Home / وێنه‌ / وێنەى دوایین سەربازی ئیمپراتۆریەتی ژاپۆنیی بەشداربووی جەنگی جیهانی دووەم

وێنەى دوایین سەربازی ئیمپراتۆریەتی ژاپۆنیی بەشداربووی جەنگی جیهانی دووەم

دوایین سەربازی ئیمپراتۆریەتی ژاپۆنیی بەشداربووی جەنگی جیهانی دووەم، لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
هیرۆ ئۆنۆدا، دوو هەفتە دوای دو بۆمبە ئەتۆمییەکەی سەر هەردوو شاری هێرۆشیما و ناکازاکی و کۆتایی جەنگ لە ژاپۆن، بە جیا لە سەربازەکانی دیکەی ژاپۆنی، رازی نەبوو خۆی رادەستی هێزەکانی ئەمریکا بکات، ئەو لە 2ـی سێپتێمبەری 1945، رووی کردە دارستانەکانی فللیپین و ماوەی 29 ساڵ لەو دارستانانە مایەوە، چونکە بە باوەڕی ئەو، هێشتا جەنگ کۆتایی نەهاتبوو.
ئۆنۆدا دواجار لە ساڵی 1974 بڕیاری دا بگەڕێتەوە ژاپۆن و شمشێرێکی کۆن بکاتە دیاری بۆ سەرۆکی ئەوکاتەی ژاپۆن، کە لەکاتی جەنگدا لەگەڵ خۆی هەڵی گرتبوو.

11051861_409433449262146_1891072270404940231_n
(( كتیبخانه‌ی میژوو ))

About كه‌یفی عمر

Check Also

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …