Home / ناوداران / ژياني محمد عه لي كلاي

ژياني محمد عه لي كلاي

ژياني محمد عه لي كلاي

 ئامادەكردنی : محمد عبدالله

کازیە‌س مارسیلوس کلای ناسراو بەموحەمەد عەلی کلای لە ١٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤٢ لە شاری (لویسڤیڵ) لە ولایەتی (کێنتوکی) لە دایک بووە، باوکی کە ھەڵگری ھەمان ناو بوو (کازیەس مارسیلوس کلای) کاری بۆیاخکردنی دەکرد و دایکی ئۆدێسا گرادی کلای وەک کارگوزار کاری دەکرد. لە ساڵی ١٩٦٣دا ھاتە سەر ئاینی ئیسلام و ناوی خۆی گۆری بە موحەمەد علی کلای وە لەساڵی ١٩٧٥ بووە ھاتەر سەر مەزھەبی سوننە و ناوبراو زیاتر بەناوی موحەمەد عەلی کلای ناوبانگی دەرکرد لەجیھاندا.
ژیانی وەرزشی[دەستکاری]موحەمەد علی کلای لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەستی کرد بە وەرزشی بۆکسێن، بۆ ماوەی ٤ ساڵ لای راھێنەر (چەک بۆداک) راھێنانی بۆکسێنی کردوە، لە ساڵی ١٩٦٠ لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بەشداری یارەکانی ئۆڵۆمپی کردوە و مەدالیای زێری بەدەست ھێناوە، بەپێی ژیاننامەکەی کە لە لایەن خۆیەوە نوسراوە لە ساڵی ١٩٧٥ مەدالیاکەی ھەڵداوەتە روباری (ئۆھایۆ)وە، بەپێی وتەکاتی ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ پێنادی کارێکی چێشتخانەیەک بەھۆی رەگەزپەرستیەوە، پاشان لە یاریەکانی ئۆڵۆمپی ١٩٩٦دا شەرەفی داگرساندنی ئاگری ئۆلۆمپی پێدرا و وەک نیشانەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستی مەدالیایکی زێڕی پێبەخشرا.
موحەمەد علی کلای داھێنەری شێوەیەکی نوێی بۆکسێن بوو کە لەو کاتەدا بەتەواوەتی نوێ بوو، کاتێک بەرەنگاری یاریزان دەبووەوە دەستەکانی نزم دەگرت و بەمەبەستی بەرگری کردن تەنھا پشتی بە خێرایی پێیەکانی و لەشی دەبەست نەک پاراستنی سەری بە دەستەکانی کە لەوکاتەدا زۆر بەربڵاو بوو، باڵای ١٩١ سم بوو کە باڵایەکی زۆر گونجاوە بۆ یاریزانی بۆکسێن.
موحەمەد علی کلای کەسێکی ئاشتیخواز و دژ بە رەگەزپەرستیبوو، تەنانەت لە ساڵی ١٩٦٧دا خرایە زیندانیەوە بەھۆی ئامادەنەبوونی بۆ خزمەتکردنی سوپای ئەمەریکی و بەشدارینەکردنی جەنگی (ئەمەریکا-ڤێتنام).
موحەمەد علی کلای لە لایەن جیھانی وەرزشیەوە بە باشترین یاریزانی مێژووی بۆکسێن دەناسرێت، لە ژیانی وەرزشیدا ٦١ یاری بردۆتەوە و تەنھا ٥ جار دۆڕاوە و ھیچ کات بەرامبەر نەبووە. دەستکێشەکانی لە مۆزەخانەی (سمیسۆنیان) ی بەناوبانگی ئەمەریکیدا پارێزراوە.
لە ساڵی ١٩٨١ وازی لە وەرزشی بۆکسێن ھێنا و بڕیاری دا پێ بتێتە جیھانی سیاسەتەوە، لە ساڵی ١٩٨٤دا تووشی نەخۆشی (پارکینزۆن) بوو، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٥دا مەدالیای ئاشتی پێشکەشکراوە لە لایەن (جۆرج بوش) ی سەرۆکی ویلایەتە یەگرتوەکانی ئەو کاتە. لێ ئێستادا خانەنشین بووە و باوکی ٧ کچ و ٢ کوڕە.

About كه‌یفی عمر

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …