Home / مێژووی ئیسلام / دادوەری لە سێ سەردەمی ئیسلامیدا(سەردەمی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم-سەردەمی راشیدین- سەردەمی ئومەوی)

دادوەری لە سێ سەردەمی ئیسلامیدا(سەردەمی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم-سەردەمی راشیدین- سەردەمی ئومەوی)

دادوەری لە سێ سەردەمی ئیسلامیدا(سەردەمی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم-سەردەمی راشیدین- سەردەمی ئومەوی)

وەرگێڕانی نهاد جلال حبیب الله


Mezhw5دادوەری پیشەیەكە یائەرك وویلایەتێكە بۆ كەسانێك دادوەری نێوان خەڵك بەن تا نەیاران لەیەك جیا بكەنەوە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەمەدینەدا دادوەری دەكرد كاتێك لە نیمچە دورگەی عەرەبیدا بانگەواز بڵاوبوویەوەو كێشەكان زۆر بوون، پێغەمبەر( صلى الله عليه وسلم) مۆڵەتی بە هەندێ لە هاەڵان دا تا لە نێوان خەڵكدا لەسەر بنەمای قورئان و سوننەتی پیرۆز وئیجتیهاد لە شتێكدا كە دەقی لەسەر نەهاتبێت( لە قورئان و سوننەتدا) دادوەری بكەن، لەوانە عومەری كوڕی خەتتاب و عەلی كوڕی ئەبوتالیب و مەعازی كوڕی جەبەل و عەبدوڵڵای كوڕی مەعازی كوڕی جەبەل و عەلی كوڕی ئەبو تالیبی نارد بۆ یەمەن تا ببنە دادووەرو مامۆستایش.

 

كاتێك پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) كۆچی دوایی كردو بەیعەت بە ئەبوبەكر دراوسەرقاڵی شەڕی هەڵگەراوەكان بوو كەوتە بەڕێخستنی سوپا بۆفەتحی شام و عێراق و ئەركی دەوڵەت لەسەر شانی زیادی كرد، عومەری كوڕی خەتتابی دانا تا لە مەدیندا دادوەری بكات، لە دەرەوەی مەدینەش كاربەدەستانی لەسەر ویلایەتەكان لە نیمچە دورگەی مەدینەدا -كە پێشتر باسمان كردووەن-كاری دادوەرییان ئەنجام دەدا.

 

كاتێك سەردەمی عومەری كوڕی خەتتاب هات و شارو وڵاتان فەتح كران (عێراق و شام و فارس و میسر) لەلایەن خۆیەوە دادوەری بۆ ویلایەتەكان دادەنا وەك كەعبی كوڕی سور كە دادوەری بەسرە بوو، شورەیع دادوەری كوفە بوو، كەعب و شورەیح لەسەردەمی عوسمان بە دادوەری مانەوە، هەروەك ئەبو موسای ئەئشعەری یەكێك بوو لە بەناوبانگترین دادوەرەكانی عومەر كە عومەر نامە بەناوبانگەكەی خۆی بۆ نارد لەسەر چۆنیەتی دادوەری و جیاكاری نێوان نەیاران لەناو خەڵكدا.

 

لەسەردەمی عەلی كوڕی ئەبوتالیبیشدا ئەبولئەسوەدی دوئلی بوو بە دادوەری بەسرە. پاشان عەلی شورەیحی وەك دادوەری كوفە هێشتیەوەو دواتر لای بردو لە جیاتی ئەو موحەممەدی كوڕی زەیدی كوڕی خولەیدەی شەیبانی بۆ چەند مانگێك دانا، ئینجا لایبردو شورەیحی هێنایەوە، ئەویش تا شەهید بوونی عەلی بە دادوەری ئەوێ‌ مایەوە.

 

كاتێك دەوڵەتی ئومەوی لە ساڵی 41ك. دامەزرا خەلیفە ئومەویەكان لەسەر سوننەتی خەلیفە ڕاشیدیەكان لە دیاریكردنی دادوەران لەسەر هەرێمەكان بەردەوام بوون، ئومەویەكان سوور بوون لەسەر ئەوەی دادوەران لە زانایانی موجتەهیدی خاوەن تەقوا بن، دادوەران بە پێی قورئان و سوننەت حوكمیان دەدا، ئەگەر دەقێك لە قورئان وسوننەتدا لەسەر شتێك نەهاتایە ئەو كات ئیجتیهادی شەخصییان هەبوو.

 

دادوەران لەسەردەمی ئومەویدا لە حوكمداندا ئازادییەكی تەواویان هەبوو وەك سەردەمی ڕاشیدین، هیچ هەواداری خەلیفەو والیەكان كاریان تێنەكردبوون و خەلیفەو والیەكانیش هەوڵیان نەدەدا دەستوەردەنە كارووباری دادوەران، بەڵكو وەك جەماوەری گشتی ملكەچی حوكم وبڕیارەكانیان دەبوون.

 

ئەگەر دادورەی لەسەردەمی ئومەویدا وەك باری سەردەمی ڕاشیدیندا لە ڕووی ناوەڕۆكەوە یەك بوو، بەڵام بازنەكەی لەبەر زۆری گرفت و كێشەكانی جاران فراوانتر بوو، ئەمەش بوویە هۆی چەند گەشەسەندنێكی گرنگ، لەوانە تۆماركردنی حوكمەكان لە تۆماری یەكەمدا، یەكەم دادوەر لە سەردەمی ئومەویدا حوكمی تۆماركردبێت سەلیمی كوڕی عیتری تجیبی دادوەری مییسر بوو لەسەردەمی موعاویەی كوڕی ئەبوو سوفیاندا، لەوگەشەسەندنانەی كە فراوانبوونی بازنەی كێشەكان هێنایە كایە دەركەوتنی نیزامی دادوەری مەزالیم(المظالم)و (الحسبة) بوو بۆ یارمەتی دانی دادوەران وسوككردنی ئەركی سەرشانیان.

About كه‌یفی عمر

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …