Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / مێژووی مەنگ و ئێستای ئێمە

مێژووی مەنگ و ئێستای ئێمە

مێژووی مەنگ و ئێستای ئێمە

1457855217287

هاوڕێ توانا مێرگەسەری

رابردوومان تەقدیس مەکەن و دڵداری لەگەڵ مێژوو کۆمەک بەئێستاو ئایندەمان ناکات ، بکۆڵنەوە وانەی عیبرەت بخوێنن ، بنۆرن ئەو سەردەمەی جەنگیز خان و تەتارەکان لە ئەسپ و کەرو گامێش بەخێوکردن و بەزمی نیشانە شکێنی و شەری خێڵ بە خێڵەکان لەسەر لەوەرگا گواستیانەوە بۆ داگیرکردن و دروستکردنی ئیمپرتۆرییەت و بەزاندنی گەلان ، لێرە فیوداڵو و ئاغاکانی ئێمە رۆژ و ساڵەکانیان بە راوە کەروێشک و شەرە کەڵە شێرو دۆین خواردن بەرێ دەکرد ! یان لە باشرین حاڵ و دەسەلات دا باج کۆکەرەو مژۆڵی رووتانەوەی هه ژارو نەدارەکانی خۆیان بوون بۆ(سوڵتانە) هەوس بازەکان ! ئەوکاتەی جەنگیزخان و هۆلاکۆ بەساڵ لەسەر پشتی ئەسپ بوون بۆ فروانخوازی دەسەلاتیان ، سەردار خێڵەکانی ئێمە ئەو دەم لە خانوە کەلاوەیەک یان رەش ماڵێک ، هەموو مەراق و خەونیان هەڵواسینی کەوڵێکی مامزوو دوو تیغی شمشێر بوو لەپشت سەریان ! خێڵەکان بوونە خاوەنی ئیمراتۆریەت و دەوڵەت بەلام نەتەوەیەک نەبوو بەخاوەن و بووە بەخزمەتکاریان ، سلجوقیەکان خێلێکی هەلاتووبون بەلام ئاینیان کردە ئیلهامی دامەزراندنی ئیمپراتۆریەت و سەفەویەکان مەزهەبیان کردە فاکتەری دامەزراندنی ئیمپراتۆیەت،کەچی خانەکانی ئەردەلان و پاشاکانی بابان و میرەکانی سۆران براوبرا مام و برازا بەفیتی دووژمنان خەریکی یەکتر کوشتن و پاشقۆڵ لەیەک گرتن بوون ! سلێمان پاشای بابان سولیمانی بونیاد نا کەچی بەمەرگیش سولیمانی نەبینیەوە ! تۆ هەنگاوێک بەزەمەن هەڵێنەو لە هەمان مەکان ، زەمەنی هەرەسی ئیمپراتۆرییەت و دوستکردنی دەوڵەت نەتەوە دێت،جارێکی تر ئەبینەوە قوچی قوربانی زلهێزەکان ، لەبری ئیستغلالکردنی ئەم دەرفەتە کەدابەشکردنی میراتی ئیمپراتۆرییەتە ئەم جارە هەرەشە لە بوونمان وەک نەتەوە دێتە رۆژێف ، شێخ و سەردار خێڵەکانی عەرەب کە هەزارو یەک فەرسەخ لە شارەستانیەت دوور بوون بەو عەقڵیەتە بەدەویە، بیست و دوو دەوڵەتۆچکەیان چێکر و تورک بە بیناکردنی کۆمار قەرەبووی شکستی لە دەست دانی ئیمپراتۆریەتیان کردەوە و فارس هیچی نەدۆراند و جولەکەکانیش دواین دەوڵەتیان لە رۆژهەلاتی ناوین دروستکرد، لەو کاتەش ئینتاجی ئێمە وەک نەتەوە بارینی تاوان و تالانی کۆلنیالیزمی نۆێ بوو ! کێ بەرپرسە لەو هەموو تاوانەی دەرهەق بە نەتەویەکی دێرین وەک ئێمە ؟ وڵام هەزارو یەکە ! بەلام راسترینیان ، نائامادەگی عەقڵی و رۆحی کوردە لە کۆنەوە تائێستا بۆ بوون بە دەوڵەت ! بنۆرن هەمیشە دەیان عاملی بابەتی حازربەدەست مێژوومانی پڕکردووە بۆ پاساو دانەوەی کەمەتەرخەمی و دەردی خۆ خۆری و نا پاکی نێوخۆی عەقڵی لۆکاڵی ! مێژوو بۆ هەموو گەلان هەڵگری قۆناغ بەندی سونتەتی وەرچەرخانی خۆیەتی هی ئێمە نەبێ ! هێشتا مێژووی ئێمە وەک گۆمی مەنگ هەر لەسوڕی سورانەوەیەکی بێ تام دا خول ئەداو هێشتا قودرەتی شەلقانی ئەم مەنگە گۆمەمان نیە! لە پارچەیەکی نیشتیمان خەبات بۆ هەقی باڵندەیەک کە زمانە خول ئەدات ! و لە پارچەیەک خەبات بۆ شلکردنی پەتی سێدارە ! و لە پارچەیەک کورتکردنەوەی کەیسی نەتەوەیەک بۆ دانی قوتی رۆژانە لەلایەن دگیرکارێک ! بەلێ ئەوەیە ئێستایی نەتەوەیەکی خاوەن خاکی بێ دەوڵەت ! ئێستاش بە گوتاری سۆزاوی و سیاسەتی کوڕوزانەوە و سوڵی عەتف گەرەکیەتی ستراتیژی نەتەوەی پێشخا ! نەک پلان و گوتاری عەقلانی.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

215091752015_11

شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان

   شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان لەبەردەم هەڕەشەی داڕوخانو لەناوچووندان! …