Home / مێژووی ئیسلام / جەنگی حەتین

جەنگی حەتین

تعريف_معركة_حطين copy

جەنگی حەتین

نوسنى :كةنار زرار رشيد

پــــــــــێـــــــــشـــــــــــــــەكــــــــــــــــــــــــــی
دوای ئەوەی سەلاحەددین توانی دەولەتی ئەیوبی سەربەخۆ دابمەزرێنی وبەرە بەرە فراوانخوازی لە قەلەمرەوی گەیشتە ووڵاتی شام وەبەشێكی جزیرە و هەندێك ناوچە لە حیجازو خوارووی یەمەن، بەمەش سوڵتان(سەلاحەددین) بەرەیەكی یەكگرتووی ئیسلامی لە دژی خاچ دروشمەكان پێك هێنا كە ئەو كاتە لە ئەوروپاوە هێرشیان كردبۆ سەر جیهانی ئیسلامی، سوڵتان(سەلاحەددینی ئەیوبی) لەو كەسایەتییانە بەناوبانگە كوردە بوو لە مێژوودا، چونكە بە هۆی بە توانایی لێهاتووی خۆی توانی دەولەتی بە هێزدابمەزرێنی لە رووبەرووبوونەوەیەك لەگەل خاچ دروشمەكان توانی سەركەوتنی گەورەی بە دەست بێَنێ‌، بە تایبەتی لە شەری(حەتین)وە رزگار كردنی (بیت و المقدیس) لە سالی(583ك)،(سەلاحەددین) لەو شەرەدا بە پیلانێكی سەربازی بە هێزی دانا بۆ رووبەرووبونەوەی خاچ دروشمەكان وە توانی سەركەویت بەسەریان بە هۆی دانانی پیلانیكی سەربازی گونجاو وە لە رووی جوگرافیش شوێنێكی هەلبژارد كە بتوانی تێدا سەركەوێت ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ زیرەك و لێهاتووی (سەلاحەددین) لەم شەرەدا وە وورەی بەرزی موسلمانەكان توانییان سەركەوتن بە دەست بهێنن، راپۆرتەكە پێك هاتووە لە پێشەكییەك و دوو بەش، بەشی یەكەم پێك هاتووە لە دوو تەوەرە، تەوەرەی یەكەم لە سێ‌ لق پێك هاتووە،أ_جەنگی حەتین،ب_هۆكاری ناراستەوخۆ، ج_ هۆكاری راستەوخۆ، تەوەرەی دووەم پێك هاتووە لە دوولق، أ_ئامادەكاری سەلاحەددین بۆ شەركردن لەگەل خاچ دروشمەكان، ب_ ئامادەكاری خاچ دروشمەكان، بەشی دووەم پێك هاتووە لە دووتەوەرە، تەوەرەی یەكەم لەسێ‌ لق پێك هاتووە،أ_ رووداوەكانی شەری حەتین، ب_دەستپێكردنی هێرشی موسلمانەكان ،ج_ جەنگی دەروونی لای سەلاحەددین، تەوەرەی دووەم لە دوو لق پێك هاتووە،أ_ هۆكارەكانی سەركەوتنی موسلمانەكان لە شەری حەتین، ب_ئەنجامەكانی شەری حەتین، ئەم سەرچاوانەی لەم راپۆرتە سودم لێ‌ وەرگرتووە،سەلاحەددینی ئەیوبی_نووسینی:د_ علی محمد الصلابی، وەرگیرانی جەمیل قادر، مێژووی كوردە ئەیوبییەكان_ نووسینی:عباسی عمر محمد، سەلاحەددینی ئەیوبی ژییاننامەی پیاوە هەرە درەوشاوەكە، نووسینی: د_موحسین محمد حوسێن_ وەرگیرانی عەبدورەزاق بیمار،مێژووی كورد لە شارستانی ئیسلامیدا،نووسینی:د_ ئەحمد محمود لخەلیل_ وەرگیرانی- زرار علی، سەلاحەددینی ئەیوبی تێكشكێنەری خاچپەرستانی دوژمنكار، نووسینی: د_محمد رجب الیومی ، وەرگیرانی : مەلا محمد حسین (1)
بـــــــــــــــــــــــــــــەشــــــــــــــــــــــــــــــی یـــــــــــــــــــەكــــــــــــــــــــــــەم
_____________________________________________________________
تــــــــــــــــــــــــــــــــــەوەرەی یـــــــــــــــــــــــــــــــەكــــــــــــــــــــەم
______________________________________________________________

أ_ شــــــــــــــــــــەری حــــــــــــــــــــــــەتـــــــــــــــــــــیـــــــــــــــــــن
_____________________________________________________________

حتین دەكەوێتە نزیك دەریاچەی تەبەریە لە فەلەستین، وە لە سالی (853ك/1187ز) مێژوو لە دەرگافراوانەكەیەوە چووە ژوورەوە، كاتێك (سەلاحەددین) یەكێك لە گەورەترین سەركەتنەكانی بەسەر فرەنجدا تێدا تۆماركرد لە خاكی حەتین دا، جوانترین برایەتی گەلانی ئیسلامی رۆژهەلاتی دەریای ناوەراست لە كوردو عەرەب و تورك رەنگی دایەوە.(1)

شەری حەتین بەشێكی گەورەی لەشیكردنەوەی مێژوونووسان فەرەنگی گرتووە، چونكە هۆشیارییەكی یەكلاكەرەوە بوو بۆ كۆتایی هێنان بە رۆلی خاچ دروشمەكان.(2)

(سەلاحەددین) توانی بەرەیەكی ئیسلامی یەكگرتوو و بەرفراوان پێك بێنێت، بەڵام دەستگرتنی خاچ دروشمەكان بەسەر هەندێ‌ لە شارەكانی كەنارەدەریادا لە شام، لە راستیشدا (سەلاحەددین) توانی زیانێكی زۆر بە خاچ دروشمەكان بگەیەنێت، لە ئاكامی ئەم هێرشانەدا لەرووی گیانی و كەرەستەكەی جەنگەوە،(سەلاحەددین) لە سەرەتای دەسەڵاتیەوە بایەخی دەدا بە هێرشكردنە سەر ئەم ناوچەیە.(3)

ب_ هــــــــــــــــۆكـــــــــــــــــاری نـــــــــاراســـــــــــــــــــتـــــــــــەوخــــــــــۆ
__________________________________________________________________

تەماحی هەندێك لە فرەنجەكان لە دەگیركردنی كەناراوەكانی ووڵاتی شام و دروستكردنی میرنشین، بەلكو نەخشەیان دەكێشا بۆ دەست بەسەر داگرتنی رۆژهەلاتی ئیسلامی لە ڕووی سەربازی و ئابووری یەوە,(1)

ئەگەر لە موتورییەكان كەسێك هەبوبێ‌ هەوڵی دابَی بریسكەی سەرسوڕهێنەری سەركەوتنی (سەلاحەددین) بكوژێنێتەوە ،لە كاتێكدا ئەو سوپایەی لە لایەن خاچ دروشمەكان بۆ ئەم مەبەستە كۆكرابویەوە تێك شكاند،ەو باساوەی كە چەند هۆكارێ‌ بەشدارییان كردووە، لە شكاندنی خاچ دروشمەكان بەبێ‌ ئەوەی پەیوەندییان بە شەرەوە هەبێ‌.(2)

سەلاحەددین سوپاكەی خۆی رێكخست،وە بەرەنگاربوونەوەی دوژمن بووە(3)

خاچ دروشمەكان بیرلە كەمكردنەوەی فشاری بكەنەوە بۆ سەر ئەم ناوچانە،بە دوورخستنەوەی لێ‌ راكێشانی سەرنجی بە هێرشكردنە سەر كەنارەكانی دەریای سور، ئەمە جگە لە قوستنەوەی بونی لەو ناوچەیەدا، بۆ هەرەشە كردن لە شوێنە پیرۆزەكان لە پێناو لێدانی پیرۆزترین ناوچەی ئیسلام.(4)

سەلاحەددین لەڕووی شەرعی و سیاسی باڵی كێشایە سەرانسەری دەولەت، وە توانی لەشكرێكی گەورە ئامادە بكات لەرووی ژمارە و پێداویستیەكانی جەنگ و ئەوەی مەترسیدارە، بۆ دەولەتی ئەیوبیەكان، فەرەنسیەكان سەلاحەددینی یان بانگەشەی غەزای كرد، خاچ دروشمەكان ئاژاوەیەكی زۆریان تێدابوو، لە رووی مەزهەبی و بەهۆی كورسی دەسەلات، بە تایبەتی لەدوای مردنی(بلدوینی چوارەم )،(بلدوینی پێنجەم) كە كوری شاژن سیبل لە جێگای دائەنرێت بەڵام لەبەر ئەوەی مندال بوو ریاموند كرا بە وەسیەتی.(1)
وە سەلاحەددین بە سود وەرگرتنی ئەو بارودۆخەی كە (بیت و المەقدیس)، پیادا تێدەپەری خۆ ئامادەكردنێك بۆ رووبەرووبونەوەی یەكلاكەرەوە دژ بە خاچ دروشمەكان ،هەروەها سەلاحەددین بەهۆی ئەو لێهاتوویی و شارەزاییە سەربازیەی كە هەیبوو، هەوڵیدا بارودۆخی نالەباری شانشینی (بیتوالمەقدیس) بقۆزێتەوە كە باش دانانی( جای لوزجینان) تێ‌ كەوتبوو.(2)

 

(4)

ب_هـــــــــــــــۆكـــــــــــــــاری راســـــــــــــــــتـــــــــــــــــــەوخــــــــــــــــۆ
___________________________________________________________________
پاپەند نەبوونی ژمارەیەك لە میرەكانی خاچ دروشمەكان بە رێكەوتنی نێوان (سەلاحەددین) و (پاشای خاچ دروشمەكان)، وەكو (میر ئەرنات) كە فەرمانرەوای كەرەك بوو، لە دیارترین جێبەجێكارای ئەم سیاسەتی دەسەلات سەپاند بوو، بۆیە هەوڵی دا دەسەڵات بكێشێ‌ بەسەر دەریای سورحەرەمەینی پیرۆز داگیركا، مێژوونوسان هاوڕان لەسەر ئەوەی هۆكاری راستەخۆی شەری حەتین، تورە بوونی (سەلاحەددین) بوو لە فێلی (ئەرنات)، و سوربوونی بوو لەسەر سزادانی لەسەر ئەشكەنجەدانی موسلمانان, سوكایەتی بە پیرۆزییەكانیان، هەروەك هەوڵی بەردەوامی لە هەمووكاتێكدا بۆ برینی رێگای پەیوەندی نێوان مصرو شام بوو، كەدوو پایەی گرینگی ستراتیژیەكان هێزی ئیسلامی بوون.(1)

میر(ئەرنات) هێرشی كردە سەرحاجیەكان ژمارەیەكی لێ‌ كوشتووە، كاروانەكانی داگیر كردووە كاتێك (سەلاحەددین )لە ناو لەشكری سوپاكەی شمشێری بەرەو ئاسمان بەرزكردۆتەوە، سوێندی خوارد هەر كە (ئەرنات)ی بەدەست كەوت بە دەستی خۆی بیكوژێت.(2)

میر ئەرنات ئەم میرە بێ‌ بەڵێن وشەرخوازی ناودار بوو، دەستی لە ئازاردانی موسلمانەكان نەدەپاراست وە پەیمانی لەگەل موسلمانان دەشكاند، كاتێك لە حوكمرانی كەرەك بوو،چەند جار لای شار كاروانی رووت دەكردەوەو ئازاری حاجیانی دەدا، بۆیە(سەلاحەددین) سوێندی خوارد دەبێ‌ بیكوژی، تۆلەی لێ‌ بسێنی هەلر ئەم كردارەش بوون كاریان كردە سەر هەڵگیرسانی ئاگری شەری حەتین.(1)
وەمیریكی تری خاچ دروشمەكان پەیمانی پێشیل دەكات، لەگەل سەلاحەددین كە(رێنولد شاتیۆن) هاوپەیمانی نێوان (سەلاحەددین و رێنولد شاتیۆن) بوو، ئەم پەیمانێتیان و هەڵوەشاندنەوەی، خاڵی دەستپێك و سەرەتای شەری حەتین بوو،چونكە هاوپەیمانی (سەلاحەددین) لەگەل (رێموندی سێیەمدا)بواری رەخساند بۆ دەستێوەردانی سیاسەتی ناوەخۆی خاچ دروشمەكان.(2)
بەلام (ئەرنات) هەڵی كوتایە سەر كاروانەكە كە تالان و كوشت و بری تی خست وە چەندیكیش لە كاروانچیەكان بە دیل گرت, ئەم هەوالە بە(سەلاحەددین) گەیشت یەكجار تورە بوو.(3

بــــــــــــــــــــــــــــەشــــــــــــــــــــی یــــــــــــــەكـــــــــــــــــــــــەم
_____________________________________________________________

تـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەوەرەی دووەم

أ_ ئـــــــــامــــــادەكـــــــــــاری ســـــــــەلاحـــــــــــەددیـــــــن بــــــــــــۆ شـــــــەر كــــــردن لـــــەگـــــەل خــــــــــاچ دروشـــــــــــمـــــــەكـــــــــــان

سەلاحەددین نەخشەی بۆ شەرێكی یەكلاكەرەوە و رزگاركردنی خاك لە داگیركاری دەرەكی دەكێشا,رووی كردە گرنگیدان بە بەرەی ناوەخۆیی بۆ زاڵبون بەسەر هەموو هۆكارێكی پەرتەوازەی و جیاوازی لە رێزی ئیسلامی دا, هیزەكانی خۆی رێكخست بە چەكی جۆراو جۆر لە چەكی سوك و مامناوەندی و قورس.(1)
سەلاحەددین لە سەرەتای سالی(583ك_لە بەهاری سالی 1187ز) بە دوای هەموو میری هەرێمەكانی وەكو موسڵ, دیاربەكر, جزیرە_ هەولێر, ناوچەی شام, مصر, نارد بریاری غەزای داوە دەبێ‌ خۆیان و سوپایان بێن بۆ شەركردن دژی خاچ دروشمەكان.(2)
سەربازە ئیسلامیەكانیش لە دەوری كۆبونەوە سەلاحەددین هەلستا بە ریزكردنی سەربازەكان كە (دوازدە هەزار جەنگاوەر بوو).(3)
پاشان سوپاكەی بە پێی یاسای جەنگی باو لەوكاتەدا رێكخست(تقی الدین عمری برازای خستە لای دەستە راست),(مڤفرالدین كوكبری خستە لای چەپەوە), وە خۆشی لە ناوجەرگەی سوپاكەدا بوو واتە(ناوەراست= دل) سوپاكەشی بەسەر هەردوولادا دابەش بوون وەكو خۆئامادەكردنێك بۆ رووبەروبونەوەی.(4)
ب_ ئـــــــــــــامــــــــــــــادەكــــــــــاری خاچ دروشــــــــــــــەكـــــــــــان
دوای ئەوەی لە صفوریە جەنگێكی توند لە نێوانیاندا رویدا, بە سەركەوتنی مەزن بۆ موسلمانەكان كۆتایی هات ، خاچ دروشمەكان كوژران و بریندار بوون، بۆیە كاتی هێزیكی تری خاچ دروشمەكان تر بەپەلە گەیشتە صفوریە بۆ بەدەمەوە چوونی براكانیان، پاشان موسلمانەكان بەسەركەوتن و دەستكەوتەوە گەرایەوە، بەم شێوەیە موسڵمانەكان توانیان زیانی گەورە بگەیەینە ئەم جەنگە بۆیە خاچ دروشمەكان خۆیان ئامادەكرد بۆ (شەری حەتین) لەدوای ئەم شكستە لەم سرییە.(1)
ئەوەی سەركردایەتی ئەم سریەی كرد(مزەفەرەدین) بوو, سەر لەشكرە هەوڵیان دا بە شەو زۆر بە نهێنی بەرێ‌ كەوتن و نەهێڵن دوژمن بە جموجوڵیان بزانن، وە بەرەبەیانێكی زۆر بگەنە ئەوی پەلاماری دوژمن بدەن، بەراستیش بە وردی نەخشەكەیان بەجێ‌ هێنا.(2)

لە بەرامبەر كۆبونەوە ئیسلامیە گەورەدا, خاچ دروشمەكان كاتی بیستیان موسڵمانەكان كۆبونەتەوە سوپایەكی كۆبونەوە سوپایەكی گەورەیان رێكخست, چونكە دەیانزانی كە رووبەرووی سوپایەك دبنەوە كە هاوشێوەیان نەدیوە, لێرەشەوە پاشای جای هەلستا بە دەركردنی فەرمانی رەشبگیری گشتی واتە: دەبێت هەموو پیاوانەی كە توانای چەك هەلگرتنیان هەیە بەشداری بكەن, وە خاچ دروشمەكان كۆمەلانێكی زۆریان پێكەوە نا, خاچیان بەرزكردەوە خەڵكی لە دەوری كۆبوونەوە، سوپاكەشی بە تەواوی ئامادەبوو، دوای ئەوەی ئەو پارەیان دابەش كرد، كە (هێنری پاشای ئینگلتەرا) ناردبووی بۆ جای پاشا، وفەرمانی كردبوو كە بەسەر سوپاكە دابەشی بكەن، سەبارەت بە ژمارەی سوپای خاچ دروشمەكان كە لە صفوریە دا خیوەتی هەلدا بوو، دوای شكست هێنانی لە بەرامبەر سریەی ئیسلامیدا.(1)

بـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەشــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــی دووەم

تـــــــــــــــــــــــــــــــــــەوەرەی یــــــــــــــــــــــــــــــەكــــــــــــــــــــــــــــــــەم

أ_ رووداوەكـــــــــــانــــــــــی شــــــــــــەری حــــــــــــــــــەتـــــــــــیــــــــــــــن

روویشتنی(سەڵاحەددین) بۆگبریە (سەڵاحەددین) بەهۆی هێرشەكەیەوە بۆ سەر(گبریە) بۆ دەركەوت كە دەتوانێت (رێموندی سێیەمی ئەمیری) گبریلوس, كە بەبَی ئارام ناسراوە بوروژێنێت، ئەمە سەرباری ئەوەی كە (سەلاحەددین) دەیزانی بە هێرشكردنی بۆ سەر (گبریە)دەتوانیت ئەو رێگایە بگرێت كە دەچێت بۆ (گبریە)، هەروەها دەست بەسەر ئەو دەروازەو رێگایە بگرێت كە دەچێت بۆ (گبریە)، هەروەها دەست بەسەر هەموو ئەو دەروازە و رێگایانەی تریشدا بگرین بە كەناری رۆژهەلاتیدا تێپەڕی بەرەو (گبریە) وبە كەشتی بە ئاوەكە كۆتایی دێت.(1)

خاچ دروشمەكان گشتیان لە سەفوورییە گردبوونەوە و خاچی( سەڵبوت) یان دەرهێنا بەرزیان كردەوە تاخەلكی لە دەوریدا كۆبنەوە، بۆیە موسلمانەكان نەخشەی ئەوەی رێك خست، كارێك بكەن خاچ دروشمەكان لە سەربازگەی (سەفووریە) دووربكەنەوە, وەبریاری یان دا پەلاماری شاری(گبریە) بدەن وە(سەڵاحەددین) راوێژكارانی بە وردی جێبەكی وایان هەلبژارد كە مۆلگەكانی سوپا خیوەتی لێ‌ هەلبدەن، كە سەربازان دەتوانن رێگەی بەرەو تەبەرییە بگرن، بۆ ئەوەی خاچ دروشمەكان كە لە سەفوورییە دێن، رووبەرووی هێزەكانی سەلاحەددین دەوەستن.(2
كاتێك (سەلاحەددین)لە كۆبونەوەی خاچ دروشمەكانی زانی لە صفوریەدا، پاش شكستی خواردنیان لە بەرامبەر سریەی موسلمانەنان، بۆیە (سەڵاحەددین) دەیزانی كۆبونەوەیان لە (صفوریە)دا پێگەیەكی بەهێزیان پێ‌ دەبەخشین لە جەنگدا، چونكە یەكێكە لە باشترین و گونجاوترین شوێنەكانی نبیاتنانی سەربازگە، ئەمەش بەهۆی ئەو لە وەڕگەو ئاوو داهاتە سروشتیە پێویستییانەی كە پێویست بوون بۆ ئەو مەبەستە، بۆیە(سەڵاحەددین) بریاری دا هێرش بكاتە سەر خودی(گبریە)، لە (رۆژی پێنچ شەمە 22ی ربیعی یەكەمی سالی 583ك/1187ز)،سەلاحەددین فەرمانی دایە بەشی سەرەكی سوپاكە پێشرەوی كردن بەرەو گبریە.(1)
ئەوە رۆژە ئێكجار گەرم بوو هەوا وەستاوبوو، لەسبەینەی ئەم رۆژە پیرۆزەدا كە رۆژی هەینی (24/رەبیح سالی 583ك/ 3ی تەموزی سالی 1187ز)، بوو سوپای دوژمن مێرگەكانی سوفورییەی بەجێ‌ هێشت بەسەرگردە رووت و وشكەكاندا پێ‌ بری.(2)
خاچ دروشمەكان لە بەرەبەیانی رۆژی(شەمە24 رەبیحی دووەمی سالی 583ك) بۆیان دەركەوت كە ئەوان دوور لە ئاو گەمارۆدرابوون لەم كاتەشدا، جەنگیكی ترسناك روویدا، ئەوە بوو سوپای ئیسلام پێش رەوی كرد بەپەلە دابەزێن بۆ شاخەكانی حەتین، سوبای خاچ دروشمەكان دەستێكرد بە جموجۆلێ‌ وایان دانابوو بگەنە(گبریە) بۆ ئەوەی دەستییان بگاتە بەئاو،بەلام(سەلاحەددین) بەئەزموونی سەربازی خۆی لەو مەبەستەیان تێگەیشتن و سوپاكەو رووبەروویان بوونەوە.(3)

ب_ دەســــتــپــــیـــََكــــردنـــــی هــــــێـــــرشـــــی ئـــیــــســـلامـــــــــی

هێرشی موسلمانەكان بۆ سەر خاچ دروشمەكان دەستی پێكردو، موسلمانەكان هێرشەكانیان چركردەوە بۆ سەر دوژمن، تێگەیشتن كە رووباری ئوردن لە پشتیانەوەیەو، وڵاتی رۆمیش لە پشتییاندایە وە تەنها خوای گەورە دەتوانێت بە هانایانەوە بێت.(1)

خاچ دروشمەكان لە خۆ بردووانە هەولیان دا موسلمانەنان بشكێنن، چەند جار توانییان موسلمانان بكشێتەوەداوە، بەڵام هەوڵ و تەقەلایان بەرەبەرە ست دەبوو, ژمارەی بەرگریكەرانیان كەم بووەوە، دوای ئەوەی گەرماو تینووەتی هەراسانی كردن، خەریك بوون بروخێن، وە(ریمۆند) سەركردایەتی سوارەكانی خۆی كرد وتەكانی دابەزەبری بازوو، بەموسلمانان بدات و بگاتە ئاو،(تەقیەددین عومەر) لێی گەرا كەلێنەكە بدۆزێتەوەوە، لێ تێ‌ پەرێت، هەر كە پەریەوە(تەقەددین) فەرمانی دا كەلێنەكە بگریت، ئیتر(ریمۆند) و هەڤاڵانی نەیانتوانی بگەرێنەوە لای كۆمەڵەی خۆیان جاكە بێ‌ هیوابوون گەرانەوە تەرابلوس، دەرچوونیشیان لە بازنەی گەمارۆدانە كە فێڵێك بوو(تەقیەددین عمر) كردی بۆ ئەوەی بەراكردنی(ریمۆند)ژمارەی شەركەران كەم بێتەوە دوژمن بێ‌ هێزبێ‌.(2)

خاچ دروشمەكان تەنیا تروسكە هیوایەكی سەركەوتنیان مابوو، نەمابوو، لەگەل ئەوەشدا
هەرەشەیان دەكرد،هەتا كشانەوە سەر دوولوتكەی گردەكە، كە بە قۆچە شاخەكانی(حەتین) ناسراوە،خێوەتی سوری مەلێكیان بردە ئەوێ‌ لەسەر لوتكەدا هەڵیان دا، سوارچاكانی خاچ لە دەوری مەلیك كۆبوونەوە، دەجەنگان جەنگاوەرانیان لەسەر بەرزاییی ئەم گردەدا چالاكانە، بەرگرییان لە خۆیان دەكرد،موسلمانەكانیش ناوناو تاوێك هێرشیان دەبردە سەریان.(1)
هەندێ‌ لە موسلمانە خۆبەخشەكان هەستان بە ئاگر پێوەنانی ئەو پوش و گژوگیا وشكەی كە ئەو ناوچەی داپۆشتبوو، رەشەباش كردی بەرووی خاچ دروشمەكان، بەم پێیەش گەرما و تێنوێتی و دوكەڵ ئاگر زۆری یۆ هێنابوون، ئەمەش ناچاری پاشەكشەی كردن بۆ سەر كێوەكە.(2)

ج_ جــــــــــەنـــــــگـــــــــــــی دەروونـــــــــــی لای ســـــــــەلاحـــــــــەددیــــــــــــــــن
وا دیارە (سەڵاحەددین) لەو جەنگانەدا دەیویست خاچ دروشمەكان لە ناو بەرێت، بە هەموو شێوەیەك ترس و تۆقاندن بخاتە دڵیانەوە، تەنیا رووبەرووبوونەوەی راستەوخۆشی ، بەكاردەهێنا بۆ كارتێكردنی دوژمن، بەلگەش لەسەر ئەمە ئەوەبوو، كاتی خاچ دروشمەكان لە لوتكەی(حەتین) گەمارۆدا بایەخی زۆری دەدا بە دەستگرتن بەسەر خاچی گەورەیاندا (الصلبون) ناسراو بوو، موسلمانەكان بەرەو لوتكەی چیاكە پێشرەویان كرد، خاچ دروشمەكانیش لە پاشەكشە دابوون.(1)
مەلیك (ئەفزەڵ نوورەددین علی)، كوڕی سەلاحەددین بوو، كە ئەمە یەكەم شەر بوو لە ژیانی خۆیدا بینیبووی، لە شەرەكەدا لە تەك باوكی دا وەستاو بوو، پاشان بینینەكانی خۆی لە جەرگەی شەڕدا گێراوەتەوە، باسی لە خۆبردوویی شەركەرەیلی هەردوو لای كردووە، كە چۆن چەند شەڕیان كردووە، لە دوایدا موسلمانەنان سەركەوتن، ئەم دەمە(ئەفزەڵ) سێ‌ جار هاواری كرد(ئەوانمان بەزاند).(2)
لــێـهــاتـــوویــی ســەربـــازی( ســەلاحــەددیـــن) دەســـت پـــێـــــدەكــــات، تـــامـــەزرۆ بــــوو بــــچـــــیـــــَتـــە شــــەرێـــكــــی یـــەكـــلاكــــەرەوە لــەگــــەل دوژمــــن،بـــــەڵام ویـــســــتـــی نــاچـــاریـــان بـــكــات ئـــەوان بــێــن بـــۆی، تــا بــە مــانــدوویــی بــگـــەن پــێـــی، لــە هـــەمـــان كــاتــدا (ســەڵاحــەددیـــن) بــێ‌ ئــاگــانــەبـوو لە جەنگاوەرەكانی، بــە تـابــیــەتــی لــەڕووی دەروونــیــیــەوە، ئــەوە دوای ئــەوەی لایــەنــی ئــیــمــانـــــــی لـــە دڵــیــانــدا ئــامــادەكــرد ســور بــوو لــەســەر ئــامـــادەســازی، لایــەنــی دەروونــی و مــاددیــشــیــان بــۆ خــســتــە خــزمــەتـــی ئــامــانـــج بـــە دەســت هــێــنــانــیــیــــەوە، ئــیــبــن شــەداد جــگـــە لــەویــش بـــاس لـــەوە دەكــەن كــە بــۆ مــــوســـلــمــانـــانــی روون كــــــردەوە، كــــە رووبــــاری ئــــەردەن لـــە پـــشــتــیــیــانـــەوەیـــە ولاتـــــــــــی دوژمــنــیــش لـــەنـــێـــــوان دەســـتـــەكـــانــــیـــــانــــــــــــە.(1)

بــــــــــــــــــــــەشـــــــــــــــــــی دووەم/ تــــــــــــــــــــەوەرەی دووەم
_______________________________________________________________

أ_ هــۆكــارەكـانــی سـەركـەوتــنــی مــوسـلـمـانــەكــان لــە شــەری حـەتـیــن

_ خۆ ئامادەكردن و گرتنە بەری سوننەتی دەستگرتن بە هۆكارەكانەوە:(سەڵاحەددین) (رەحمەتی خوای لێبێت)، توانی ئومەت یەكبخات و لەسەر قورئان و سوننەتی (پێخەمبەرص) جیهادكردن لەپێناو خودا كۆبكاتەوە وە لە پێناو ڕزگاركردنی وڵاتانی ئیسلامیدا،ئەوە بوو وڵاتی (شام_مصر_ حیجاز_ یەمەن_ عێراق) كەوتە ژێر دەسەڵات و حوكمرانی(سەڵاحەددین) بۆ ئەم كارەش زانایان و شەرعناسان وسوپاو هەزاران تێكۆشەری كۆكردەوە. _وە لە مانگی تەموز جیهادی راگەیاند كە یەكێكە لە گەرمترین مانگەكانی ساڵ و كەم ئاویش تیایدا زۆری بۆ دوژمن هێنابوو، یەكێك بوو لە كاریگەرترین چەكەكانی(سەلاّحەددین)ئەوەبوو سوپای ئیسلامی كۆكردەوە سوپای خاچ دروشمەكان كێش كردو شوێنی گونجاوی هەڵبژار بۆ جەنگەكە.

_دووربینی و بە ئەزمونی (سەلاحەددین) لە رووی سیاسیەوە(سەڵاحەددین) دەركی بە گرینگی كاری دوولایەنە دەكرد بۆ یەكخستنی بەرەی ئیسلامی و جیهادكردن دژی خاچ دروشمەكان.

_ ئەم هۆكارانەی كە یارمەتی یەكبونیاندا لە سەردەمی (سەڵاحەددیندا) كارلێكیان لەگەل رۆژگارو كاتدا كرد بەپێی سوننەتی پلە بەندی لە شەری حەتین دا بەرهەمی خۆی دا بەدەستەوە كە بەرزگاركردنی قودس كۆتایی هات.(1)

ب_ ئـــــــــەنجــــــــــــامــــــەكــــــانـــی شـــــــــەری حـــــــــەتـــــــیـــــــــــــن

زیانەكانی خاچ دروشمەكان لە (شەری حەتین) یەكێك لە گەورەترین ئەو نسكۆو كارەساتانە دادەنرێت كە بەسەریاندا هاتووە، ئەوەبوو تەنها ژمارەیەكی كەم جەنگاوەر رزگاریان بوون لەگەل كۆمەلێك لە سەربازانی داوەی سوپاكەی بەسەركردایەتی(رێمۆندی)، فەرمانرەوایی صیدا و چەند سەربازێكی پیشەوەش بە سەركردایەتی(ریمۆندی) فەرمانرەوای (گرابلوس) زۆرینەی سوپاكەش بە خودی ئەمە جگە لە(ئەرناتی) فەرمانرەوای كەرەك، ئوكی فەرمانرەوای جبیل، (هنفری )فەرمانرەوای تبنین، كوڕی ژنە فەرمانرەوای گبریەو، (جیراری) پێشەنگ و فەرمانرەوای داویە.(1)

هەر چەندە(عكاو الناصرە)،(قیساریە وحیفاو صفوریە وقجلیا) بە ئاسانی بوونە دەستكەوتی (سەڵاحەددین) بەڵام لێرەدا قەلایەكی سەخت هەیە كە ناوی(توبنین)، كە ئازوقەیەكی زۆری لەناوداهەیە، بە خۆشی خۆی تەسلیم نەبوو، بەڵكو سەركردەیەكی (سەڵاحەددین) بەناوی (حسام الدین لاجین) كە كوڕەزای خۆی بوو، شەكەتییەكی زۆری هاتە پێش بۆ گرتنی، تاوای لێ‌ هات داوای فریاكەوتن لە سوڵتان بكات، لە ئەنجام دا قەڵاكە خۆی دا بەدەست (سەڵاحەددین).(2)
دواتر گەمارۆی قەلای(عەسقەڵان) كە دەكەوێتە نێوان شام و مصر، پاشای قودس كە دیل بوو لەلای(سەڵاحەددین) بردییان لەگەل خۆیان بۆ(عەسقەلان) بۆ ئەوەی داوا لە خەلكی (عەسقەلان) بكات خۆیان بە دەستەوە بدەن، وە لە دوای(14 رۆژ) لە گەمارۆدانی (عەسقەلان) لە(16 جمادی سالی 583ك) خۆیان بەدەستەوە ئەدەن لە ناچاریدا.(1)

سەڵاحەددین كاتی هەندێ‌ شاری(فەلەستین)ی رزگاركرد، بەرەو(بیت والمقدیس) كەوتە ڕێگا، ئەم(بیت والمقدیس) هەر لە شەری حەتین مەبەستی یەكەم بوو،بەڵام نەیویست لە هیكرا پەلاماری بدات، بۆ پاراستنی گیانەكان و، هەم پلەی یەكەم بۆ رێزگرتن لەو شوێنە پیرۆزە ئاینییەنەی لە وێدا هەیە، (بالیان) كەزانی دوای ئەوەی موسلمانان چوونە ناو جەرگەی پایتەختەوە مقاوەمە بۆ سەركردەكان فەڕەنگیش ئاستەنگ و دژوارە، بۆیە كاری یۆ پەیوەندی(دبلۆماسی) كرد،بەسەركردایەتی سوپای ئیسلامیەوە، یۆ جولاندنی بەرەی (سەڵاحەددین) بە چەند دانووساندنەكی كۆتایی هات، قودس چۆل بكەن لە بەرامبەر رزكارانە بدەن كە بریار دراوە، دەبێ‌ پیاو(10) دینار بدات، ژن(5) دینار بدات، مندال(1) دینار بدات، پاش ئازادكردنی(بیت و المقدیس)،(سەڵاحەددین) كاروباری شوێنە پیرۆزەكانی رێكخست وەكو مزگەوتی(ئەقصا) ئەنجا داوای لە گەورەترین وتاربێژی وڵات كرد، یەكەم كەس برواتە سەر مینبەر كە ئەویش قازی(محی الدین محمد كوری علی) كە ناسراوە بە(ابن زكی)، باشترین كەسە بۆ ئەم جێگایە لە رۆژی هەینی یەكەمینی رۆژی سەركەوتنەكە دای.(2)

ئــــــــــــــــــــــەنــــــــــــــــــجـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــام

1_ سەلاحەددین كاریكرد بۆ بەهێز كردنی بەرەی ئیسلامی و ئامادەكردنی بۆ جەنگێكی یەكلاكەرەوە لەگەل خاچ دروشمەكان، بە جۆرێك سەركەوتنی هێزی موسلمانەكانی تێدا مسۆگەر بێت، بۆیە كاری كرد بۆ دروستكردنی بارودۆخێكی لەبار تا خاچ دروشمەكانی گەیاندە دۆلی حەتین لە سالی(583ك_1187ز) شەرێكی گەورە و بەرفراوان لەم دۆلە ڕوویدا كە سەلاحەددین توانی سەركەوتنی گەورە بەسەر خاچدروشمەكان بەدەست هێنا
2_ لە دەرئەنجامە گرینگەكانی ئەم جەنگە لە ناوبردنی سوپای خاچ دروشمەكان و نەهێشتنی مەملەكەتی بیت المقدیس بوو، دروست كردنی مەترسیەكی گەورە لەسەلر تەواوی خاچ دروشمەكان لە رۆژهەڵات دا.
3_ سەلاحەددین هەموو جەنگەكانی بە پێی بنەمایجەنگكردن لە پێناو خودا بوو هەر بۆیە زۆر سور بوو لەسەر ئەوەی كە جەنگ لە پێناو خوداو بەرزكردنەوەی ئاڵای ئیسلام و داگرتنی ئاڵای بێباوەرو هاوەڵگەرانی خاچیەرست بێت,
4_ لەرووی شوێن سەلاحەددین شوێنێكی هەلبژارد كە بتوانن تێدا سەركەوتن بەدەست بهێنن واتە هەڵبژاردنی شوێنی جوگرافی گونجاوكە دۆلی حەتین بوو.

لـــــــــــــیـــــــــــســــــــــــتــــــــــــی ســــــــــــەرچـــــــــــــاوەكــــــــــان
1_ د_علی محمد الصلابی، سەلاحەددینی ئەیوبی ،وەرگیرانی: جەمیل قادر، چاپ: دارافكر_ بیروت_ لبنان، چاپی یەكەم، سالی 2008

2_عەباس عمر محمد، مێژووی كوردە ئەیوبییەكان ،چاپ: چاپخانەی چوارچرا_سلێمانی، سالی 2010
3_ د_ موحسین محمد حسین، سەلاحەددینی ئەیوبی .ژییاننامەی پیاوە هەرەدرەوشاوەكە وەرگێرانی:عبدورەزاق بیمار، چاپ: چاپخانەی ئاراس_ هەولێر، چاپی دووەم، سالی 2012
4_ د_ ئەحمد محمود لخەلیل،مێژووی كوردلە شارستانی ئیسلامیدا، وەرگێرانی:زرار علی، چاپ: چاپخانەی پەیوەند_ سلێمانی، چاپی یەكەم، سالی 201
5_ د_ محمد رجب الیومی، سولاحەددینی ئەیوبی تێكشكێنەری خاچپەرستانی دوژمنكار وەرگێرانی: مەلا حسن سەرگەێنێكی، چاپ: نوسینگەی تەفسیر بۆ بلاوكردنەوەی راگەیاندن_ هەولێر، چاپی یەكەم، سالی

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

بیرۆكه‌ی دامه‌زراندن و ڕێكخستنه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئینكشاری له‌ ده‌وڵه‌تی عوسمانی

د. فاخر عالی / زانكۆی سۆران به‌شی مێژوو Fakhir.mirkhan@soran.edu.iq لەگەڵ دەست بەکاربوون و هاتنە سەر …