Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / تیشكێك لەسەر مێژووی تەفسیری قورئان

تیشكێك لەسەر مێژووی تەفسیری قورئان

تیشكێك لەسەر مێژووی تەفسیری قورئان
جهاد خاوەری

2272015752600_1012014323550_Large_7284
وەك ئاشكرایە قورئان بە زمانی پێغەمبەرەكەی دابەزیوە ، وەك خوای گەورە دەفەرمێ‌ لە سورەتی ( إبراهیم / ایة : 4) )) : وما أرسلنا من رسول إلا بلسان قومه لیبین لهم )) ، وە ئەو زمانەش زمانی عەرەبیە كە قورئان دوبارە لە بارەیەوە دەڵێ‌ : (( إنا أنزلناه قرانا عربیا لعلكم تعقلون )) ، سورەتی (یوسف / ایە : 2 ) ، هەروەها بە پێی ڕای زۆربەی زانایان قورئان لە زمانی عەرەبی تێپەر ناكات ، بەڵام ئەوەیە كەبە زمانە جیاوازەكانی عەرەبی نوسراوە :(قورەیشی ، هذیل ، ثقیف ، هوازن ، كنانە ، تمیم ، یمن ).

تەفسیر لەسەردەمی پێغەمبەر و یارانیدا
…………………………………………….
خوای گەورە كاتێ‌ قورئانی بۆ پێغەمبەر دەنارد ، لەگەڵیشیدا مەبەستەكەی بۆ بەیان دەكرد ، وەك دەفەرمێ‌ : (( إنا علینا جمعه وقرانه ، فإذا قرأنا فأتبع قرانه ، ثم إن علینا بیانه )) ، سورەتی (القیامة/ ایة: 17 – 19 ) ، هەروەها هاوەڵان ( ڕەزای خوایان لێبێت ) تێئەگەیشتن كاتێ‌ قورئان بە زمانی خۆیان دابەزیایە ، بەڵام بەشبَوەیەكی تەواوەتی نا ، وەك ئیبن خەلدون لە (مقدمة ) دا دەڵێ‌ : ( قورئان بە زمانی عەرەبی دابەزی و هاوەڵانیش تێیدەگەیشتن ، بەڵام بەتەواوەتی دەركی ماناكەیان نەدەكرد كە مەبەستی چیە ) ، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ‌ وشە هەبون لە قورئاندا كە هاوەڵان لێیتێنەدەگەیشتن ، وەك دەوترێت رۆژێكیان عومەری كوڕی خەتتاب چووە سەر مینبەر و فەرموی : ( وفاكهە وأبا ) پاشان وتی : ( فاكهە ئەزانم ، بەڵام ئەی اڵاب ) ، یاخود ئیبن عەباس كە دەڵێ‌ نەمئەزانی ( ما فاطر السموات واڵارض ) بە واتای چی دێت ، تاوەكو دوو ئەعرابیم بینی كە بیریان هەڵدەكەند ، یەكێكیان دەیوت : أنا فطرتها ، ئەوی تریشیان دەیوت : أنا أبتدأتها . ئیبن قوتەیبەش دەڵێ‌ : ( عەرەب لە توانای ئەوەدا نەبون كە لە تەواوی قورئان تێبگەن …..).

تەفسیر لە سەردەمی تابعیندا :
…………………………………..
تەفسیر لەسەردەمی تابعیندا شێوازێكی تری وەرگرت كە ئەویش ڕێگای ( ڕەئی و ئیجتهاد ) بوو ، چونكە نەیانتوانی تەواوی تەفسیری هاوەڵان و ئەوانیش لە پێغەمبەرەوە وەریانگرتووە كۆبكەنەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا نادیاریەكی زۆر لەسەر مانای هەندێ‌ ئایات هەبوو ، هەروەها لە ئەنجامی فتوحاتی ئیسلامیەوە چەندین قوتابخانە لەلایەن قوتابیانی هاوەڵانەوە لەناوچە جیاجیاكانی وڵاتانی ئیسلامیدا دامەزران ، وەك // لە مەككە : قوتابخانەی ئیبن عەباس ، لە بەناوبانگترین قوتابیەكانی ( سعید كوڕی جبیر ، موجاهید و عەكرەمەی خزمەتكارانی ، تاوس كوڕی كیسانی یەمانی ، عەتائی كوڕی ئەبی رەباح ). لە مەدینەش : قوتابخانەی ئوبەی كوڕی كەعب ، لەبەناوبانگترین قوتابیەكانی:( زەیدی كوڕی ئەسلەم ، ئەبو عالیە ، محمد كوڕی كەعب ئەلقرزی ) . لە عێراقیش : قوتابخانەی ئیبن مەسعود هەبوو كە ناودەبرا بە قوتابخانەی ئەهلی ڕەئی ، لە بەناوبانگترین قوتابیەكانی ( عەلقەمەی كوڕی قەیس ، مەسروق و ئەسوەدی كوڕی یەزید ، هەمەزانی ، عامر ئەلشەعبی ، حەسەنی بەصری ، قەتادەی كوڕی دعامەی ئەلسدوسی ) .

تەفسیر لەسەردەمی تەدویندا :
…………………………………..
تەدوین دەست پێدەكات لە كۆتاییەكانی دەوڵەتی ئومەوی و سەرەتای عەباسیدا . ئەم دەورەیە شێوازێكی تری وەرگرت ، ئەویش تەفسیركردنی قورئان بوو سورەت بە سورەت و ئایەت بە ئایەت لە سەرەتاوە بۆ كۆتایی ، ئەمەش لە پێغەمبەرەوە دەگێڕایەوە یان هاوەڵان یان تابعین .

سەرچاوەكان
…………….
1. د. عبدالمجید محمود مطلوب : مباحث في علوم القران ، ص 186 – 192.
2. محمد علی الصابونی : التبیان فی علوم القران ، ص63 – 85

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About كه‌یفی عمر

Check Also

dcrs_1_0

كەسێتیی ئیبراهیم لەنێوان داب‌ونەریتی یەهودی و دەقە ئیسلامیەكاندا

سەروەر پێنجوێنی دەقە یەهودیەكان، لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی سەر دەریای ناوەڕاست كاریگەریی زۆریان …