Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / مێژووی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی وەهابیەت

مێژووی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی وەهابیەت

مێژووی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی وەهابیەت

 

ئامادەكردنی/ محەمەد نەبی

 

پێشەكی

 

سەرەتا بۆ ئاشنابوون لەسەر ئایدیاو بیری وەهابیەت پێویستە بگەرێنەوە سەر ئەو پێشینە مێژووییەی كە ئەم بزوتنەوەئاینیەكاری لەسەركردووە و پێویستە.

سەرەتا زانیاریمان لەسەر دروستبوونی ئەم جۆرە ئایدۆلۆجیایە هەبێت و لەچ قۆناغێكی مێژوویی سەری هەڵداوە رەگ و ریشەیی بۆ چ كات و سەردەمێك دەگەرێتەوە وە بۆچی لەوساتە وەختە سەریهەڵداوەو دروست بووەو بڵاوبۆتەوە بەدورگەی عەرەبی و وڵاتانی تری موسڵمان بەم بزوتنەوە توندڕەوە ئاینیە ئامانجی چ بووە؟ ئایا ئامانجەكە بەئاگاهێنانەوەی خەڵك بووە لەو بێ ئاگاییەی كەئەوان وای بۆ دەچوون تووشی گومڕایی بوون یاخود تەنها تەوحیدیو جیهادی بەسەرخەڵك و باوەڕنەبوونیان بەژیانی پێكەوەیی بووە.

 

 

دەقگەرایی (النصوصیە) (السلفیە)

 

دەقگەرایی یاخود پێیشنگەرایی و (السلفیە) ئاراستەیەكە كە مرۆڤی تێدا پابەندە بەرواڵەت و تێگەیشتنی دەقاو دەقی دەقە ئاینیەكانەوە لەسەر سروت و داب و نەریت و شێوەیی و ڕواڵەتی پێداگیری دەكات خۆی بەنوێنەرو رێنوێنەری بەجێهێنەری راستەوخۆ و راستەقینەی ئاینیەكە دەزانێت شێوازی لێكدانەوەو جێبەجێكردنی چەمكە ئاینیەكان بۆخۆی قورخ دەكات هەروەها پێداگیری دەكات لەسەر رەسەنایەتی لەئاییندا دژایەتی هەر گونجاندنێكی بنەماو جێبەجێكردنی ئایین دەكات لەگەڵ ئایین و كالتوری ناوچەییدا بەگوێرەی ئەم پێناسەیە دەگەینە دەرەنجامێك وەهابییەكان باوەڕیان بەگۆرانكاری تەفسیرە جیاجیاكانی سەردەم نییە مرۆڤی دۆگماو چەق بەستوون چونكە پێیان وایە ئەم گۆرانكارییە لەم سەردەم نەبوونە بەبیدعەی دادەنێن هەروەها لەم ئاراستە فیكریەدا مەعریفە ئەوەیە لەرواڵەتی دەقەكانەوە دیارە لەپێشینە یەكەمینەكانەوە لە رێگەی كەل و پوری دەماو دەمەوە وەرگیراوە ئیتر عەقل و بارودۆخی نوێ و كاریگەری كەلتوری نوێ هیچ رۆلێكی لە ژیان و بیری ئاییندا نابێت هەروەك ئاینداری لەم ئاراستەیە بەوە جیادەكرێتەوە كەتوندو تیژە لەجێبەجێكردنی فەرمان و رێسا ئایینیەكاندا، ئەم ئاراستەیە لەبنەڕەتدا بەشێك بووە لەقۆناغەكانی ژیاری ئیسلامی و لەقۆناغێك لەقۆناغەكان كاری پێكراوەو دواتر كۆمەلێك پێشەواو پیاوی ئایینی زیاتر پەرەیان پێداوەو گەیاندویانەتە ئاكام و ئەنجامە تەواوەكانی وەهەندێك لەئاكارو سروشت و سایكۆلۆجیای تایبەتی خۆشیان داوەتێ، وەیەكێك لەوانەی كەسروشتێكی توندی هەبووە لەمامەڵەكردن لەگەڵ بەرامبەرەكانیدا چ لەپێش ئیسلام بوونی و چ لەدوای ئیسلام بوونی عومەری كوڕی خەتاب كەساڵانی (40 پ.ك تاكو 23ك ژیاوە) هەرچەندە یەكێك بووە لەفەرمانڕەوا دادپەروەرەكان، بەڵام هەمان كاتدا كارەكتەرێك بووە كەهێزو مامەڵەی توندی بەكارهێناوە لەپێناو راستەقینەو باوەڕی خۆیدا، یەكێكی تر لەوانەكە (عەبدوڵای كوڕی عومەری كوڕی خەتاب) بووە كە زیاتر ناسراو بوو بە (ابن عمر) ئەم كەسە هەرچەندە هیچ دەسەلاتێكی نەبووەو رۆلێكی ئەوتۆی لەبەرێوە بردن نەبووە بەڵام سەر قاڵی باس و خواسی فەرموودە فیقهییەكان بووە لەم رێگەیەوە كاریگەری بەجێهێشتووە بۆ نموونە ئەو گێرانەوە ئیسلامیانەی كە گوێگرتن لەموسیقا هەتاوەكو (شمشالی شوان) قەدەغە دەكەن دەگەرێنەوە بۆ ئەم كەسەو دوایی بەدوایی ئەمەش پاشان سێ كەس هاتوون پەرەیان بەم جۆرە بیرۆكانەداوەو ئەوانیش (ابن حەنبەل، ابن تەیمیە، محمد كوڕی عەبدولوەهاب)بووینە.

ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل: ناسراوە بەپێشەوایی ئەهلی سوننە لەبیروباوەڕدا رێبازی فیقهی ابن حەنبەل رێبازی توند بووە وە ئەم رێبازە بەدەگمەن لەكۆمەڵگای عەرەبی بڵاو بۆتەوە بەدرێژایی مێژوویی ئیسلامی تەنها سەعودییەكان كردوویانەتە رێبازو دەسەڵات لەكاتێكدا رێبازی حەنەفی بەنموونە وەربگرین زۆربەی…………….

دەوڵەتی ئیسلامی یە ناعەرەبەكانیش كردویانە بە رێبازی رەسمی بەشێوەیەك ناسراوە بە(رێبازی سوڵتانی) تاكە رێبازیكە كە رێگەی داوە نوێژ بە زمانی تر بخوێنرێت یان خەلیفە لە عەرەب نەبێت.

وئیبن حەنبەل ئەوەی لە دەق و فەرموودەكان نەهاتبێ باوەڕی پێ ی نەبووە جگە لەمەش خۆیی هیچ ئیجتیهادێكی شەخسی خۆی لەسەر فەرموودە و دەقەكانی قورئان نەبووە، وەیەكێك بووە لەوانەی كە باس دەكرێت یەك ملیۆن فەرموودەی لەبەر بووە.

2- ئیبن تەیمیە كەسێكی ترە شوێنكەوتەو فراوانكەری رێبازی حەنبەل و ئیبن تەیمیەلە ساڵی (1263- 1328ز) ژیاوە یەكەم شوێن پێ ی ئیبن حەنبەل هەڵگرت لە فیقهی فەرموودە بێژیداكە فیقهێكە هیچ رۆڵێكی عەقلی تێدا نییە بە جۆرێك بیری ئاینی ئیبن تەیمیە نزیك بووە لە بیری ئایینی (ئەنپرۆپۆ مۆر فیستەكان) (المشبهە) یاخود (الحشوبە) ئەم جۆرە لە بیر ئایینی پێشتریش لەناو بەشێكی حەنبەلی یەكاندا هەبووە و زۆربەی كۆمەڵە ئیسلامیەكانی هاوچەرخ بەشێوەی ئاوەڵ واتە (مجاز) ئەو دەق و دەستەواژانەیان لێك داوتەوە، بەڵام ئەیبن تەیمیە پێ ی وابوو هەركەسێك ئەو دەقانە بە ئاوەڵ واتە بزانێت بێ باوەرە دژیاتی كردنی هەردوو مەزهەبی شیعە و سونە بەرامبەر یەكتری بنچینەیەكی مێژوویی كۆنی هەیە، هەتاكو ئێستاش بەردەوامە بۆیە دەبینین ئەیبن تەیمیە گەلێك كتێبی نووسیوە لەسەر شیعە وە مەزهەبەكەی وەكو (مختصر فی كفر النصیریە) یەكێكیتر (فی جواز قتل رافچە) وە پەرتوكێكی تری وەكو لاینگری بۆ دەسەڵاتی ئومەوییەكان داناوە وەكو لایەنگری یەك بۆیان بەناوی (قاعدە فی فچل محاویه وفی ابنە یزید وانە لایسب) تێروانینی ئەیبن تەیمیە بەرامبەر فەڵسەفەی بەكارێكی تاوانی داناوە فەیلەسوفی وەكو (ئەفلاتون و ئەرەستۆ) بەبت پەرست داناوە وە دەربارەی زانستی كیمیایی بە حەرامی زانیوە وە پەرتوكێكی بەناوی (ابگال الكیمیاو وتحریمیها ولو صحت وراجت) لەمەوە دەتوانین بگەینە ئەو دەرئەنجامانەی كە بزوتنەوەی توندرەوەكانی وەكو داعش هەمان بیرۆكە و چەمكی ئەیبن تەیمیە سودی لێ وەرگرتووە و جێبەجێ دەكات لەسنوری دەسەڵاتی خۆی.

3- ئەیبن عەبدولوەهاب: لەساڵی 1703ز لە دایكبووە، لەساڵی 1792ز لەژیان نەماوە، لەماوەی ژیانیدا 20 ژنی هێناوە ئەم كەسایەتییە بیروراكانی ئیبن تەیمیەو رێبازی حەنبەلی بوژاندەوە لەكۆمەڵێك دەستەواژەو شێوازی توندتردا كورتی كردەوە خەڵكی سادەو بیانی ناوچەی (نەجدی) شوێن خۆی خست، محەمەدی كوڕی عەبدولوهاب لەشارەكەی خۆی (عویینە) پاشان لەمەككە ئینجا لەمەدینە خوێندنی ئاینی خوێندەوەو بۆماوەی 4 ساڵ لەبەسرە وانەی ئاینی وتووەتەوەو بۆیە دواتر رێیازی وەهابیەت دواتر ئەم رێبازە كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر عێراقدا دوای ئەمە (5) ساڵ لەبەغدا ماوەتەوە لەوێ ژنێكی دەوڵەمەند مارە كردوە كاتێك ژنەكەی دەمرێت میراتێكی

زۆری دەمێنێتەوە وەبەپێی هەندێك سەرچاوە ساڵێك لە كوردستان باشور ماوەتەوە دوو سالأ لە هەمەدانو هەروەها لە قومو ئەسفەهان بوو گەلێك شاری تری وڵاتە عەرەبییەكان گەڕاوە وەكو دیمەشقو قاهیرەو قودس گەڕاوەو پەرتووكی پەكتاپەرستی (كتاب التوحید) نووسیوە كە بە سەرچاوەی سەرەكی بیروباوەڕی وەهابیەت دادەنرێت.

دەستپێكی چالاكی وەهابییەكان بۆ بڵاوكردنەوەی رێبازەكەیان: سەرەتا محمدی كوڕی عەبدول وەهاب لە شاری (عویینە) پەیوەندی بەست لەگەلأ ئەمیری شارۆچكەكە بەناوی (عوسمانی كوڕی حمدی كوڕی موعەمەر) ئەمیر ئامۆزاكەی خۆیدا بە كوڕی عەبدولوهاب بەناوی (الجوهرە) ئەویش داوای لێ كرد پشتگیرییان بكات بۆ گرتنە دەسەڵاتو بڵاوكردنەوەی فكرەی وەهابیەتو یەكەم كارییان قەدەغەكردنی سووتاندو تێكدانی گۆڕی (زەیدی كوڕی خەتتاب) برای خەلیفە عومەری كوڕێ خەتتاب بوو كە لە جەنگی هەڵگەڕاوەكان لە (الیمامە) شەهید بوو بوو دواتر سەڵاوات لێدانیان لەسەر پێغەمبەر قەدەغەكرد، لە پاش ئەمە ناڕەزایی لەلایەن خەڵكی ناوچەكە پەرەی سەندوو بە فشاری (سلێمان بن محمد بن غریر الحمیدی) كە سەرۆكی خێلی (نیوخالد) بوو فشاری خستە سەر عوسمانو هەڕەشەی ئەوەی لە عوسمان كرد گەر كوڕی عەبدول وەهاب دەرنەكات ئەوا بەشێك لەو باجو داهاتەی لە فەرمانڕەوای ناوبراو بۆی دەهات دەربكاتو ناچار رووی كردە شاری (الدرعیە) مەڵبەندی یەكەمی بنەماڵەی سەعودی ئەمەش وەچەرخانێكی گرنگ بوو لە ژیانی ئایینی ئەم بزووتنەوەیە تاكو ئێستاش كاریگەری بەسەر وڵاتی سعودیەوە هەیە كاتێك كە چوو بۆ (الدرعیە) محمدی كوڕی سەعود ئەمیری شارەكە پێشوازی لێكرد بەم شێوەیە لەوێ ماوەو بوو بە بەرێبەرێكی ئایینی بۆ ئیمارەتەكەی (السعود) بەم شێوەیە لە رێگای دەسەڵاتی ئایینیو دەسەڵاتی خێلەكییەوە هەم رێبازیو وەهابیەت چەسپێنرا لەناو بیابان نیشنەكانو توانیان ملكەچییان بكەن بۆ خۆیان بۆیە هەردوولا رێكەوتن دەسەڵات لە ناوچەكە بە هاوبەشی بەڕێوە ببەن واتا دەسەڵاتی ئایینی لە دەستی نەوەكانی ئیبن عبدوالوهاب بینو دەسەڵاتی سیاسیش لە دەستی بنەماڵەی (السعود) بمێنێتەوە تاكو ئێستاش هەر بەردەوامە لەمەوە محمدی كوڕی عەبدول وەهاب تەواو لاسایی پێغەمبەری كردۆتەوە بە خەڵكی شاری (درعیە) دەگوت (الانصار) وە بەكەس وگروپانەی كە لە دەرەوەی شارەكە دەهاتن كە پشتیوانو لایەنگری بوون پێی دەگوتن (المهاجرون).

وە لەلایەكی تر لاسایی ساتەوەختەكانی شەڕە فراوانخوازییەكانیو بڵاوكردنەوەی ئایینی ئیسلامی دەكردەوە بەوەی كە هێرشیان بۆ سەر ناوچەیەك دەبرد مالأو سامانو ژنی ئەو ناوچەیان بە كەنیزەو سەبایە دەبردو لەو مالأو سامانەش دەبوایە (خمس) پێنج یەكی ئەمیری لێ بدرێت.

یەكەم هێرشو وەهابییەكان بۆ ناوچەكانی دەوروبەری خۆیان، كە بە (غزوە) ناسرابوو بە سەركردایەتی محمدی كوڕی عبدوالوەهاب كردیانە سەر هەندێك دەشتەكیو بەبێ زیان گەڕانەوە.

پاش ئەوەی دڵنیا نەبوو لەوەی ئەمیری (عوینیە) (عوسمان بن حمد معمر) پشتگیری دەكاتو تاوانباركردنی بەوەی لەگەلأ فەرمانڕەوایی ئەحسادا رێكەوتووە دژی سەعودیو وەهابیەكان سەرەتا تۆمەتباری كرد بەوەی فرە پەرستە (مشترك) ئینجا هێرشیان كردە سەر (عوینە)و عوسمان لە مزگەوتو لە نوێژی جومعەدا بوو كوشت پاش ئەم رووداوە یەكێكی لە وەهابییەكانیان كرد بە ئەمیری ناوچەكە بەڵام خەڵكی ناوچەكە راپەڕین بۆیە عەبدولوەهاب فەرمانی كرد هێرشێكی تر بكەنە سەریان پیاوەكانیان كوشتنو ژن مەڕو ماڵاتەكانیان بەدەسكەوت برد بۆ خۆیان خانووەكانیشیان وێران كرد كە تاكو ئێستاش ئاوەدان نەكراوەتەوە دوای 250 سالأ زیاتر هێرشێكی تری وەهابییەكان بۆ سەر شاری ریاز ئەنجامدراوە لە ساڵی 1773زو فەرمانڕەوای شارەكە ناوی (دهام بن دواس) بوو كوشتیان.

كوڕی عەبدولوەهاب بەسوود وەرگرتن لە پرەنسیپی جیهاد دەیویست بزووتنەوەكەی بە زیندوویی بهێلێتەوەو هەستی كردووە بەبێ هێرشو غزوات بزووتنەوەكەی لاواز دەبێو دەپوكێتەوە، پاشان هێرشی وەهابییەكان چەندین قۆناغی بڕی بۆ ناوچەكانی (نجدو مەككەو مەدینەو وڵاتانی دەوروبەری) وەكو هێرشیان بۆ سەر میرنشینەكانی عومانو یەمەنو شاری نەجەفو كەربەلا لە عێراق دواتر هێرشیان بۆ سەر وڵاتی كوەیتو لە ساڵی 1790و هێرشێكی تر بۆ سەر هۆزی شەمەر لە دورگەی عەرەبی لە ساڵی 1972 لە هەموو هێرشەكاندا وەهابیەكان خۆیان بە (مجاهد) دادەناو داگیركردنەكانیان بە فتوحات دادەنا ژێر دەستەكانیان بە ناموسڵمان دادەنا، یەكێك لە نووسەر سەلەفییەكانی وەكو (عوسمان بن بشر النجد الحنبلی) خاوەنی كتێبی (عنوان المجد فی تأریخ النجد) هەمیشە سوپای وەهابییەكانی بە (جند الاسلام) یان (جند التوحید) ناو دەبرد دواتر ئەم ناوە دووبارە بۆوە لە كوردستان لە گروپە توندڕەوەكانی وەكو (جند الاسلام).

About كه‌یفی عمر

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …