندووەكەی لە لێدان وەستا و باری دینی خستە سەرشانی عومەری كوڕی خەتتاب و ئومەتی ئیسلامی بەو سپاردو ئەویشی بە خوا سپارد كە سپاردەكانی ئەپارێزێت و زایەیان ناكات.

About كه‌یفی عمر

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …